
مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سوود به كێ ده‌گه‌یه‌نێ؟
به‌هاری 2003 وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشه سه‌ربازییه‌كانی بۆسه‌ر ئێراق به ئامانجی ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن ده‌ست پێكرد، دوای به‌رگریه‌كی كه‌می سووپای عێراق و به‌رگریه‌كی تووندی هێزه‌كانی گاردی كۆماری سه‌رئه‌نجام له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كورتدا كه ته‌نها 21 رۆژبوو توانی ئه‌و ووڵاته داگیر بكات. ( دواتر به‌ڕازیبوونی خۆیان به پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیزه فره ڕه‌گه‌زه‌كان بووه هێزی داگیركه‌ر). پلانی داگیركردنی ئێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كرابووه سێ به‌ره‌ی شه‌ڕه كه ئه‌وانیش باكوور و باشوور و ناوه‌ڕاست بوو، به‌ڵام كاتێك په‌رله‌مانی توركیا ( كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی سه‌ر به پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بوون) ڕازی نه‌بوو له سه‌ر تێپه‌رینی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌م ووڵاته‌دا ئه‌وا هه‌لێكی زێڕینی ڕه‌خساند بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تا بیقۆزنه‌وه و به‌شداربن له ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن و گه‌یشتن به ناوچه دابڕێنراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، چونكه دواتر ئه‌مه‌ریكا ناچاربوو داوای یارمه‌تی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكات بۆ به‌ره‌ی باكووری ئێراق.
هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ریكا چه‌ند سه‌د سه‌ربازێكی له ئاسمانه‌وه دابه‌زانده هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام به كرده‌وه هێزه‌كانی پارتی و یه‌كێتی پێشڕه‌ویان ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رگریه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌هاته‌ڕێ چونكه زۆربه‌ی سه‌ربازه‌كانی سوپای ئێراقی یا هه‌ڵاتبوون یا خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا. له‌م سه‌روبه‌نده‌دا كه‌ركوك خاڵی جێ ناكۆكی نێوان پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ریكا بوو ، كه ئایا پێشمه‌رگه بچێته ناویه‌وه یا نا؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی توركیا سه‌رسه‌ختانه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌گه‌ر بێت و پێشمه‌رگه بچێته ناو كه‌ركوك ئه‌وا ده‌سته‌وه وه‌سان نابێت . پارتی و یه‌كێتی به‌ڵێنیان به توركی و ئه‌مه‌ریكا دابوو كه ناچنه ناو شاری كه‌ركوكه‌وه به‌ڵام له دوای كه‌وتنی به‌غدا به یه‌ك ڕۆژ دواتر واتا 10ی نیسان ده‌یان هه‌زار له هێزی پێشمه‌رگه كه زۆربه‌یان سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوون ڕژانه ئه‌و شاره‌وه. سه‌ره‌ڕای بوونی ناكۆكی ئیتنیكی كورد له‌لایه‌ك و عه‌ره‌ب و توركمان له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڵام هیچ ڕووداوێكی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ڕێكخراو ڕووینه‌دا هه‌روه‌ك ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كات ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تێمێكی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی توركیش كه پێكهاتبوو له 15 كه‌س گه‌یشته هه‌مان ده‌رئه‌نجام. له میانه‌ی ئه‌و ووتاره‌دا كه‌مێك زیاتر باس له هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌كه‌م له باره‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری چونكه ئێستا گفتوگۆیه‌كی گه‌رم به‌لانی كه‌مه‌وه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردووه له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بڕیاره له كۆتای ئه‌م ساڵدا(2011). گرنگی ئه‌و باسه‌ش له‌وه‌دایه كه كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ كورد گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستانیش به‌رده‌وام پێداگیری ئه‌و ده‌كات كه پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه بمێنه‌وه تاوه‌كو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه ڕاكێشم كه ئه‌و داواكارییه كۆمه‌ڵێ ده‌رئه‌نجامی گه‌وره‌ی هه‌یه قووڵكردنه‌وه‌ی بێمتمانه‌یی نێوان كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به‌تایبه‌تیش كه عه‌ره‌به‌كان، چونكه ئه‌وان زۆر به توندی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه دوای ئه‌و واده‌یه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئێراقدا بمێننه‌وه.
دوای 3 ڕۆژ واتا 13ی نیسان هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چوونه ناو شاری كه‌ركوكه‌وه، دوای هه‌فته‌یه‌ك بارودۆخ تاڕاده‌یه‌ك ئاسایی بۆوه، دوای دوو هه‌فته ئه‌نجومه‌نێكی كاتی به‌ڕێوه‌بردنیان بۆ ئه‌م شاره پێكهێنا كه هه‌ر چوار پێكهاته سه‌ره‌كیه‌ی كه‌ركوك وه‌ك یه‌ك پشكیان هه‌بوو. به‌گشتی دوای چوونه ئه‌و شاره‌وه ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی خواره‌وه‌یان په‌یڕه‌و كرد:
یه‌كه‌م: یه‌كه‌م شت كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له كه‌ركوك كردیان ئه‌وه‌بوو هۆشداریان دایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه ده‌بێ ده‌ست به‌جێ شاره‌ك جێبهێڵن، دوای دوو ڕۆژ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڕه‌سمی شاره‌كه‌یان جێهێشت.
دووه‌م: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی و یه‌كێتی له‌م شاره و چه‌كیان كردن. ئه‌وكاته خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی تووشی شۆك بوون له‌وه‌ی چۆن ده‌بێت ئه‌و هێزه چه‌كیان بكات كه یارمه‌تیان داوه له هێنانی بۆ ئه‌و شاره.
سێیه‌م: چه‌ككردنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی و یه‌كێتی (وه‌ك ئه‌وكات بیستمان ڕاگرتن كاروان و چه‌ككردنی پاسه‌وانه‌كانی خوا لێخۆش‌بوو سه‌عد عه‌بدوڵا كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له نزیك شارۆچكه‌ی پردێ، یا ده‌ستگیركردنی مام ڕۆسته‌م له كه‌ركوك كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان).
چواره‌م: ئه‌مه‌و چه‌ندین كرده‌وه‌ی دیكه كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نه‌بوو له‌و شاره وه‌ك نه‌هێشتنی بازگه‌كان و هێنانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده دوای ئه‌وه‌ی له ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كورد له‌م شاره‌دا ڕایانكردبوو.
خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ له باره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له كه‌ركوك له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا هه‌ڵوێستی ئه‌و وولاته‌یه له به‌رامبه‌ر ماده‌ی 140ی ده‌ستووری ئێراقی كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی ناوچه جێناكۆكه‌كان. ئه‌مه‌ریكیه‌كان له چه‌ندین بۆنه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی ناوه‌خۆی ئێراقه و ئێراقیه‌كان خۆیان ده‌بێت بڕیاری چاره‌سه‌رككدنی بده‌ن، به‌كرده‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكیه‌كان هیچیان نه‌كردووه بۆ جێبه‌جیكردنی ئه‌و ماده‌یه به‌ڵكو هه‌میشه وویستوویانه دۆخه‌كه به سه‌قامگیری بهێڵننه‌وه و تاوانبار نه‌كرێن كه پاڵشتی لایه‌نێك ده‌كه‌ن له‌و كێشه‌یه‌دا، ئه‌وه‌ی منیش له كوردی كه‌ركوكه‌وه بیستوومه كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان نه‌ك هه‌ر یارمه‌تی ده‌ر نه‌بوونه به‌ڵكو ڕێگر بوونه له‌به‌رده‌م زۆر شت كه وویستوویانه، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌مه‌ریكا نه‌دژی جێبه‌جی كردنی ئه‌و ماده‌یه بووه و نه پاڵپشتی جێه‌جێكردنیان داوه، ئه‌مه خاڵێكی گرنگه بۆ كورد كاتێك داوا ده‌كات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئێراقدا بمێننه‌وه.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری ئێراق نابێت و چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌و ووڵاته‌دا ده‌هێڵێته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستی به پشتگیری پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی ناو ئه‌و ووڵاته دا هه‌یه پرسیاری من لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كوردستاندا به‌رامبه‌رچی ئه‌و پاڵپشتیه پێشكه‌ش به ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.