
رەنگی خۆڵ ی نەزەند بەگیخانی و دلاوەر قەرەداغی لە لوماغشێ دو لا پۆێزی پاریس‌دا
ده‌نگه‌کان
بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی دیوانی “رەنگی خۆڵ” ی نەزەند بەگیخانی و دلاوەر قەرەداغی بە زمانی فەڕەنسی، دەزگای چاپ و پەخشی هارماتان ئێوارەی رۆژی شەممە دیوانەکە لە لوماغشێ دو لا پۆێزی لە پاریس پێشکەش دەکات. لەم ئێوارەیەدا شاعیر و نووسەر نەزەند بەگیخانی بە یاوەری یەک لە وەرگێڕانی دیوانەکە، بێرتراند فۆلی بە زمانی کوردی و فەڕەنسی بەشێک لە شیعری رەنگی خۆڵ دەخوێنێتەوە.
ئەم دیوانە لە لایەن شوکر بایزەوە بە هاوکاریی بێرتراند فۆلی وەرگێڕدراوە و مامۆستای زمانی لاتینی تێری دونوەێل پێیدا چۆتەوە. سەرپەرشتیاری بەشی شیعر لە دەزگای چاپ و پەخشی هارماتان، خاتوو نیکۆل باریێر، لە لێدوانێکیدا دەربارەی هەڵبژاردنی ئەم دیوانە و چاپکردنی وتی: “رەنگی خۆڵ ی نەزەند بەگیخانی و دلاوەر قەرەداغی گەواهیی سووتان و مەینەتییەکانی میللەتی کوردە… بۆ ئەوەی لەبیرنەکرێن. ئەم ئاڵۆگۆڕییە شیعرییە، ئازاری هەردوو شاعیر و دەنگی نەتەوەیەکمان پێدەڵێ لە ساتی نائومێدی و پشتگوێخستنی مرۆڤدا… ئا لێرەدا رۆحی جاویدانەی شیعرمان بۆ دەردەکەوێ لەگەڵ قەناعەتێک کە هیوا لە لای مرۆڤ دەژیێنێتەوە.”
نەزەند بەگیخانی ئاواتی ئەوە دەخوازێ کە دلاوەر قەرەداغی لەم ئێوارەیەدا ئامادە بێت، “چونکە ئەم دیوانە بەرهەمی من و دلاوەر قەرەداغی یە، هەموو دێرێکی تێکەڵیەکی شیعرییە لە وشە و دەنگ و رەنگ و ریتمی ئەم دوو شاعیرە. بەداخەوە دلاوەر قەرەداغی کە ئێستا لە کوردستانە ناتوانێ ئامادە بێت.”
دلاوەر قەرەداغی یش بە هەمان شێوە دڵتەنگی خۆی رادەگەیەنێ لە ئامادەنەبوونی و دەڵێ: “زۆر دڵته‌نگم که ناتوانم له‌م بۆنه‌یه‌ی ده‌رچوونی کتێبه‌که‌مان (ره‌نگی خۆڵ) دا ئاماده‌بم تا هه‌م نه‌زه‌ند ی هاوڕێی ٢٧ ساڵه و هه‌م کتێبه‌که‌مان ببینم … نایشارمه‌وه که هه‌ستی ئه‌وه‌م هه‌یه، منداڵێکم له پاریس ی شیعر و جوانیی له‌دایک ده‌بێ و خۆم به دیارییه‌وه نیم و وه‌ک باوکێک ناتوانم له باوه‌شی بگرم….”
دەربارەی رەنگی خۆڵ، دلاوەر قەرەداغی دەڵێ: “ره‌نگی خۆڵ سه‌فه‌رێکی هاوبه‌شی من و هاوڕێم نه‌زه‌ندە له دوو وڵاتی دوور له‌یه‌که‌وه بۆ جێگه‌یه‌ک که خۆشمان نه‌مانده‌زانی کوێیه و ئاخۆ به کام ڕێگه‌دا سه‌لامه‌تتره بۆی بڕۆین.. سه‌فه‌رێک پڕ له سێبه‌ر و جێگه‌پێی باڵنده‌کان و ره‌نگی تۆخ … له ون بوون نه‌ده‌ترساین و خه‌می ئه‌وه‌شمان نه‌بوو که‌ی ده‌گه‌ین … ئه‌م تێکسته هاوبه‌شه بۆ من پڕ بوو له ئارامیی، تیایدا ئه‌زموونی شێوازێکی ترم له نووسین کرد، باشتریش توانای شیعری و جیددیه‌تی نه‌زه‌ندم ناسیی و زانیم چ هاوسه‌فه‌رێکی باش و میهره‌بان و دڵسۆزه.”
ئامادەبوون بۆ هەمووانە.
شوێن: پلاس سانت سولپیس، پاریسی 6، ستاندی 602
کاتژمێر: 7 – 8.30 ی ئێوارە
ڕۆژ: 28ی مه‌ی
میترۆ: سانت سولپیس و سانت جێرمەن-دو-پرێ