
له‌ناوبردنی زمان …. سیروان ره‌حیم
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و سه‌رانی پارته‌كه‌ی شانازی بكه‌ن كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا كێشه‌ی كوردیان له توركیا (چاره‌سه‌ر!) كردووه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ له‌و راستییه روونه ناگۆڕێت هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وان زۆر بچوكترن له ئاستی گه‌وره‌یی كێشه‌كه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێشتا له رێكاری “هیچ” دایه.
كێشه‌ی كورد له توركیا، بابه‌تێكی ئاڵۆزه، به‌و رووكه‌شییه چاره‌سه‌ر ناكرێت كه ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی كاری بۆ ده‌كه‌ن. كۆمه‌ڵێ سیمای ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه، برینی قوڵ و به سوێیان كردۆته جه‌سته‌ی ئه‌و وه‌ڵاته. یه‌كێك له‌و سیمایانه، قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رده‌وامی زمانی كوردییه، زمانێك وه‌كو له دادگا و نووسراوه فه‌رمییه‌كانیاندا، تا ئێستا ده‌رباره‌ی ده‌ڵێن “ئه‌و زمانه‌ی كه ناناسرێت و كه‌س لێی تێناگات”.
له ماوه‌ی رابردوودا له ئیستانبوڵ له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی كورد قسه‌م ده‌كرد، قسه‌مان سه‌باره‌ت بهكرانهوه به رووی زمانی كوردیدا ده‌كرد، به‌ڵام كام كرانه‌وه؟ ئایا رێگه‌دان به كردنه‌وه‌ی چه‌ند كۆرسێك له سنوورێكی ته‌نگدا كرانه‌وه‌یه؟ به هه‌رحاڵ قسه‌مان له‌و بابه‌ته ده‌كرد، بابه‌تی زمانی كوردی و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه بۆ سازكردنی كۆرسی زمانی كوردی له توركیا ره‌خساوه. دیاره تا ئێستا به فه‌رمی فێربوونی زمانی كوردی خه‌ونه. ده‌وڵه‌ت له ئێسته‌دا به هیچ جۆرێك نایه‌وێت زمانی كوردی بخاته نێو به‌رنامه‌ی خوێندنه‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌یش كورده‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له بوار و ده‌رفه‌تی كردنه‌وه‌ی كۆرس وه‌ربگرن. ئێسته كورده‌كان به توانای ماكی و میناكی خۆیان، ته‌نها له شاری ئیستانبوڵ 28 خوێندنگه‌یان بۆ فێربوونی زمانی كوردی رێكخستووه. سێ (3) هه‌زار كه‌س فێرخوازن و سه‌ردانی ئه‌و كۆرسانه ده‌كه‌ن. مامۆستاكان كوردن، ده‌رچووی زانستگه‌ن، به‌شی فێركردنی زمان و په‌روه‌رده، به‌ڵام زمانی توركی، به‌شێكیان دواتر كۆرسی زمانی كوردیان له سوێد ته‌واو كردووه. مامۆستا فرات سایان یه‌كێكه له‌و مامۆستایانه و پێكه‌وه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد. ئه‌و مامۆستایه به خه‌مگینییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری هاوڕێیانه‌ی منی سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی زمان و ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه ده‌دایه‌وه. ئه‌و ده‌یگوت: ” كه‌س ناتوانێت هه‌ستی به تاڵی ئه‌و ره‌وشه بكات، مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ی زمانی زگماكی لێ قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن”. بێگومان وه‌هایه، ئه‌زموونێكه سه‌خت و ئاڵۆز. باسكردنیشی له ئاستی ئه‌و سه‌ختی و ئاڵۆزییه دایه. سنووری بیركردنه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤێك، دیاره بیركردنه‌وه‌ی قوڵ، له سنووری زمانه‌كه‌ی خۆی ناپه‌ڕێته‌وه. بۆیه قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی زگماك رێ له‌به‌ر بیركردنه‌وه و رێ له‌به‌ر گه‌شه‌ی هه‌ست و نه‌ستیش ده‌گرێت. توركه‌كان له‌و كه‌سانه‌ن ئه‌و راستییه باش ده‌زانن. ده‌زانن كاتێك زمان له مرۆڤ بسهندرێـتهوه، ئیتر ئه‌و مرۆڤه له زۆر بوار و له گه‌لێ ئاستدا كۆتایی پێدێت. بۆیه ئه‌ردۆگان له ئه‌ڵه‌مانیا ئه‌و شه‌ڕه به‌و ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌فرۆشێت له پای پاراستنی زمانی توركی بۆ ئه‌و توركگهلهی له‌وێ ده‌ژین.
ئه‌ردۆگان ئه‌و مافه بۆ توركه‌كانی ئه‌ڵه‌مانیا ده‌خوازێت و به كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ڵه‌مانیا ده‌ڵێت: “ده‌بێت ده‌رفه‌تی فێربوون بۆ توركه‌كانی ئه‌ڵه‌مانیا بڕه‌خسێنن. ئه‌گه‌ر نا، كه‌واته ئێوه هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی توركه‌كانی ئه‌ڵه‌مانیا ده‌ده‌ن.” به‌ڵام سه‌باره‌ت به زمانی كوردی له توركیادا هیچ شتێكی به‌رجه‌سته‌ی نییه. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێـت ” ئێمه هه‌موو برای یه‌كین” ته‌نها برا و به‌س! برایه‌ك بێ به‌ش. برایه‌ك بێ هیچ مافێكی مرۆڤانه. برایه‌ك زمانی لێ زه‌وت ده‌كرێت و ناچاره خه‌ونیش به توركی ببینێت.
شاعیری نێوداری ئه‌ڵه‌مان گوێته (1749-1832) سه‌باره‌ت به گرنگیی زمانی زكماك گوتویه‌تی: ” ئه‌وه‌ی زمانی بێگانه نه‌زانێت، هیچ له زمانه‌كه‌ی خۆیشی نازانێت”. به‌ڵام ئه‌ی كاتێك زمانی خۆت لێ قه‌ده‌غه بكه‌ن؟ ئایا ده‌كرێت مرۆڤێك زمانی یه‌كه‌می لێ زه‌وت بكرێـت و بتوانێت به شێوه‌یه‌كی سروشتی و ئاسایی بكه‌وێته نێو مێرگی زمانێكی تره‌وه؟
ئه‌ردۆگان له بری ئه‌وه‌ی باس له گه‌وره‌یی خانی، مو‌سا عه‌نته‌ر و ئه‌وانی تر بكات، پێویسته هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بدات ئه‌و تاوانه چیتر به‌رده‌وام نه‌بێت. تاوانی له ناوبردنی زمانی كوردی.
هه‌ر سیاسه‌توان و ده‌سه‌ڵاتدارێك له توركیا بیه‌وێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات، ناچاره كۆمه‌ڵی هه‌نگاوی گرنگ و بوێرانه بنێت. یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌یش هه‌ڵگرتنی تاوانی قه‌ده‌غه‌كردنی زمانه له‌و وه‌ڵاته. به‌ڵام پێویسته به‌ر له‌و هه‌نگاوانه‌یش گه‌لی تورك بۆ په‌سه‌نكردنی زمان و كولتورێكی تر ئاماده بكرێت. ئاخر ئه‌وان به درێژایی مێژووی كۆمار مرۆڤی تورك-یان وه‌ها ئاماده‌كردووه كه ئه‌و وه‌ڵاته زێدی یه‌ك زمان، یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك كولتوره، ئه‌وه‌ی ئه‌و “یه‌ك”انه بكات به دوو یان سێ، ئه‌وا ناپاكی له “وه‌ته‌ن” ده‌كات و مافی ژیانی نییه.
با بزانین كام له‌و سیاسه‌توان و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی توركیا، نه‌ك به ته‌نها هه‌ر بۆ كورد، به‌ڵكو بۆ هه‌موو گه‌لانی وه‌ڵاته‌كه زمانی زكماك ده‌گێڕنه‌وه؟
با بزانین ئه‌و رۆژه دێت ده‌سه‌ڵاتدارێكی تورك به ئاشكرا بڵێت: ” بمانبورن، له‌و تاوانه بمانبورن كه كردمان. تاوانی له ناوبردن و قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی ئه‌وانی تر.”
29.5.2011