فیدڵ و جیڤارا براکانی شۆڕش …. 2
چاره‌نووسێکی نادیار
له ئێواره‌ی ڕۆژی بیست‌و پێنجی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1956 کارێکی گه‌وره‌ی نائاسایی ، له شاره به‌نده‌ری (توکسپان ) که که‌وتبویه که‌ناره درێژه پێچ و چه‌ماوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاتی مه‌کسیك ، له نێو یه‌کێک له هه‌ردوو کۆمه‌ڵگای (ڤیراکروز ) و ( سیوداد مادیرو ) دا ڕویدا .
کۆمه‌ڵێکی بچووک که له چه‌ند پیاوێک پێکهاتبوون ، هه‌ر هه‌موویان به‌و بارانه ته‌ڕ بوبون که له ده‌ریاوه هاتبو ، بارانه‌که جگه له‌مه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش ئه‌یا که دره‌نگ یان زوو تۆفانێک به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ڵئه‌کات . پیاوه‌کان به خێرایی و به‌شێوه‌یه‌کی شل و شێواو ، نان و ئاو‌و ده‌رمان و پێویستی تریان له که‌شتیه‌کی بچووک ئه‌هاوێشت که له قه‌راغی ڕووباره‌که له‌نگه‌ری گرتبو .
دوو کچی سه‌رنجڕاکێشیش یارمه‌تی پیاوه‌کانیان ئه‌یا تا چه‌که شارراوه‌کان و که‌لوپه‌له جه‌نگیه‌کانی تریش له‌گه‌ڵ هه‌ندێک شوکولاته‌و پرته‌قاڵ و جووتێک گۆشتی ڕانی به‌رازدا تێکه‌ڵ بکه‌ن و سواری که‌شتیه بچووکه‌که‌ی بکه‌ن . هه‌موو ئه‌م دوا خۆ ئامه‌ده‌کردنه له لایه‌ن پارێزه‌ری کوبی فیدڵ کاسترۆوه سه‌رپه‌رشتی ئه‌کراو به‌ڕێئه‌خرا که پیاوێکی باڵابه‌رزی 188 سانتیمه‌تر بوو .
کاسترۆ پێشتر یه‌کێک بوو له یاریزانه ناودارو ناسراوه‌کانی ووڵات له بواری یاری سه‌له‌دا . به‌ڵام ئه‌م پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریه هه‌ڵبژێرێت خۆی بۆ بوارێکی تر خه‌ریک کرد که ئه‌ویش بواری یاسایی بوو . بێگومان ئه‌مه‌شی پێش ئه‌وه بوو که ببێته سیاسه‌تمه‌دار . کاسترۆ پێش ئه‌وه‌ی ببێته سیاسه‌تمه‌داریش بویه شۆڕشگێڕ و دوای ئه‌وه‌ش خرایه به‌ندیخانه ، به‌ڵام زۆری پێنه‌چو به‌ر لێبوردنی گشتی که‌وت و ئازاد کرا .
ئه‌م ئێواره‌یه دیاره یه‌کێک بوو له کاته هه‌ره گرنگه‌کانی ژیانی ئه‌و ، که تا ئه‌وکاته ئه‌م کوڕه گه‌نجه به خۆیه‌وه بینی بوی . کاسترۆ دیاربو به گاڵته نه‌گه‌یشتبویه قۆناغی ژیانی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی ، پێشتر کاری زۆر ئه‌نجام داب‌و تا به‌م ئێواره‌یه گه‌شتبو . ئه‌ویش هه‌ر له به‌جێهێشتنی قوتابخانه یاساییه‌که‌ی هاڤانایه‌وه تا خه‌باته چه‌کداره نهێنیه‌که‌ی و هه‌روه‌ها چه‌ند مانگه به‌ندیه‌که‌ی ناو به‌ندیخانه‌ی ئینفرادی و دوای ئه‌وه‌ش شه‌وه درێژه‌کانی خۆئاماده‌کردن له ووڵاتی په‌ناهه‌نده‌ییه‌وه .
هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌وه‌یان پیشانئه‌یا که کاته‌کان نزیک بونه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و پێش چونێک چاوه‌ڕێیانه . له تاریکیداو له ته‌نیشتی کاسترۆدا دکتۆرێکی ئه‌رجه‌نتینی باریک و لاواز وه‌ستا بوو ، که ئه‌ویش ئه‌رنێستۆ جیڤارا بوو . جیڤارا که تا ئه‌وکاته هیچ حه‌زو شه‌وقێکی بۆ پیشه دکتۆریه‌که‌ی نه‌بو به‌ڵام وه‌کو دکتۆرێکی لێکۆڵه‌ره‌وه ئیشی ئه‌کردو له ناوه‌وه‌ش شاعیر‌و نووسه‌ر بوو .
له‌ڕاستیدا پێش ئه‌وه‌ی چاوی به کاسترۆ بکه‌وێ و یه‌کتری ببینن که‌س نه‌یئه‌زانی جیڤارا کێیه‌و به‌ته‌مای چیشه . ئه‌م ئێواره‌یه ئه‌میش له‌سه‌ر هه‌مان هێڵ بۆ قوناغێکی تازه‌ی ژیانی وه‌ستابو . قۆناغێک که گه‌ڕانه‌وه‌ی تیا نه‌بێت ، ڕه‌نگه خۆیشی نه‌یزانیبێت که ئه‌م قۆناغه ئه‌وه بوو که ئه‌م له هه‌موو ژیانیدا به دوایدا ئه‌گه‌ڕا .
کاسترۆو جیڤارا به بێده‌نگی له قه‌راغی ئاوه‌که‌دا وه‌ستابوون و هه‌موو ئه‌وانی تریش خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردن بوون . نزیکه‌ی سه‌د پیاوێک بۆ ئه‌و ئێواره‌یه بانگ کرابوون ، هه‌ندێک له‌مانه به‌تاک و هه‌ندێکیشیان دوو دوو له‌و شوێنه نهێنیانه‌ی که پێشتر لێی ژیا بوون و خۆیان لێشاردبویه‌وه ئه‌هاتن . شوێنه‌کانیشیان بریتی بوون له‌و ئوتێله هه‌رزانو فه‌رشکراوانه که هه‌ر له‌و کاته‌ی که له به‌ندیخانه ئازاد بوبون ( واته دوو مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ) هاتبون خۆیان تیادا شاردبویه‌وه .
به‌ڵام جیڤارا خۆی به ئۆتۆمبیلێکی فۆردی کۆن له‌چه‌شنی پۆنتیاک گه‌شتبویه قه‌راغی ئاوه‌که . له‌و کاته‌ی که له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی تردا ویستیان ئۆتۆمبیله‌که بشارنه‌وه یه‌کێک له تایه‌کانی به چه‌وو لمی ڕێگاکه‌دا داچوو چه‌قی . هه‌ر له‌و تاریکیه‌دا هه‌ندێک له پیاوه‌کانی ده‌وروپشتی به بێئه‌وه‌ی هیچ به‌یه‌کتر بڵێن یه‌کتریان له‌باوه‌ش کرد ، هه‌روه‌کو که‌سانێک که تازه له به‌ندیخانه هه‌ڵهاتبن و ته‌نیا یه‌ک ئه‌رکیان هه‌بێت ، ئه‌ویش ئه‌وه بێت که خۆیان له‌و گه‌راجه بچووکه‌دا دوور له چاوانی که‌سانی تر به‌دوور بگرن که که‌وتبویه ماڵێکی ته‌نیشت که‌شتیه بچووکه‌که‌ی که ئه‌مان خه‌ریکی بارکردنی بوون .
کاسترۆ له‌به‌ر ئه‌و بارانه‌دا به پاڵتۆیه‌کی ڕه‌ش و ده‌مانچه‌یه‌کی جۆری ثومپاسون که به‌قه‌دیه‌وه هه‌ڵواسرابو ، به که‌مێک ترس و دڵه‌ڕاوکێوه وه‌ستابو . ناو به‌ناو سه‌یرێکی کاتژمێره‌که‌ی ده‌ستی ئه‌کردو دوو دڵی ئه‌وه بوو که هێشتا هه‌موو پیاوه‌کانی نه‌گه‌شتبو‌نه شوێنی خۆیان . هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که‌ی گه‌رچی به‌بێ پچڕان حه‌شارگاکانی خۆیان گۆڕیبوون به‌ڵام ئه‌م له‌وه ئه‌چو هێشتا هه‌ر بترسێ ، چونکه گومانی له‌وه بوو که پۆلیسی مه‌کسیکی به پلان و نه‌خشه‌کانی ئه‌میان زانیبێت و ئاشکرا بوبن .
هه‌ڕه‌شه‌که‌ش هه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسی مه‌کسیکیه‌وه نه‌بو ، به‌ڵکو ئه‌مان له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا له لایه‌ن پیاوانی ئاساییشی کوبی و مه‌کسیکی و هه‌روه‌ها ده‌زگای سیخوڕی ئه‌ماریکاش ( ئێف . بی . ئای ) خرابونه ژێر چاودێریه‌وه . فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌موو ئه‌م سێ ووڵاته هه‌ر له‌وکاته‌ی که کاسترۆ بڕیاری ڕوخانی ده‌وڵه‌تی کوبی ( باتیستا ) ی داب‌و زۆر به ووردی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی کاسترۆیان چاودێری ئه‌کردو خستبویاننه ژێر چاودێریه‌وه .
کاسترۆو ئه‌ندامه‌کانی پێشتر دوای ئه‌وه‌ی ووڵاتی مه‌کسیکیان کردبویه بنکه‌ی خۆشاردنه‌وه‌و خۆئاماده‌کردن ومه‌شقکردن ، پاش ماوه‌یه‌ک له لایه‌ن پیاوانی ده‌وڵه‌ته‌وه کۆمه‌ڵه‌که‌یان ئاشکرا ئه‌بێت و ئه‌که‌ونه به‌ر په‌لامارو گرتن و هه‌تا بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیش به‌ند ئه‌کرێن . به‌ڵام کاسترۆ زیره‌کانه مه‌سه‌له‌که جێبه‌جێ ئه‌کات و پاش ماوه‌یه‌ک خۆی و هاوه‌ڵه‌کانی ئازاد ئه‌کرێن .
به‌ڵام دکتۆر ئه‌رنێستۆ جیڤارا که له گۆشه‌یه‌کی به‌رزی کۆمۆنیستیدا ناوی هه‌بو ، لای سه‌رنووسه‌رو ڕۆژنامه‌کانی مه‌کسیک جێگای باس و خواسێکی گه‌رم و گوڕ بوو . ئه‌م باره ئاڵۆز‌و دژوار‌و نه‌زانراوانه‌ش بۆخۆی لای ده‌سه‌ڵاتداره گه‌وره‌کان و جه‌نگی ساردی هه‌ردوو بلۆکه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواش بۆخۆی بۆن و به‌رامی ڕوداوێکی بێئابڕوانه‌ی بڵاوئه‌کرده‌وه .
کاسترۆ له‌به‌ر ئه‌و ڕوداوانه پێشتر ئه‌م شاره به‌نده‌ره بچووکه‌ی بۆ خاڵی کۆبونه‌وه‌ی خۆی و پیاوانی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ده‌سنیشان کردبو . شاره به‌نده‌ره‌که پیاوانی گومرگ و پۆلیسی که‌م بوون ، که ئه‌مه‌ش ڕێی بۆ ئه‌م تازه شۆڕشگێڕانه خۆشکردبو که ئه‌م ئێواره‌یه به‌باشی سه‌روکاری ئیشه‌کانیان بکه‌ن و ئاووهه‌واش له‌وه ئه‌چو بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ڕێگاخۆشکه‌ریان بێت ، چونکه ڕۆژانی تر یه‌کێک بوون له ڕۆژه پڕ تۆفانه‌کانی شار‌و له هه‌موو ساڵه‌که‌دا تۆفانی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیبو .
هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه شاره لێڵ و نادیاره‌که زیاتر‌و زیاتر تاریکی شه‌وه‌که‌ی له ئه‌ستۆ ئه‌گرت . کاسترۆ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م که‌شتیه بچووکه‌ی ئێواره‌یه‌ی ده‌ستخستبو تا خۆی و پیاوه‌کانی به‌ره‌و کوبا بگوازێته‌وه . هه‌ر له‌وکاته‌ی که پیاوه‌کان له‌ڕێگای ڕاهێڵه ته‌خته‌یه‌که‌وه خه‌ریکی بارکردنی که‌شتیه‌که بوون که‌شتیه‌که ڕۆشنبویه‌وه‌و ئاوه‌که‌ی چواه‌رده‌وریشی ڕۆشنکرده‌وه ، ( گرانما ، واته ، نه‌نه ، دایکی داییک ) که ناوی که‌شتیه‌که بوو له ته‌خته دروستکرابو و درێژیه‌که‌شی ته‌نیا شه‌ست و سێ پێ بوو ، به دوو ماتۆڕی لاواز که به گاز ئیشیان ئه‌کرد ئه‌که‌وته ئیش . کاسترۆ گه‌ر که‌شتیه‌ک له‌مه چاکتری شک ببردایه هه‌رگیز ئه‌مه‌ی هه‌ڵنه‌ئه‌بژارد ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌نه تاکه که‌شتی بوو که له‌و چه‌ند هه‌فته ته‌نگه‌به‌رو ڕوداوه تیژ تێپه‌ڕانه‌دا که توشی کۆمه‌ڵه‌که‌ی کاسترۆ بوبو له‌به‌ر ده‌ستدا بێت .
نه‌نه له تۆفانه‌که‌ی ساڵی 1953 نوقوم بوبو . که‌شتیه‌که دوو ڕۆژ پێشتر به‌پێی فه‌رمانێکی کاسترۆ له‌لایه‌ن یه‌کێک له پیاوه‌کانیه‌وه ئاماده‌ی ئیش کرابو . ئه‌م پیاوه پێنج مانگێک له‌مه‌وبه‌ر یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی که‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی مه‌کسیکه‌وه گیرا بوو و دواییش له به‌ندیخانه‌دا ئه‌شکه‌نجه درابوو .
ماویه‌تی
تێبینی 🙁 چیکیڤارا ) یان ( چێ ) ڕاسته نه‌ك جیڤارا ، به‌ڵام زۆربه‌ی کورد ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ی هه‌ر به جیڤارا بیستوه‌و هه‌رواش به ده‌میدا هاتوه بۆیه منیش هه‌ر جیڤاراکه‌م به‌کارهێنا .