
بارزانی زه‌نگی بۆ گه‌نده‌ڵكاران لێدا……ته‌نیا كوردی
ئه‌وه‌نده‌ی من تێگه‌یشتبم له به‌رنامه‌ی چاكسازی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌مه پێناسه‌ی جیاواز له جه‌مسه‌رێكی مانادار هه‌ڵده‌گرێت، كه تێكڕای به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له دامه‌زاروه‌یه‌ك كۆبكرێته‌وه كه پێی بگوترێت به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی تا هاوتیشتمانیان له‌و روانگه‌یه‌وه دادپه‌روه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری ببێنن. ئه‌گه‌ر باس له‌چاكسازی بكه‌ین پێناسه‌كه‌ی له بۆچوونه‌كانی ئه‌ریكفرۆم ده‌دۆزینه‌وه كاتێ ده‌ڵێ چاكسازی ده‌بێ له نیه‌ته‌وه بگوازرێته‌وه پراكتیك و ئه‌و كه‌سانه‌ی له چاكسازیش راده‌كه‌ن كه ناوده‌نرێت به یاخی ئه‌مانه جێگه‌ی مه‌ترسی نین بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه كه ناوبانگی كه‌سی چاكساسیخواز له‌كه‌دار بكه‌ن، چونكه كه‌سێك یاخی ده‌بێ ئه‌زمونی چاكسازی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ریفۆرم له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هه‌بێت، نه‌وه‌ك كه‌سێك كه یاخی بێت و ئه‌زمونی چاكسازی نه‌بێت ئه‌م كه‌سه دواجار یاخی ده‌بێت له خۆی. نیه‌تی چاكسازی سه‌رۆكی هه‌رێم له به‌ڵێنێكی زاره‌كی گواسترایه‌وه قۆناغی پراكتیكی و به‌رنامه‌كانیش له لێپێچینه‌وه‌ی دادگای له 900 كه‌س له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رو جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر تا بریكاری وه‌زیر ده‌گرێته‌وه. جیاله‌وه‌ی به‌رنامه‌ی راگرتنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكرابوون و به‌رنامه‌ی چاكسازی. نیه‌تی چاكسازی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیه‌تی ته‌ندروسته‌و ئه‌و ئه‌جێندایه‌ش جێگه‌ی ئه‌ومێدی خه‌ڵكه.
ئه‌و به‌رنامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم قسه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی ئیتاڵیم ده‌خاته‌وه یاد كاتێ له‌ماڵه‌كه‌یدا سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌لی ناوماڵی دزرابوو ئه‌و فرمێسكی ده‌باراند، به‌ڵام كاتێ لێیان پرسی چۆن ده‌بێ هونه‌رمه‌ندێكی وا گه‌وره بۆ ماڵی دنیا بگریت ئه‌و گوتی من بۆ ئه‌وه ناگریم كه ماڵه‌كه‌م دزراوه ته‌نیا بۆ ئه‌وه فرمێسك ده‌رێژم كه كه‌سێك نه‌بووه نرخی تابلۆ هونه‌ریه‌كه‌م بگرێت و بیدزێت.
بۆیه من دڵنیام ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و دزانه‌ی كه ده‌ست بۆ تێكدانی پاراستنی ئه‌منیه‌تی هه‌رێم درێژ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و بتوانن ده‌ستبخه‌نه نێو كاروباری هه‌رێمه‌وه یه‌كڕاست ئه‌و به‌رنامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌دزن.
به‌رنامه‌ی چاكسازی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌مباته‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوكی كۆمیدیای ئیلاهی دانتی رێبه‌ری رێنساسی ئه‌ورووپا كه ئه‌و چۆن بۆ رزگاری ئیتالیا‌و ئه‌ورووپا ته‌نیا به‌نووسینی كتێبێك وایكرد جیهان و شه‌قامی ئیتالیا له‌دژی گه‌نده‌ڵی بهه‌ژێنێت. به‌ڵام به‌و جیاوازیه‌ی كه بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌و دانتی نوسه‌رێكی ئیتالی بوو. له كتێبه‌كه‌ی دانتی گه‌وره‌ترین رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی میلله‌ت له‌دژی چه‌ند كه‌سانێك بوون وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه ئاینیانه‌ی كه له‌و وڵاته‌وه رێگه‌یان بۆ گه‌نده‌ڵی خۆشكردبوو، به‌ڵام رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی بارزانی بۆ چه‌ند كه‌سانێكه كه له‌نێو خودی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و حزبه‌كه‌ی و حزبه‌كانی دیكه‌و حكوومه‌تدا كه‌مته‌رخه‌مبوونه‌و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكیان به‌فیرۆداوه. له‌به‌رنامه‌كه‌ی بارزانیدا 900 كه‌س دیاریكراوه وه‌ك كه‌سانێكی گه‌نده‌ڵكارو له‌به‌رنامه‌ی دانتی رێنسانس خواز 99 سرود بۆ زه‌نگی لێدانی گه‌نده‌ڵی له ئیتالیا هه‌بووه.
له‌روانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌رنامه‌ی چاكسازی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌مگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوكی په‌یامانی كۆمه‌ڵایه‌تی جان جاك رۆسۆ كه چۆن به نووسینی ئه‌و په‌رتوكه ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی و ئه‌ورووپا گۆڕانكاری به‌سه‌ر هات له‌رووی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به هه‌مان شێوه‌ش به‌رنامه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كاتێ باس له چه‌سپاندنی دادپه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای كوردی پێویستی به گۆڕانكارییه نمونه‌یه‌كی به‌ر چاوه كه كاتی گۆڕانكاری ریشه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی هاتووه، ته‌نانه‌ت له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی پێویستی به هاوكاری ته‌ندروستییه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێ به بێجیاوازی هه‌موو خه‌ڵكێك روانه‌بكرێت ئه‌مه خاڵێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دادپه‌ره‌وه‌ی به‌رووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كه مه‌به‌ستم كه‌سانێكی به‌رپرس له كۆمه‌ڵگه بگه‌رێنه‌وه چوارچێوه‌ی حوكمی دادپه‌ره‌وه‌ی. له‌رووی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌وه جارێكی دیكه بارزانی به‌چاوێكی باوكانه په‌یامیدا ئه‌مه‌ش ده‌مگه‌رێنێته‌وه بۆ خوێدنه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كه گوته‌ی ئه‌ڵمانی كردوویه‌تی كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌لمانیا به‌هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌وه میلله‌تی ئه‌لمانی هۆشیاركرده‌وه. هه‌رچۆنێك ده‌زانین كه له‌هه‌رێمێكی وه‌ك كوردستان ئاسان نییه به 4 مانگ گه‌نده‌ڵی بنبڕبكرێت، به‌ڵام دیاریكردنی 900 كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی حكومی و حزبی بڕیارێكی جورئه‌ته‌و قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت. به دادگایكردنی 900 كه‌س مانایه‌كه كه سه‌رۆكی ئه‌و هه‌رێمه نیازێكی هه‌یه كه ئایا بۆ مانه‌وه له پێناو كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه یاخود بۆ لێدانی زه‌نگی گه‌نده‌لییه كه پێویسته هه‌رێم له‌وه نه‌ترسێت كه كه‌سانێك كه‌مته‌رخه‌میان كردبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كه‌سانه پاڵپشتی پارتی یان یه‌كێتی ناكه‌ن نابێت ده‌ستیان بۆ ببردرێت. بارزانی بۆ ئه‌و بریاره باش ده‌زانێت كه ده‌ستی بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌یسێك بردووه كه قورسترین لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌وێت بۆ ده‌رخستنی ئه‌نجامه‌كان هه‌ركاتێكیش ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وت قورس‌تر له‌مه له‌وه یه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ركه‌وێت كه‌سانێكی وه‌ك پێویست نه‌بووینه‌و سامانی وڵاتیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت به فیرۆدایه چۆن چۆنی به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌و بریاره هێنده قورسه بۆ جێبه‌جێكردن كه سه‌رۆكێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورسیه‌كه‌ی نه‌ترسێت به‌ڵام ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه بوونی ئه‌و سه‌رۆكه وه‌ك چۆۆن به‌ده‌نگی ئه‌و میلله‌ته هاته سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات وه‌هاش مانه‌وه‌ی له‌و كورسیه به ده‌نگی میلله‌ت ده‌بێت، چونكه بارزانی به‌مه ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و شیاوترین كه‌سێكه بۆ نه‌هێشتن و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی.
لێره‌وه ده‌كرێت چه‌ند پێشنیارێك بخرێته‌ڕوو:
1-لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم هاوكاری ئه‌و به‌رنامه‌ی سه‌رۆك بن بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر كه‌سانێك كه كه‌مترخه‌میان له پۆسته‌كانیان كردووه تا به زوترین كات كۆده‌نگی گشتی هه‌بێت بۆ سه‌رخستنی ئه‌و به‌رنامه‌یه چونكه نیه‌تی چاكسازیكردن ئه‌مه‌یه كه سه‌ره‌تا گه‌نده‌ڵی له‌نێو ده‌زگا حكومیی و حزبیه‌كاندا بنبڕبكرێت.
2- نووسه‌رو رۆشنبیران پاڵپشتی ئه‌و به‌رنامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌ن له پێناو دانانی هێل و میتۆدێك كه ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌رپرسیارتی حزبی و حكوومی وه‌رده‌گرێت لێپێچینه‌ویه له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پێناسه‌ی به‌رپرسی دڵسۆز له‌چۆنیه‌تی راپه‌راندنی كاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به فیرۆنادات.
3_ بارزانی ماویه‌كی درێژتری پێویسته بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان بۆیه وا پێویست ده‌كات كه خه‌ڵك له پێناو نه‌مانی كه‌سانێكی كه‌مته‌رخه‌م و گه‌نده‌ڵ له پۆستانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكه‌وه هه‌یه هه‌ناسه‌یه‌كی درێژیان بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی چاكسازی هه‌بێت.
4- ئه‌و بریاره جورئه‌تێكی گه‌وره‌ی تێدایه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن نیه‌تی چاكسازی هه‌یه ده‌بێ پاڵپشتی ئه‌و به‌رنامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بكات و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتێش ئه‌گه‌ر چاكسازیان بۆ میلله‌ت ده‌وێت ده‌بێ له‌وه نه‌ترسن كه كێ له به‌رپرسه‌كانیان به‌رژه‌وه‌ندی ده‌كه‌وێته مه‌رتسییه‌وه به‌ڵكو بێدڵه‌راوكی یارمه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بده‌ن.
5- بارزانی هه‌میشه كه چاوه‌راوانی ئه‌و بریاره‌ی لێده‌كرا كه سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵی له هه‌رێم دابنێت بۆیه ئه‌و به‌رنامه‌یه شیاوترین هێلێكه كه ئیتر چۆنیه‌تی سیسته‌می حوكمرانی هه‌رێم به‌و ئاراسته‌یه خۆی راسته‌رێبكات.
6- ئه‌و به‌رنامه‌ی سه‌رۆك پاراستنی شكۆمه‌ندی یاسایه كه زۆر جار تێبینی ئه‌وه ده‌كرا كه هه‌ندێ كه‌س له‌سه‌روی یاسا ببینرێت، به‌ڵام به‌و به‌رنامه‌یه ئیتر یاسا له‌سه‌روی هه‌مو كه‌سێكه‌و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه‌ی مۆدێلێلی حوكرمانی دیموكراسی هه‌رێمه كه به پاڵپشتی یاسا حوكم ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی لێره پێویسته باس بكرێت به‌رنامه‌ی چاكسازی سه‌رۆكی هه‌رێم له ده‌ره‌نجامی ئه‌و خاڵانه هاته گۆ:
1- هاواری خه‌ڵكی مه‌یدانی سه‌را بۆ بارزانی كه ئه‌و ده‌بێت چاكسازی ده‌ست پێبكات و كه‌سانێكی گه‌نده‌ڵكار نابێت له سیسته‌می حوكمرانی هه‌رێم له ده‌سه‌ڵات بهێڵدرێت ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه به بۆچوونی ته‌ندروست له مه‌یدانی سه‌را ئامانجیان چاكسازی بوو باوه‌ریان به سه‌رۆكی هه‌رێم بوو كه داوای لیبكه‌ن و هه‌ر له‌ویش چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه چاكسازی بكات.
2- نیه‌تی بارزانی كه ئه‌و ده‌زانێ له چ قۆناغێك هه‌رێمی كوردستان چی پێویسته ئه‌وه‌ش وایكردووه كه بارزانی به ده‌ره‌نجامی ئه‌و هاوكێشه‌یه بگات كه ئیتر ده‌بێ له‌گه‌ڵ زه‌نگی لێدانی گه‌نده‌ڵی هه‌رێم له ده‌سه‌ڵاتی سایسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له گه‌نده‌لچی پاكبكرێته‌وه.