خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوێره‌كان و په‌یوه‌ندی (وێنه) لای قه‌سه‌ب
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خوێندنه‌وه‌كه‌م بۆ شانۆگه‌ریی (كوێره‌كان)ی مه‌ته‌رلینگ، ده‌مه‌وێت ورده ورده رۆبچمه نێو شانۆیی (وێنه) لای سه‌ڵاح قه‌ساب و شانۆگه‌ریی كوێره‌كان لای ده‌رهێنه‌ر نه‌ژاد نه‌جم كه له‌ڕۆژی (25/5) به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌فێستیڤاڵی شانۆی پارێزگاكانی كوردستان له‌شاری سلێمانی نمایشیكرد.
سه‌ره‌تا، ئایا نه‌ژاد نه‌جم داهێنه‌ره یان ئه‌وه‌ی كه‌نمایشیكرد شانۆی (وێنه) بوو !؟
دیاره ئه‌م شانۆگه‌رییه وه‌نه‌بێت یه‌كێكبووبێت له‌نمایشه خراپه‌كان، به‌وپێییه‌ی تاڕاده‌یه‌كی باش كاركردنبوو له‌سه‌ر شانۆی وێنه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه نه‌ژاد نه‌جم-ه ده‌یه‌وێت شانۆییه‌كی وێنه‌یی دیكه دابێنێت یاخود له‌ژێر كاریگه‌ریی سه‌ڵاح قه‌سه‌ب-ه‌وه ده‌یه‌وێت پرۆژه‌یه‌كی ئه‌زموونكارانه بێنێته كایه‌وه، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان پێم ده‌ڵێت: زۆر مه‌حاڵ و شتێكی گه‌وجانه‌یه، خۆ له‌وه‌ی دووه‌میشیان بێت تاڕاده‌یه‌ك چه‌ند باسێك له‌خۆده‌گرێت.شانۆییه‌كی ته‌واو و سیمبولیزم و ئه‌ده‌بێكی شانۆیی له‌سه‌رده‌ستی نووسه‌ری به‌لژیكی مه‌ته‌رلینگ 1862 – 1949 له‌دایكبووبێت و له‌ئێستاشدا ده‌رهێنه‌رێك تێكه‌ڵ به‌شانۆیی وێنه‌یی (قه‌سه‌ب)ی بكات، نازنم جگه له‌كێشه درووستكردن چ ناوێكی لێده‌نرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی من له‌ڕێی تیۆرییه‌وه له‌سه‌ر (قه‌سه‌ب) تێیگه‌یشتووم و خوێندوومه‌ته‌وه، ناتوانم بڵێم زه‌وی و ئاسمان له‌گه‌ڵ (كوێره‌كان )ی نه‌ژادی ده‌رهێنه‌ر جیاوازیی هه‌یه، به‌ڵام جیاوازییه‌كی زۆرهه‌یه‌و ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبكه‌م.
سه‌ره‌تایه‌ك بۆ شانۆی (وێنه)و رۆڵی ئه‌كته‌ر له‌شانۆگه‌رییه‌كه‌دا
زۆریی جووڵه‌ی سلبی و به‌كارهێنانی ئه‌كته‌ر وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی نائاماده، ئه‌وه‌مان لاڕوونده‌كاته‌وه كه‌ئایا كوێره‌كانی مه‌ته‌رلینگ بۆ به‌شانۆی وێنه كاری تێدابكرێت؟ له‌كاتێكدا لای مۆریس كاره‌كته‌ره‌كان رۆڵی هه‌ست و سۆزی ناوه‌وه ده‌بینن و ده‌رگایه‌ك ده‌كه‌نه‌وه تاشته نه‌بینراوه‌كان ببینرێت و هه‌ر له‌م رێیه‌شه‌وه فۆرم و ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌ڕووی به‌كارهێنانی شانۆدا كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌شانۆی (وێنه)دا به‌گشتی كاركردنه له‌سه‌ر خه‌ون، واته خه‌ون (ستراكتۆر)ی شانۆی (وێنه)یه.
لای (قه‌سه‌ب) هیچ كاتێك سه‌د ده‌رسه‌د پشت به‌ده‌قێك یان حیكایه‌تێك نه‌به‌ستراوه، بگره چه‌ندجارێك كارده‌گاته ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیش فه‌رامۆشبكرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌شانۆگه‌ریی كوێره‌كان بینیمان، گرنگی زۆر درابوو به‌كاره‌كته‌رو تاڕاده‌كیش به‌ده‌ق، وته‌یه‌كی سه‌ڵاح قه‌سه‌ب هه‌یه كه‌ده‌ڵێت: نمایش له‌ماوه‌ی كاركردندا گه‌شه‌ده‌كات، هه‌موو رۆژێك زیاتری ده‌خه‌مه‌سه‌ر، هه‌موو نمایشێك بۆمن رۆمانێكه، ئایا ئه‌مه‌مان له‌كوێره‌كان به‌دیكرد؟ بێگوومان نه‌خێر، چونكه ئه‌وه‌ی من له‌ماوه‌ی رابردوودا بینیم و له‌ئێستاشدا له‌فێستیڤاڵی پارێزگاكانی كوردستان، هه‌رهه‌مان نمایشبوو كه‌جاری پێشوو له‌كه‌ركوك بینیبووم، به‌هیچ شێوه‌ك شتی تازه‌ی تێدا روونه‌دا، ئه‌مه‌شیان جارێكی‌تر خۆی له‌خاڵه سلبییه‌كان دۆزییه‌وه‌و كاره‌كه‌ی دووچاری گرفت و كه‌موكورتی كرد، ده‌كرا له‌وێدا ده‌رهێنه‌ر بیسه‌لمێنێت كه‌پرۆژه‌ی شانۆییه (وێنه)ییه‌كه‌ی ئه‌و شانۆییه كه (قه‌سه‌ب) داوایده‌كات و به‌ئیزافه و گه‌شه‌كردن درێژه به‌پرۆژه‌كه ده‌دات، ئاخۆ ده‌رهێنه‌ر كام له‌كاره‌كانی (سه‌ڵاح قه‌سه‌ب)ی بینییه‌وه، جگه له‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێك، بۆخۆی ئه‌مه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ده‌رهێنه‌ربوو، من خاڵی لاوازی نمایشه‌كه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ نه‌بینینی شانۆگه‌رییه‌كانی قه‌سه‌ب.
سینۆگرافیا
ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستپێكی شانۆگه‌رییه‌كه بینیم، به‌ڕاستی ده‌ڵێم زۆر سه‌رسامیكردم و جوانترین وێنه‌بوو كه‌هه‌ستم پێكردو زۆر رۆحیبوو، به‌ڵام لێره‌داو باهه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر سینۆگرافیا بكه‌ین، ئایا به‌كارهێنانی ئه‌و شریته ڤیدۆییانه چ ته‌عبیرێك بوو، یان بۆ به‌وشێوه خراپه ئاماده‌ی سه‌ر ته‌خته‌بوو، كه‌چی به‌كاریش نه‌هات، ده‌كرا زۆر شتی لێبكرێت و زۆر وردتر به‌كاربێت، یان ئه‌و تۆڕه‌ی كه له‌دواوه‌ی شانۆكه‌وه ده‌ركه‌وت، بۆ ته‌نها وه‌ك به‌ردێكی سه‌ر چیایه‌ك ده‌ستی بۆنه‌بردرا كه‌بێگومانم له‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له (شریته‌كه‌و تۆڕه‌كه) بینه‌ر چاوه‌ڕێی به‌كارهێنانی بوون، یان بۆچی جارێكی دیكه به‌هه‌مانشێوه‌ی كه (قه‌سه‌ب) له‌ڕابردوودا به‌كاریهێناون (چاویلكه‌كان و چه‌تره‌كان و شریتی ڤیدۆیی) به‌كارهاتنه‌وه، ئایا ئه‌مه ئه‌زموونێكی شانۆیی وێنه‌یه كه‌ده‌رهێنه‌ر كردوویه‌تی، یاخوود به‌شێوه ته‌قلیدییه‌كه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه.
(مۆزیك) ئاماژه‌و خاڵێكی دیكه‌ی نێو شانۆییه‌كه
سه‌یرترین شت كه له مۆزیكدا به‌دیمكرد، تێكه‌ڵییه‌كی یه‌كجار زۆر‌و ناهارمۆنی بوو، ئه‌ویش نه‌ده‌زانرا كه‌ئایا ئه‌م له‌سه‌ر چ جۆره مۆزیكێك كاریكردووه، چونكه هه‌رجاره‌و گوێت له‌ئاوازێك ده‌بوو، جارێك ده‌بوو به‌مۆزیكی كلاسیكیی ئه‌وروپی و جارێكش ده‌بوو به‌مۆزیكی توركی، جارێك ده‌بوو به‌خۆرئاوایی و جارێكش ده‌بوو به‌خۆرهه‌ڵاتی، ئه‌مه‌ش له‌و دیمه‌نه‌دا زۆر به‌ڕوونی كێشه‌ی بۆ ئه‌كته‌ر درووستده‌كرد، به‌وه‌ی له‌وپه‌ری جووڵه‌دا ته‌قه‌مووسی كردبوو، له‌پڕێكدا مۆزیك وه‌ستاو ده‌چووه سه‌ر ریتمێكی تر، بێئه‌وه‌ی كه‌نمایش یان جووڵه‌كه بیخوازێت، بێگومان ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا كێشه‌ی كه‌تۆ مۆزیك له‌یه‌كتر جیانه‌كه‌یته‌وه، چونكه مۆزیك له‌شانۆدا ته‌واوكاری كاره هونه‌رییه‌كانی تره، به‌بۆچوونی من گه‌وره‌ترین كێشه كه‌دووچاری نمایشه‌كه هات (مۆزیك)بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر به‌شێوێندراوی به‌كارهێنرا، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆر له‌نمایشه‌كانی نه‌ژاد نه‌جم-ه‌و تائێستا نه‌یتوانیوه خۆی لێده‌رباز بكات.
كۆتایی
گه‌ر نه‌ژاد نه‌جم-ی ده‌رهێنه‌ر له‌ئێستادا له‌ژێر پشكنیندابێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی شانۆیه‌ك، به‌بۆچوونی من ئه‌وه له‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتیدایه‌و خۆی له‌خۆیدا جوورئه‌تێكی زۆرباشه، به‌ڵام گه‌ر (كوێره‌كان) ناوی شانۆیی وێنه‌یی لێبنرێت، بێگومان به‌هه‌مان ئه‌و ئه‌زموونانه‌دا ده‌ڕوات كه له‌ڕابردوودا به‌خراپی كراون.
هیوادارم نه‌ژاد-ی هاوڕێم به‌وپه‌ڕی سنگ فراوانییه‌وه ئه‌و خاڵانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسكراون وه‌ربگرێت، چونكه من خۆم به‌ڕه‌خنه‌گرێكی پرۆفیشناڵی شانۆیی نازانم، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت وه‌ك شانۆكارێك هه‌ڵوه‌سته‌م له‌سه‌ركردو چه‌ند شتێكی كه‌مم باسكرد.
* بۆ زانیاریتان سه‌باره‌ت به‌شانۆی وێنه‌و شانۆی سیبمولیزمی مۆریس مه‌ته‌رلینگ، سوودم له‌گۆڤاری شانۆ‌و كتێبی ره‌وته نوێگه‌رییه‌كانی شانۆی جیهان وه‌رگرتووه.