ته‌نگانه‌ی ماتریالیی ئه‌مڕ
ماتریالیی له گه‌ڵ فه‌لسه‌فه و زانست‌دا له دورگه‌کانی ئایونیای یونانیه‌وه ده‌رکه‌وت؛ ئه‌و دورگانه‌ی که ده‌که‌وێته به‌رامبه‌ر که‌ناری ڕۆژئاوای تورکیای ئاسیاوه. به شێوازی فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی ئه‌غریقیه‌کان و هاوده‌می پێگه‌یشتن و ده‌رکه‌وتنی بیری به‌رنامه‌یی و سیسته‌ماتیکی(فه‌لسه‌فه و زانست) له سروشتدا ده‌رکه‌وت. له بیری کۆندا له‌سه‌رده‌ستی دیموقریطیس و أبیقور و لۆکریشس دا گه‌یشته لوتکه، واته له تیۆره‌ی گه‌ردیله‌ی کۆندا. به‌ڵام ئه‌م پێشکه‌وتنه پشتگوێخرا له‌لایه‌ن ئه‌رستۆوه، به‌ڵکو توخمی ماتریالی تر که‌وته ناو سیسته‌می ئه‌رستۆوه له سروشتدا و تیایدا جێگیربوو.
ئه‌وه‌ی که جه‌ختده‌کاته‌وه و دڵنیامانده‌کات له‌وه‌ی که ماتریالیی ده‌رکه‌وته‌یه‌کی زانستیانه‌یه، به‌ومانایه‌ی که گرێدراوی گه‌شه‌ی زانست و ده‌رکه‌وتنی و په‌ره‌سه‌ندنێتی، ته‌قینه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ڕاسته‌قینه‌ی ماتریالیی له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می نوێ‌دا و هاوده‌م له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی زانستی نوێ‌دا له‌سه‌رده‌ستی کۆبرنیکۆس و غالیلیو و نیوتن دا بوو. که تیۆری ماتریالیی کۆنی په‌راوێزخراویی زیندوکرده‌وه له سه‌ده‌ی شانزه‌ی زاینی‌دا و له مه‌یانی شۆڕشی زانستی گه‌وره‌دا، که فه‌یله‌سوفه‌کانی وه‌ک غاسندي و دیکارتی فه‌رنسی و برۆنوی ئیتالی( شه‌هیدی ماتریالی!)دا. که غالیلیون و نیوتنی زانا په‌ره‌یانپێدا و لایه‌نگیریانکرد. ماتریالی به فراوانی ڕێگه‌ی خۆیگرت له فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می نوێ‌دا. له فه‌لسه‌فه‌ی ئنگلیزیدا و له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا، جیگه‌ی خۆیگرت له‌لای بیکۆن و هۆبز و لۆک. دواجاریش له ماتریالییه فه‌رنسیه‌کاندا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا به ڕوونی و به ته‌وژم له‌لای کۆندرسی و لامتری و هۆلباخ و دیدرو جێگه‌ی خۆیگرت. له سه‌ده‌ی نۆزده‌شدا گه‌یشته لوتکه له ئه‌ڵمانیدا و به دیاریکراوی له‌لای فویورباخ و مارکس و ئنجلز، هه‌روه‌ها لای بیشنر و مۆلیشوت و فویغت و هیگل، له روسیاشدا له لای بلیخانۆف و لینین.
به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که پیشڕه‌ڤتنێکی به‌رچاو له فه‌لسه‌فه‌ی مارکسییه‌تدا له سه‌ده‌ی بیستدا ده‌رکه‌وت، که‌چی له‌وسه‌ده‌یه‌دا به‌رته‌سکبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی ماتریالییش ده‌رکه‌وت به‌راورد به چوار سه‌ده‌که‌ی پێشتر. ئه‌م به‌رته‌سکبوونه‌وه‌یه‌ی ماتریالیی گریدراوی ئه‌و ته‌نگانه‌یه بوو که مه‌تریالیی به‌خۆیه‌وه بینی له‌سه‌ده‌ی بیستدا.
ئه‌و دووپرسیاره‌ی که ده‌مانه‌وه‌ێت چاره‌سه‌ریبکه‌ین و وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه لێره‌دا ئه‌م دوو پرسیاره‌ن:
بۆچی ماتریالیی گرێدراوی زانستی سروشتییه، گرێدراوێکی ئۆرگانی قوڵ؟ یان بۆچی ماتریالیی به ده‌رکه‌وته‌یه‌کی زانستیی داده‌نرێت؟
بۆچی به‌که‌وتنه‌ناوه‌وه‌یی ته‌نگانه‌ی ماتریالیی له سه‌ده‌ی بیستدا، ماتریالیی به‌رته‌سکرده‌وه؟ یان بۆچی له گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی زانست له سه‌ده‌ی بیستدا ماتریالیی که‌وته ته‌نگانه‌وه؟
ئه‌گه‌ر لێتوێژینه‌وه‌ی پراکتیزه‌کردنی زانستیانه وه‌ک خۆی بکه‌ین، یان لێتوێژینه‌وه‌ی میژووی زانست بکه‌ین، نه‌ک له ڕێگه‌ی شیکردنه‌وه‌ی چه‌مکی پراکتیزه‌ی زانستی له ڕووی فه‌لسه‌فه‌وه، بۆمانده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م پراکتیزه‌کردنه له‌سه‌ر بنچینه‌ی مه‌عریفی و ئه‌نتۆلۆگی و ئاکاریی و سۆسیۆلۆگی وه‌ستاوه. بنچینه ئیبستمۆلۆگیه‌کان(مه‌عریفیه‌کان)مان له ئارتیکڵی پێشوتردا باسکرد. به‌ڵام بنچینه ئه‌نتۆلۆگیه‌کان، که ده‌توانین بڵێین سیسته‌مه بیریه ماتریالییه‌کانه. که‌واته پراکتیزه‌کردنی زانستیی ماتریالیی ده‌کات به بنچینه‌یه‌کی ئه‌نتۆلۆگی خۆی. ئه‌م ڕاڤه‌کردنه‌ش گرێدراوییه‌کی هه‌میشه‌یی پێویست له نێوان مه‌تریالیی و زانست‌دا ده‌سه‌پێنێت له مێژوودا. بۆ وردبوونه‌وه له‌م مشتومڕه Argument. ده‌توانین کۆی بنچینه ئه‌نتۆلۆگیه‌کان بۆ پراکتیزه‌ی زانستیانه به‌م جۆره داڕێژین:
یه‌که‌م/ جیهانێکی بابه‌تیانه‌ی سه‌ربه‌خۆ له بینین و زانین، یان له هۆشه‌کی، یان هۆش، بوونی هه‌یه، وه سه‌ربه‌خۆیه له خودی زانا، یان خودێکی زانراو. ئه‌م بنه‌مایه ناوه‌ڕۆکی ماتریالییه. ئێمه جیهان ناگۆڕین به بینینی و زانینی. به‌ڵکو ئه‌م جیهانه بابه‌تیه سه‌ربه‌خۆیه بنچینه‌ی هۆشمانه، یان هۆشمانه، وه بنچینه‌ی زانینمانه. هۆش خۆی له خۆیدا هه‌ڵقوڵاوی ناخیه‌تی به‌و وه‌سفه‌ی که هێزێکه له هێزه‌کانی و وه به‌شێکه له به‌شه سه‌رکیه‌کانی هه‌ندێک له پێکهاته‌کانی.
دوه‌م/ سروشت قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه ڕاوه‌ستاوه له خودی خۆیدا و یاساگه‌لێکی ئاڵۆز و جۆراوجۆر به‌ڵام سنوردار حوکمیده‌کات، یان هه‌ڵیده‌سورێنێت، له‌مه‌ودوا ڕوونیده‌که‌ینه‌وه مه‌به‌ستمان له‌و یاساگه‌له سروشتیه چیه.
سێیه‌م/ سروشت سیسته‌مێکی فیزیایی دوایینه‌هاتوه له زۆر ڕووه‌وه، له ژماره‌یه‌کی دوایینه‌هاتوو له سیسته‌می فیزیایی به‌ڵام سنوردار پێکهاتوه. سیسته‌می فیزیاییش له بوونێکی ماتریالی( وه‌ک، ته‌نۆک و بۆشایی) پێکهاتوه، که له‌گه‌ڵ یه‌کتیریدا کارلێکێکی جۆراوجۆریان بۆ دروستده‌بێت. ئه‌م سیسته‌مه تایبه‌تمه‌ندێتی پێشه‌نگی خۆی هه‌یه که به بیرکاریی و ئه‌ندازه‌ی ورده‌کاریی دیاریده‌کرێت. له‌به‌رئه‌وه ناویده‌به‌ین به چه‌ندێتی فیزیایی( به‌نومونه وه‌ک: درێژی و زه‌مه‌ن و قه‌واره و ئه‌نه‌رجی و پله‌ی گه‌رما و پله‌ی خێرایی و پێشبڕکێیی). ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه بوونی ماتریالیی دیاریده‌کات و یه‌کیشیان پێده‌گرێت. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه پێکه‌وه په‌یوه‌ندیگله‌ێکیان هه‌یه که ناویده‌به‌ین به یاساگه‌لی سروشت، یان یاسای سروشت، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا ده‌رده‌که‌وێت که چۆن تایبه‌تمه‌ندییه‌کی پێشه‌نگی ده‌گۆڕێت به گۆڕانی تایبه‌تمه‌ندییه‌کی پێشه‌نگیی تر. ئامانجی زانست گه‌ڕان ولێتوێژینه‌وه‌یه به دوای زیاتری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه و په‌یوه‌ندییه جۆراوجۆره‌کانی نێوانیان. ئه‌مه‌ش ده‌توانین ناوبنێین به پڕۆژه‌که‌ی غالیلیو، چونکه غالیلیو یه‌که‌م که‌سبوو که به شێوازێکی گشتگیر و به‌رنامه ده‌ستیپێکرد. نیوتنیش په‌ری پێدا به وه‌رگرتنی یان دراسه‌کردنی حساباتی( تفاضل و ته‌کامول)، که خودی خۆی ئه‌م داهێنانه‌ی کرد و له‌هه‌مانکاتیشدا لایبنتز فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵامانی ئه‌مه‌ی کرد، له ناخی یاسه‌گه‌لی سروشتی‌دا، که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو به مه‌کینه‌یه‌ک بۆ به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه و ڕاڤه‌کردن و پێشبینی له ژماره‌یکی یه‌کجار سنورداری ئه‌ندازه و ئاشکراکردندا. پڕۆژه‌که‌ی غالیلیو و نیوتن له ڕاستیدا بوو به جێگه‌ی سه‌رسوڕمان له پێشکه‌وتندا.
چواره‌م/ هۆکاره‌کانی گۆرانکارییه‌کان له سروشتدا ناکه‌ونه ده‌روه‌ی سروشت خۆیه‌وه، به‌ڵکو له ناو سروشت خۆیدایه. ده‌رکه‌وته‌کان و گۆڕانکارییه‌کانی سروشت خۆی هۆکاره‌کان به‌رهه‌مده‌هێنن، یان ده‌رکه‌وته‌کان و گۆرانکارییه سروشتییه‌کان به هۆکارگه‌لێک دێنه ئاراوه. به دیاریکراویی سه‌رچاوه‌ی ده‌رکه‌وته‌کان و گۆرانکارییه سروشتییه‌کان کارلێکراوگه‌لێکیی نێوان بوونه ماتریالییه‌کانه( جسیمات و مجالات). گه‌ردون له بنچینه‌دا سیسته‌مێکی فیزیاییه گه‌شه‌ده‌کات و ده‌گۆڕێت به کرداری کالێکه‌ره جۆراوجۆره‌کان له نێوان بوونه مه‌تریاله‌کانی خۆیدا.
پێنجه‌م/ ده‌رکه‌وته‌کان به ئاماژه بۆ خودی خۆیان لێکنادرێنه‌وه و ڕاڤه‌ناکرێن، به‌ڵکو به‌و ناوڕۆکه‌ی که به‌رهه‌میده‌هێنێت. به‌لام ناوڕۆکێکی (ماتریالیی) نا ڕۆشن. له‌به‌رئه‌وه پێویستمان به زانسته. عه‌قڵی زانستیی مرۆڤ ده‌توانێت خۆیبگه‌یه‌نێته ناوه‌ڕۆکه ماترییاله‌که له ڕێگه‌ی ده‌رکه‌وته‌که‌وه. زاناکان بۆ وه‌سفی ده‌رکه‌وته‌کان به بیرکاریی و ئه‌ندازه‌ییه ورده‌کانه‌وه چه‌ندێتی فیزیایی پێویست دیاریده‌که‌ن. به‌مانیه‌کی تر چه‌ندێتی فیزیایی بۆ وه‌سفی هه‌ر ده‌رکه‌وته‌یه‌ک له‌لای زاناکان له ڕێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه بیرکارییه‌کان و ئه‌ندازه‌ییه ورده‌کانه‌وه ده‌کرێت. له دواجاریشدا زاناکان بینای نمونه فیزیایی و بیرکارییه‌کان ده‌که‌ن له پێناوی یه‌کگرتن و وه‌سفی ده‌رکه‌وته‌کاندا. زووش بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م نمونانه هه‌ڵگری بۆشایی و پارادۆکسی و کێشه‌گه‌لێکی زۆره. بۆیه له‌هه‌وڵیئه‌وه‌داده‌بن که بگه‌نه ناوه‌رۆکی مه‌سه‌له‌که تا بتوانن له‌و میانه‌یه‌دا ئه‌و بۆشایانه پڕبکه‌نه‌وه و چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه و پارادۆکسییانه‌ش بکه‌ن. ئه‌وان بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که ده‌ردکه‌وته‌کان ناتوانێت چاره‌سه‌رییه‌کان پێشکه‌شبکات بۆ ئه‌و پارادۆکسییانه، بۆیه ده‌که‌ونه خۆیان بۆ بینای نمونه‌گه‌لێک بۆ ناوه‌رۆکی ماترییالیانه‌یی ئه‌وتۆ که بتوانێت چاره‌سه‌ری گونجاو پێشکه‌شبکات. دواجاریش ده‌که‌ونه هه‌ڵبژاردنی ئه‌و نمونانه به جۆره‌ها ڕێگه تا بتوانن شێوه‌یه‌کی وردی ناوه‌ڕۆکه مه‌ترییالیه‌که بچه‌سپێنن. ئه‌مه‌ش له گه‌شه‌ی زانستی فه‌له‌کدا ده‌رکه‌وت له سه‌رتای یه‌که‌مدا له بابل(500 ساڵ پێش میلاد) و تا کوبرنیکۆس ساڵی 1543 میلادی. که تژی بوو له پارادۆکسی و یه‌کنه‌گرتنه‌وه تا کۆبرنیکۆس ده‌رکه‌وت و توانی ئه‌و پارادۆکسییانه تێپه‌ڕێنێت به ئاراسته‌کردنی لێکۆڵینه‌وه‌کانی به‌ره‌و ناوه‌ڕۆکێکی مه‌ترییالیانه، به‌مه‌ش ده‌روازه‌یه‌ک کرایه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ئه‌م بواره له‌لای کبلر و غالیلیو و نیوتن.
به‌ڵام ئه‌م بنچینه‌و ناوخنه ئه‌نتۆلۆگیانه خۆی له‌خۆیدا ماتریالییه. شێوه‌یه‌کی ورد و گشتگیرییه بۆ مه‌تریال. له دواجاردا، ده‌توانین بڵێین ماتریالیی بنچینه و مه‌رجێکی ئه‌نتۆلۆگیه بۆ پراکتیزه‌کردنی ئه‌وه‌ی که هاتوه له مێژووی زانست‌دا، بۆیه سه‌یرنیه که مه‌تریالیی گرێدراوی زاسنتی سروشتی بووه هه‌رله سه‌رتای قۆناغی گه‌شه جیاوازه‌کانیه‌وه. ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌یی که زانست به خۆیه‌وه بینی له گه‌شه‌کردنیدا له نیووه‌ی دوه‌همی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، که خۆی له دۆزینه‌وه‌ی پاراستنی ئه‌نه‌رجیی و نه‌خشه‌ی توخم و ڕه‌گه‌زه‌کان و یاسای دوه‌مدا له ثیرۆمۆدنامیکدا Thermodynamics بینیه‌وه و یاسای بۆشاییه‌کانی که‌هرۆموگناتیسی و بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی سروشتی له بیۆلۆژییدا ده‌بینیه‌وه، بۆ پشتیوانی له مه‌ترییالیی و قوڵبونه‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی ڕوخساره‌کانی. له‌م مه‌لسه‌له‌یه‌شدا ئنجلز زۆر به زیره‌کانه به شێوه‌یه‌کی ورده‌کاری توانی لێکۆڵینه‌وه بکات و له‌سه‌ری بنوسێت له په‌رتوکی”ده‌یالێکتیکی سروشت”دا.( Thermodynamics ئه‌م ووشه‌یه، به مانای دینامیکی گه‌رمی دێت، وه به وزه‌ی گه‌رما ده‌گه‌ڕێ یان کار ده‌کات.. فه‌رهه‌نگی ئازادی… وه‌رگێر)
به‌ڵام ئه‌م دۆزینه‌وانه ڕه‌گه‌زێکی جێگیر نه‌بوو له فیزیادا، به‌ڵکو بووه هۆکاری هه‌ڵگیرساندنی شۆرشێکی مه‌زن له فیزیایی سه‌ده‌ی بیستدا که سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر زۆرێک له پایه‌کانی فیزیایی کلاسیکییدا که پشتیبه‌ستبوو به پرسنیپه‌کانی میکانیکی نیوتن. وه له‌پێشه‌کی ئه‌م شۆڕشانه‌شدا: تیۆره‌ی ڕێژه‌یی 1905 و تیۆره‌ی ڕێشه‌یی گشتی 1915 و میکانیکی چه‌ندێتی 1900 تا 1927. ده‌توانین بڵێین تیۆره‌ی ڕێژه‌یی پشتیوانی ماتریالیی کرد بۆ سڕینه‌وه‌ی له‌مپه‌ڕی ڕه‌هایی له نێوان مه‌رتیال(قه‌وره) و ئه‌نه‌رجییدا، ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئه‌نه‌رجیی شکلێکه له شکڵه‌کانی مه‌تریال. هه‌روه‌ها تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتی پشتیوانی کرد بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که زه‌مان و مه‌کان مه‌تریالن، به‌کردنی زه‌مان و مه‌کان به پانتاییه‌کی ماتریالیی کارلێکردنی له سه‌ر پێ و قاچ ده‌بێت له گه‌ڵ پاناتایی ماترییاله‌کانی تردا، نه‌ک ته‌نیا به ڕاها چێوه‌یه‌ک بێت بۆ ڕووداوه ماترییالییه‌کان، وه‌ک چۆن له فیزیایی کلاسیکیدا هه‌بوو. مه‌سه‌له‌کان وا ده‌رکه‌وتن که ئه‌و گه‌شه‌کردنه شۆرشگێڕییه له رابوردووه‌وه هه‌بووه به ئاراسته بۆ خۆی، یان به جۆرێکی تر بڵێین به په‌ره‌پێدان بۆ ماتریال، گونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که مه‌ترییالیی بنکه‌یه‌ک بووه بۆ پراکتیزه‌کردنی زانست.
به‌ڵام ژیان میهره‌بان نیه و فێڵی مێژووییش دوایینایه‌ت. دوژمنی سه‌رکه‌ی ماترییالیی له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتی میتافیزیکیی بووه، که له قوڵایی بزاوتی زانسته‌وه هه‌ڵده‌قوڵا، له شۆڕشی سێیه‌می به‌رپا بوو له فیزیایی سه‌ده‌ی بیستدا، له میکانیکی چه‌ندێتیدا.
میکانیکیه‌تی چه‌ندێت له میانی زاسنتدا سه‌رسوڕمانێکی دروستکرد، وه‌ک بۆر وهیزنبرغ و دیراک و بۆرن و باولي و فغنزر، بۆ پشتیوانیکردن له لێکدانه‌وه‌یک له هاوکێشه‌کانی که ناوده‌برێت به لێکدانه‌وه‌کانی کۆنبنهاگن و مه‌یلاین به‌لای خه‌یاڵی خودی دا ده‌چوو له به‌رنگاربوونه‌وه‌یه‌یکی گوستاخانه‌دا بۆ ماتریالیی.
ده‌توانین بڵێین لێکدانه‌وه‌کانی کۆبنهاگن به‌ره‌نگاربوونه‌وه و به‌رهه‌ڵستیه‌ک بوو بۆ هه‌موو بنچینه‌یه‌ک له بنه‌چه‌کانی ئه‌نتۆلۆگی ماتریالیی که پێویستیی پراکتیزه‌کردنی زانستی ده‌سه‌پاند. به‌ره‌نگاریی چه‌ندوچوونی بوونی جیهانێکی واقیعی سه‌ربه‌خۆی له ده‌ره‌وه‌ی مه‌عریفه و هۆش به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌کرد. وه به‌ره‌نگایی گوته‌ی سه‌ربه‌خۆیی سروشت و ئه‌و بیره‌ی که پێیوابوو که ئه‌و قه‌واره‌یه له‌ژێر حکومێکی قایمی یاساگه‌لێکدایه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه. وه به‌ره‌نگاریی ئه‌و بیره‌ی ده‌کرد که پێیوابوو تایبه‌ندمه‌ندێتییه‌کی پێشینه‌یی واقیعی سنوردار هه‌یه بۆ سیسته‌می فیزیایی. وه ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێت به‌شه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌موودا یه‌کده‌گرن به کاتیی و شوێنی. هه‌روه‌ها لێکدانه‌وه‌کانی کۆبنهاگن پرنسیپی هۆکاره‌کییه‌کانی په‌یوه‌نددار به ڕووداوه جێاکانه‌وه ڕه‌تده‌کرده‌وه و وایان داده‌نا که پرنسیپه ئامارییه‌کان له‌گه‌ڵ کۆی ڕۆداوه‌کاندا هاوجووته، له یه‌کتری جیانابنه‌وه. هه‌روه‌ها یه‌کگرتنی ده‌رکه‌وته‌کان به شاره‌وه‌کانه‌وه، یان ده‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌کان به ناوه‌وه‌ییان ڕه‌تده‌کرده‌وه، به‌ڵکو جه‌ختیان ده‌کرده‌وه که ده‌رکه‌وته‌کان ده‌چێته‌نێو سنوردارکردنی شاراوه‌وه. کاتێک که پڕۆسه‌ی زانست ڕابه‌رایه‌تی په‌ره‌سه‌ند و ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌کات دژی بنچینه‌کانی پراکتیزه‌کردنی زانستیه که گه‌یاندونیانین به‌م په‌ره‌سه‌ندن و ئه‌نجامانه. ئه‌مه چ گوتارێکه؟ ئایه ئه‌مه کوشتنی زانست نیه؟ ئایه ئه‌مه کوشتنی زانست نیه خۆی له‌سه‌رده‌ستی خۆیدا؟ ئاشکرایه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زیاتر ورده‌کاریی ده‌وێت له‌م گه‌شه‌سه‌ندن و ئه‌نجمانه‌دا.. له بابه‌ته‌کانی داهاتووماندا ئه‌م ورده‌کارییانه باس ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: حوار متمدن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=257935