
توخوا مەگرى ! ….گۆران دوکانى
Closed
چەندە جوانە ئەو تنۆکەى
لەچاوى تۆ دێتە خوارێ
وانەزانى کەفرمێسکە
ئەوە گوڵاوە دەبارێ!
ئاخرگوڵم کەتۆ چرپەى
جوانترین شت لەدەنگت بێ
دەک خوایە من نابینابم
جارێتر ئاو لەچاوت بێ
لەدوێنێوە کەبەچرپەى
گریانێک ماڵئاوایت کرد
هەرچى جوانى دنیا هەیە
لەناو ماڵى دڵمدا مرد
بەسە هەنسک دڵى من
گریان لەسیماى تۆ نایە
منم کەهەمیشە گریان
میوانێکەو لە دڵمایە
تۆ بەماچێک بەڵێنتدا
هیچ لەناو دڵتا نەمێنێ
بەڵام هێشتا ئازارى تۆ
دڵى ماندوم دەگرێنێ!
گەرچى تۆ ڕقت لەگوڵە
پێتوایە کورتە عومرى گوڵ
بەڵام سوێندبێت بە گوڵى سپى
تەنها بۆتۆ شیاوە دڵ!
توخوا مەگرى ئەى جوانترین
کچى سەر ڕوى ئەم زەمینە
ڕۆژێک گوێم لەدەنگت نەبێت
دڵم یەک پارچە برینە
گۆران دوکانى
22 \ 06 \ 2011
Goran.Press@yahoo.com