ده‌رگا داخراوه‌کان ….دلێر محه‌مه‌د
ده‌رگاکان پڕن له په‌نجه‌ی ژه‌هراوی
پڕن له ئاگری بێ پشوو
ده‌رگاکان داوێنیان خوێناوی
پرچیان ههڵکوزراو
له پشت ده‌رگاکانه‌وه
هه‌موو سپێده‌یه‌ك
نوێژی به‌خاك سپاردنی فڕین ده‌کرێ
هه‌موو ئێواره‌یه‌ك
دوعا بۆ توانه‌وه‌ی زنجیر ده‌کرێ
ده‌رگاکان خه‌ون نابینن
له‌په ماندووه‌کانیان لهسهرئهژنۆ
گۆرانیه‌کانی خۆر نابیستن
ده‌رگاکان
چاوه‌ڕوانی هاتنی شه‌پۆڵێك ده‌ست ده‌که‌ن
هه‌ر ده په‌نجه‌یان کلیل بێ
ده‌رگاکان
بێ ڕه‌نگ و بێ ده‌نگ
سه‌یری سێبه‌ری ده‌لاقه‌یه‌ك ئاسمان ده‌که‌ن
دروود بۆ ئه‌و جۆگایانه ده‌نێرن
تهڕترن له گیرفانه‌کانی خودا
سه‌خی ترن له گوناحه‌کانی له‌زه‌ت
جوانترن له شه‌وقی برین
ده‌رگاکان
نیگا له هه‌ناسه‌ی شه‌و پڕ ده‌که‌ن
سه‌فه‌ر به باڵی ئه‌ستێره‌کانه‌وه ده‌که‌ن
ده‌رگاکان نه‌فره‌ت له دارستانه‌کان ده‌که‌ن
نه‌فره‌ت له ته‌ورو
له بزمارو
له چه‌کوش ، ده‌که‌ن
ده‌رگاکان
سه‌ما له‌گه‌ڵ سوتان ده‌که‌ن
ده‌رگاکان ته‌رم داده‌پۆشن
مێرووله عاشقیان ده‌بێ و
کۆتره‌کانیش له‌وێوه …. هه‌ڵده‌فڕن
dler_70@hotmail.com