Skip to Content

Monday, August 15th, 2022

له‌ 17ی شوباته‌وه‌ (ڕاستی) له‌م وڵاته‌ ڕۆشتووه‌،ڕاگه‌یاندن به‌ نمونه‌!.

Closed
by June 26, 2011 گشتی

(ئه‌وه‌ند هاتم به‌م ڕێیه‌دا،ئاوی پام هات،له‌م هاتی درۆی پاته‌دا،تۆ هه‌ر نه‌هاتی)

له‌ئێواره‌ی  ڕۆژی 17ی شوباتدا شاری سلیمانی،به‌ تایبه‌ت به‌ر ده‌ركی سه‌راو جاده‌ی مه‌وله‌وی و باخی گشتی و شه‌قامی سالم،شاهیدی ڕووداوێكی سه‌یر وه‌ قسه‌هه‌ڵگر و له‌ ناوكاو بوون،ڕاسته‌ ئه‌مه‌ له‌ سایه‌ی گه‌نده‌ڵیی ئیداری و كه‌موكورتی سیسته‌می حوكمڕانی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و هاندان و فووتێكردن و  گوێنه‌دانه‌ خوێنی خه‌ڵك  و فشكردنه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا شتێكی چاوه‌ڕووانكراو بوو،به‌ڵام تێكچوونی ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندان و  هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گای پارتێك و وه‌ڵامی ئه‌وان به‌ گوله‌و ڕژانی خوێنی لاوه‌ به‌شخوراوه‌كانی ئه‌م وڵاته‌،بابه‌تێكی چاوه‌ڕووان نه‌كراو بوو هه‌روه‌ها خه‌ڵكی سلێمانیی و كوردستانی توشی شۆك كرد!،میسر،تونس،خۆپیشاندان،به‌رده‌ركی سه‌را،خۆسوتاندن،جاده‌ی مه‌وله‌وی،جنێوی ناشیرین و بێ مانا،باخی گشتی،لق،سوتانی جامانه‌ی سوور،ته‌قه‌و شه‌هیدو خوێن و ئه‌مانه‌ ئه‌و وشانه‌ بوون كه‌ به‌رده‌واوم دوپاته‌و چه‌ند پاته‌ ده‌بوونه‌وه‌!،
به‌هه‌ر حاڵ.. له‌م دۆخه‌ ناخۆش و ناسكه‌ی كوردستاندا كه‌ ده‌بوا ڕاگه‌یاندنی كوردی ڕۆڵی گه‌یه‌نه‌ری هه‌واڵه‌كانیان به‌ ڕاستگۆیی و  وه‌ك خۆی ببینیبا،به‌ڵام مه‌خابن هه‌ر له‌ ئێواره‌كه‌یه‌وه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری  ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و ئه‌هلییه‌وه‌ كه‌تنه‌ فروشتنی درۆ،هه‌واڵی ناڕاست و چه‌واشه‌كاری و بێ بنه‌ما،له‌ ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران و شه‌هیده‌كانه‌وه‌ بگره‌ تا ژماره‌ی فیشه‌ك و به‌ردو مۆبلیله‌ شكاوه‌كان به‌ درۆ ده‌گوێزرایه‌وه‌،ڕاگه‌یاندنێك،تی ڤییه‌ك،گۆڤارو ڕۆژنامه‌یه‌ك،ماڵپه‌ڕێك،نه‌بوو ڕێك و ڕه‌وان و بێ درۆ هه‌واڵه‌كان نه‌قڵ بكات،
یه‌كێك ده‌یوت 12 كوژراوه‌،دانه‌یه‌كی دی ده‌یگۆت 2 كوژرایه‌،له‌و لاوه‌ ماڵپه‌ڕێك ده‌ینووسی ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌ 7 زیاره‌،كه‌سێك لێدوانی ده‌داو ده‌یوت ئه‌مانه‌ ئاژاوه‌چی و سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتن،دوای كه‌مێك ده‌وترا ئه‌وانه‌ كه‌سانی تێكده‌رن،له‌ملا تره‌وه‌  هواڵی له‌هه‌واڵی به‌ په‌له‌ی تی ڤییه‌كدا ده‌نووسرا ئه‌وانه‌ دزو جه‌رده‌نو ئیتر هه‌زارو یه‌ك قسه‌ی بێ سه‌ره‌و به‌ره‌ كه‌ شه‌رمه‌ ڕاگه‌یتندن بیانكات!،
به‌ هه‌رحاڵ ئه‌م ڕێبازی درۆكردنه‌ له‌ 17ی شوباته‌وه‌ ده‌ستی پێكردو ڕاستی و ڕاستگۆیی له‌م وڵاته‌ باری كرد،له‌ ڕۆژانی دواتردا كه‌ سه‌یری ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتت ده‌كرد وات ده‌زانی هه‌موو خۆپشانده‌ران چه‌قۆكێش و دزو قۆڵبڕو تێكده‌رن،كه‌ سه‌یری ڕاگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆنت ده‌كرد وات به‌ بیردا ده‌هات ئه‌وانه‌ی خۆپشاندان ده‌كه‌ن هه‌موو شه‌ریف و فریشته‌و پاك و مافخوراون،وه‌ وات ده‌زانی ئه‌وه‌ی له‌ خۆپشاندان نه‌بێت خیانه‌تكارو گه‌نده‌ڵ و به‌كرێگیراوه‌،پاشان كه‌ سیه‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ ناو ئه‌هلییت ده‌كرد ئه‌وه‌ هه‌ر قوڕبه‌سه‌ریی میدیای كوردی زیاتر هه‌ستت به‌ هیچ نه‌ده‌كرد،ئینجا درۆ شاخداره‌كانیان له‌و لاوه‌ بوه‌ستێت!،
ئایا به‌ چه‌واشه‌و درۆ خزمه‌تی میدیای كوردی ده‌كرێت؟ئایا به‌خه‌ساردنی په‌ڕه‌و مركه‌ب له‌ درۆدا جێی هیچ ده‌گرێت؟ئایا ئه‌م مه‌سه‌له‌ خزمه‌ت به‌ دۆزی ڕه‌وای كورد ده‌كات؟ئایا ڕاگه‌یاندنی كوردی به‌م ڕێبازه‌ چه‌په‌ڵه‌ خۆپه‌رستییه‌ گه‌لی كورد لای ڕای گشتیی جیهان جوان ده‌كات؟.ئایا گاڵته‌كردن به‌ خوێنه‌ری كورد ته‌نیا له‌ پێناو پاره‌و پول و ناوبانگدا كارێكی ڕه‌وایه‌؟،ئایا ده‌كرێت ئه‌م دۆخه‌ قبوڵ بكرێت؟ئایا ئه‌م شێوازه‌ له‌ ڕاگه‌یاندن ڕێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ گه‌شتنی كورد به‌ كیانی سه‌ربه‌خۆو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ئازادانه‌؟ئایا درۆكردن ده‌توانێت ببێته‌ هه‌نگاوێك بۆ ئازادیی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر،یان درۆ هه‌رچی بێت دواجار درۆیه‌؟.
به‌ داخه‌وه‌ ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌م دۆخه‌دا نیشایدا كه‌ مه‌به‌ستیان گه‌یاندنی زانیاری و هه‌واڵ و خزمه‌ت به‌ خوێنه‌ر نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستیان گیرفانی خۆیان ڕێبازی خۆیان و ئایدۆلۆژیای خۆیانه‌،ئه‌مه‌ش نه‌ك گوناه به‌ڵكو تاوانه‌ و پێویسته‌ به‌ ناوی ئازادییه‌وه‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ نه‌فرۆشنه‌ خه‌ڵك،پێویسته‌ درۆنامه‌و درۆڤارو درۆپه‌ڕه‌كان خۆیان ویژانی خۆیان بخه‌نه‌ كارو چیتر قه‌شمه‌ریی كردن به‌ خوێنه‌ری ڕێزداری كورد ڕه‌وا نه‌بینن،پێویسته‌ ڕۆژنامه‌نووسانی كورد له‌ قۆناخی ڕه‌شنامه‌نووسیی ده‌بچن و ئه‌و قۆناخه‌ وه‌پاش بخه‌ن،
من نه‌مگه‌ره‌ك زۆر درَژه‌ به‌ باسه‌كه‌ بده‌م چونكه‌ گرنگ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ ڕاگه‌یاندن له‌ خزمه‌تی بینه‌رو بیسه‌رو خوێنه‌ردا بێت،ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت نه‌ ده‌بێته‌ ڕاگه‌یاندن و نه‌ده‌شتوانێت خزمه‌ت بكات،
(ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌دۆخێكی وه‌ك 17ی شوباتدا نه‌توانن ڕاستییه‌كان بگه‌یه‌نن،ئه‌ی قوڕبه‌سه‌ر ڕۆژی ڕه‌ش و شه‌وی سپی !،)
تێبینی:ئه‌م باسه‌ هه‌موو بڵاوكراوه‌كان ناگرێته‌وه‌ چونكه‌ به‌ ویژادانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ هه‌بوون هاوسه‌نگییان پاراست و ڕاستگۆ بوون،به‌ڵام پێویست ناكات ناوه‌كانیان بوترێت چونكه‌ خوێنه‌ری كورد خۆیان باش ئه‌مه‌ ده‌زانن.

تێبینی.ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ گۆڤاری هاوده‌م ژماره‌ 26دا بڵاوبوه‌ته‌وه‌..

Previous
Next