براکانی شۆڕش ( فیدڵ و جیڤارا ) …. به‌شی یانزه‌هه‌م
ئامانجه‌کانی ئه‌رنێستۆ به هه‌مانشێوه‌ی کاسترۆ هه‌ڵپاوی نه‌بوون . ماڵه تازه‌که‌یان له شاری کۆردۆبا که شارێکی مه‌سیحی ( کاسۆلیکی ) بوو ، کۆمه‌ڵێك درز له دیواره‌کانیدا هه‌بوو و په‌یوه‌ندیه‌کانی دایک‌و باوکیشی به‌ره‌و خراپ بوون و په‌رته‌وازه‌یی ڕێچکه‌ی به‌ستبو . ماوه‌یه‌ك بوو قسه‌کانیان یه‌کی نه‌ئه‌گرته‌وه‌و ئاسۆی ڕونیشیان به‌ره‌و تاریکی ئه‌ڕۆشت .
ئه‌رنێستۆی گه‌نجیش وه‌کو هه‌موو گه‌نجانی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی و هاوچینی خۆی ئه‌ژیا ، به‌ڵام ئێستا ماوه‌یه‌ك بوو هه‌رزه نه‌بوو ، به‌ڵکو پیاوێکی گه‌نجی که‌شخه بوو ، هاوپۆله‌کانی هێشتا هه‌ر به سه‌ر خڕ یان سه‌ر هێلکه‌یی بانگیان ئه‌کرد ، چونکه قژه خاوه پڕ شه‌پۆله‌کانی زۆر کورت ئه‌بڕی و ئه‌تاشی .
هۆکاری ئه‌وه‌ی که گرنگی به جوانی و ڕێك پۆشین نه‌ئه‌یا ئه‌و ناوه خوارو ناشیرینه بوو که‌له ئاڵتا گراسیاوه له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوی ، ناوه‌که‌ش ووشه‌ی به‌راز بوو ، ئه‌رنێستۆ به ته‌ما بوو تا ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییش ئه‌م ناوه‌ی هه‌ر لێنه‌بێته‌وه .
جیڤارا هه‌وڵیئه‌یا به‌م حاڵه‌ته‌وه بژی ، زۆربه‌ی هه‌فته‌که ته‌نیا کراسێکی له‌به‌ر ئه‌کردو نه‌یئه‌گۆڕی ، ئه‌ویش ئه‌و کراسه بوو که حه‌زی لێئه‌کرد ، جا سه‌رپاکی نازناوی پێشووش به‌هۆی ئه‌م کراسه‌شه‌وه نازناوێکی تری بۆ زیاد بوو که ئه‌ویش ( هه‌فته له‌به‌ر ) بوو ، واته هه‌فته‌ی جارێك خۆی ئه‌گۆڕێ .
ئه‌و گرژ‌و ئاڵۆزیه سیاسیانه‌ی که ساڵانی پێشووتر به‌هۆی ئه‌و ڕاپه‌ڕین و کوده‌تا سه‌ربازیانه‌وه دروست بوبو له ساڵی 1943 دا له ئه‌رجه‌نتین ته‌قیه‌وه . هه‌ڵچونه جه‌ماوه‌ریه‌کان و ئه‌وانه‌شی که له شاری کۆردوبا بانگی دادگا کران به ئاشکرا غه‌ماوی و ناخۆش بوون .
له قوتابخانه‌که‌ی ئه‌رنێستۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی که گومانی ڕیفۆرمخازیان لێکرابو هه‌موو ده‌رکران . به‌ڵام یه‌کێک له مامۆستاکان به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌وانی تره‌وه لایه‌نگری ئه‌م ڕژێمه تازه‌یه‌ی ئێستا بوو و به ده‌نگێکی پڕ شانزیه‌وه ووتبوی : ڕژێمی سه‌ربازی به خه‌ڵکان ئه‌خوێنێ و بڕوانامه‌شیان بۆ به‌ده‌ست دێنن .
ئه‌رنێستۆش پێکه‌نینی به‌م قسه‌یه هاتبو و له پێکه‌نیندا له‌سه‌ر گازی پشت که‌تبو ، هاوپۆله‌کانیشی له ترسا سه‌ریان کردبو به ناو له‌شیانداو له‌ناو خۆیاندا کردبویان به چپه چپ . مامۆستاکاش داوای له جیڤارا کردبو هۆکاری پێکه‌نینه‌که‌ی ڕوونکاته‌وه ، ئه‌ویش ووتبوی مه‌به‌ستتان چیه که سوپا به خه‌ڵك بخوێنێ ¬¬ ، دوای ئه‌وه گه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا هه‌ر خه‌ڵکان و جه‌ماوه‌ر له‌ناویان نابه‌ن .
مامۆستاکه له توڕه‌یی و ناڕه‌حه‌تیدا نه‌یزانی چۆن چۆنی وه‌ڵامی ئه‌رنێستۆ باته‌وه بۆیه ئه‌رنێستۆی ترنجانه سووچێکه‌وه ، ئه‌رنێستۆ وه‌کو کاسترۆ بۆ ئه‌و جۆره حاڵه‌ته کتوپڕیانه وه‌ڵامی پڕاوپڕو شوڕشگێڕانه‌ی پێنه‌بو به‌ڵام له‌ڕووی فیزیاویه‌وه هه‌میشه ئاماده بوو ، بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌وێدا پێویستی بوو ته‌نیا یه‌ک پاڵ بوو .
له کوبا کاسترۆ ده‌ستیکردبو به زامنکردنی پاشه‌ڕۆژی خۆی ، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی خوێندنی له قوتابخانه‌که‌ی دۆلۆریس ته‌وا بوبو و کۆتایی پێهاتبو . دوای ئه‌مه له باوکی پرسی له بری ئه‌وه‌ی که بگه‌ڕێته‌وه بۆ کێڵگه‌که په‌یمانی ئه‌وه‌ی بداتێ که‌له دواناوه‌ندی بێلێن له هاڤانای پایته‌خت بخوێنێ . چونکه پێشتر له که‌سانی تره‌وه بیستبوی که ئه‌م قوتابخانه‌یه له ڕووی جوانی و باشی و…. تاد قوتابخانه‌یه‌کی شایسته‌یه که گه‌نجێکی کوبی به هه‌ڵپه‌ی وه‌کو ئه‌م تیایدا بخوێنێ .
به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئانگێلی باوکی ئاسان نه‌بوو ، چونکه ئه‌بوایه تا کاسترۆی کوڕی ته‌مه‌نی ئه‌بێت به سی ساڵ ئه‌م له شاخ مانگی به په‌نجا دۆلار ئیشی بکردایه . فیدڵ له قوتابخانه‌ی ناوبراو ده‌ستی به خوێندنی سیاسه‌ت و ڕه‌وانبێژی کرد ، که هه‌تا ئه‌و کاته خوێندنی وا پرشنگداری به خۆیه‌وه نه‌بینیبو . ئه‌و به یه‌کێك له مامۆستا گه‌نجه‌کانی که ناوی ئه‌لبێرتۆ دی کاسترۆ بوو کاریگه‌ر بوو ، که مامۆستایه‌کی چاوکراوه‌و له ڕاده‌به‌ده‌ر ڕه‌وانبێژ بوو . هاوڕێیه‌کی کاسترۆ له‌و قوتابخانه‌یه‌ی بێلێن که ناوی یوسێ ئێگناسیۆ ڕاسکویه ، ئه‌و ڕۆژانه‌ی له یاده‌و ئه‌ڵێت : من و کاسترۆ زیاد له پێویست حه‌زمان له سیاسه‌ت بوو ، به تایبه‌تیش ئه‌و پرسیارانه‌ی که په‌یوه‌ند بوون به ووڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینه‌وه .
فیدڵ گه‌رچی له داهاتودا ئه‌بێته ووتاربێژێکی ئێسك سووك و زۆربڵێ ، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا که‌له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا قسه‌ی ئه‌کرد هێنده تێکئه‌چو که ئیتر که‌س به سروشتی سه‌یری نه‌ئه‌کرد. یه‌کێکی تر له هاوپۆله‌کانی که ناوی جوان ڕۆڤیرا یه ئه‌ڵێت : کاسترۆ له‌و ته‌مه‌نه هه‌رزه‌ییدا له ڕاده‌به‌ده‌ر شه‌رمن بوو ، جگه له‌مه‌ش ئاسان نه‌بو که پێی ئاشنا بیت ، به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی جه‌ختگیر بوو که هه‌ر ئه‌بێت سه‌رکه‌وتو بێت ، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌میشه له‌به‌ر ئاوێنه‌دا پراوه‌ی ئه‌کرد تا به‌سه‌ر هونه‌ری ووتارخوێندنه‌وه‌دا زاڵ بێت .
هاڤانا له‌م قۆناغه‌دا شارێکی نائارام بوو ، فیدڵ له‌گه‌ڵ کۆتایی خوێندنه‌که‌یدا له بێلێن جۆرێکی تر له مانای سیاسه‌تی بۆ ده‌رکه‌وت و لای ئاشکرا بوو ، که به‌ڕوونی له‌و سیاسه‌ته کلاسیکیه‌ی که له دۆلۆرێس پێی ئاشنا بوبو ده‌سبه‌جێ تر بوو . جگه له‌مه‌ش هه‌واڵو ده‌نگو باسی شه‌ڕی برا کوژی ئیسپانیه‌کان که‌له نێوان ساڵانی 1936 و 1937 دا به‌رپا بوبو تازه ته‌وا بوبو ، ئه‌م شه‌ڕه کۆمه‌ڵێك قسه‌وباسی سیاسی به دوای خۆیدا هێنابو که بوبویه جێ سه‌رنجی ئه‌و په‌ناهه‌نده ئیسپانیانه‌ی که‌له بیران ئه‌ژیان .
له هامانکاتدا که ئه‌رنێستۆ ده‌ستی به‌یه‌که‌م زنجیره‌ی گه‌شته دوورودرێژه‌کانی خۆی کرد ، فیدڵیش ئه‌یویست به‌و گروپه گه‌نجه بگات که له‌هه‌مان بنکه‌ی زانکۆکه‌ی ئه‌مه‌وه هاتبون ، ئه‌م گروپه تاڕاده‌یه‌ک به‌بێ یاسا ناسرابوون ، چوبونه ناو شار‌و هه‌راوزه‌نایان نابویه‌وه‌و شاریان تێکوپێك داب‌و ، ئه‌مانه ئه‌یانویست جۆره نمایشێکی زۆر تایبه‌ت پیشانی خه‌ڵکی بده‌ن .
کاتێك که نیوه‌ی ساڵه‌کانی په‌نجا خۆی له کۆتایی نزیك ئه‌کرده‌وه ڕه‌گه‌زه بنچینه‌ییه‌کانی ژیانی ئه‌و دوو گه‌نجه ( فیدڵ و جیڤارا ) پارچه پارچه له یه‌ك شێوه‌دا به‌ره‌و ڕێگایه‌کی ڕاست و دروست یه‌کیان ئه‌گرت . واته گه‌رچی ئه‌و دوانه له دوو شوێن و دوو ووڵاتی جیاواز گه‌وره بوبون و ئاشنای ده‌وروبه‌ر بوبون به‌ڵام بیر‌و بۆچونه‌کانیان تا ڕاده‌یه‌ك توانی له‌یه‌ک شێوه‌دا یه‌کیان پێبگرێ . شایه‌نی باسه ئه‌م دوانه وه‌کو له دواییشدا ڕوئه‌یا هه‌ر ماوه‌یه‌کی دیاری کراو توانیان له بواری جیا جیادا هاوکاری یه‌کتری بکه‌ن و جۆره پێشڕه‌ویه‌ك به هاوکاریه‌که‌شیان بده‌ن ، ده‌نا له ڕاستیدا هه‌ردوکیان هه‌میشه سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دوو کاراکته‌ری جیاواز‌و دوو بیروباوه‌ڕی جیاواز بن . له ساڵه‌کانی دواییدا ئه‌و جیاوازیانه وایان لێئه‌کات که به‌ره‌و باریکه ڕێیه‌کی جیاواز بچن ، به‌ڵام کاتێك که ئه‌گه‌نه قووڵایی ڕێگا باریکه‌که ئه‌زمونه‌کانیان کۆئه‌که‌نه‌وه تا بیکه‌نه بناغه‌ی پڕۆژه‌ی شۆڕشه‌که‌یان .