خۆکوژی زانست یان ڕه‌خنه له فیزیای سه‌رده‌م
خۆکوژی زانست یان ڕه‌خنه له فیزیای سه‌رده‌م
دۆگما‌و ئایدۆلۆگ و ده‌مارگیریی فیزیایی نوێی کردوه به تڵپه. ئه‌م خهوشهش ده‌ورێکی ترسناکی بینییوه‌و و ده‌بینێت له ئاراسته‌کردنی بیریی فیزیاییدا، ئامرازی ڕه‌خنه‌گرتن و تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌وری ئه‌م خه‌وشه خراپه‌یان سنوردارکرد و به‌رهه‌ڵستیانکرد له به‌رده‌وامییدا. ئه‌مه‌ش له پێناوی نه‌هێشتنی یان که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی زانستی فیزیا‌و لێدان له دۆگمایی و ئایدۆلژێت که به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه زانستی فیزیاوه. زانست، له بابه‌تیی بوونیدا و جێبهجێکارییدا و گهشهکردنییدا له وقیعدا خۆی ده‌نوێنێت و لاف و گه‌زاف لێده‌دات. ئه‌و سێ خهوشهش که ئاماژه‌مان پێدان(دۆگمایی و ئایدۆلۆگیی و دهماراگیریی) نه‌نگییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ فیزیا له حاڵه‌تی قبوڵکردنیدا. له‌به‌رئه‌وه، ئه‌و خه‌وشانه به تاعونێک یان نه‌خۆشیه‌ک داده‌نرێت که وه‌ک خۆره ده‌گه‌نه ناوه‌وه‌ی فیزیا و فیزیای نوێ کلۆردهکات. ئه‌م قسه‌یه‌ش لهوهوهدێت که فیزیا خۆی له خۆیدا به ناکۆکییه‌کانی ناوه‌وه‌ی و هه‌ندێک کاریگه‌ریی له ده‌ره‌وه‌ڕا گه‌شه‌ده‌کات و به‌رده‌وام له په‌رسه‌ندندایه. ئه‌م ڕاستیه، کاتی خۆشی له چه‌ندین په‌رتوک و بابه‌تدا جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه. هه‌ندێک له نه‌خۆشییه‌کانی فیزیا ده‌ردێکن که توشی پێست ده‌بن و له ناوه‌وه‌ی فیزیا خۆیدا لانهدهکهن و خۆیان به‌رجه‌سته‌ده‌که‌ن و ده‌بن به قه‌یرانێکی ته‌واوو دیار که پێویسته ئه‌و قه‌یرانانه دوای ده‌ستنیشانکردنیان چاره‌سه‌ربکرێن؛ ئه‌م قه‌یرانانه، قه‌یرانێکی تیۆریی نییه له قبوڵکردنی ئهزموونکارییهکاندا، وه‌ک ئه‌وه‌ی که له فیزیای کلاسیکیدا هه‌بوو له دوایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، به‌ڵکو ئه‌م قه‌یرانه‌ی فیزیای نوێ خۆی له ئاستنهگێکی بیریی و ناوه‌ڕۆکیی و بێکه‌ڵکی بیردۆزێکی ناوکییدا ده‌بینێته‌وه. که‌واته زانستی فیزیا جگه له‌وه‌ی که ناکۆکی ناوه‌وه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، له هه‌مان کاتدا توشی کۆمه‌ڵیک خه‌وشی ده‌ره‌کیش ده‌بێت، ئه‌م ناکۆکی و خه‌وشه ده‌ره‌کیانه ده‌بن به فاکته‌رێک بۆ گه‌شه‌کردن و په‌رسه‌ندنی فیزیا، له کاتێکدا که زانستی فیزیا هه‌وڵده‌دات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م ناکۆکی و خه‌وشانه، که‌واته فیزیا به پێی خه‌سڵه‌تی زانستیی خۆی هه‌میشه و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پێبێت بۆ گه‌شه‌کردن و به‌ردوامبوون و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خه‌وشه ناوکیی و ده‌ره‌کییه‌کانی. زانستی فیزیا دۆگمایی و ئایدۆلۆگیی و ده‌مارگیریی قبوڵ ناکات.
ده‌توانین چوار پێگه‌ی قه‌یرانی ناو‌کی له فیزایی نوێ‌دا دیاریبکه‌ین:
1/ مه‌سه‌له‌ی واقیعی بابه‌تی: زانستی فیزیا شکۆمه‌ندی و سه‌رکه‌وتنه‌کانی له‌وێوه ده‌ستیپێکرد که جه‌نگێکی بێ په‌روای کرد له‌گه‌ڵ هێزه تاریکه‌کان و هێزه سته‌مکاره‌کان و چه‌وسێنه‌ره‌کان و به‌کاربه‌ره‌کاندا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که واقیعێکی بابه‌تیانه هه‌یه و ده‌توانرێت به میتۆدی زانستیانه‌ی دانهێنهرانه و جۆراوجۆر‌و و پشتبه‌ستن به عه‌قلانیه‌تی زانستی و به عه‌قڵانیه‌تی فه‌لسه‌فه که دوا لوتکه‌ی ئه‌م عهقڵانێتهیه بناسرێت و بزانرێت و نهێنیه‌کانی ئاشکرا بکرێت. فیزیا تووشی کێشه‌ی قورس و زه‌حمه‌تبوو له‌م ڕێگه ئاڵۆزه‌یدا تا بتوانێت خۆی بهرجهستبکات و گه‌شه به هۆشی کۆمه‌ڵه به‌شه‌رییه‌کان بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، فیزیای نوێ له‌وڕۆدا ده‌بینین بۆ دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به جۆرێک له جۆره‌کان پاشه‌کشه‌ی کردوه و نه‌یتوانیوه به‌ردوامبێت له‌سه‌ر ئه‌نجامگیرییه زانستییه‌کانی خۆی، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌م جه‌نگه بێ پهرواییهی که چه‌ندین سه‌ده‌یه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا کردویه‌تی بڵقی سه‌رئاو بووبێت وهیچ مانایه‌کیان نه‌بووبێت و هیچیان نه‌گه‌یاندبێت. ئه‌وه‌تا (نیلزبۆر) ده‌ڵێت: فیزیا ناتوانێت هیچ کارێک بکات له‌سه‌ر واقیعه بابه‌تیه‌که به حوکمی ڕێبازه‌که‌ی، به‌ڵکو ته‌نیا له دیارده‌کاندا کورتبوهتهوه و هیچی تر، وه‌ک ئه‌وه وایه که ده‌روازه‌یه‌ک بکاته‌وه به‌سه‌ر داخراوییهکانیدا له‌به‌رده‌م جادوگه‌ریی و سۆفیگه‌ریی و خه‌یاڵ و گه‌ڕانه‌وه‌یان به ته‌وژم بۆ ناو دڵی مه‌عریفه و ڕۆشنبیریی. ئه‌وه‌تا (هایزنبێرغ)یش قسه وا له‌سه‌ر واقیع ده‌کات که هێزهPotential Realitl ، بۆشاییه‌که له گریمانه‌کان، که پڕۆسه‌ی ئه‌ندازه‌و بینین ده‌یگۆڕێت بۆ واقیعیکی کرداریی. یوجین فغنر و فولغانغ باولی، جه‌ختده‌که‌نه‌وه که عه‌قڵ و هۆش مه‌رجێکه له‌و مه‌رجانه‌ی که ناوده‌برێن به ڕێنمایکاری شهپۆلاویی، هه‌روه‌ها مهرجێکیشه له مه‌رجه‌کانی بوونی مادده‌یه‌کی ئاشکرا. گه‌وره فیزیاییه بیرکارزاناکانی وه‌ک (فون نویمان و دیراک) پاڵپشتییان له‌م دۆگمایی و ئایدۆلۆگیی و ئه‌م ده‌مارگیریی و لایاندارێتییهکرد”به سه‌لماندن” و نمونه و بیرکاری. له کاتێکیشدا که (لوی دی بروی)، دامه‌زرێنه‌ری میکانیکی شه‌پۆلی به‌رپه‌چی ئه‌م لێکدانه‌وه خه‌یاڵیه خودپه‌رستانه‌ی Autism دایه‌وه به لێکدانه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌ی ناوبراو به”چاره‌ی دوولایه‌نه”، چه‌ته‌کانی کۆبنهاگن وه‌ک دڕنده‌یه‌کی بریندار هێرشیانکرده سه‌ری به تێسرهوانێکی دڵڕه‌قانه تا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا بۆ ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵی ته‌واو.
دوای ئه‌م لێدانه دڵڕه‌قانه‌یه، ئیتر نه‌یتوانی ده‌ستبکاته‌وه به تێڕوانین له لێکدانه‌وه‌کانی و قسه‌کردن له‌سه‌ریان تا ساڵی 1952، کاتێك که فیزیایی ئامریکی (دیفید بوم) وێرای که لێکدانه‌وه‌یه‌کی بابه‌تییانه‌ی هه‌مان شێوه‌ی(لوی دی بروی) بڵاوبکاته‌وه له گۆڤاری Phsical Review ی ئامریکی باناوبانگدا، هێرشبه‌ره کۆبنهاگنییهکان به‌رامبه‌ری وه‌ستانه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که (بوم) تاوانی کردبێت.
پڕسیار ئه‌وه‌یه: بۆچی(دی بروی) ئه‌م فیزیاییه مه‌زنه نه‌یتوانی به‌رگریبکات له لێکدانه‌وه‌کانی خۆی و جێگیرییان بکات؟ ئه‌ی پیاوانی دۆگماتیست و ئایدیۆلۆگیکارو ده‌مارگیر، له‌سه‌ر به ناچاری بێده‌نگکردنی دی بروی چ وه‌ڵامێکتان هه‌یه بۆمان؟. کاتێک که ده‌رفه‌ت ڕه‌خسا بۆ دژه شۆڕش که گورزی دڵڕه‌قانه‌ی خۆی بسره‌وێنێته په‌ناگوێی شارستانیه‌تی شۆڕش، بۆ لێدان له قه‌ڵای عه‌قڵانیه‌تی زانستی، دژه شۆڕش به شێوازێکی وه‌حشیگه‌رییانه شۆڕش و زانستی شۆڕشی ڕاوده‌کرد و ده‌یکرد به نێچیر، به جۆرێک که ئاماده نه‌بوو ده‌ستبه‌رداریبێت و گوێ به شۆڕشگێڕان بدات. دژه شۆڕش به جۆرێک په‌راوه‌ی ستهماکری ده‌کرد دژ به بیر و زانست که بتوانێت گۆڕه‌پانه‌که‌ی پێ چۆڵباکات و ده‌ستی زاڵبوونی خۆی واڵابکات بۆ مل په‌ڕاندنی شۆڕش بۆ هه‌تا هه‌تایی.
پێویسته له‌سه‌رمان پێگه‌ی خه‌بات و تێکۆشانه پاڵه‌وانییه‌کانی (ئا‌لبێرت ئانشتاین)مان بیر نه‌چێت له به‌رگریکردنی له سه‌ر چه‌مکی ڕاستێتیی بابه‌تیی. ئانشتاین ترسناکی وازهێنان و سنوردارکردن و ئهفرۆزهکردنی ئه‌م چه‌مکه‌ی باش ده‌زانی. ئانشتاین خۆی نه‌ک هه‌ر ڕاده‌ستی چه‌ته‌کانی کۆبنهاگن نه‌کرد به‌ڵکو به‌رامبه‌ریشیان وه‌ستایه‌وه، به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به سه‌رۆکه‌که‌یان(نیلر بور)، ئه‌م خه‌باته گه‌یشته لوتکه له‌سه‌ر ده‌ستی ئانشتاین و بودلسکی و رۆزن یان EPR دا. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی چه‌ته‌کانی کۆبنهاگن به‌رامبه‌ر به سه‌رکرده‌ی باڵای فیزیایی سه‌ده‌ی بیست چی بوو؟ به سوک ته‌ماشاکردنی و په‌راوێزخستنی و دواجاریش هه‌وڵدان بۆ دابڕانی. له جیاتی ئه‌وه‌ی گوێ له‌م فیزیاییه زیره‌که بگیرێت، له جیاتی ئه‌وه‌ی هاوکاری بکرێت له پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێگه‌ی چه‌مکی ڕاستی بابه‌تیی Objective reality ، زۆر به تووندی بهرپهڕچیان ده‌دایه‌وه و وایان بانگهێشت ده‌کرد که ئه‌م تێڕوانینانه‌ی ئانشتاین له‌سه‌ر فیزیا باوی نه‌ماوه‌و به‌سه‌ر چووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئانشتاین و تێڕوانینه‌کانی کۆنهپهرستانهبێت و له فیزیایی سه‌رده‌م تێنه‌گات، وه‌ک ئه‌وه‌ی زه‌مه‌نی تێپه‌ڕیبێت و بووبێت به په‌یکه‌رێکی بێ ڕۆح.
ئانشتاین به ته‌نیا نه‌بوو له‌م هه‌ڵوێسته‌دا. زۆێک له فیزیاییه مه‌زنه‌کان هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵدا کرد وه‌ک، ماکس بلانک و لوی دی بروی و ئیرفن شرودنغر، دواجاریش (دیفد بو) و (جون بل)، به‌ڵام چه‌ته‌کان به زۆری دژی ئانشتاین ده‌وه‌ستانه‌وه و به‌رپه‌رچیان ده‌دایه‌وه هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بۆخۆی دیاره له به‌رچی بوو.
لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشه‌وه: بۆچی پێداگرتن له‌سه‌ر چه‌مکی ڕاستی بابه‌تی Objective reality؟ بۆچی ئه‌وه‌نده ده‌ستی پێوه‌ده‌گرین و گرنگی پێده‌ده‌ین؟ بۆچی ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌ردای فیزیایی کلاسیکیش بین ناتوانین ده‌ستبه‌رداری ڕاستی بابه‌تی بیین؟ بۆچی ده‌توانین وازبهێنین له هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانی فیزیایی کلاسیکی به‌ڵام ناتوانین واز له‌م لایه‌نه ئهنتۆلۆگییه ontologyبهێنین؟
وه‌ڵام/ چوونکه پراکتیزه‌کردنی زانست خۆی چه‌مکی ڕاستی بابه‌تی ده‌سه‌پێنێت. دواجاریش ئه‌و لێکدانهوانهیهی که ڕاستی بابه‌تی ئهفرۆزهدهکات و وه‌لای ده‌نێن و وونی ده‌کات ئه‌وه ده‌که‌وێته ململانێیه‌کی ڕکه‌به‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پراکتیزهیهیی که به‌رهه‌می زانسته‌که خۆیه‌تی، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م پراکتیزه‌یه بکه‌وێته نێو ناکۆکیه‌کی ناوکییه‌وه که له ناوه‌وه‌ڕا دایدهڕمێنێت و له ناوی ده‌بات. ئه‌مه‌ش جۆرێکه له خۆکۆشتنی مه‌عریفی. پراکتیزه‌ی زانستیانه گڕێدراوی عه‌قڵانیه‌تی زانستیانه‌یه. پایه‌کانی عه‌قڵانیه‌تی زانستیش لێتوێژینه‌وه‌یه له بوونی ده‌رکه‌وته‌کان، وه دیاریکردنیان به چه‌ندێتی فیزیایی، که ئه‌میش به ده‌وری خۆی به بیرکاریی Mathematicsو ئهندازهگهرییهکی ورد Accurate measurement دیاریده‌کرێت، وه پیشاندانی ئامرازه‌کانی ده‌رکه‌وتنی و پرۆسه‌ی ده‌رکه‌وتنه‌کانی. بنه‌ڕه‌تی ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کی دایالێکتیکیانهیه له نێوان پشکنینێکی وردی نه‌خۆشیه‌که و کارزانییه‌کی وردبینیانهوه Endoscopy the patient and careful experimentation. به‌م واتایه‌ش، عه‌قڵانیه‌تی زانستی ئه‌وه ده‌سه‌پێنێت که سروشت سیسته‌مێکی فیزیاییهو له چه‌ندین سیسته‌می فیزیایی دواینههاتووی کارلێک له یه‌کتری پێکهاتووه. ئه‌م کارلێکه ناوکیی و ده‌ره‌کیانه ده‌رکه‌وته سروشتیه‌کان به‌رهه‌مدێنن. ئه‌م سیسته‌مه فیزیاییانه له تۆڕێک له چه‌ندێتی فیزیایی که به پهیوهندگهلێک پێکوه ده‌بسترێن حوکمی گۆرانکارییه‌کان ده‌که‌ن. پراکتیزه‌کردنی زاسنتی هیچ بیانوویه‌ک و هیچ مانایه‌کی نییه به‌بێ ئه‌م جۆره له وێناکردنی ئهنتۆلۆگیانه بۆ سروشت و ده‌رکه‌وته‌کانی. که بڕوام وایه لێکدانه‌وه‌کانی کۆبنهاگن ڕوخێنه‌ری ئه‌و بنهمایانهبوو که پراکتیزه‌ی زاسنتی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، به‌مه‌ش فیزیا، یان زانستی فیزیا ده‌کات به شتێکی بێمان و هیچ پاساوێک نامێنێته‌وه بۆ بوونی ئه‌م زانسته.
وه‌ک تێبینی ده‌که‌ین، لێکدانه‌وه‌کانی کۆبنهاگن، ناڵێم لێکدانه‌وه‌که‌ی کۆبنهاگن، ته‌نیا رێگه‌ی پڕۆسه‌ی ئهندازهگهریی(قیاسات)ی گرتوه‌ته‌به‌ر. ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ڕه‌وشی بیری فیزیایی له چواریه‌کی سه‌ده‌ی بیستدا. به‌م هۆکاره ئهندازهگهریی(قیاسات) بوو به ته‌وری پراکتیزه‌ی زانستی و وه سنوردارکردنێکی گه‌وره بۆ پێکهاته‌کانی چالاکی فیزیایی. به‌ڵام له ڕاستیدا لێکدانه‌وه‌ی میکانیکی چه‌ندێتی به‌زه‌روره‌ت له ئهندازهگهراییهوه وه‌رناگیرێت. به‌ڵکو له بیردۆزییه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت به‌شێوه‌یه‌کی تیۆریی ئه‌زموونکراو، ئه‌وه جه‌وهه‌ری مه‌عریفه‌و ته‌وه‌ری پراکتیزه‌ی زانستیه. ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی وه‌ک خۆی دیفد بوم زانای ئامریکی کری وه‌ک پێشتریش ناومان هێناو ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌وه‌ی که کردیشی له نووسینه‌کانیدا له ساڵی 1952 بڵاویکردنه‌وه، بۆ یهکهمجارلێکدانهوه ئهنتۆلۆگیهکانی بڵاوکرده‌وه. به پێچاونهی قسه‌کانی بۆر و هایزنبرغ به دیاریکراوی ئه‌م دوانه، چه‌ندێتیه نابینراوه ورده‌کان به ئه‌ندازه‌یی(قیاسات) دیاریناکرێن، به‌ڵکو به هاوکێشه‌کانی (شرودنغر) ده‌کرێت، که دوو هاوکێشه‌ی پێکهێناوه له‌م باره‌یه‌وه که بابه‌ت و هۆکاری کردوه به مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌که‌ی و له‌سه‌ر بنه‌مای بیردۆزییه کالاسیکیهکان. له‌به‌رئه‌وه، لێکدانه‌وه‌ی میکانیکی چه‌ندێتی دوور نیه له فه‌لسه‌فه‌وه، به‌ڵکو ده‌ربڕینێکه بۆ فه‌لسه‌فه‌و گرێدراویشێتی به گرێدانێکی ئۆرگانیی. لێکدانه‌وه‌کانی کۆبنهاگن به‌لای خه‌یاڵ و خوودگهرییدا ده‌شکێته‌وه و ده‌چه‌سپێت، لێکدانه‌وه‌کانی بوم نزیکترن له ڕاستییه‌کی ڕهخنگهگرانهوه. کێشه‌که له‌وه‌دایه که لێکدانه‌وه‌کانی کۆبنهاگن هه‌وڵێکه بۆ شاردنه‌وه‌ی زهوینهکهی خودی خۆی و سه‌پاندنی گریمانه فه‌لسه‌فییه‌کانی که وایداده‌نێت به زه‌روره‌ت هه‌لقوڵاوی زانسته‌و له ئه‌زموون و بیرێکی فیزیایی ڕووته‌وه وه‌رگیراون.
2/ مه‌سه‌له‌ی واتای فیزیایی و نوێنه‌رایه‌تیکردنی به ماتماتیک The mathematical representation: خاڵی جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه که له فیزیایی کلاسیکیدا، فیزیا یان زانستی فیزیا خودی خۆی دێت، پێش ئه‌وه‌ی نوێنره ماتماتیکییه‌که‌ی بێت، وه لۆژیکیانهش پێشیده‌که‌وێت، زانستی فیزیا له په‌ره‌سه‌ندنیدا که گه‌یشته لوتکه و کامڵ‌بوون خۆی له ماتماتیکدا پیشاندا، واته ماتماتیک پیشاندانی لوتکه‌و باڵا و کامڵی فیزیایه. تێگه‌یشتنه‌کانی نیوتن له فیزیادا هه‌رچه‌نده بنه‌مایه‌کی ڕاستبوون وه‌لێ سنوردابوون، ئه‌م تێڕوانینانه‌ی نیوتن بۆ گه‌ردون بوون به پرنسیپێکی بنه‌ڕه‌تی و فاکته‌رێکی گرنگ بۆ لێکدانه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کان و ده‌رکه‌وته‌کان، ئه‌ویش ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه بوو که له‌سه‌ر بنه‌مای کارلێکی ماددیی له نێوان (ته‌نۆکه ماددییه‌کان) و (شوێن و زه‌مان) وه دروستده‌بوون. ئه‌وه‌ش فاکته‌رێکی سه‌ره‌کیه بۆ گۆڕان. تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ماتماتیک و ده‌وریان له یاساگه‌لی سروشتی و یاساگه‌لی فیزیاییدا له هاوکێشه‌ی کارڵێکی نێوان (ته‌نۆکه ماددیه‌کان) و (شوێن و زه‌مان)ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه. هه‌روه‌ها بواره‌کانی که‌هره‌بایی و موگانتیسش به هه‌مان شیوه. ئه‌مانه هه‌موویان له پێشدا مانایه‌کی فیزیاییان هه‌یه. واته پێش ئه‌وه‌ی (ماکسویل) هاوکێشه جیاکرایی و ته‌واوکارییه Differential equations (معادلاته التفاضلية) به‌ناوبانگه‌کانی خۆی پێکبهێنێت دۆزینه‌وه و مانا فیزیاییه بنه‌ڕه‌تیه‌کان ده‌رکه‌وتبوون له‌سه‌ر ده‌ستی زانا کۆنه‌کانی فیزیایی کلاسیکیدا. بۆیه ئه‌م هاوکێشه به‌ناوبانگه‌ی ماکسویل درێژه پێده‌ره و کامڵکردنی ماناکانی فیزایا بوون، به‌ڵکو لوتکه‌و ته‌واکه‌ری بوون. که‌واته لێکدانه‌وه کلاسیکیه‌کان پێش ئه‌و ده‌رکه‌وتانه بوون که ده‌خوازرا لێکبدرێنه‌وه، ئه‌و لێکدانه‌وه کلاسیکیانه ببوون به زه‌وینه‌یه‌ک بۆ لێکدانه‌وه نوێکان له‌سه‌ر هه‌رچ ده‌رکه‌وته‌یه‌ک.
بۆ به‌راوردکردن له‌و چۆنیه‌تییه‌ی که میکانیکی چه‌ندێتی Quantum mechanicsلێوه دروستده‌بێت. وه بۆ ده‌ستپێکردن به میکانیکی شه‌پۆلی(ته‌وژمی) و هاوکێشه‌ی شرودنغر. ئاشکرایه هێما شهپۆلیهکان و دیاریکردنی مانا فیزیاییه‌کانی له پێش دۆزینه‌وه‌کانی شروندغر نه‌بوون. هاوکێشه‌کان یه‌که‌م جار دروستبوون، دواجار ههوڵدارا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ماناکانی و دیاریکردنیان، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که تا هه‌نووکه به‌رده‌وامه. نوێنه‌رایه‌تی ماتماتیک بۆ زانستی فیزیا پێش واتای فیزیا ده‌که‌وێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات که جێگه‌ی فیزیای گرتوه‌ته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه له‌به‌رده‌م فیثاغۆرسێکی نوێدابین که جه‌خت له هاوکێشه ماتماتیکیه‌کان بکاته‌وه که‌ته‌نیا ڕاستیه‌کی بابه‌تین. به‌ڵام ئه‌وانیتر خودگه‌راییه. له‌به‌رئه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان یاسا و ده‌رکه‌وته‌کان سه‌ربه‌ره‌وخوار هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه، چیتر یاساکان نابن به بنه‌ما بۆ لێکدانه‌وه‌ی ده‌رکه‌وته‌کان، به‌ڵکه ده‌رکه‌وته‌کان ده‌بن به ده‌ستکه‌وتگه‌لێک، بۆ دیاریکردنی واتای یاساکان.
3/ مه‌سه‌له‌ی پرنسیپه فیزیاییه‌کان و پرنسیپه ماتماتیکیه‌کان: وادیاره قه‌یرانی فیزیا له‌وه‌دایه که پرسنیپه‌کانی ماتماتیک جێگه‌ی پرنسیپه‌کانی فیزیایی به ته‌واوی گرتبێته‌وه. بۆ پیشاندانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش پیویسته نمایشی ڕێڕه‌وی زانستی ئانشتاین بکه‌ین. ئه‌نشتاین ڕێڕه‌وه‌ی زانسته‌که‌ی خۆی به لێتوێژینه‌وه له‌سه‌ر پرنسیپه گه‌ردونیه گشتیه‌کان ده‌ستپێکرد که حوکمی گه‌ردون ده‌که‌ن و وه په‌یوه‌ندیه‌کانی گه‌ردون به جێگیریی و بزۆکییهوه. بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش پشتی نه‌به‌ست به ماتماتیک و هاوکێشه ماتماتیکیه ئاڵۆزه‌کان، به‌ڵکو ڕێبازێکی نوێی گرته‌به‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کان و تاقیکردنه‌وه باوه‌کان. به‌م جۆره گه‌یشته پرنسیپی ڕێژه‌یی تایبه‌ت، وه پرنسیپی خێرایی تیشک، پرنسیپی گونجان و پرنسیپی ڕێژه‌یی گشتی. له ڕابهرایهتیکردنیدا بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کان له دامه‌زراندن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م پرنسیپانه‌دا ناچاربوو پیاچوونهوهبکات له چه‌مکه‌کانی شوێن و زه‌مان و ئه‌ندازیاری(الزمکان)Space-tiame geometry . به‌ڵام، له میانه‌ی گواستنه‌وه‌ی بیردۆزیی ڕێژه‌یی بۆ بیردۆزیی گشتی، که‌وته ژێر تلسیم و دڵفرێنی ماتماتیکه‌وه، بۆیه له لێتوێژینه‌وه‌ی پرنسیپه‌کانی فیزیایی گه‌ردونییه‌وه گواستییه‌وه بۆ پرنسیپه‌کانی ماتماتیکی گشتی، هاوکیشه جێگرتوویهکانی(هاوکێشه‌کانی تایبه‌ت به شوێن، یان جیگه) Spatial equations له ئه‌نجامی گرێدانێکی دایالێکتیکیهوه له نێو کۆمه‌ڵێک له پرنسیپه فیزیاییه‌کان و پرنسیپه ماتماتیکیه گشتیه‌کان. به‌ڵام دوای ئه‌م لوتکه‌یه له داهێنان، لایه‌ندارێتی بۆ ماتماتیک لای ئانشتاین چه‌که‌ره‌یکرد، وه به گشتی له بیردۆزیی فیزیاییدا، تا وایلێهات که له جیاتی لێتوێژینه‌وه له پرنسیپه فیزیاییه کهونیهکاندا که‌وته لێتوێژینه‌وه له پرسنیپه ماتماتیکیه‌کان. له سی ساڵی دوایی ژیانیدا ئانشتاین که‌وته لێتوێژینه‌وه له پرنسیپه‌کانی ئه‌ندازیاریی له پێناوی ده‌رهێنانی بیردۆزیی شوێن(جێگرتوو)(مجال) Spatialی یه‌کگرتووی گشتگیر که ڕاڤه‌ی که‌هرۆموگناتیسی و مادده بکات و جێگه‌ی هه‌ردوو بیرۆدزی چه‌ندێتی و ڕێژه‌یی گشتی بگرێته‌وه. ئایا ئه‌م دۆڕاندنه‌ی له لادانییهوه بوو له ڕێبازه فیزیاییه‌که‌یدا بۆ ڕێبازی ماتماتیکی؟
له دواجاردا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ئه‌م لادانه ته‌نیا له ئانشتایندا کورتنهببووهوه، به‌ڵکو ئه‌مه لادانێکی گشتی بوو هه‌موو بیردۆزیی فیزیایی گرته‌وه. ئێمه به ڕوونی ده‌توانین ئه‌وه ببینین له ڕایه‌ڵه بیردۆزییه سه‌رکه‌وتووه‌کاندا و وه بیردۆزیی هێزی ڕاکێشانی چه‌ندێتی quantum. سروشتی پرنسیپه‌کانی ئه‌م دوو بیردۆزییه کامانه‌ن، وه‌ک پرنسیپی هاوسنگی ئه‌ندازه‌یی Gauge Symmetry و پرسنیبی دوولایه‌نه Duality وه پرنسیپی هۆلۆگرافی Holographic؟ (هۆلۆگرافی، به نوسراوێک ده‌ڵێن که به‌ده‌ستی دانه‌ره‌که‌ی نوسرابیت، وه‌ک وه‌سێتنامه… وه‌رگێر). ئه‌مه‌ش پرنسیپێکی ماتماتیکی ڕووته که تائه‌وپه‌ڕی نقومبووه له خۆیدا وه هیچ یه‌کناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌زمووندا نه له نزیک نه له دوور، به پێچه‌وانه‌ی پرنسیپه‌کانی فیزیاییه‌وه، وه‌ک له زانستی فیزیایی کلاسیک‌دا باوبوو، که به‌ته‌واوی په‌یوه‌ست بوو به فیزیاوهو به ئه‌زموونه فیزیاییه‌کانه‌وه. فیزیاییه تیوریزکارهکان گۆردران بۆ بیرکارزانه جێبه‌جێکاره‌کان، به ته‌نیا بۆ شاره‌زا له بواره‌کانی حساباتدا.
4/ مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ستبوونی بیردۆزیی فیزیایی نوێ: په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی بیردۆزیی فیزیایی له سه‌ده‌ی بیستدا کێشه‌گه‌لێکی قوڵی دۆزییه‌وه له پێکهاته‌ی فیزیاییدا، ئه‌و کێشهگهلهش له په‌یوه‌ستبوونی لۆژیکیانه و گونجاندنهکانی ناوه‌وه‌ی بیردۆزیی فیزیادا ده‌رکه‌وتن. ئه‌م کێشانه زیاتر له بیردۆزیی جێگه‌ی چه‌ندێتیدا Theory Quantum Field ده‌رکه‌وتن له هه‌موو قۆناغه‌کانیدا. ( Qunatum ئه‌ندازه‌ی ووزه‌یه… کواتنتم بۆ شتێک به‌کارده‌برێت که بپێورێت… وه‌رگێر). هه‌روه‌ها له ئهلترۆدینامیکی چهندێتیشدا Quantum ده‌رکه‌وت. دیسان له دینامیکی ڕه‌نگیی چه‌ندێتیدا ده‌رکه‌وت Quantum Chromodynamics. تا گه‌یشته لوتکه له ڕاکێشانی چه‌ندێتیدا Gravity Quantum. ئایا ئالۆزییه‌کانی پێکهاته‌ی تیۆره(یان بیردۆزیی) فیزیایی گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که په‌یوه‌ستبوون پێیانه‌وه و گونجان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکه‌که‌یدا له‌سه‌رو تواناکانی عه‌قڵی مرۆڤه‌وه بێت؟ ئایا عه‌قڵی به‌شه‌ری توانستی که‌مه یان سنورداره له بونیادی جهوههرییدا؟ یان که‌موکورتیه‌کان له گه‌ردون خۆیدایه؟ ئایا بێ سه‌روبه‌رییه‌کی لۆژیکی هه‌یه له ناو دڵی گه‌ردوندا که ده‌رفه‌ت نه‌دات و نه‌شێت بۆ بوون به بابه‌تێک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تیۆریانه؟ ئایا ئه‌وه‌ی که سارتر ووتی له‌سه‌ر گه‌ردوون له ڕۆمانی هێڵنجدا وایه،”الغثیان” Nausea؟ تیۆره‌ی فیزیایی چه‌ند جوان و پوخت و ئارام و سه‌نگینه، هێنده‌ش سه‌رکێش و ڕوووهرگێر و دزێوه. که‌س نازانێت چۆن ئه‌م سه‌رکێشیه جڵه‌وبکات. زاناکان تا ئاستێک توانیان ئهلکترۆنهدینامیکییهکان ڕامبکه‌ن، به ڕێگاگه‌لێک که جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی نه‌بوون به ته‌واوی، نه‌یانتوانی ئه‌مه بکه‌ن له‌گه‌ڵ تیۆره‌کانی تریشدا، ته‌نانه‌ت به ڕێگه فێلاوییهکان، ئه‌و ڕێگا لاده‌رانه‌ی که گیرایه‌به‌ر بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. ئه‌وکاتانه‌ی که سه‌رکه‌وتنێکیان به‌ده‌ست ده‌هێنا ده‌که‌وتنه هه‌راوزه‌نای سه‌رکه‌وتنه‌کانیان و مژده به‌خشینه‌وه، له پڕ تووشی ڕه‌شبینی ده‌بوون کاتێک پێیان ده‌زانی که ئه‌م تیۆرانه که‌موکوڕییان هه‌یه و گرێ‌دراو نابن به جیهانی ماددییه کردارییهکهوه. به‌ڵام که‌ڵکی ئه‌و تیۆریانه چیه، هه‌رچه‌ند پهیوهستداریشبن، ئه‌گه‌ر گرێدراوی جیهانه ماددییه ئاشکراکه نه‌بن. ئه‌و به‌ره‌نگارییه‌ی که تووشمان ده‌بێت ئه‌وڕۆ ئه‌وه‌یه چۆن تیۆره‌یه‌کی یه‌کگرتوو په‌یوه‌ستدار پێکبهێنین که جیهان به ورده‌کارییه‌وه ڕاڤه‌بکات به هه‌موو به‌شه ورد‌و درشهتهکانیهوه؟ ئایا ئێمه به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕۆین؟ هیچ ئاماژه‌یه نییه بۆ ئه‌وه. ئێمه له جێگه‌ی خۆمان‌داین له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که له‌ساڵی 1955 دا ئانشتاین به‌جێیهێشتین.
ئه‌مه، ته‌نیا پێشه‌کیه‌ک بوو بۆ ئه‌و چوار پێگه‌ی قه‌یرانه سهرهکیانهیی که توشی فیزیای نوێ هاتووه.
سه‌رچاوه: حوار متمدن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=263450