نهێنیه‌کانی ژێر لێوی حه‌قیقه‌ت … ئارام سالح
1
له نێوانی
مێرگی نه‌وس و
گورگی ترسا…
ئه‌م بهرخۆڵانهی ئاره‌زووم
چه‌ند گوناهن!!
2
لێم مه‌پرسه
من کێم و چیم…
خوا سه‌رجه‌می
هه‌ر هه‌موو پرسیاره‌کانه!!
3
وام له‌زیکری
به‌رده‌وامی بێهوده‌یی…
بۆیه هه‌رده‌م
له خه‌ڵوه‌تی
نێو جه‌نگه‌ڵی وشهستانا
غه‌یب ده‌بم..!
4
ڵیوت بخه
سه‌ر لێومه‌وه…
با ته‌وقه‌ی ڕۆح
له‌گه‌ڵ یه‌کتری دابکه‌ن!
5
دوو ناسنامه
له‌باخه‌ڵی بوونم دایه
یه‌ک گریان و
یه‌ک پێکه‌نین…
نهئهمیانم…
نهئهویانم…
من پرسیارێکی ئه‌زه‌لیم!!
6
چ خاڵێکی
ناشیرینم…
به‌سه‌ر کوڵمی
ههڵقڕچاوی
ئه‌م ژیانه!!
7
وه‌ره له‌سه‌ر
ده‌فته‌ری کێلی ژیانم
میراتی یادت بنووسه…
با مه‌رگم گۆڕغه‌ریب نه‌بێ!!
8
به مردویی
له دایک بووم…
وام له گۆڕی
بێده‌نگی دا‌و
کێلم گریان!
9
هۆ سه‌گه‌که‌م
خۆم لێ مه‌ده…
باده‌ست نوێژی
وه‌فات نه‌شکێ!!
10
له‌ڕه‌قی
ڕه‌نگی عه‌شقم مه‌پرسه…
ئهمیبیای دڵم
لهبهردهلان گه‌وره بووه!!
11
له‌ده‌م تاته‌شۆری دڵم
ڕۆنیشتوی و
ته‌رمی عه‌شقێکی تر ده‌شۆی…
واز له‌ڕۆحی
سپیم بێنه…
هه‌موو سپیه‌ک
کفن نیه!!
12
گه‌ر له توخمی
شه‌تیان نه‌بین…
بۆ به‌زمانی
ئاگر ئه‌دوێین؟!
13
دوڕووییمان
له‌وه‌دایه…
ڕاسپۆتینانه
نادوێین!
14
بۆوه‌ی عه‌شقی
نیشتمانمان
له‌ده‌ست نه‌ده‌ین…
ئه‌بێ سیاسه‌ت
“سیاسه‌ت” بکه‌ین!!
15
زێڵوی نامۆیی
له‌ناو گه‌روی
بوونم دایه…
هه‌ر بۆیه‌شه
هه‌رده‌م متوی
به‌رهه‌تاوی نائومێدیم!!
16
بۆوه‌ی ڕۆحم
نه‌خۆش نه‌بێ…
جار جار سه‌رم
سه‌رخۆش ئه‌که‌م!
17
گه‌ر شه‌ڕگه‌کان
به‌جێ بێڵین
ئادهمیهتمان
له‌ده‌ست ده‌چێ!!
18
کێ ده‌ڵێ مرۆڤ
لهبنچهدا
قڕژال نه‌بوه..؟!
ئه‌وه‌نیه…
ئه‌م دوو سه‌ره‌و
ئه‌ویش دوو ڕوو!!
19
ئه‌گه‌ر ئه‌زمه‌ی
سیقه به‌بێ…
بۆ ( هه‌مه‌نگوای)
لهکهمینی گه‌شبینیدا
به‌کوشتن چوو؟!
20
سیحری جوانی
گشت جوانه‌کان…
له (بسم الله)ی
چه‌ند بینینێک
به‌تاڵ ئه‌بێ!
21
سارته‌ر
به‌سه‌ر
لێوی کچی نائومێدی…
خه‌نده‌که‌ی مۆنالیزایه!
22
گه‌رکمه خۆم
خۆم ببینم
هه‌ربۆیه‌شه
هه‌ورازه ڕێی
ئاوێنه‌ی ته‌نیایم
گرتۆته به‌ر!!
23
که‌تنی گه‌ردونه،گه‌ردون
که‌من ئێستێ…
چه‌ند دڵۆپێ ئارهقهمه
به‌سه‌ر رۆی شه‌رمه‌زاری بوون!
24
ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت
قه‌ل نه‌بوایه
ئه‌موت:
ده‌ک خوایه ڕۆی ڕه‌ش بێ!