به‌رزترین لووتكه‌ی بێده‌نگییم ….بەناز فاتح
بێده‌نگ … بێده‌نگ ,
به‌رده‌كان كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌م
گوڵه‌كانیش
به با ده‌ده‌م
تۆش له پشت ئه‌و به‌نجه‌ره ته‌ماوییه‌وه
چه‌ند جاره‌ی شكانه‌كانی دڵم بژمێره
***
زه‌ریایه‌ك ناخی منه و سارایه‌ك ناخی تۆیه
له‌م پانتاییه‌دا,
تۆ و خه‌ونێكم گه‌مارۆ داوه,
كه‌ی شه‌و دابێ و
له نێو په‌ڕه سپییه‌كانی ڕۆحمدا بتدۆزمه‌وه؟
***
ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌نگاوه‌كانم هێزی ڕێکردنیان نامێنێ
تۆ وه‌ره ئه‌ی با،
بوونم ڕاپێچی مردن بكه.
ته‌نها تۆ وه‌ره ئه‌ی با
له‌گه‌ڵ ئاوازی ده‌نگتدا سه‌ما ده‌كه‌م
له‌گه‌ڵ بوونت ئاوێزان ئه‌بم
تا ببمه تنۆكێك باران و
به نێو جۆگه‌له و بوونی خۆمدا ڕۆبچم
***
خه‌ون بوو یا شه‌پۆلی بوونێك بوو
یا خوود هاوار و زایه‌ڵه‌ی داڕمانی خه‌ونه سه‌رابییه‌كانم بوو
خۆی له قه‌ره‌ی كه‌ناره بێده‌نگه‌كانی ڕۆحمدا،
ئه‌و ده‌مه‌ی تۆم لێ ون بوو!!!
***
دڵم وێڵ بووه
نه خۆم ده‌ناسێته‌وه
نه تۆۆۆ،
بۆیه ناچارم ئاوه‌ڕ بده‌مه‌وه و
له هه‌ناسه‌كانت بگه‌ڕێم …
***
بوون و تۆ و من , هه‌ر منم .
ده‌مێكه له بازنه‌یه‌كی داخراودا,
شه‌ر له ته‌ك هێڵه سه‌رابییه‌كانمدا ده‌كه‌ی .
***
بمبه ناو ئه‌و ئاسمانه‌ت
بمبه نێو كتیبه‌كانی كتیبخانه‌كه‌ت
دیر به دێری شیعره‌كانتم بی ئه‌زبه‌ر بكه
تا به په‌نجه‌ی نازم برینه‌كانت ساڕێز بكه‌م
****
به‌م دڕه‌نگ وه‌خته له پشتی په‌ڵه هه‌وره‌كانه‌وه ده‌ركه‌وه,
ڕه‌نگه ئه‌مشه‌و , نیگایه‌ك و هه‌ناسه‌یه‌ك
جارێكی دی له نێو تنۆكێك باراندا بتنووسنه‌وه.
هاوینی 2011