![ڕۆژ ژمــــــــــــێر ….. نیا كامیل ڕۆژ ژمــــــــــــێر ….. نیا كامیل](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/nyaKamil_971685049.jpg)
ڕۆژ ژمــــــــــــێر ….. نیا كامیل
سه‌ما
سه‌ما هه‌مان یاری منداڵیمانه
ئه‌وكات
عاشقی ئه‌وشتانه‌بووین كه یاریمان
پێده‌كردن ،
ئێستا عاشقی یه‌كترین
عه‌شق یاری به‌ئێمه‌ده‌كات
به‌یان
به‌یانی دایكێكی مهره‌بانه
هه‌موو ڕۆژێك زوو
خۆر له خه‌و هه‌ڵده‌ستێنێت
به‌شه‌وق و گه‌رمیه‌وه ده‌ستی ده‌گرێت
بۆ ناو ڕۆژێكی نوێ
مۆ
یانی من و تۆ
وه‌ك زه‌وی و خۆر له‌یه‌ك ده‌چین
دوو عاشقی شه‌یدا و دوور دوور
من هه‌رچه‌نده لێت دووربكه‌ومه‌وه
ساردتر هه‌ڵده‌گه‌ڕێم
به‌ڵام هه‌ر چاوم بڕیوه‌ته چاوت
فرۆشتن
تۆ به دوو دانی چه‌پ و ڕاستی
مقه‌ست
به‌ژنی گوڵت له لقی سه‌وز و ته‌ڕ بڕی
له‌ناو دووكه‌ڵا و وشكی شه‌قامی ڕه‌شدا
ده‌یفرۆشی
گوڵ
من كڕیاری گوڵ نیم
به‌ڵكه من دۆستی ئه‌وم
ئه‌وكاته‌شی هه‌ڵده‌وه‌رێت
په‌ڕه‌كانی ده‌كه‌م به‌ژێر خاكه‌وه
له سوچێكی باخچه‌دا تا با نه‌یانبات
من
من گوڵ نابه‌م بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌م
له‌جیاتی ئه‌وه
ده‌ستی ده‌گرم بۆ ناو باخچه
تۆ
تۆ ده‌نگی نزا و پاڕانه‌وه‌ی من
له‌م شیعره‌دا نابیستی ؟!
ئازادی
سه‌رینی خه‌وی شه‌وم
پڕ پڕی په‌ڕه
هه‌موو شه‌وێك خه‌و به ئازادیه‌وه ده‌بینم
كه من زیندانیم
كاتێك به‌رگی سه‌رینم دڕی
دیم هه‌مووی په‌ڕی كه‌ناریه
په‌ڕی هه‌ڵوه‌ریوی ئه‌وه
له‌ناو قه‌فه‌سی زۆرداریدا
مه‌كر
هه‌روه‌ك قۆخ مه‌كربازی
ده‌موچاوی كوڵكن و خۆڵاوی
كه‌مێك سورهه‌ڵگه‌ڕاوی تۆزێك شه‌رم
هه‌ركه ده‌ستت گه‌یشته ڕومه‌تی
تۆزی شرمت سڕی
ده‌مت بڕ له ئاوی گازێك ده‌كات
دڵه‌كوتێ
دڵم زیاتر له پێستی ڕووی ئه‌و ده‌فه
ڕاهاتووه . به‌زرمه و لێدان
كه ده‌روێشان له به‌دحاڵیاندا
توندتر و توندتر ده‌یكوتن
كه ده‌نگ بێ‌ژان له‌سه‌رمه‌ستی و
گه‌رمه‌حاڵیاندا به غروره‌وه
پیای ده‌كێشن ، كه‌چی هه‌ر
به‌رگه ده‌گرێت
خۆشه‌ویستی
سی ساڵه دڵم
خۆی ده‌كێشێت به قه‌فه‌سه‌ی سنگمدا
تابیشكێنێ و ڕاكات
كه‌چی تازه
مه‌حكوم به زیندانی عه‌شقی تۆ ده‌بێت
به تاوانی خۆشه‌ویستی
ئۆقره
له چه‌شنی هه‌ناسه‌یه‌كی
نه له سینه‌مدا ئارام ده‌گری و
نه كه ڕۆیشتیشی ، شوێنێكی تر
په‌نات ئه‌دات ، ماڵێكی تیا دروست كه‌یت
نه‌فره‌ت
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ باڵنده‌یه‌ك ده‌بووم
ئه‌وه‌نده ئه‌فڕیم
به‌ره‌و ناخی ئاسمان
هه‌تا ئه‌م زه‌مینه بێ ئابڕوه‌م
له‌چاو وون ده‌بوو
خۆر هه‌ڵاتن
وه‌ك خۆر
له‌ئاوا بوندا ، به‌زه‌ردی و كزیه‌وه
ده‌چی به‌ناخی ده‌ریادا
من تا به‌یانی ڕوبه خۆرئاوا دانیشتووم
كه‌چی تۆ به كزی ولاوازی من پێده‌كه‌نی
له خۆرهه‌ڵاته‌وه به‌شه‌وق و گه‌رمییه‌وه
خۆتم نیشان ئه‌ده‌یته‌وه .
تاریكی
ڕێبواری شاری غه‌مم
تاقی ته‌نها هه‌ر خوده‌مم
له تاریكی‌دا چاوی هه‌زاره‌ها گڵۆپ
ڕژاوه‌ته چاومه‌وه
كه‌چی یه‌كێكیان ڕێی ماڵی تۆم
بۆ ڕۆشن ناكاته‌وه
من تائێستا ڕێگه‌م تار و ته‌مه
خۆزگه
خۆزگه‌م به‌مه‌لان هه‌رشه‌و له دارێك
نه‌كا دڵی من كۆس كه‌وته‌ی یارێك
خۆزگه‌م به مناڵی به كاڵفامی
نه‌كا به گه‌وره‌یی و بێئاكامی
خۆزگه‌م به هێشوه ترێ كه پاش مردنیشی
شه‌رابی لێ‌دروست ده‌كرێت
نه‌كامن له زیندویشمدا
لێوم به‌ر لێوی شۆخێك ناكه‌وێت
خۆر
ئه‌م ئێواره‌یه لێت په‌ستم
بۆ هێنده په‌له‌ی ئاوابونته
كه‌مێكی تر سه‌بركه
به‌نیازه به‌و هه‌موو نازه‌ی خۆی نازه
به‌ر له خۆر ئاوا بێت و ماچێكی
كردۆته دیاری ، نوقڵانه‌ی وه‌عده‌یه‌كی تازه
ده‌كه‌مێكی تر ئارام بگره
كێ له‌ودیو غروبه‌وه چاوه‌ڕێته
هاكا هات . شاهیدی نێوانمابه
په‌یمان به‌ماچێك ده‌به‌ستین
په‌یمان شكێنه
ئاره‌زووی ئازاردانم ده‌كات
ئاوامه‌به تادێت
شۆڕش
وه‌رزی پێنجه‌می ساڵه
له‌یه‌ك كاتدا پشكوتن و هه‌ڵوه‌رینه
پشكوتنی خونچه‌ی ئازادی و
هه‌ڵوه‌رینی دڕكی نابه‌رابه‌ریه
شكاندنی بتی زۆرداری و
دانانی تابلۆی لێبورده‌ییه
په‌روانه
سه‌مای گڕی مۆمه
په‌روانه ده‌كاته قوربانی
گاڵته
مۆم و با
ئاگایان لێمانه
ئه‌وكاته‌ی داوای ماچێكتلێده‌كه‌م
كه‌مێك شه‌رم و ناز تێكه‌ڵا ده‌كه‌یت
وه‌ك ئارایشت له ڕووی خۆتی ئه‌ده‌یت
مۆم
تامه‌زرۆیه چاوی زیاتر ده‌كاته‌وه
پێی خۆشه هه‌موو دونیا بكاته ڕوناكی
با
گاڵته‌ی له‌گه‌ڵا ده‌كات
به‌فویه‌ك چاوی پێداده‌خات
چركه
دڵی منه ،
له‌ناو لاشه‌ی كاتژمێری
له‌خاچدراوی سه‌ردیواردا
ده‌چركێنێت
به‌لاشه‌ی شه‌كه‌تی خۆم
متمانه ناكات
ده‌ترسێت
سواری خه‌وێك بم فڕێنێت
ساتی هاتنت پێڕانه‌گات
ماچ
مه‌زه‌ی شه‌رابی ئاهێكه
سه‌ره‌تای ڕنینی باخێكه
كۆتایی داستانی سوتانێكه
شیرین كردنی ده‌می عاشقێكه
ترسی گه‌وره‌ی خوادوه‌نده
ئاسوده‌ترین وه‌ختی عه‌شقێكه
بێباكترین به‌خشینه
مه‌ستكردنی لێوی باده‌یه‌كه
كامه‌یان لای تۆ جوانترینه
خۆكوژی
مۆم نه‌ك هه‌رخۆی
په‌روانه‌ش ده‌سوتێنێت
له نه‌فره‌تی ناكامی عه‌شقێكدا
سوپاس
ته‌له‌فۆنه‌كه‌م ئه‌مشه‌و
چارجی خۆی ته‌واو نه‌كرد
تا ئاخه‌رین مه‌ساجی
به‌ڵێنی ژوانێكی بۆ وه‌رنه‌گرتم
عه‌شق
بێزارترین ماڵا ئه‌وماڵه‌یه
كه زۆرترین ژور و زۆرترین ده‌روازه‌ی هه‌یه
ئاسوده‌ترینیشیان
ئه‌وماڵه‌یه كه ته‌نها یه‌ك ژوره و
یه‌ك ده‌روازه‌شی هه‌یه
ئه‌ویش ماڵی خۆشه‌ویستیه و
ده‌روازه‌كه‌شی عه‌شقه
كه زۆرترین میوانیش سه‌ردانی ده‌كات
ئاسوده‌یی
ئاسوده‌ترین كاتی دیوار
ئه‌و كاته‌یه‌تی كه
كچه‌دراوسێ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی ماچێك
پیایدا هه‌ڵده‌زنێت
ده‌ستی زبری دیوار
جوتێ هه‌رمێ ناسكه ده‌گرێت
ترسان
من له ڕۆژێك ده‌ترسم كه تۆ هاتی من به ئاگانه‌بم
له ڕۆژێك ده‌ترسم كه عاتیفه‌م به‌شی تۆ نه‌كات
به‌شی ، له باوه‌ش گرتنه‌وه‌ت نه‌كات
بێ باك ماڵئاوایت لێبكه‌م
ده‌ستم توانای گوشینی ده‌ستی نه‌مابێت
هه‌ناسه‌م تین و كزه‌ی خنكابێت
گه‌رو بازگه‌ی خۆی به‌سه‌ر قسه‌كانما دابخات
ترسی من له ئاوابوونه له تاریكیه
بێ(داد)ی
بوركان كه گه‌روی
زه‌مینی دڕی هاته ده‌ر
به‌تینی ڕقی هه‌ستاوی
هه‌رچی دونیایه
له خۆیدا ده‌توێنێته‌وه
له ساردبونه‌وه‌شیدا
ده‌بێته گابردی
داكوتراو به‌دڵی
زیندانی زه‌میندا
په‌یكه‌رتاش كه‌له‌گابه‌ردی
ڕوانی .
په‌یكه‌رێكی لێداتاشی
ده‌ستی چه‌پی مشته‌كۆڵه ئاسا
نوقاندوه وهه‌ڵی بڕیوه ڕوو به ئاسمان
ڕاپه‌ڕیوو پڕ به‌ده‌می هاوار ده‌كات
وه‌ك ئه‌وه‌ی دادی بێدادی بكات .
نیا كامیل nyakamil@hotmail.com
http://nyakamil.blogfa.com /
به‌شێك له‌م شیعره له لاپه‌ڕه 91ی ژماره 62ی گۆڤاری هه‌ناردا بڵاوبۆته‌وه
http://www.dengekan.info/dengekan/16/govar/10139.html