نۆبڵی ئاشتی بۆ مسته‌شارێك داوا ده‌كرێت
له‌م رۆژانه له ماڵپه‌ڕی سبه‌ی هه‌واڵێكم خوێنده‌وه به ناوی (فیلمی دیكۆمێنتاری”من به كرێگیراوی سپیم”، پرۆسه‌ی ئه‌نفال سه‌رله‌نوێ نمایشده‌كاته‌وه) ,گوایه هونه‌رمه‌ند ته‌ها كه‌ریمی فلیمێكی دیكۆمێنتاری به‌ناوی من به‌كرێگیراوی سپیم ده‌ركردووه,دیاره هه‌وڵه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند جێگای ده‌ستخۆشیه و به مانای دڵسۆزی دێت بۆ دۆزی ئه‌نفال , به‌ڵام پێی ده‌چێت زانیاری ته‌واوی له‌به‌رده‌ستتا نه‌بێت سه‌باره‌ت به ئه‌م جاشه سپییه كه به‌ڕێزی كردوییه‌تیه‌ته قاره‌مانی فلیمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه‌ی هه‌روه‌ها كولی دۆسییه‌كه , كاكی هونه‌رمه‌ند نه‌ك به‌وه‌نده‌وه ناوه‌ستێت بێتاوانی ده‌كات له تاوان و ده‌یكاتیش به قاره‌مانی رزگار كه‌ری هه‌زاران ئه‌نفالكراو , له‌مه‌ش زیاتر ده‌شی كات به پاڵه‌وانی ئاشتی و ده‌ستبژێری كوردان و به شایسته‌ی ده‌زانێت به وه‌رگرتنی پاداشتێك كه مرۆڤه مه‌زنه‌كانی مێژووی وه‌ك ماندیلا شایسته‌ی وه‌رگرتنی بوونه, سه‌یر كه‌ن به‌رێزی چی ده‌ڵێت (رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمه نوێكه‌یدا دراوه به سه‌عید جاف، كه موسته‌شاری فه‌وجێكی رژێمی به‌عسه‌و ئه‌و كاره‌كته‌ره بۆچونی وایه ده‌بێ خه‌ڵاتی نوبڵی ئاشتی پێ بدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا چه‌ند هه‌زار كه‌سی له مه‌رگ رزگار كردوه.).
من به پێویستی ده‌زانم چه‌ند زانیارییه‌ك بخه‌مه به‌رده‌ست كاكی ده‌رهێنه‌ر سه‌باره‌ت به پشكداری ئه‌و له پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌كان .
ناوبراو وه‌ك زۆربه‌ی تۆمه‌تبارانی دیكه‌ی ئه‌نفال كه ئیدعا ده‌كه‌ن خه‌ڵكیان رزگار كردووه ده‌شێت ئه‌میش رۆڵێكی وای بینیبیت و چه‌ند كه‌سێكی رزگار كردبێت وه‌ك زۆر له تۆمه‌تبارانی دیكه , به‌ڵام خه‌ڵكانێكیش هه‌ن ئیدعایان له‌سه‌ریان هه‌یه , ناوبراو ئه‌گه‌ر خۆی به‌و پاكه ده‌بینێت, با بزانین لێكۆڵه‌ره‌وان و نووسه‌رانی ئه‌و پرسه و رۆژنامه‌كانی به‌عس چی‌یان له‌سه‌ر ناوبراو نووسیووه , كاك ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی ده‌رباره‌ی ئه‌م تۆمه‌تباره ده‌نووسێت ((251-سه‌رۆک جاشی فه‌وج، سه‌عید محه‌مه‌د غه‌ریب جاف. فه‌وجی ناوبراو به‌شداری ئه‌نفاله‌کانی (1+2+3)ی کردووه. سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی ئه‌و فه‌وجه له هه‌ریه‌ک له شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالی یه‌ک و دوودا – سه‌رچاوه: (ئه‌لسه‌وره، ژماره (6536)ی رۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی (17.4.1988). سه‌عید محه‌مه‌د غه‌ریب جاف، به‌شداری ئه‌نفالکردنی دانیشتوانی ناوچه‌کانی سه‌رقه‌ڵا، کفری، قه‌ره‌حه‌سه‌ن، له‌یلان، دووزو تیله‌کۆی کردووه، واته ئه‌نفالی (3) – سه‌رچاوه: (زیاد عه‌بدولڕه‌حمان، تونی مه‌رگ، ل237). )) .
هاوكات به به‌ڵگه له به‌رده‌ستدایه كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال له دادگای باڵای تاوانه‌كان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبار سه‌عید جاف هه‌بووه به تایبه‌ت له قوربانیانی ئه‌نفالی 3 , ده‌توانن ئێوه‌ش به دۆسییه‌كه‌دا بچنه‌وه ((كوردۆساید-عه‌لی مه‌حمود )) , ئه‌گه‌ریش ناوی نه‌هاتبێته‌وه له ریز به‌ندی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال له دادگای باڵای تاوانه‌كان , ئه‌وا ئه‌وه یه‌كێكه له كه‌لێنه گه‌وره‌كان كه هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌وانه‌ی قوربانیان راسته‌وخۆ سكاڵایان له‌سه‌ریان تۆمار كردووه ناویان نه‌هاتۆته‌وه , به پێچه‌وانه‌وه كه هه‌ندێك دیكه ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتۆته‌وه به‌ڵام قوربانیان سكاڵایان له‌سه‌ریان نه‌بووه له دادگا.
دیاره هه‌موو تۆمه‌تباره‌كان كه تا ئێستا راگه‌یاندنه‌كان چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه خۆیان به پاك و رزگار كه‌ری ئه‌نفالكراوان زانیوه, ده‌شێتیش خه‌ڵكیان رزگار كردبێت به تایبه‌ت كه‌سوكاری خۆیان, به‌ڵام ماڵی زۆریشیان وێران كرد و زۆر خێزانیان له بنه‌چه‌وه پاك كرده‌وه كه ئێستا كه‌سیان نه‌ماوه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن , هه‌ندێكیش به‌هۆی ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌م تۆمه‌تبارانه له هه‌موو كات و ساته‌كاندا دیسان نه‌یان وێراوه سكاڵا تۆمار بكه‌ن .
ناوبراو به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌عس به‌شداربووی 3 پرۆسه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نفاله ,بۆی هاوبه‌شه له ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید ,باشترین رێگا بۆ پاكبوونه‌وه‌ی ئاماده بوونییه‌تی له به‌رده‌م دادگا .
http://sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=37470&cat=10&title=&AspxAutoDetectCookieSupport=1
ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال و کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان-نووسینی: ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی ((ل410-411 ))