
شوێن به وه‌سفکردنی وه‌ک مادده
له ساڵی 1854 دا بوو جۆرج برنهارت ریمان کاره سه‌رکیه‌که‌ی خۆی له ئه‌ندازیاریدا بڵاوکرده‌وه له ژێر ناونیشانی”ده‌رباره‌ی گریمانه واقیعیه‌کان له بنه‌مای ئه‌ندازیاریدا”، ئه‌م کاره وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره بوو له مێژووی ئه‌ندازیاریی و فیزیادا. که ریمان تیایدا بیردۆزێکی گشتی و هه‌مه‌گیری له ئه‌ندازیاریی شوێن بۆ ره‌خسا له پێکهێنانی ئه‌ندازیاریی ئقلیدس و ئه‌ندازیاریی غاوس و لۆباتشفسکی و بلیاری و ئه‌ندازیاریی ڕیمان له(هێلهکهیهتی ئه‌ندازه) Elliptical که حاڵه‌ته تایبه‌ته‌کانی راگرت. به‌م کاره چاکه‌ی ریمان ئه‌لبرت ئه‌نشتاین توانی له‌م باره‌یه‌وه سێ خاڵ دیاریبکات. ریمان یه‌که‌م که‌س بوو که وتی واپێده‌چێت که گه‌ردون خڕبێت، واته قه‌واره‌یه‌کی سنوردار و بێ سنور له هه‌مانکاتدا، ئه‌ویش به داهێنانی ئه‌ندازیاریی هێلکه‌یی (هیڵکهیی ئه‌ندازه) Elliptical ، واته به‌به‌ڵگه‌وه، (خوار) که بیرۆکه‌ی هێڵکاریی هاوته‌ریبی تیا نیه. ئه‌وه‌ش ئه‌و بیرۆکه‌یه بوو که ئه‌نشتاین له ساڵی 1917دا بونیادینا، نمونه‌ی گه‌ردونیی که بنچینه‌ی زانستی گه‌ردونی نوێی پێکهێنا. خاڵی دوه‌م ئه‌وه بوو ڕیمان بیردۆزی ئه‌ندازیاری ههمهگیرکرد و بناغه‌یه‌کی قایمکرد که ناوده‌برێت به ئهندزیاریی جیاکاری(تفاضلی) Differential که گۆڕانی ئه‌ندازیاری شوێن له به‌رچاوده‌گرێت له خاڵێکه‌وه بۆ خاڵیکی تری شوێن، وه له ئاستێکی زه‌مه‌نیه‌وه بۆ ئاستێکی زه‌مه‌نی تر، به‌کردنه‌وه‌ی پانتاییه‌ک له‌به‌رده‌می بیرکارزاناکان و فیزیاییه‌کاندا بۆ به‌ستنه‌وه له نێوان ئه‌ندازیاریی و فیزیادا و به هه‌ڵگری چوارچێوه‌یه‌ک له تێگه‌یشتنه پێویستیه‌کان بۆ لێکۆڵێنه‌وه‌ی شوێنی کرداری به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورده‌کاریانه‌ی زۆر. ئه‌وسا شوێن، له ژێر تیشکی بیردۆزه‌که‌ی ڕیماندا ده‌بێت به سیسته‌مێکی ماددیی ئاڵۆزی وه‌ستاو له‌سه‌ر قاچ و پێ به ستراکتورێکی تێکچڕاو و چوونبهیهکدا له‌گه‌ڵ ماددی ته‌نۆکه‌یی(جسیمیة) ئاسایی‌دا. دیسان ڕیمان ده‌رفه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر شوێن ره‌خساند به چاودێرگهریی و ئه‌زمونگه‌ریی، هه‌روه‌ک هه‌لومه‌رجی سیسته‌می مادده‌کانی تر. بیردۆزه‌که‌ی له ئه‌ندازیاریدا چوارچێوه‌یه‌کی فراوانی پێکهێنا بۆ تایبه‌تمه‌ندیه شیاوه‌کان بۆ شوێنی کرداره‌کی و زه‌مانێکی قایم بۆ ئاراسته‌کردنی پرسیارگه‌لێکی ڕاست و دروست ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندیه کرداره‌کیه‌کان، به ده‌رفه‌تدان بۆ وه‌ڵامی فیزیا و ئه‌زمونگه‌ری فیزیایی. به‌مه‌ش ڕیمان ئه‌ندازیاری گۆڕی بۆ بیردۆزی فیزیایی شیاو بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ک هه‌لومه‌رجی بیردۆزی فیزیاییه‌کانی تر. ئه‌ندازیاریی پێش ڕیمان به‌شێکی جیانه‌بوه‌وه بوو له بیرکاریهکی ڕووت، لێتوێژینهوهکانیش بیرکاریهکی ڕووت بوون، دوای ڕیمان به‌شێکی گرنگ تیایدا ڕونبووه‌وه، که به‌شێکه له فیزیای بیردۆزیی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش رونبووه‌وه که ئه‌ندازیاری شیاوه بۆ هه‌ڵبژاردنه زانستیه‌کان هه‌روه‌ک هه‌موو مه‌سه‌له‌کانی تر له فیزیای بیردۆزیدا.
به‌ڵام خاڵی سێیه‌م که ده‌ستکه‌وته‌که‌ی ڕیمان تیایدا کورت بوه‌وه، دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ماددی گه‌ردونی و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی شوێن بوو. به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی دۆزیه‌وه که له توانادا هه‌یه که په‌یوه‌ندیه ئه‌ندازیاریه‌کان پێک‌بێت له نێوان ته‌نه‌کاندا به پشتبه‌ستن له‌سه‌ر هۆکار و هێزی فیزیایی. ئه‌مه یه‌که‌م ئاماژه بوو بۆ ئه‌و پشتبه‌ستنه، که دواجار ئه‌نشتاین ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ی به‌رفراوانکرد و ورده‌کاری تیاداکرد و ڕوخساره‌کانی له‌یه‌ک جیاکرده‌وه له بیردۆزی ڕێژه‌یی گشتیدا. به‌ڵام ڕیمان وازی نه‌هێنا به‌م ئاماژه‌یه، به‌ڵکو هه‌ندێک پێشبینی زۆر بایه‌خداری کرد له‌سه‌ر پێکهاته گهردبینهکان(ترکیبة مجهریة) ی شوێنی کرداره‌کی و ژماره‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی و په‌یوه‌ستبوون و ناپهیوهستبوونیان به یه‌کتریه‌وه له سه‌ر ئاستی گهردیهلهیی. ئه‌مه پێشبینیه‌کی گرنگ بوو که ئه‌مڕۆ بابه‌تێکی بنچینه‌ییه بۆ لێتوێژینه‌وه‌ی فیزیایی و بیرکاریی بیردۆزی. وا گومانیش ده‌کرێت که ڕیمان ڕاڤه‌کردنێکی ئه‌ندازیاریانه‌ی هه‌بووه بۆ تایهبهتمهندیهکانی ده‌رفه‌ته کههرۆموگناتیسیهکان و هێزی ڕاکێشان(کهرومغناطیسي و قوة الجاذبیة) له‌سه‌ر بنچینه‌ی بیردۆزی گشتی له ئه‌ندازیاریی شوێنی سێ ڕه‌هه‌ندیدا، به‌ڵام له‌مه‌دا تێکشکا. چاره‌نوسی مردن بوو له ته‌مه‌نی 40 سالێدا کاتێک به قوڵی سه‌رقاڵی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوو.
ڕیمان ته‌نیا بیرکارزان نه‌بوو له چاره‌کی سێیه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا که بیرۆکه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هێزگه‌لی سروشتی و تایهبهتمهندیهکانی ئه‌ندازیاری بۆ شوێن ڕاگه‌یاند. له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بیرکاری ئنگلیزی (ولیم کلیفۆرد، 1845 ـ 1879) به‌شداریکرد، که له‌مباره‌یه‌وه په‌رتوکێکی هه‌یه له ژێر ناونیشانی”لۆژیکی گشتی له‌سه‌ر زانیاری ورد” که دوای ساڵێک له مردنی له چاپدرا. که به‌ڕاستی په‌رتوکێکی سه‌رسوڕمێنه، که پێشبینی ڕه‌گه‌زه بنچینه‌یه‌کانی بیردۆزی ڕێژه‌یی گشتی کردوه پێش 36ساڵ له دانانی! کلیفۆرد به شێوازێکی گوستاخانه و بوێرانه نێوان (چه‌مانه‌وه‌ی شوێن) ی ڕیمانی و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ماددی و هێزه‌کانی به‌یه‌که‌وه به‌سته‌وه. پرسیاری ئه‌وه‌ی هێنایه پێشه‌وه ئه‌گه‌ر هێزگه‌لی سروشتی، هه‌ندێکیان یان هه‌موویان، دیمه‌نگه‌لی جیاوازی پێکهاته‌ی ئه‌ندازیاری بن بۆ شوێن. سه‌رنجی ڕاکێشا له‌سه‌ر توانای هه‌ندێک له ده‌رکه‌وته زۆر ئاساییه‌کان له ژینگه‌که‌ماندا له ده‌ربڕین و ده‌رخستنی چه‌مانه‌وه‌ی شوێندا. به‌کرداره‌کی، له دواجاردا ڕوونبوه‌وه که ڕێژه گشتیه‌که‌ی ئه‌نشتاین ئه‌وه‌ی سه‌لماند که بزوتنه(جوڵه) ئاساییه‌کان وه‌ک بزوتن(جوڵه)ی مانگ به ده‌وه‌ری ڕۆژدا هیچی تر نیه جگه له چه‌مانه‌وه‌ی شوێن نه‌بێت به ده‌وری ڕۆژدا وه‌ک پێشتر باسمان کرد. هه‌روه‌ها کلیفۆرد سه‌رنجی ئه‌وه‌ی ڕاکێشا که تواناکانی چه‌مانه‌وه‌ی شوێن هاوچه‌شنه، که‌واته له هه‌موو خاڵێکیدا وه‌ک یه‌که، وه له زه‌مه‌نیشدا گۆڕاوه. ئه‌مه‌ش به کرداره‌کی بیردۆزی گه‌ردونیه نوێکان جه‌ختیان کردوه‌ته‌وه له‌سه‌ری که گه‌ردون له کشاندایه، که‌واته چه‌مانه‌وه‌که له گۆڕانێکی زهمهنیدایه. له‌به‌رئه‌وه کلیفۆرد ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی که توانای ئه‌وه هه‌یه که له چه‌مانه‌وه‌ی شوێندا له‌رینه‌وه و جوڵه هه‌بێت له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر. ئه‌م له‌رینه‌وه و جوڵه‌یه‌ش به شه‌پۆلی ڕاکێشان ناسراوه که تا ئه‌مڕۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌درێت. کلیفۆرد هه‌وڵیدا ڕاڤه‌ی ده‌رفه‌تی که‌هرۆموگناتیسی به ده‌لاله‌تی چه‌مانه‌وه‌ی شوێن بکات، به‌ڵام له‌مه‌دا سه‌رنه‌که‌وت. به‌ڵام پێیداگرت له‌سه‌ر بیری ئه‌و توانایه‌یی که بوونی ماددی دیمه‌نێکی گشتیه بۆ ئه‌ندازیاری شوێن، ئه‌م بیره‌ش له دواجاردا له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیستدا فیزیایی ئامریکی گه‌شه‌ی پێدا.
لێره‌دا پرسایرێک خۆی قوتده‌کاته‌وه: بۆچی ڕیمان و کلیفۆرد سه‌رنه‌که‌وتن له به‌ستنه‌وه‌ی هێزی سروشتی ئه‌ندازیاری شوێندا، له کاتێکدا ئه‌نشتاین له‌مه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له دوای نزیکه‌ی 40 ساڵ له‌وان؟
سه‌رچاوه: حوار متمدن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=256106