هه‌ره‌سی چیا …. سواره نه‌جمه‌دین
له‌م جێگایه‌وه ناو دێكه‌م لێوه دیاره, نازانم چی وایكرد, ڕێگای من بگاته ئه‌م چیاییه, ڕه‌نگه هه‌ر كه‌سێكی ترمان, كه نه‌كوژرابێت, وه‌ك من ته‌نها كه‌وتبێته جێگاییه‌كی لاچه‌په‌وه, له دووره‌وه ته‌ماشای گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه‌مان ده‌كه‌م, كه‌مێك پێش ئێستا له‌و دێیه ده‌جه‌نگاین, گه‌رچی چاره‌نووسم هێشتا ڕوون نیه, به‌ڵام ده‌كرێ سوپاسی خوا بكه‌م, كه نه‌كوژرام و بۆ ژیان ئه‌م چانسه‌شم په‌یدابوو,
ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م چیایه‌م,كه ناوی له‌سه‌ر ده‌مم وه‌ك خه‌یارێكی تاڵ وایه و تامی هه‌موو به‌رزاییه‌كی بیر بردوومه‌ته‌وه, شكستمان هێنا,جا له چیدا سه‌ركه‌وتووبووم؟مه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنم نه‌بێت بۆ ئێره! به‌ڵام له چنگی دووژمن ڕزگارم بوو,دوژمن، ناوێكی ئاشنایه به‌و كه‌سانه‌ی منداڵییان ناخۆش بووبێت، ئه‌وه‌م بیر ده‌كه‌وێته‌وه, كه له‌و هه‌موو پیشه‌یه من بۆ بووم, به پێشمه‌رگه؟, له‌م ته‌نهاییه‌ی سه‌ر ئه‌م چیا ڕووته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه له شكست له‌وه زیاتر بێزارم نه‌كات, هه‌ر ده‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ڕابووردوو, به‌ڵام كێشه‌یه‌كم بۆ دروست بووه, له دامێنه‌كه‌یه‌وه, چیاكه ورده ورده هه‌ره‌س ده‌هێنێت, له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌م نزیكانه بگاته ئه‌و جێگایه‌ی لێی دانیشتووم، به پێچه‌وانه‌ی من، دامێنیش بۆ چیا ناكاته منداڵێتی به‌رزای, نا.. ترسم له مردن نیه, منیش وه‌كو هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی هاوڕێم, هه‌موو مردنێكم لا ئاساییه به ده‌ستی دوژمن نه‌بێت, خه‌می گه‌وره‌ی من مردنی چیرۆكه‌كه‌مه نه‌ك خۆم, له‌گه‌ڵ ئه‌م چیرۆكه‌ی مندا چیرۆكی چه‌ند كه‌سێكی دیكه به بێ ئه‌وه‌ی گێڕانه‌وه ببینن ده‌خنكێن,مرۆڤ ته‌نیا نه‌وه‌ی تازه نانێته‌وه، به‌ڵكو نه‌وه‌كانی پێش خۆیشی تێیدا ده‌ژین، بۆیه ده‌شێت مرۆڤ له چركه ساتێك‌دا له منداڵیه‌وه ببێته باپیره، چه‌شنی تراویلكه له یه‌ك كاتدا ئاو و تینوێتی بێت، ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی ته‌واوی چیاكه هه‌ره‌س بهێنێت, بڕێكی كه‌م له‌وه‌ی له كه‌شكۆڵی زه‌ینمدایه, له نه‌گێڕانه‌وه بپارێزم, بۆ ئه‌م كاره‌ش هه‌ر بیست خوله‌كێكم له پێشدا ماوه,
كاتێك ئاماده‌یم ته‌واو كرد, دوو هاوڕێم هه‌بوو(هه‌ڵبه‌ت دوو هاوڕێی نزیك), كه زۆربه‌ی كات پێكه‌وه بووین و تا ده‌كرا بۆچوونه‌كانی خۆمان له یه‌كتری نزیك ده‌كرده‌وه, ئه‌وان هه‌ریه‌كه‌یان ڕێگای ژیانی خۆی دۆزیبووه‌وه, من نه‌مده‌زانی به‌لای كامیاندا بچم, حه‌زم له ئه‌ده‌بیات ده‌كرد و مه‌یلی شێوه‌كاریشم هه‌بوو, نه‌مده‌توانی له نێوان هه‌ردووكیاندا ڕێگایه‌كی جیاواز بدۆزمه‌وه, تاكو له سێ ڕێگای جیاوازه‌وه بۆ ئامانجه‌كه‌مان كار بكه‌ین, ڕه‌نگه هۆكاری چوونه شاخیشم هه‌مان ئه‌و خۆ نه‌دۆزینه‌وه‌یه بێت, به‌تایبه‌تیش كاتێك ناومان له دانیشتگا هاته‌وه, هه‌ریه‌كه له‌وان له كۆلێژه‌كانی ئه‌ده‌بیات و ئه‌كادیمیای هونه‌ر وه‌رگیران, له‌و كاته‌شدا ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ت چووبووه چیاكان و پێویستیان به هه‌موو گه‌نجێك هه‌بوو, تاوه‌كو له پێناوی ڕزگاریدا بجه‌نگێت.
به تایبه‌ت له دوا قۆناغی ئاماده‌ی زۆربه‌ی كات پێكه‌وه بووین, له چاخانه و یانه‌كان و گه‌له‌ری و سه‌نته‌ره‌كان به‌رانبه‌ر یه‌ك داده‌نیشتین, زۆربه‌ی كاتمان به گفتوگۆی ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌وه به‌سه‌ر ده‌برد, هه‌میشه بۆچوونی جیاوازمان له یه‌كتری هه‌بوو, به‌ڵام هه‌رسێكمان كۆكبووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاری ئێمه ڕزگاركردنی جوانیه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستاشی له‌سه‌ر بێت, تێنه‌گه‌یشتم و نه‌متوانی بزانم چۆن جوانی ڕزگاری ده‌بێت, ناچاربووم به‌هۆی وشه‌ی (ڕزگاركردنه‌وه) بچمه شاخ, هه‌ڵبه‌ت نه شێوه‌كاره‌كه و نه ئه‌دیبه‌كه باوه‌ڕیان به‌وه نه‌بوو, زه‌بر و زه‌نگ و شه‌ڕ، جوانی ده‌سته‌به‌ر بكات, به‌ڵام بۆ كه‌سێكی نابه‌ڵه‌دی وه‌ك من له‌وه باشتریان نه‌ده‌بینی,
ئێستا كه زۆر نابێت دوژمن ئه‌و شه‌ڕگه‌یه‌ی پێ چۆڵكردووین, جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ی كه ڕزگاركردنی جوانی بوو, تێده‌گه‌م هه‌ره‌س هێنانی ئه‌م چیایه‌ی ژێرم, هه‌ره‌سی تێنه‌گه‌یشتن بوو, له جوانی, به‌تاڵبوونه‌وه‌ی بۆچوونی (له شۆڕشدا گه‌ڕان به‌دوایی جوانی) بوو, كێشه‌ی من ئه‌وه‌بوو, ڕێگاكه‌م نه‌دۆزییه‌وه, تاكو هه‌وڵبده‌م به كۆتاییه‌كه‌ی بگه‌م.
چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا بۆ كارێكی شۆڕش چوومه‌وه شار, چیرۆكی سه‌یریان ده‌رباره‌ی شێوه‌كاره‌كه ده‌گێڕایه‌وه, نه‌مده‌زانی كامه‌یان ڕاسته, به‌ڵام هه‌موویان ئه‌وه‌یان ده‌گووت, كه له كۆتای چواره‌م ساڵی دانیشتگایا له ناو مه‌رسه‌مه‌كه‌یدا, به ته‌نیشت تابلۆیه‌كی گه‌وره‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه, كه گوایه تیایدا چه‌ند باینجانێك گوشێكی ته‌ڕیان به‌سه‌ردا دراوه و له كونجێكی تابلۆكه‌شدا بزنێك كه‌مانچه ده‌ژه‌نێت,
كه‌چی له یه‌كێك له‌و بڵاو كراوانه‌ی ده‌گه‌یشته شاخ, ڕاپۆرتێك له ژێر ناوی (ئه‌و شێوه‌كاره‌ی ڕه‌نگی پێ نه‌ما) ده‌رباره‌ی خۆكوشتنه‌كه‌ی بڵاوكرابووه‌وه, گه‌رچی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ش به ته‌واوه‌تی نه‌گه‌شیتوه به هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی, به‌ڵام بۆ كه‌سێكی وه‌كو من یان ئه‌دیبه‌كه‌ی هاوڕێمان ئاسانه له ئاماژه‌كانی ئه‌و ڕاپۆرته تێبگه‌ین, ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات, كه له كاتی پێشكه‌ش كردنی ئه‌تروحه‌كه‌یان, شێوه‌كاره‌كه ده‌رنه‌چووه, له زاری مامۆستاكه‌یه‌وه ده‌ڵێت(كارنامه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بوو, هه‌ر سێ تابلۆی ئه‌تروحه‌كه‌ی به یه‌ك تابلۆ كێشابوو, نه‌ده‌زانرا ئینشائیه یان سروشته یان حه‌دیسه),
ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كه به وه‌سفی تابلۆكه كۆتای دێت, كه پێ ده‌چێت, ڕۆژنامه‌نووسه‌كه له‌به‌ر زۆر جێگاگرتنی ڕۆژنامه‌كه ئه‌م به‌شه‌ی دانابێت, به‌ڵام ئه‌مه ده‌توانرێت ببێت به كلیلی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كه, په‌ره‌گرافی كۆتای به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه ده‌ڵێت, (له مه‌رسه‌مه‌كه‌یدا ته‌نها تابلۆیه‌كی سوریالی لێبووه, كه مه‌تر و نۆزده سانتیمه‌تر به حه‌فتا سانتیم بووه), تابلۆی دارسێوێكی كێشاوه, له كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی سێوێكدا, به‌ڵام مامۆستاكه‌ی قسه‌یه‌كی گرنگ به بێ بایه‌خ فڕێده‌دات و ده‌ڵێت (به درێژای ماوه‌ی ئه‌تروحه‌كه‌ی كێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بووه, كه ده‌یوست ئه‌و كه‌سه له خواروی تابلۆكه‌وه, سێوه‌كه هه‌ڵده‌گرێته‌وه, نیوتن بێت, نه‌ك ئاده‌م, ده‌یان جار سه‌ر له‌نوێ ده‌ستی به نه‌خشانه‌وه‌ی ده‌كرده‌وه, دوور نیه ڕه‌نگ له‌سه‌ریدا نه‌مابێت).
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش كاغه‌زێكم له ئه‌دیبه‌كه‌ی هاوڕێمانه‌وه پێگه‌یشت, سه‌ره‌تا وامزانی هه‌واڵی شێوه‌كاره‌كه‌ی بۆ ناردووم, به‌ڵام ده‌ڵێت(هاوڕێم بێ زاربووم, ناشمه‌وێت به ڕێگای وێنه‌كێشه‌كه‌ی هاوڕێماندا بڕۆم), وه‌ك ئه‌و كاتانه‌ی له كافتریا‌و گه‌له‌ریه‌كانی شار باسی كاره ئه‌ده‌بیه‌كانی بۆ ده‌كردین, له كاغه‌زه‌كه‌شیدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئێستا خه‌ریكی نووسینی چیرۆكێكه, كه باس له تارژه‌نێك ده‌كات, ده‌یه‌وێت گوێی حاكمی شار بكاته‌وه, ده‌یه‌وێت پارچه مۆسیقایه‌ك بژه‌نێت, جیاوازی به گوێی ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كه‌یان ڕابهێنێت, به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت (سه‌رقاڵی نووسینم و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یك ڕۆیشتووم, به‌ڵام ماومه ته‌واوبم, تا ئێستا تار ژه‌نه‌كه كه‌ڕبووه و ده‌ستی له هیواكه‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه, له‌به‌رانبه‌ردا حاكمی شار هیچ جوڵه‌یه‌كی لێ به‌دی ناكرێت, جارێ نازانم چیرۆكه‌كه ده‌گات به كوێ, منیش هیواخوازم تارژه‌نه‌كه سه‌ر بكه‌وێت),
به‌شی زۆری چیاكه هه‌ره‌سی هێناوه, چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسێك ده‌كه‌م, كه نازانم به كوێم ده‌گه‌یه‌نێت.