
دۆنگ ئیی و گۆڕان و ده‌سه‌ڵات … گلێنه
له که‌ناڵی گه‌لی کوردستان وه له په‌خشی هه‌واڵه‌کاندا ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به له‌یه‌کچوونه‌کانی نێوان زنجیره درامای دۆنگ ئین و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نمایش کرا. تیایدا هه‌ندێک که‌سایه‌تی چه‌واشه‌کار و بێگانه‌په‌رستی ناو دراماکه به چه‌ند که‌سێکی ناوداری بزوتنه‌وه‌که به‌راورد کرا و تیایدا ئه‌وه‌یان دووپات کرده‌وه، که ڕووداوه‌کان و ئه‌و که‌سانه ده‌قاوده‌ق له هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه و هه‌ڵوێستی که‌سانی ناو گۆڕان ده‌که‌ن.
با گریمانی ئه‌وه دابنێین، که هه‌تا ئێستا شته‌کان ده‌قاوده‌ق ڕاستن.
به‌ڵام ڕاپۆرته‌که ده‌بووایه درێژه‌ی هه‌بووایه و ئه‌وه دیاری بکردایه، ئایا له مه‌مله‌که‌تی کوردستان کێ له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی دانیشتووه؟ کێ ئه‌و تاجه‌ی له‌سه‌ره؟ به بۆچوونی به‌نده بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێویستمان به دوو تاج ده‌بێت، که یه‌کێکیان تایبه‌ته به سه‌رۆک خێڵی تاله‌بانی و ئه‌وی دیکه‌شیان بۆ پاشای پاشاکان که تایبه‌ته به خێڵی بارزانی. ئه‌گینا له‌سه‌ر ته‌ختی ئه‌و پاشایه‌تییه‌ی کوردستان گه‌ر ئه‌مه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ئه‌وا هه‌مدیسان شه‌ڕێکی براکوژی نوێمان له ڕێ ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی کێشه‌ی گه‌وره‌یه بریتییه له جێگری پاشا، چونکه لێره‌دا یه‌ک ڕیز ناو دێته به‌رده‌ممان، که هه‌ر یه‌که‌یان دانی له کورسی و تاجی پاشایه‌تی مه‌مله‌که‌تی کوردستان تیژ کردووه: مه‌سرور، پاڤێڵ، قوباد، نێچیره‌وان، برای مه‌سرور، ئامۆزاکان، پورزاکان، دراوسێکان. هه‌ر یه‌ک له‌مانه خه‌و به‌و ساته‌وه ده‌بینێت، که تاجه‌که‌ی له‌سه‌ر سه‌ری داده‌نرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک بتوانێت پرسیار بکات: ئایا له‌ژێر ئه‌و تاجهدا و له‌ناو ئه‌و سه‌ره‌دا چه‌ند ژیریی و هوشیاریی و دانایی هه‌یه؟ ئایا ئه‌و مێشکه چه‌ند ده‌توانێت خزمه‌ت به‌م گه‌له بگه‌ێنێت؟ هه‌رچه‌نده ڕێکه‌وت هه‌تا ئێستا ئه‌وه‌ی دووپات کردۆته‌وه، که له‌م مه‌مله‌که‌ته‌دا کوڕ و کچی ده‌سه‌ڵاتداران زیره‌ک، ڕۆشنبیر، به‌هره‌مه‌ند، سیاسه‌تمه‌دار، بازرگان، فه‌یله‌سوف و تێگه‌شتووه. لێره‌شدا ده‌توانین بڵێین ئه‌م دیارده‌یه له ڕێکه‌وت ده‌رده‌چێت و ده‌چێته قاڵبی یاسا و ڕێسا،به‌ڵام هه‌ر به ڕێکه‌وت.
ئه‌و پرسیاره‌ی زۆرتر دهموروژێنێت بریتیه له پرسیاری سه‌باره‌ت به شاژن. له‌م مه‌مله‌که‌ته بچوکه‌دا شاژنمان زۆره، چونکه نه‌ک ته‌نها ژنی پاشاکانی کورستان، به‌ڵکو هاوسه‌ر و کچ و خوشکی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارێک هه‌ر شاژنێکه بۆ خۆی، ئه‌گه‌رچی هیچیشی له توانادا نه‌بێت و هیچیشی پێ نه‌کرێت. به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه مه‌مله‌که‌ت هه‌ر ده‌بێت شاژنی شاژنه‌کانی هه‌بێت. کاتێک به‌نده ڕووده‌کاته شاژنی بارزانییه‌کان، ئه‌وا نازانم شاژن له‌وێ هه‌یه یان نا. ئه‌و شاژنه کێیه؟ ناوی چییه؟ چۆنه؟ چونکه هه‌تا ئێستا من نازانم ئایا شا مه‌سعودی بارزانی هاوسه‌ری هه‌یه یان نا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئه‌وه دووپات بکه‌مه‌وه که شاژنی بارزانیمان ده‌بێت. نه‌ناسین و ده‌رنه‌که‌وتنی ته‌نها ئافره‌تێک له شوێنی (هاوسه‌ری) مه‌سعود بارزانی زۆر گومانم پێ ده‌به‌خشێت، که ئه‌و زاته خاوه‌نی هاوسه‌رێک بێت.
شاژنی یه‌که‌می عێراق و شاژنی ده‌رکه‌وتووی مه‌مله‌که‌تی کوردستان هێرۆ خان، له ڕاستیدا و به‌واقیعی هه‌تا ئێستا تاکه شاژنه، به‌ڵکو له ناوچه‌ی مه‌مله‌که‌تی ناوچه‌ی یه‌کێتیدا ده‌توانم بڵێم ده‌سه‌ڵاتی خودی پادشایشی گرتۆته ده‌ست، که هه‌موو بچوک و گه‌وره‌یه‌ک له‌سه‌ر په‌نجه و ئاره‌زووی ئه‌و ده‌خولێته‌وه. به‌ڵکو هیچ بڕیارێکی گرنگ نادرێت، گه‌ر ڕا و بۆچوونی ئه‌وی تیادا نه‌بێت. له هه‌مان کاتدا به حوکمی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پاشایه‌تییه و به‌پێی یاساش خاوه‌نێتی هه‌موو مه‌مله‌که‌ته‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شا و شاژن، بۆیه ده‌بینین خاتو هێرۆی شاژنمان سه‌رتاپای سامانی ناوچه‌که‌ی خستووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و هیچ پرۆژه‌یه‌ک له ناوچه‌که‌دا سه‌رناگرێت به‌بێ (به‌شداریکردنی) شاژنمان. هه‌موو ئه‌م شێوازه به‌ڕێوه‌بردنه‌ی شاژنی مه‌مله‌که‌تی کوردستان هاوسه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکی ڕۆمانیام (نیکۆلای چاوچێسکۆ) به‌بیر ده‌هێنێته‌وه، که ناوی (ئێلێنا چاوچێسکۆ) بوو وه له کۆتایی دهسهڵاتهکهیاندا له ساڵی 1989 به‌پێی بڕیارێکی دادگا له بوخارستی پایته‌ختدا کۆتای‌یان به ژیانی خۆی و مێرده‌که‌ی هێنا.
ئه‌م مه‌مله‌که‌تی کوردستانه به داخه‌وه کۆمه‌ڵێک شا و شاژن و جێگره‌کانیان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، که خۆیان له سیستمی شاهانه‌ی خۆیان نه‌گه‌شتوون. جگه له‌وه‌ش نه‌ک ته‌نها مه‌مله‌که‌ته‌که به موڵکی خۆیانی بزانن، به‌ڵکو سه‌رتاپای سیستم و کۆمه‌ڵگا و تاک و دار و زه‌وی ئه‌م ناوچه‌یه به هی خۆیان ده‌زانن. سیستمێکه، که ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیی و ئازادی و دواڕۆژی خه‌ڵک به هی خۆی ده‌زانێت و له سیستمی پاشایه‌تیش ده‌رده‌چووه و چووه‌ته سنووری به‌موڵککردنی مه‌مله‌که‌تی کوردستان.
گلێنه
Glena_q@yahoo.de