Skip to Content

Friday, October 4th, 2024
ئایا بوونی یانه‌ی شه‌وانه‌ شتێكی ئاساییه‌؟

ئایا بوونی یانه‌ی شه‌وانه‌ شتێكی ئاساییه‌؟

Closed
by July 22, 2011 گشتی



ئه‌وه‌ی له‌ مانشێتی دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا بڵاوكراوه‌ بووه‌ بووبه‌ جێگه‌ی تێڕمان راچه‌ڵه‌كاندنی زۆربه‌ی ناوه‌ندی میدیای ئیسلامی سیاسیی و هه‌ندێ‌ له‌ وتارخوێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتیان بوو.
له‌ هه‌موو حاله‌َته‌كاندا ئه‌وه‌ی بییه‌وێ‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقی بكات و به‌ شێوه‌یه‌كی واقعیی و دور له‌ كۆیله‌ بوون بۆ كه‌ هه‌ر كه‌لتورێكی دینیی و ره‌جعی، ئه‌وه‌ بۆی ده‌رده‌كوێت كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ هێشتا كه‌مه‌ كه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و شته‌ی كه‌ پێی ده‌وترێت ئازادی سێكس له‌م ناوچه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بڤه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ره‌كان، ئه‌وه‌ش وا له‌ زۆر كه‌س ده‌كات بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ هه‌رچی رێگا هه‌یه‌ به‌كاری بهێنێ‌ بۆ كردنه‌وه‌ی شوێنی له‌ش فرۆشیی به‌شێوه‌یه‌كی قاچاخ و نهێنیی چونكه‌ ده‌زانێ‌ مشته‌ری زۆره‌.
ئێستا زۆر خه‌ڵكی ئسوڵیی و ره‌جعی چی له‌ناو حزبه‌ ئیسلامییه‌كانی كوردستان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیش، هاواری گه‌وره‌یان لێبه‌رزبووه‌ته‌وه‌ له‌ بوونی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی شوێنی له‌شفرۆشیی و یانه‌ی شه‌وانه‌ كه‌ سه‌مایان تێداده‌كرێت له‌ شاری سلێمانی، به‌ڵام له‌ولاوه‌ خۆیان له‌وه‌ گێل ده‌كه‌ن یان له‌ گوێی گایا نوستوون كه‌ رۆژانه‌ به‌ ده‌یان گه‌نجی كورد ده‌چن بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق، به‌تایبه‌تیش بۆ سوریا، به‌ مه‌به‌ستی سیاحه‌ی سێكسی كه‌ ئه‌وه‌ راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئێمه‌ پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كه‌ن، باشه‌ ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته‌یشدا ئه‌گه‌ر ئه‌و بواره‌یان بۆ فه‌راهه‌مبكرێت باشتر نییه‌. لێره‌شه‌وه‌ من به‌و كه‌سه‌ ره‌جعیانه‌ ده‌پرسم “كوناه‌” هه‌ر “گوناهه‌” و “فاحیشه‌” هه‌ر “فاحیه‌شه‌یه‌” چی له‌ شام بكرێ‌ یان له‌ كوردستان و میزۆپۆتامیا. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بۆ نه‌خۆشیش بێت له‌وێ‌ بێ‌ یان لێره‌ ئه‌وا هه‌ر تووشی نه‌خۆشی ده‌بن، چونكه‌ پرۆسه‌كه‌ هه‌ر یه‌ك پرۆسه‌یه‌، به‌ڵام شوێنه‌كان جیاوازن، جا باشتر نییه‌ له‌ ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان یانه‌ی شه‌وانه‌ بكرێـته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان بتوانن كاتی تێدا به‌سه‌ربه‌رن له‌ بری ئه‌وه‌ی هه‌زاران كیلۆمه‌تر ببڕن له‌و وڵاتێكی تردا ئه‌و كاره‌ بكه‌ن؟
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌دامه‌كی ناوی خۆی ناوه‌ حكومه‌ت، پێویسته‌ بوێر بێت له‌ بڕیارداندا و نه‌كه‌وێته‌ ژێركاریگه‌ریی خه‌ڵكانێكی كۆنه‌په‌رست و ئیسلامی سیاسیی هه‌روه‌ها چه‌ند مه‌لایه‌ك كه‌ هه‌میشه‌ وتاری سواو به‌گوێی خه‌ڵكی ئێمه‌دا ده‌ده‌ن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی تازه‌یان پێ‌ بێت و خه‌ڵك سودی لێوه‌ربگرێت هه‌روه‌ك و عه‌لی وه‌ردی ده‌ڵێت كه‌ ده‌رچوون له‌ مزگه‌وت هه‌موو ئه‌و ئامۆژگارییانه‌یان له‌ بیر ده‌چێته‌وه‌ كه‌ واعیزه‌كان ده‌یده‌ن به‌گوێیاندا.
گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی دینیی و واعیزه‌كان هه‌رچییه‌ك بڵێن كه‌س لێیان ناپرسێته‌وه‌ كه‌چی له‌ولایشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی لیبراڵی، چه‌پ، عه‌لمانی بچوكترین ره‌خنه‌ له‌وان بگرێت ئیتر هه‌رچییه‌ك بێته‌ ده‌میاندا پێی ده‌ڵێن و ئه‌گه‌ر پێیشیان بكریت شار به‌ده‌ری ده‌كه‌ن له‌ به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵگ ناشرینی ده‌كه‌ن.
له‌ راستیدا كاتێك گوێ‌ له‌ وتارخوێنه‌كانی مزگه‌وته‌كانی لای ئێمه‌ده‌گری جگه‌ له‌ بابه‌تی كۆن و چه‌ندین جار دووباره‌ كراو هیچی تر به‌دیناكرێت. له‌ملایشه‌وه‌ كه‌ناڵه‌ ئیسلامییه‌كان كۆمه‌ڵێك كه‌سانی خۆیان له‌ كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ن به‌ناوی بانگخواز وشتی تره‌وه‌، ئه‌وانیش له‌ كۆمه‌ڵێك شت باس ده‌كه‌ن كه‌ هه‌موویان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن پێویسته‌ مرۆڤ نه‌فسی خۆی ببستێته‌وه‌ و هه‌ڵه‌و گوناه‌ نه‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پشت به‌ كۆمه‌ڵێك خورافه‌ی رووت ده‌به‌ستن كه‌چی كه‌س هیچیان پێناڵێت، به‌ڵام له‌ملاوه‌  بۆ كردنه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ یان هه‌رشتێكی تری له‌و بابه‌ته‌ هه‌رای دنیای له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
راست و درووست ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها به‌ پێوه‌ری دینیی كارده‌كه‌ن هیچ كات ناتوانن خوێندنه‌وه‌ی واقعی بكه‌ن و هه‌میشه‌ به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چن و له‌ پراكتیكدا هیچیان پێنكارێت و دۆڕاون، چونكه‌ گوتاره‌كه‌یان بۆخۆی كۆتایی هاتووه‌ و ئه‌وانیش نوێی ناكه‌نه‌وه‌.
ئه‌گه‌ر سه‌یری وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ده‌ورووبه‌ری كوردستانی عێراق بكه‌ین كه‌ هه‌رهه‌موویان موسوڵمانن كه‌چی ئه‌وان یانه‌ی شه‌وانه‌و مه‌شرووب فرۆشتن و…هتدیان قه‌ده‌غه‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌تا هه‌رچی له‌ ده‌ستیاندا بێت ده‌یكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیار به‌لای خۆیاندا راكێشن.
له‌ملایشه‌وه‌ خۆ له‌ وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌وه‌ی كێشه‌ نه‌بێت ته‌نها ژماره‌ی مزگه‌وته‌ كه‌ ژماره‌یان زیاده‌ كه‌م نییه‌ و هه‌میشه‌ وتارخوێنه‌ دینییه‌كان بانگه‌وازی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ چاكه‌ كردن و عه‌داله‌ت و فرت و فێڵ نه‌كردن له‌ یه‌كتر كه‌چی كه‌س به‌ گوێیان ناكه‌ن. كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ لێپێچنه‌وه‌ی لێبكرێت له‌مڕۆدا بوونی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی مزگه‌وته‌ و هه‌ندێ‌ جاریش له‌ شوێنی گرنگیش درووست ده‌كرێن، نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌وانه‌ درووست بكه‌ن.
به‌ڵێ‌ ئێستا كاتی خۆیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕه‌سمی مۆڵه‌تبدا به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌یان یانه‌ی شه‌وانه‌ و شوێنی رابواردن له‌ ته‌واوی شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌رگا ئاواڵابێت كێ‌ ده‌چێـت بۆ مزگه‌وت و ته‌قوا بابچێت كێش بۆ یانه‌ و رابواردن و مه‌لها فه‌رموو بابچێت.


Kbaban@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.