هاتنهوهی شهپۆلهکانی ئازادیی و تێرۆری ده وڵهت!!
* ئەو شەپۆلانەی کە باڵانسیان بە دەسەڵات تێکدا، سێیەکی قاڵبە بەفرەکە بوو!
* گهندهڵیی له وڵاتی ئێمهدا خەونێک نییە کە هێشتا خەونبینەر نەیگێڕابێتەوە!
* ئەو هەموو قوتابخانەو ئۆفیسە حکومییانەی کە لە خانووبەرەی کرێدان، لای کێ کرێچین؟
* سهرمایهی مشهخۆرانی تێکهڵ به گهندهڵیی لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانەوە کەڵەکە نهبووهو زادهی خوولانەوەی سەرمایە نییهو له ”زێدەبایی”یەکەی کارل مارکسیشەوە نههاتووه!
بە لەشکرکێشی و رەفتارو شێوازی لە ئاسایی بەدەرو تازەپەیدابووی دامودەزگا سەرکوتکارەکان و بە میلیتاریزەکردنی شارەکان، دەسەڵات و هەردوو حزبەکەی توانییان شەپۆلە کۆمەڵایەتییەکانی ناڕەزایی و تووڕەیی هاووڵاتییان لە سەراکانی ئازادیی بڵاوەپێبکەن. سوپا بەناو یەکگرتووەکەی حکومەتی هەرێمیش بەم لەشکرکێشیی و جەنگ راگەیاندنەی، یەکەمین و گەورەترین چالاکیی دژی گەلەکەی خۆی دەستپێکرد. بەڵام راگەیاندنی شەڕو پەلاماردانی یەک تەرەفە بەس نییە بۆ ئەوەی شەڕ بقەومێ. بۆ ئەوەی شەڕێکی لەو چەشنە بقەومابا کەلەشکریان بۆ جووڵاند، دەبووایە تەرەفی دووەم ئامادەی هەڵگیرساندنی ئەوشێتایەتییە بووایە.
هاوکات ماشێنە میدیاییەکانی دەسەڵات، خیتابێکی ناسیاسیی و ناحکومییان خستە ڕێ و، ئارشیڤە سیخناخبووەکانی شێواندن و خراپبێژیی و تراژیدیا هەڵگەری ساڵانی شەڕی ناوخۆییان لە فۆرمێکی کۆمێدیدا بەرهەمهێنایەوەو کردیانن بە کۆکتێلە مەراقێک و بەسەر شەپۆلە مەدەنییەکانی خۆپیشاندەران و میدیای ئازاد و ئۆپۆزیسیۆندا هەڵیانڕشت.
راستە ئێستا سەراکانی ئازادیی و شەقام لە شەپۆلەکانی دژە گەندەڵیی چۆڵکراون. بەڵام ئەوە خۆگەوجاندنە ئەگەر 19 نیسان به کۆتایی خۆپیشاندان و تەقینەوەی ناڕەزایەتیی لێکبدرێتەوە. ئەو شەپۆلانەی کە باڵانسیان بە دەسەڵات تێکدا، سێیەکی قاڵبە بەفرەکە بوو، دوو بەشەکەی
تریان لە بنی ئاوەکە نەهاتبوونە دەر.
هۆکاری بە شەپۆلنەبوون و نەتەقینەوەی ناڕەزایەتیی شاری هەولێرو دهۆکیش، ئەوە نییە کە دەسەڵات و میدیاکانی تیۆررێزیی بۆ دەکەن، بەڵکو بە هۆی سەپاندنی کۆنتڕۆڵی نا ئاسایی و لەمپەری سەربازیی و راوەدوونانەوە بوو، کە تەواوی سنوورەکانی ناوچەی زەردی گرتۆتهوه.
ئەمەش کتومت فۆرمێکی شاراوەو پێشوەخت پەنابۆبراوی ئەو میلیتاریزەکرنەیە کە لە ناوچهی سەوزدا بە ئاشکرا پێڕهوکرا.
تا ئەو کاتەی ئیرادەیەکی یاسایی و سیاسیی و موڕاڵیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بێ پێچ وپەنای گەندەڵیی و ناعەدالەتیی بە کردەوە دەرنەکەوێت.سەرلەنوێ خڕبوونەوەی شەپۆلەکان و هاتنەوەیان بە وزەوتوانایەکی زۆرترەوە بۆ شەقام و سەراکانی ئازادیی، لەو ئەگەرانە دەبن، کە لەهەر ئان و ساتێکدا چاوەڕوانکراوبن.
گەندەڵیی لە وڵاتی ئێمەدا بۆتە کارەساتێکی نیشتمانیی و مەترسیی نمرە یەکی ناوخۆیی و لە قووڵاییەوە هەڕەشەی زیاتر هەڵتەکاندنی شیرازەکانی کۆمەڵگە دەکات و ، سامناکترین لەمپەرە لەبەردەم بنیاتنانی ستراتیژییانەی ژێرخان و بە دەزگایی کردنی حکومەت و چاری کێشە بنەڕەتییەکانی خزمەتگوزاریی و گهشهسهندنی ئاسایی کۆمهڵگه.
لهماوهی 20 ساڵی رابردوودا، چجای له 2003 وه گهندهڵیی له گومانلێکردن چۆته دهرێ و له ناوهنده جیاجیاکاندا بهزم و دهبدهبهی دنیای بۆ لێدهدرێ.
گەندەڵیی خەونێک نییە کە هێشتا خەونبینەر نەیگێڕابێتەوە، بهپێچهوانهوه پێگەکانی گەندەڵیی شاراوەنین و ، بیچمەکانی وەک ناو لەپی دەست دەبینرێن و رەمزەکانی ئەوانەن کە رۆژانە لە میدیاکانەوە دەبنە میوانی ماڵەکانمان.
لە وڵاتێکدا کە هێشتا کێشەی زەبەندی پەروەردەو خوێندن و لەشساغیی و تۆڕی رێگاوبان و خزمەتگوزارییە بنەڕهتییەکانی تر، هەڕەشەی رۆژانەن بۆ تاکتاکی ئەم کۆمەڵگەیە، کەچی پاشاکانی گەندەڵیی و کەسانی دەستڕۆیشتووی ناو دهسهڵات، بە شێوەیەکی ناشەرعیی، سامانی سەرزەوی و بن زەوی و بودجەی ئەم وڵاتەیان خستۆته خزمهتی خۆیان و توێژێکی مشهخۆرو، لهدهرهوهی بازنهی مهعاش و ئیمتیازاتی حقوقیی، بوونهته میلیۆنێرو میلیاردێر.
ئەو هەموو قوتابخانەو ئۆفیسە حکومییانەی کە لە خانووبەرەی کرێدان، لای کێ کرێچین؟ ئەی ئەم هەموو کیڵگەو کۆشکە خەیاڵییانەی کە موڵكی پریڤاتی چەند سەد کەسێکی دەستڕۆیشتووی ناو ئەم دوو حزبەو دهسهڵاتن، لە کوێیان بوو؟ له چوارچێوهی یاسادا بهدهستهاتوون، یان میراتەو لە باووباپیرانیانەوە بۆیان بەجێماوە؟ بێ گومان ناچنهوهسهر هیچکام لەو سەرچاوانه.بڕواش ناکەم لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانەوە کەڵەکە بووبن و زادهی خوولانەوەی سەرمایە بن یان له ”زێدەبایی”یەکەی کارل مارکسەوە هاتبن!!
کام کۆمپانیاو کام بیناسازیی ، کە سەرمایەکانیان خۆیان لە سەدان میلیۆن و چەندان میلیارد دۆلار بدهن، لە دەرەوەی”چالاکییەکانی” پارەدارانی حزب و دەسەڵاتن، یان بهلینکێک بهوانهوهگرێنهدراون؟
لەم ساڵانەی دواییشدا چهندان راپۆرت و هەواڵ لە میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، کە باس لە پەڕینەوەو بردنە دەرەوەی سامان و سەرمایەی گەورە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکەن، بۆ توورکیا و ئێران و ئووردن و کەنداوو چین و وڵاتانی ئەوروپا.
* * *
بارودۆخی ههرێم لهبهردهم چهند رێگهو ئهگهریکدایه، یهکێکیان ئهوهیه ئیرادەیهکی فهرمیی و سیاسیی هەبێ بۆ شەڕی دژە گەندەڵیی، کهگوێ لە شەقام و ئۆپۆزیسیۆن بگرێ و پێ لەوە بنێ که سهرچاوهکانی کارهساته که له دەزگاباڵاکانی ههردوو حزب و دهسهڵاتهکهیاندایه.ئەم کارهش لەهەر تاقیکردنەوەیەکی تری تا ئێستا قورسترە، لەبەردەم ههر سێ سەرۆکایەتییەکهو دوو حزبەکەیاندا. هەر کەسێک بە پشت بەستن بە کۆمەڵانی خەڵک بچێتە ئەم تاقیکردنەوەیەوە، ئاکام بە دەستکەوتی گەورە لێی دێتە دەرەوە: راسته دڵی سەدان کەسی گەندەڵ لە خۆی دهڕهنجێنێت، بهڵام دڵی میلیۆنان هاووڵاتیی دهباتهوه .
لە مێژوودا بهدهگمهن روویداوە دەسەڵاتدارانی تێکەڵ بە گەندەڵیی رێگای عاقڵانەیان گرتبێتە بەر، هەمیشە تا مەرگی خۆیان بوغرایانە درێژەیان بە گەندەڵیی و ناعەدالەتیی داوەو دژایەتی گەلەکانیان کردووه. لهم کارهشیاندا پاڵ به قهڵاو دێرۆک و رابردوویهکهوه ده دهن که به ئێستایان نامۆیه.
بەڵام داخوا ئەم دوو حزبەو دەسەڵاتەکەیان ، لەدەرەوەی پێشهات و گومانەکان، ئەم جارەیان لەو سیگناڵانە تێگەیشتن کە لە شەقامەوە پێیان گەیشت، یان هێشتابوغرایی بەرینەداون و، پێیان وایه رووداوهکانی شووبات – نیسان چهند تاوه بارانێکی بههاریی بوون ؟
ئهگهرێکی تریان ئەوەیە کە دەسەڵاتداران لە گەمەکانی تا ئێستایان بەردەوام بن و، شەقام نهخوێننهوهو پێشیان وابێت دەتوانن ئۆپۆزیسیۆنێکی نزیک بە یەک میلیۆن دەنگیی “حەسیر مەیدان” بکەن و میدیای ئازاد دەمکوت بکەن. بهڵام ئەو کاتە هەموو شەوێک بەسەر ئەگەری سپێدەیەکی پڕ لە شەپۆلی ناڕەزایی و تووڕەیی خەڵکدا رۆژدهکەنەوەو، دەکەونە قۆناغێکەوە ئەم نیمچە باڵانسەی ئێستایان لە دەست دهدهن.
لە کۆمەڵگەی ئێمەدا شەقام شەڕی دژە گەندەڵیی راگەیاندوە. ئەو بەشە دهستڕۆیشتووهی دەسەڵات و دوو حزبەکەش کە ئەستۆ پاکن، یان بەلای کەمەوە خۆیان پێ ئەستۆ پاکە، دەبێ یەکلاببنەوەو بچنە شەڕی دژە گەندەڵییەوە. خۆ ئەگەر دەسەڵات بییەوێ تاهەڵبژاردنی ئاییندە بە کاتکووشتن و “رۆژە ڕۆژە” تێیپەڕێنێ، ئەمەیان ملنانە لە ئاسۆیەکی نادیار.چونکه جیاوازیی چینایهتی – کۆمهڵایهتیی به ئاستێکی ئهوتۆ گهیشتووه، بۆته سهرچاوهی پێکهوهههڵنهکردن و ناسهقامگیریی له کۆمهڵگهدا.
رێبازی پێرەوکراوی بەدژنەوتن و بەدبینین و بەد خوێندنەوەو بەدلێکدانەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم، بیست ساڵە گلەیی و گازەندەکان فەرامۆش دەکەن، رەخنەگرتنی رووناکبیران و میدیای ئازاد سووک دەکەن، رای جیاواز بە دهسهڵات لێخن دەکەن و، کۆشش و وزەو توانای نەوەی نوێ و عەقڵی نوێ بۆ بەشدارییکردن لە پرۆسەی سیاسیی و لە بنیاتناندا لەبار دەچوێنن.کاتێکیش بۆ یەکەمین جار لەمێژووی پەرلەمانیی ئیمەدا، ئۆپۆزیسیۆنێکی کارا (بەڵام نەخوازراو لەلایەن دوو حزبەکەوە) سەرهەڵدەدات و مل لە بەربەرەکانیکردنی گەندەڵیی دەنێ و دزێوییەکانی ئاشکرا دەکات. لەجیاتی رێگەدانی ئووسوڵیی بۆ تاوتوێکردنی ئەم دۆسێ ترسناکە و گەڵاڵەکردنی کۆمەڵە یاساو ریساو رێوشوێنێکی حقوقیی بۆ چاودێریکردنی حکومەت و پاراستنی سامان و بودجەی وڵات و کۆنترۆڵکردنی خەرج و دابەشکردنێکی عادیلانەی لە پرۆسەی دەوڵەتڕانییدا. کەچی بەپشتبەستن بە میکانیزمێکی زەمەن بەسەرچوو خوێندنەوەیەکی سەقەت بۆ زۆرینەو کەمینە، پەرلەمان کراوهته بەشێک لە ململانێی حزبیی و شوێنێک بۆ دامرکاندنەوەی مەراقەکانی سەرکردایەتی.
لە وڵاتێکدا کە نووقمی ناعەدالەتییهو پرۆسە سیاسییەکەی بەم ئاقارەدا بڕوات و وابەستەبوون بە حزب و ئەم سەرکردەو ئەویتر بکرێن به پێوەر بۆ ماف و بەهای کۆمەڵایەتی تاکەکانی، تەقینەوەی کۆمەڵایەتیی و بەدەنگی بەرز بیرکردنەوە نەک هەر دەبێتە کارێکی چاوەڕوانکراو، بەڵکو ئەنجامێکی حهتمییه.
ئەو قسانەش کە دەربارەی ئۆپۆزیسیۆن دەکرێن، ئایا لەناو یان لە پشت یان لە پێشەوەی شەپۆلەکانی ئازادییدایە، سەرلەبەریان بابەتی ناسیاسین و خۆخڵافاندنێکی دواکەوتووانەن. بەلای دەسەڵاتەوە ئۆپۆزیسیۆن نابێ لە دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەماندا هەناسە بدات و روڵی خۆی پراکتیزە بکات. هەر بۆیە بە بریارێکی هەتیوو کە کەس خۆی ناکا بە خاوەنی، یەکسەر بە پێی نەزمی بڕینی کارەبا لهکوردستاندا ، ئەو بڕه پارهیه له هێزهکانی ئۆپۆزیسیۆن دهبڕن که مانگانه وهریاندهگرت. له کاتێکدا ئهم هێزانه پێکڕا خاوهنی 35 کورسین له پهرلهماندا و ههردوو حزبی حوکمڕانیش 30+29 کورسیان ههیه.