سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ گورگه‌كاندا …. عه‌لی سدیق
مهاباد كچێكی شۆخ و شه‌نگ و مامۆستایه‌كی لێهاتووی زمانی ئینگلیزی، هێشتا ته‌مه‌نی له سه‌ره‌تای لاویه‌تی دابوو، دوای ئه‌وه‌ی له مێرده‌كه‌ی جیابۆوه هه‌ستی به جۆرێك له شه‌رمه‌زاری ده‌كرد به‌رامبه‌ر باوك و براكانی،!
پێشتر به بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان شوی به (ك. ش) كرد، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سالانێكی زۆربوو كه‌وته داوی خۆشه‌ویستیه‌وه، بۆیه هه‌میشه سه‌رزه‌نشتی خۆی به بریاره هه‌له‌كه‌ی ده‌كرد و جار جاریش وای نیشان ده‌دا، ئیتر ئه‌و وڵاته شوێنی ژیانی بۆ ئه‌و تێدا نه‌ماوه.
ئه‌گه‌رچی سه‌رقالی ژیانی رۆژانه‌و ووتنه‌وه‌ی وانه‌كانی قوتابخانه‌و جار جاره وانه‌ی تایبه‌تیش بوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی به‌ره‌و خراپتر ده‌رۆیشتن و تا ده‌هات له كۆمه‌لگه و تێكه‌لبوونی تاكه‌كانی دوور دهكهوتهوهو زۆربه‌ی كاته‌كانی به دیار ئه‌نته‌رنێته‌وه ده‌برده سه‌ر.
دوو سال به‌سه‌ر جیابوونه‌وه له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تێپه‌ریبوو، كاتێك له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه كوڕێكی كوردی له (به‌ریتانیا) ناسی كه (6) ساڵ بوو كوردستانی جێ هێشت بوو، تا ئێستاش مافی په‌نابه‌ریه‌تی پێنه‌دراوه. تا ده‌هات په‌یوه‌ندیه روحیهكانی له‌گه‌ڵیدا قولتر ده‌بوونه‌وه‌و ئه‌وه‌ش وای كرد جارێكی دیكه (مهاباد )به‌ره‌و خۆشه‌ویستی هه‌نگاو بنێت و دواجار بریاریدا شوی پێ بكات.
به گوێره‌ی قسه‌كانی (مهاباد .م.ع) هه‌ست به‌وه ده‌كرا بێ ئومێدیهك پالنه‌ر بووبێت كه جارێكی دیكه بریاری خۆشه‌ویستی بدات به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی جاری یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له بڕیاره‌كه‌ی، دوودلیهكیش تێیدا به‌دیده‌كرا به‌وه‌ی (كاروان. ر. ئه)ی خۆشه‌ویستی له به‌ریتانیا مافی په‌نابه‌ری وه‌رنه‌گرتووه‌و ناتوانێ به داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی بیبات، به‌ڵام هیچ له‌مانه نه‌بوونه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی (مهاباد) له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبێته‌وه، هه‌رئه‌وه‌ش بوو وای كرد، مهاباد بریاری سه‌فه‌ركردن بدات به‌شێوه‌ی نایاسایی (قاچاغ) كاروان به‌شێكی زۆر له پاره‌ی سه‌فه‌ركردنه‌كه‌ی بۆ دابینكرد و له‌رێگه‌ی قاچاغچیهكهوه سه‌فه‌ری بۆ رێكخست. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه خێزانی كاروان دوای ههولدانێكی زۆر له‌رێگه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك توانیان متمانه‌ی براگه‌وره‌كه‌ی مهاباد به‌ده‌ست بێنن، مهاباد ده‌لێ:”هه‌ستم نه‌ده‌كرد براگه‌وره‌كه‌م و دایكم هه‌رگیز به‌وه رازی ببن، ته‌نیا هۆكار ئه‌وه‌بوو، وایان ده‌بینی كه منیان له‌ده‌ست داوه‌و ئیدی من ئه‌و كچه به‌نازه‌ی ئه‌وان نه‌بووم كه پێشتر ده‌یان لاواندمه‌وه، بۆیه‌ش ته‌واو ته‌واو گه‌یشتمه ئه‌و بریاره‌ی شوێنێك بۆ من نه‌ماوه له‌م ولاته”.
مهاباد هاوسه‌فه‌ری 25 كه‌س له‌گه‌ڵ قاچاغچی هه‌نگاوی نا، دوای مانگێك و پێنچ رۆژ له نه‌هامه‌تی و چه‌شتنی تالیدا، شه‌وێك گه‌یشتن به كه‌ناری ئاوه‌كانی نێوان توركیا‌و یۆنان، كه بڕیاربوو له‌و شه‌ودا به كه‌شتیه‌كی بچوك (یه‌خت) ده‌ریای (ئیجه) ببڕن، سێ كه‌س له هاوسهفهرهكانیان خێزانێكی ده‌وله‌مه‌ندی شاری هه‌ولێر بوون، زێر و پاره‌یه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو، ئه‌وه بووه هۆی كه قاجاغچی چاو له‌و زێر‌و پارانه ببڕێت و له رێگاش هه‌میشه پێیه‌وه دیار بوو كه گرنگی زۆرتری به‌وان ده‌دا، چه‌ند جارێك گرفتی ل رێگادا دروست ده‌كرد و داوای پاره‌ی زیاتری ده‌كرد، به‌لام هه‌موو ئه‌وانه‌ش مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و قاچاغچیه نه‌بوو، به‌ڵكو ویستی ئه‌وه‌بوو هه‌رچی پاره‌كه‌یه ببات و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌لیشی بوون بهرهلایان بكات.
كورێكی م‌و زه‌ردی پێست سپی كه زۆر له ئه‌ورپیه‌كان ده‌چوو به ناوی (ص.ح.م) یه‌كێك له هاوسهفهرهكانمان بوو، خه‌لكی قه‌زای خه‌بات – ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر بوو، به‌هۆی كێشه‌ی سیاسیه‌وه كۆچی نایاسایی هه‌لبژارد بوو بۆ ده‌رباز بوون له مه‌ینه‌تی، زۆر زیاتر له‌وانی دیكه هه‌ستی به بوونی گومان ده‌كرد له ههرجوولانهوهیهكی قاچاغچیهكان، به‌ڵام هه‌ر كاتێك قسه‌یه‌كی بكردایه، یان جولانه‌وه‌یه‌كی نه‌شاز، لێیان ده‌داو ئیهانه‌یان ده‌كرد، بۆیه ناچار بێ ده‌نگ ده‌بوو، له‌م شه‌وه‌دا كه بڕیاربوو به‌ره‌و بۆنان بڕین، به هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه (4) كه‌سیان گێڕاینه‌وه، بریاربوو من و ئه‌و خێزانه (3) نه‌فه‌ریه بین و تۆزێك دوای كاروانه‌كه‌ی ئه‌وان به به‌له‌مێك له‌دوایان بچین، به‌ڵام خێزانه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نه‌بوون له هاوسهفهرهكان داببڕێن و داوایان كرد كه سێ كه‌سی دیكه له شوێنی ئه‌وان بگێڕنه‌وه، هه‌رواش بڕیاردراو ئێمه من و كچێك و دوو كوڕ ماینه‌وه.
زۆری پێنه‌چوو هه‌والی تێكشكانی كه‌شتی هاوسهفهرهكانمان بیست، له‌و دوو كه‌سه‌ی له‌لای ئێمه مابوونه‌وه، بۆیه قاچاغچیهكان گوتیان ده‌بێت بگه‌رێینه‌وه بۆ شار، به‌ڵام هه‌مووی سه‌عاتێكی پێنه‌چوو ده‌ستگیر كراین له لایه‌ن پۆلیس، له‌هه‌موو هه‌والێكی كاروانه‌كه بچڕاین ئاخۆ چیان به‌سه‌رهاتووه، به‌جۆرێكیش له‌خه‌می خۆمان بووین، ئه‌وانمان بیرچۆوه!
مهاباد ده‌لێت:”چه‌ند رۆژێك له ئه‌سته‌مبۆل ماینه‌وه‌و هه‌ندێك لێكۆلینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كرا، دواتر ره‌وانه‌ی كوردستان كراینه‌وه، ئه‌وكاته‌ی گه‌یشتمه‌وه كوردستان نازانم هه‌ستم چۆن بوو، وامده‌زانی ژیان هیچ مانایه‌كی نییه‌و بوونی منیش ته‌نیا ئازارێكه بۆ ده‌وروبه‌رم، به‌لام كاتێك كه‌س و كارم به‌دوامدا هاتن، هه‌ستم به‌جۆرێك له جیاوازی ده‌كرد له مامه‌له‌كردنیان، پێم سه‌یربوو كه زۆرجیاواز و خۆشحال ده‌رده‌كه‌وتن”. پرسیارم له براكه‌م كرد، مه‌سه‌له چییه به‌و شێوه‌یه‌ن؟ ئایا پێتان خۆشه كه فه‌شه‌لم هێناوه لهسهفهرهكهم؟
مه‌سه‌له ئه‌وه نییه مه‌هاباد گیان، ئێمه كه‌سمان به ته‌مای گیانی تۆ نه‌بووین، كاتێك هه‌والی ئه‌وه‌مان بیست كه‌شتیه‌ك له ده‌ریای ئیجه تێكشكاوه‌و سه‌رنشینه‌كانی خنكاون، جگه له 3 كه‌س نه‌بێت كه مه‌له‌وان بوونه‌و ده‌رباز بوونه دواتر یه‌كێكیش له‌وان له لایه‌ن پۆلیسی توركی كوژراوه، گوتمان ئه‌ویش مردووه، به‌لام ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ده‌رباز بوون، زووتر له ئێوه گهراونهتهوهو دوێنێ ئه‌وانمان بینی، گوتیان مهاباد له‌گه‌لیان نه‌بووه به هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل قافلهیهكی دیكه رۆیشتووه، ئیدی هه‌موومان به‌وه خۆشحالین كه تۆ جارێكی دیكه ده‌گه‌رێیه‌وه بۆ ژیان، جا گرنگ نییه له هه‌ر كوێیه‌ك بێت.