
په‌رتوکخانه‌ی گشتی ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج و چه‌ند زانیارییه‌ک.
گومانی تیا نییه کۆمه‌ڵگا نه‌خوێنده‌واره‌کان، واته ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریی له‌سه‌رو 25% وه‌یه، کوولتوری خوێندنه‌وه و خۆڕۆشنبیرکردن و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستکه‌وتنی زانست و زانستپه‌روه‌ریی و زانیاریی له‌لای تاکه‌کانی زۆر نزمه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه له کۆمه‌ڵگای خوێنده‌واردا، واته ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریی تیایاندا زۆر که‌مه، یان هه‌ر نییه وه‌ک زۆرێک له وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌وروپا، له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا کوولتوری خوێندنه‌وه و خۆڕۆشنبیرکردن و هه‌وڵدان به دوای زانیاری و زانست‌دا ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رزی هه‌یه. کۆمه‌ڵگای خوێنده‌وار ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ن که کوولتوری خوێندنه‌وه هێنده به‌رزه تیایاندا که ڕۆژانه هه‌ر ژن و پیاوێکی کارمه‌ند که به‌یانیان ده‌ڕوات بۆ سه‌رکاره‌که‌ی ده‌بێت سندوقی پۆسته‌که‌ی بکاته‌وه و ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی که هاوبه‌شیی هه‌یه تیایاندا بۆ خوێندنه‌وه‌یان و وه‌رگرتنی هه‌واڵ و زانیارییه ڕۆژانه‌ییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی یان تێبانه‌که‌ی یان پاسه‌که‌ی له‌مسه‌روله‌وسه‌ری ڕۆشتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رکاره‌که‌ی به فیڕۆ نه‌ڕوات و بیقۆزێته‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه وگۆڤاره‌کان. ئه‌گه‌ر بێت و به‌یانییه‌ک ڕۆژنامه‌که‌ی بۆ نه‌هاتبێت!، ده‌ست به‌جێ به ته‌له‌فوونه ده‌ستییه‌که‌ی ته‌له‌فوون بۆ ڕۆژنامه‌که، یان بۆ کۆمپانیایی دابه‌شکردنی ڕۆژنامه‌که ده‌کات و گله‌یی و گازنده‌ی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت پێیان، ئه‌و ڕۆژه ئۆقره‌ی لێده‌بڕیت و وه‌ک ئه‌وه وایه له‌لای که ئه‌و ڕۆژه که‌وتبێته سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی وونبوو بێئاگاو بێ هه‌واڵی سیاسی و ڕۆشنبیریی و وه‌رزشی و ئابوریی و ته‌ندروستیی و … هتد. بۆیه مه‌حاڵه دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌مه بۆ ڕۆژی دوای قبوڵبکات. تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای خوینده‌وار کات دروستده‌که‌ن بۆ خوێندنه‌وه، ده‌بێت شاره‌زابن له پیشه‌سازیی دروستکردنی کاتدا بۆ خوێندنه‌وه، به نموونه هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانیان به شه‌مه‌نده‌فه‌ر یان به فڕۆکه به‌کارده‌هێنن بۆ خوێندنه‌وه، کاتی چوونیان بۆ سه‌رده‌ریا و به‌رخۆر له به‌هاران و هاویناندا، له هه‌موو پشوویه‌کی دوای ماندووبوون و مه‌له‌کردن به‌کارده‌هێنن بۆ خوێندنه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ک ئاماژه‌م پێدا کاتی به‌یانیان و ئێوارن له چوون بۆ سه‌رکار و گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌کار ده‌هێنن بۆ خوێندنه‌وه. به مانایه‌کی تر کوولتوری خوێندنه‌وه زۆرینه‌ی تاکه‌کانی گرتوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت بۆ به‌هه‌ره‌مه‌ند بوون له‌م کوولتو‌ره و کار ئاسانی بۆی ده‌ره‌فه‌تگه‌لێکی گه‌وره دروستکراوه له لایان ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌تی کوولتورییوه ، یان ده‌ستگا تایبه‌تییه‌کانه‌وه. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای نه‌خوێنده‌واردا، تاکه‌کان شاره‌زان له پیشه‌سازیی دروستکردنی کات بۆ چوون بۆ چاخانه و زار هه‌ڵدان و تاوڵه و دۆمینه‌کردن، تا بتوانن کاته‌کانی خۆیانیان پڕ بکه‌نه‌وه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ویستم چه‌ند زانیارییه‌ک بده‌م له‌سه‌ر په‌رتوکخانه‌ی گشتی ئۆسلۆی پایته‌ختی وڵاتی نه‌رویچ، که سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه بۆ خۆراکی مێشکی خوێنده‌واران و هه‌موو دانیشتوانی ئۆسلۆ و ئه‌و ڕه‌گه‌ز و زمانه جیاوازانه‌ی که له‌م وڵاته‌دا نیشته‌جێ بوون. که دیاره کۆمه‌ڵگای نه‌رویج یه‌کێکه له کۆمه‌ڵگا خوێنده‌واره‌کان و خوێندن و خوێنده‌واریی و ڕۆشنبیرییه‌تی بووه به کوولتورێکی دیار له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا.
په‌رتوکخانه‌ی گشتی ئۆسلۆ ناوی دایکسمان بیبلۆتێکهDaichmanske bibliotek، واته په‌رتوکخانه‌ی دایکسمان.
ئه‌م ناوه له ناوی ئه‌و پیاوه سیاسییه ڕۆشنبیره ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه هاتووه که له ساڵی 1785دا (6000) شه‌ش هه‌زار په‌رتوکی پێشکه‌شکرد بۆ دامه‌زراندنی په‌رتوکخانه‌یه‌ک له ئۆسلۆدا، دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک ناوی ئه‌و په‌رتوکخانه بچکۆله‌یان ده‌برد به په‌رتوکخانه‌که‌ی دایکسمان، ئیتر له‌وه‌وه ناوی ئه‌و په‌رتوکخانه‌یه چه‌سپی و تا هه‌نووکه وه‌ک ڕێزێک بۆ ئه‌و پیاوه دلسۆزو به ئه‌مه‌که بۆ وڵاته‌که‌ی ئه‌م ناوه ماوه‌ته‌وه و هه‌موو نه‌رویجی و گه‌شتیار و ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌کانی نیشته‌جێی نه‌رویج و ئۆسلۆ ئه‌م چیرۆکه ده‌زانن و زانیاریان هه‌یه له‌باره‌یه‌وه.
ئه‌م په‌رتوکخانه‌یه هێنده گه‌وره بووه که 16 کتێبخانه‌ی بچوکی سه‌ربه‌م کتێبخانه‌یه له ئۆسلۆ و ده‌وروبه‌ریدا هه‌یه، که ئه‌م شانزه به‌شه 270 دووسه‌د و حه‌فتا کارمه‌ند کاری تیا ده‌کات. ئه‌م په‌رتوکخانه‌یه هێنده ده‌وڵه‌مه‌ند بووه ئه‌مڕۆ که به ده‌یان زمانی جیاواز په‌رتوکی له خۆگرتوه، وه‌ک: نه‌رویجی، ئنگلیزی، فارانسی، ئه‌ڵه‌مانی، ئیتالی، هۆڵندنی، ئیسپانی، سویدی، دانیمارکی، تورکی، فارسی، عاره‌بی و کوردی و ده‌یان زمانی تر له جیهاندا، که هه‌مووی ده‌کاته 300 زمان، واته 300 زمان و ڕه‌گه‌زی جیاواز له جیهاندا که دێته ئه‌م پایته‌خته په‌کی له‌سه‌ر په‌رتوک خوێندنه‌وه ناکه‌وێت.
ئه‌م په‌رتوکخانه‌یه، به ده‌یان و سه‌دان جۆر په‌رتوکی له خۆگرتوه، به ده‌یان جۆر په‌رتوکی فێربوونی زمان و فه‌رهه‌نگ و په‌رتوکی زانستی و ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وئه‌ده‌بیی به هه‌موو به‌شه‌کانییه‌وه وه‌ک رۆمان و کورته چیرۆک و شیعر و ڕه‌خنه و سه‌رچاوه‌ی ئامار و موسیک و هونه‌ر و وه‌رزش و فیلم و گۆرانی و دانسی له خۆ گرتوه. ده‌توانم بڵێم هه‌رکه‌سێک بۆ هه‌ر جۆره په‌رتوکێک و له‌سه‌ر هه‌رجۆره کوولتور و ترادسوێن و فه‌لسه‌فه‌یه‌ک بیه‌وێت زانیاری به‌ده‌ستبهێنێت له‌م په‌رتوکخانه‌یه‌دا ده‌ستی ده‌که‌وێت و بێ به‌ش نابێت.
ئه‌م په‌رتوکخانه‌یه، به پێی ئاماری ساڵی 2009( 050 402 1 ) ملوێنێک و چوارسه‌دو دووهه‌زار و په‌نجا په‌رتوکی جۆراوجۆری تێدایه(جگه له سیدییه‌کان). هه‌ر له هه‌مان ساڵدا له کۆی هه‌موو ئه‌و په‌رتوکانه‌ی که خوێنه‌ران خواستویانه بۆ خوێندنه‌وه، که دیاره هه‌موو خواستنێک ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته ده‌بێت، 991 561 2 دووملوێن و پێنجسه‌دو شه‌ست ویه‌ک هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وت ویه‌ک جار په‌رتوک خوازراوه ته‌نیا له‌ساڵی 2009دا. بۆ ئاگاداری خوێنه‌رانیش دانیشتوانی هه‌موو نه‌رویج ناگاته 5 ملوێن که‌س، که دیاره دانیشتوانی ئۆسلۆ نزیکه‌ی 500 هه‌زار که‌سه، دیاره له‌و پێنجه‌سه هه‌زار که‌سه‌ش ده‌بیت منداڵ و ئه‌و نه‌خۆش و پیرانه حسابنه‌کرێن که ناتوانن بخوێنه‌وه. جگه له‌وه‌ی زانکۆکان باشترین په‌رتوکخانه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و زۆر که‌م له خوێندکاران پێویستیان به په‌رتوکخانه‌ی گشتی هه‌یه. هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه گه‌وره‌کانی ئۆسلۆ هه‌موویان خاوه‌نی په‌رتوکخانه‌ی خۆیانن و زۆر که‌م پێویستیان به سه‌ردانی په‌رتوکخانه‌ی گشتی و وه‌رگرتنی په‌رتوک له‌م په‌رتوکخانه‌یه هه‌یه. دیسان زۆربه‌ی زۆری کۆمپانیا گه‌وره‌کان چ حکومی بن یان تایبه‌تی بن هه‌موویان په‌رتوکخانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، بۆ نموونه ته‌له‌نور که کۆمپانیایه‌کی ته‌له‌فوونی پریڤاته په‌رتوکخانه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و په‌رله‌مان په‌رتوکخانه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر به وردی حسابی بۆ بکه‌ین نزیکه‌ی 200 هه‌زار که‌س ده‌مێنێته‌وه که پێویستی به په‌رتوکخانی گشتی هه‌یه، واته به نزیکه‌ی 200 هه‌زار که‌س وه‌ک ئامژه‌مان پێدا له‌سه‌ره‌وه نزیکه‌ی دوو ملوێن و پێنجسه‌د هه‌زار جار په‌رتوکیان وه‌رگرتوه له ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که فراوانی تۆڕی ئینته‌رنێت زۆر هاوکاریی خوێنه‌ران ده‌کات که هه‌میشه پێویستیان به سه‌ردانی په‌رتوکخانه‌و په‌رتوک خواستن نه‌بێت، له لایه‌کی تریش ده‌بێت حساب بۆ ئه‌وه بکه‌ین که زۆرێکیش بۆ خوێندنه‌وه له په‌رتوک خانه ده‌مێننه‌وه و په‌رتوک ناخوازن. خوێنه‌ری به‌ڕێز لێردا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه و سه‌یرێکی ئه‌م ئاماره بکه و به‌راوردی بکه له‌گه‌ڵ که‌می چاپکردنی تیراژی ئه‌و په‌رتوکانه‌ی که ڕۆشنبیران و خوێنده‌واره‌کانی کوردستان هه‌میشه گله‌یی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، ئه‌م جیاوازیی خویندنه‌وه‌یه ئاسمان و ڕیسمانه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م کوولتوری خوێندنه‌وه‌یه له خۆڕا نه‌هاتووه، هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک پێویستی به زه‌وینه خۆشکردن هه‌یه بۆ فه‌راهامکردنی کوولتوری خوێندنه‌وه، کوولتوری وه‌رزش، کوولتوری ته‌ندروستی، کوولتوری ژینگه پارێزی، کوولتوری نووسین و به‌دواداچوون و به دۆکۆمێنتکردن و ئامار.
هه‌موو کوولتورێک له کوولتو‌ره باشه‌کان و پیشه‌کوتوه‌کان، یان کوولتو‌ره خراپ و دواکه‌وتوه‌کان، به زه‌مه‌نێکی درێژ دروستده‌کرێت، بۆیه بۆ دروستکردنی کوولتو‌ره باشه‌کان، وه‌ک کوولتوری خوێندنه‌وه ده‌بیت ده‌ستگاکانی په‌یوه‌ندییدار وه‌ک وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و په‌رتوکخانه‌کان و ده‌ستگاکانی ڕاگه‌یاندن و لیژنه‌ی به‌رپرسی په‌روه‌ده و ڕۆشنبیریی له په‌رله‌ماندا و دیسان وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانی تری وه‌ک وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده و خوێندنی باڵا ئه‌مانه هه‌موویان به‌رپرسن له زه‌وینه خۆشکردن بۆ دروستبوونی کوولتوری خوێندنه‌و و خوێنده‌وارکردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ڕاهێنانی منداڵای ساوای سێ ساڵان تا به‌م کوولتوره‌وه گه‌وره بێت و وه‌ک ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ شیردا بیخوات و ببێت به‌و که‌سی که له‌سه‌ری وتراوه: خووییه‌ک فێربێت به شیریی ته‌رکی نادات به پیریی.
به داخه‌وه ده‌ڵێم کۆمه‌ڵگای کوردی یه‌جگار له دواوه‌یه و هه‌وڵه‌کان زۆر له ئاستێکی نزمدان بۆ فه‌راهه‌مکردنی کوولتو‌ره سه‌رده‌مییه‌کان و کوولتوری به ڕۆشنبیرکردن و به مه‌عریفه‌کردن و به سیاسییکردنێکی زانستیانه و به فه‌لسه‌فییکردنی کۆمه‌ڵگا. له جێگه‌ی ئه‌م کوولتو‌ره سه‌رده‌مییانه، به داخه‌وه کوولتورێکی زۆر سه‌قه‌ت و دواکه‌وتوو و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان، وه‌ک قاوه‌گرتنه‌وه و نوشته‌و و دۆعاکردن و چوون بۆ لای شێخ و جادوگه‌ریی وفاڵگرتنه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی دز و جه‌رده یان به‌خت تاقیکردنه‌وه، یان دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری نه‌خۆشی، وه‌ک له‌م دواییانه‌دا ده‌رکه‌وت که له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی مه‌لایه‌کدا به ناوی مه‌لا زه‌کریاوه 15 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه که ئه‌م مه‌لایه ویستویه‌تی جنکۆکه له گیانیان ده‌ربکات!!، له جیاتی چوون بۆ لای پۆلیس و لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان، له جیانتی چوون بۆ لای پرسیشک ، ئێستا کوولتوری چوون بۆ لای فاڵچی و جادوگه‌ر و ئه‌و مه‌لایانه‌ی که نوشته‌ده‌که‌ن هاتۆته ئاراوه. به داخه‌وه کوولتوری به سوک ته‌ماشاکردنی ژن و خه‌ته‌نه‌ی کچان و زه‌قبوونه‌وه‌ی زیاتری کێشه‌ی جه‌نده‌ر له کوردستاندا زۆر زیاتره له حه‌فتاکان و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیست. ئه‌م کوولتو‌ره دواکه‌وتوانه که ئێستا له کوردستاندا جێگه‌ی کوولتوری خوێنده‌واریی گرتوه‌ته‌وه یه‌جگار ترسناکه، تا ئه‌و ئاسته‌ی که کۆمه‌ڵگا به‌رو هه‌ڵدێر و کاولکاریی و کاره‌ساتی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره ده‌بات.
به‌شی منداڵان:
ئه‌م په‌رتوکخانه‌یه گرنگییه‌کی زۆری داوه به منداڵان و په‌رتوک و موسیک و فیلمی منداڵان، که هه‌میشه ئه‌م به‌شه‌ی منداڵان سه‌رقاڵی سه‌ردانی به کۆمه‌ڵی قوتابخانه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندییه، منداڵان زیاتر بۆ فێربوون و شاره‌زابوون و ڕاهاتن له‌سه‌ر په‌رتوک خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی په‌رتوک ده‌هێنرێن بۆ په‌رتوکخانه. منداڵان وه‌ک چۆن به خۆشیه‌وه ده‌چن بۆ سه‌یری یارییه‌کی خۆش، یان به خۆشییه‌وه ده‌چن بۆ باخچه‌ی ئاژاڵان و باخچه‌و پارکی یاریکردن به‌و جۆره ڕاهاتوون و به‌و خۆشییه‌وه دێن بۆ په‌رتوکخانه و زۆر چێژ له سه‌ردانی په‌رتوکخانه وه‌رده‌گرن. ئه‌م په‌رتوکخانه‌یه نزیکه‌ی (300000) سێسه‌د هه‌زار جۆری په‌رتوک و موسیک و فیلمی منداڵانیان هه‌یه. به‌شی منداڵان له هه‌موو په‌رتوکخانه‌یه‌کی شار و شارۆچکه‌کاندا ئه‌وه‌نده گرنگی پێدراوه، ئه‌وه‌نده یاری خۆشی تیا هه‌یه بۆ منداڵان، که به‌شێک له چوونه ده‌ره‌وه‌ی منداڵا و خۆشییه‌کانیان بۆ په‌رتوکخانه‌یه، ته‌نانه‌ت منداڵانی سێ ساڵ و به‌روژوورتر به‌شێک له خۆشییه‌کانیان چوون بۆ په‌رتوکخانه‌یه. بۆ ئاگاداری، به‌شێک له‌م جۆرانه په‌رتوک نییه، به‌ڵکو سیدی وکاسێتی تایبه‌تییه، به تیابه‌تی فیلمه‌کان و هه‌ندێک له دۆکۆمێنته‌کان به شێوازی سیدییه.
به‌شی کوردی و زمانی کوردی:
ژماره‌ی په‌رتوکی کوردی که به‌شیکی تایبه‌تییه و کارمه‌ندێکی تایبه‌تی بۆ دانراوه، وه‌ک هه‌موو به‌شه‌کانی تری په‌رتوکخانه، ژماره‌ی ئه‌و په‌رتوکانه‌ی که‌له‌م به‌شه‌دا هه‌یه نزیکه( 14050)چوارده هه‌زار و په‌نجا په‌رتوکی جۆراوجۆری له خۆگرتوه. ژماره‌ی په‌رتوکی کوردی بۆ منداڵان نزیکه‌ی 2280 دووهه‌زار و دووسه‌د و هه‌شتا په‌رتوک له هه‌مه جۆره هه‌یه.
هه‌ر بۆ ئاگاداری ئه‌مساڵ وا بڕیاره که ئه‌م په‌رتوکخانه‌یه نوێنه‌رێکی خۆی بنێرێته‌وه بۆ کوردستان بۆ کڕینی په‌رتوکی زیاتر و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌م به‌شی کوردییه. هه‌ڵبه‌ت به‌نده له‌سه‌ر داواکاری ئه‌م په‌رتوکخانه‌یه په‌یوه‌ندیم کرد به به‌ڕێز وه‌زیری رۆشنبیری کوردستانه‌وه و هه‌روه‌ها به به‌ڕێز کاک یاسین به‌رزنجیه‌وه له په‌رتوکخانه‌ی گشتی سلیمانی، بۆ ئه‌وه‌ی که هاوکاری و ڕێنمایی نوێنه‌ری په‌رتوکخانه‌ی ئۆسلۆ بکه‌ن له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان بۆ کڕینی په‌رتوک، دیاره به‌و په‌ڕی سوپاس و پێزانیینه‌وه هه‌ردوو به‌ڕێز وه‌زیری ڕۆشنبیری دکتۆر کاوه و کاک یاسین جگه له‌وه‌ی که په‌یمانیان دا هاوکاری ته‌واوی بکه‌ن و په‌رتوکی به هه‌رزان بۆ بکڕن، خۆشیان بڕیاریان دا له په‌رتوکخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و په‌رتوکخانه‌ی گشتی سلێمانی به دیاری کۆمه‌ڵێک په‌رتوکی باش پێشه‌که‌ش بکه‌ن به په‌رتوکخانی ئۆسلۆ. سوپاسی هه‌ردوو کارمه‌ندی به‌ڕێزی ئه‌م په‌رتوکخانه‌یه( نه‌ریمان خان و کاک کۆسار فه‌تاحی) ده‌که‌م، که به‌هۆی ئه‌وانه‌وه توانیم ئه‌م زانیاریانه وه‌ربگرم له په‌رتوکخانه. واش بڕیارمان داوه که پێکه‌وه هه‌وڵی جددی بده‌ین بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی به‌شی کوردی له‌م په‌رتوکخانه گشتیه گه‌وره‌یه‌دا. ئه‌م دوو کارمه‌نده به‌ڕێزه و پێش ئه‌مانیش هه‌موو ئه‌و کارمه‌نده کوردانه‌ی که له‌م په‌رتوکخانه‌یه‌دا کاریان کردووه هه‌وڵی جددییان داوه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی به‌شی کوردی ئه‌م په‌رتوکخانه‌یه.
• Last ned