هاوپه‌یمانێتیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان .. بۆچی ؟ تاکه‌ی ؟…3
بوونی ئۆپۆزسیۆن دیارده‌یه‌کی پۆزه‌تیف و سروشتییه ، فه‌زای دیموکراسی به‌رفراوان ده‌کات ، ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی خوێنی تازه برژێته نێو شاده‌ماری دام و ده‌زگاکانه‌وه . به دیوێکی تر، ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ڕوحی ململانێ بۆ ڕایی کردن و چالاکترکردنی دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت دروست تر بکات .
به‌ڵام هه‌رگیز ناکرێت ئۆپۆزسیۆن بگاته ئه‌و ئاسته‌ی له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌که‌ی خۆی لابدات ، یا ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێکی وای لا دروست بێت ڕوحی دوبه‌ره‌کی نێو کۆمه‌ڵگه قوڵتر بکات .
جا وه‌ک ئاشکرایه ئێمه‌ی کورد به درێژایی مێژوو خاکمان له ژێر ده‌ستیدا بووه، کاتێکیش ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌ویی له ئه‌وروپا سه‌ری هه‌ڵدا،دواییش جیهانی گرته‌وه، دیاره گه‌له‌که‌مان ده‌رفه‌تی بۆ نه‌ڕه‌خساوه ئه‌سپی خۆی له‌و بواره‌دا تاو بدات ، به‌ڵکو هه‌رده‌م له ژێر چه‌پۆکی داگیرکه‌راندا بووه . ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی هه‌بووه بۆ سه‌ر کۆی پرۆسه‌که‌مان ، هه‌رده‌مێکیش هه‌لێکمان بۆ ڕه‌خسابێت نه‌مانتوانیوه له ئاستی ڕوداوه‌کاندا بین .
بۆ هه‌ژده ساڵێکه ئیداره‌یه‌کی خۆماڵیمان هه‌یه، دیاره له‌مه‌شدا بێ که‌م و کوڕی نه‌بووینه . هه‌ردوو پارتی فه‌رمانڕه‌واش ده‌رکی پێ ده‌که‌ن ، زۆر جاریش به ڕاشکاوانه ئاماژه‌یان پێ کردووه . به‌ڵام ژیانی ژێر ده‌ستی‌مان وای کردووه هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤانه‌و دوژمنکارانه‌مان هه‌بێت دژ به حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کان که به حکومه‌تی خۆمانمان نه‌زانیوه . ئه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و سه‌نگه‌ر گرتنه‌مان له داگیرکه‌ران له ئان و ساتی خۆیدا ده‌کرا به ئاوی زێڕ بنوسرایه. به‌ڵام جێگای گله‌یی و نا ئومێدیه ئه‌گه‌رسه‌رنجه‌کانمان هه‌ڵوێسته‌کانمان بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ده‌سه‌ڵاته خۆماڵیه‌که‌ی خۆشمان لێ بێت به داگیرکه‌ر ! دیاره هه‌رچۆن له هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردندا که‌م و کوڕیمان زۆره ، ئاوه‌ها له هونه‌ری ئوپۆزسیۆن بونیشدا ساوا و بێ ئه‌زمونین .
ئه‌گینا ئۆپۆزسیۆن بوون مانای ئه‌وه‌ی نییه هه‌رچی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یکات لای خراپ بێت ، یا هه‌رکه‌س له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتدا بێت لێی ببێ به داگیرکه‌ر!! به دیوێکی تردا ئۆپۆزسیۆن بوون مانای ئه‌وه نییه هێڵه گشتیه‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سووریش بن به بیانووی ئۆپۆزسیۆن بوونه‌وه بیانبه‌زێنین .
له هه‌مان کاتدا بۆ ده‌سه‌ڵاتیش نییه سازش بکات له سه‌رخاڵه سوور‌و گشتیه‌کان، به تایبه‌تی بۆ میلله‌تێک که چه‌ند ساڵێکه له ژێرتاقیکردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نیدایه، به ڕاده‌یه‌ک بچوکترین هه‌ڵه ئاکامه‌که‌ی زۆر به خراپی بشکیته‌وه سه‌ر کۆی پرۆسه‌که .
جا له ئه‌مڕۆدا کوردستان به قۆناغێکی پڕ هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت ، بۆیه باشتر وایه هه‌ردوو لایه‌ن به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌وڵ بده‌ن گشت جوڵه‌کانیان له خزمه‌ت قۆناغی ڕزگاری نیشتمانیدا بێت که تا ئه‌مڕۆهه‌ورازێکه نه‌مانتوانیوه به سه‌رکه‌وتویی لێی ده‌ربازبین .
جا وه‌ک ئاشکرایه ئامانجی ئۆپۆزسیۆن گه‌یشتنه به کورسی ده‌سه‌ڵات ، له‌ولاشه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت تاکو سه‌ر له مه‌وقیعی ده‌سه‌ڵاتدا نامێنێته‌وه . بۆیه باشتر وایه قۆناغی ئه‌مڕۆی کوردایه‌تی بکه‌ن به پێوه‌ر بۆ ڕاستی و دروستی هه‌ڵوێسته‌کانیان .
ده‌کرێت ئه‌و گوته‌یه‌ی پاراک خانا ” سه‌رۆکی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌مریکا “نیو ئه‌مریکا فۆنده‌یشن ” بکه‌ین به پێوه‌ر بۆ ڕاست و دروستی هه‌ڵوێسته‌کانی هه‌ردوو لایه‌ن (ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات) له مه‌ڕ به ته‌نگ هاتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو به‌ره‌یه له بڕینی قۆناغی ڕزگاری نیشتمانیدا ، ئه‌وه‌ی له میانه‌ی چاوپێکه‌ونێکیدا له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌کی سویسری له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌پرلی ئه‌مساڵدا به پێویستی زانی بوو دوو ده‌وڵه‌تی کوردستان و فه‌له‌ستین بێنه‌دابمه‌زراندن ئه‌گینا ناتوانرێت ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئارام و بێ کێشه بێته ئاراوه . جا گریمان وه‌زعی نێو ده‌وڵه‌تی ڕێگای دا ته‌نها یه‌ک ده‌وڵه‌ت بێته دامه‌زراندن ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یان ڕاده‌ستی خۆمان کرد بۆ بڕیاردان .هه‌ڵبه‌ته بۆ ڕاست و دروستی هه‌ڵوێسته چاره‌نووسسازه‌کانی گه‌له‌که‌مان ، ئێمه‌ش ئه‌م گریمانه‌مان ڕوبه‌ڕوی هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن کرده‌وه .
بێ گومان لایه‌نی ده‌سه‌ڵات به هه‌ردوو پارتی فه‌رمانڕه‌وایه‌وه به‌و پێیه‌ی باکگراونێکی نه‌ته‌ویی یان هه‌یه ده‌وڵه‌تی کوردستانیان لا مه‌به‌ست ده‌بێت .
به‌ڵام ئایه هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن هه‌مان تێڕوانینیان هه‌یه ؟
ئه‌گه‌روه‌ڵامه‌که به به‌ڵێ بێت دیاره ئه‌و ده‌مه ترس له هه‌ڵوێستمان نابێت له مه‌ڕ بڕینی قۆناغی ڕزگاری نیشتمانی ، که مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نووسساز و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه بۆ گه‌له‌که‌مان . به‌ڵام ترس له‌وه دایه وه‌ڵامه‌که به نه‌رێ بێت ، ئه‌و ده‌مه دیاره ڕاست و دروستی هاوپه‌یمانێتی و هاوپه‌یمان بوون ده‌که‌وێته به‌ر پرسیاره‌وه .
Fkh.binayi@hotmail.com