وانه‌یه‌كی نوێی گۆڕان …. پشكۆ حمه‌فرج
وانه‌یه‌ك:
له‌سه‌ره‌تای هاتنه كایهیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی نوێ بۆ‌نێو كایهیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌زۆر ئاستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا وانه‌ی نوێی لهفۆڕم وشێوه‌ی سیاسه‌ت و ئیداره‌دانی ململانێی و سیسته‌می باوی پارتایه‌تی هێنایه كایهیی ژیانی كۆمه‌ڵگای هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌و وانانه‌ش ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌توانێت وه‌ك به‌شێك له ده‌ستكه‌وتی مێژووی بۆخۆی ئه‌ژماریان بكات، بۆ داهاتوی دور جێكه‌وته‌و كاریگه‌ریه‌كانی وانهبهدیهاتوهكانی گۆڕان زیاتر خویان به‌ڕونی نمایش ده‌كه‌ن ته‌نها وانه‌یه‌ك له‌م به‌شه‌ی ئه‌م نوسینه‌دا ئاماژه‌ی پێبده‌ین وانه‌ی تێگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات و پارته فهڕمانرهواكانی هه‌رێمی كوردستانه كه‌هاوڵاتی چه‌قی كارلهسهركردن خاوه‌ن بڕیاری مانه‌وه‌و لادانی هه‌موو دهسهڵاتیكهو گه‌ر هاتنه كایهیی گۆڕان وه‌ك هێزیكی كاریگه‌ر نه‌بوایه خۆشخهیاڵهكانی ده‌سه‌ڵات ئاسان نه‌بو له‌و وانه‌یه بگه‌ن و بیزانن كه‌هاوڵاتی چه‌قی هه‌موو گۆڕێنێك و خاڵی ده‌ستپێكی هه‌موو بزاوتێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گۆمه‌ڵگایه
نوێ:
سه‌ره‌تای دروستبون و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بزوتنه‌وه سیاسیه به‌هه‌موو پێوه‌رو مانایه‌ك نوێ بوو له‌پێش هاتنهكایهیی ئه‌م هێزه‌وه كایهیی سیاسی كوردی خاڵی بوو لههێزیك كه‌سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م وكۆتاكهی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و هاوڵاتی كوردبێت به‌تایبه‌ت، جێهێشتنی ده‌یان سه‌ركرده‌ی خاوه‌ن نفوز‌و به‌ش به‌هه‌موو مانایه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكات و سه‌روه‌رییه‌كانی ڕابردوو ئه‌وانه‌ی ده‌كرێت به‌سه‌روه‌ری ئه‌ژماربكرێن به‌بێ هیچ گێرهوكێشهیهكی باوی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كه‌له‌سه‌ر شتی بچوكی مادی یان ناوچه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی بچوك خوێن و ئاژاوه‌ی نه‌خوازراوی وای لێكه‌وتوه‌ته‌وه هیچ مێژوونوسێك خۆشحاڵ نیه بهنوسینهوهو گێرانه‌وه‌ی ئه‌و مێژوه ناشیرینانه كهمێژوی ئیمه ته‌ژیه لهونمونانهو پێویستمان به‌ناوهێنان نیه بۆپشتیوانی نوسینه‌كه‌مان، گۆڕان شێوازی سه‌رهه‌ڵدانی، گروپه‌كانی سه‌ره‌تای كاركردنی، دیاریكردنی هه‌ڵسوڕاوه‌كانی، فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و كاندیده‌كانی، شێوازی ململانێی مه‌ده‌نیانه‌و زمانی ڕاگه‌یاندنی، ئه‌قڵی موخاته‌به‌كردنی كۆمه‌ڵگای، كاری نێوپه‌رله‌مانی، ئازایه‌تی بوێری وسڵنهكردنهوه له‌هیچ به‌ربه‌ست ولهمپهرێك كهیهكجار زۆر‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی توانای هێزیكی بێده‌سه‌ڵاتی مادی و ئیداری وسه‌ربازی نوێی وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو… ئهونمونانه هه‌موویان له‌ژیانی سیاسی كوردیدا پێش هاتنی ئه‌م هێزه كورد خاوه‌نی نه‌بوو، به‌كورتی ئه‌توانین بڵێین گۆڕان بۆخۆی دنیایه‌ك له‌چه‌مك و عه‌قڵی نوی و كاراكته‌ری به‌رسێبه‌ری هێنایه ڕوناكی وه‌گه‌ڕی خستن، بۆهێنانه كایهیی كایه‌یه‌كی سیاسی و ئیداری نوێ ته‌نها بۆسودی كۆمه‌ڵگای كوردی و به‌ره‌وپێش بردنی عه‌قڵی سیاسی و ئیداره‌دانی ئه‌م هه‌رێمه‌و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وتریت به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد، گه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتی حیزبێكی خاوه‌ن نفوز‌و ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك یه‌كێتی ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بێت بۆباسكردن، له‌ئێستادا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی چوار په‌رله‌مانتاری گوران له‌په‌رله‌مانی كوردستان كارێكی بێپێشینهیهو بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان مایه‌یی پێ‌زانین و نرخاندنه كاتێك هۆكاره‌كانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه كه‌سی نین وپه‌یوه‌ندیان بهئیمتیازو پلهوپایهیی تایبه‌تیه‌وه نیه، به‌ڵكو ته‌نها هۆكار له‌ئاستی پێویستدا نه‌بونی ده‌زگایه‌كی گرنگی وه‌ك په‌رله‌مانه بۆ به‌ده‌مه‌وه چونی داواكاریه‌كانی خه‌ڵك و بێده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه له‌ئاست كێشه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی هاوڵاتی كوردستانیدا، ئه‌و چوار به‌ڕێزه به‌ردێكی گه‌وره‌یان فڕێدایه ناو گۆمی مه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی په‌ره‌ستی و پۆست په‌ره‌ستی كه‌وه‌ك په‌تایه‌كی كوشنده‌ی لێهاتوه لای تاك وسیاسی كورد‌و ئه‌وه‌ی ڕۆژیك لهسهركورسیهكی ده‌سه‌ڵات وبه‌رپرسیارێتی بانزمیش بێت دابنیشێت ئیتر له‌پێناو مانه‌وه‌یدا له‌سه‌ر كورسی ئاماده‌ی به‌خشینی زۆرشته تاڕاده‌ی كۆیله‌بون، هه‌ڵوێستی ئه‌م به‌ڕێزانه گرنگی له‌وه‌دایه هاوڕێكانیان له‌لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌گشتی و گۆڕان به‌تایبه‌تی خسته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژووییه‌وه كه‌له‌كاتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یاخود ته‌واوكردنی ماوه‌ی یاسایی خۆیان له‌په‌رله‌مان هه‌مان هه‌ڵوێستی به‌رزو مرۆڤانه‌ی ئه‌مان پیاده‌بكه‌ن له‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مۆڵه موچه‌و ئیمتیازی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری كه‌وه‌ك گه‌نه‌یه‌ك بوه‌ته خۆره‌ی داهات و بودجه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌و وه‌رگرو بخۆرهكانیش ویژدان نوستون و خۆنهبانكردون له‌حاڵ و گوزه‌رانی هاوڵاتی فهقیروههژارو ڕه‌ش وڕوتی ئه‌م هه‌رێمه، كۆتای ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان خاڵی پێوانه‌كردنی ویژدانی په‌رله‌مانتاران به‌گشتی وئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌تی و بهتایبهتترئهوانهی گوڕانه ئاخۆ 25قۆزاخه‌كه‌ی گۆران بهپشكوتوی وگه‌شی دێنه ده‌ره‌وه‌و وه‌ك ئه‌م چوار به‌ڕێزه پشت لهئیمتیاز ده‌كه‌ن ودهنگدهرهكانیان ئاسودهدهكهن یاخود شه‌خته‌و سههۆلبهندانی نیو هۆلهساردوسڕهكهی په‌رله‌مانی پڕ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی وگه‌ل فه‌رامۆشكردو ویژدانیان ئه‌به‌ستێت و خۆیان وبزوتنهوهیهك و ده‌یان هه‌زار ده‌نگده‌ر توشی نائومیدی ده‌كه‌ن،
گۆڕان:
گۆڕان له‌گه‌ڵ سهرههرڵدانیدا كایهیی سیاسه‌تكردنی هه‌رێمی كوردستانی له‌دۆخێكی پاسیڤی چه‌قبه‌ستوی پڕلهنائومیدیهوه گۆڕی بۆ كایه‌یه‌كی پڕلهبزاوت وبهریهككهوتنی تاراده‌یه‌ك ته‌ندروست كه‌پێش هاتنی گۆڕان زۆر كه‌متر له‌م ته‌نگژه‌و ململانێیانه ڕویان له‌م وڵاته بكردایه تارماییه‌كانی شه‌ڕ هه‌موو ئه‌م هه‌رێمه‌ی دهتهنیهوهو میلله‌تی كورد قوربانیده‌ره گه‌وره‌كه‌ی نه‌زانین وهه‌ڵه‌ی هێزه ململانێكاره‌كان بوو، به‌ڵام له‌سایه‌یی هاتنهكایهیی ئه‌م هێزه نوێیه‌وه چه‌ندین وانه‌ی گه‌وره‌و عه‌قڵی نوێ هێنرایه نێوفه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه‌وه كه‌میش نه‌بون ئهوتهڵانهی نرانه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه ببه‌نه‌وه بۆلای عه‌قڵی كۆنی ململانێ به‌ڵام سه‌رده‌می بون وله‌ئاستی قۆناغدابونی گۆڕان وه‌ك هێزێكی سه‌رده‌می ههموتهڵهكان هه‌ڵگیرانه‌وه‌و خاوه‌ن تهڵهكانیش تۆپه‌ڵی كێشه‌كانیان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌سایه‌یی خستنه به‌ر ڕوناكی هه‌ڵه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌م هێزه‌وه گه‌وره‌تر ده‌بێت دورنیه گه‌ر فریای خۆیان وڕابردویان نه‌كه‌ون له‌ئاینده‌دا ببن به‌ژیر تۆپه‌ڵی گه‌وره‌بوی كێشه‌كانیانه‌وه،
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چوارپهرلهمانتاری گۆران ئه‌ڵقه‌یه‌كه له‌و زنجیرهیهیی له25/7وه ده‌ستی پێكردوهو نه‌ریتێكه پێشتر ئێمه له‌م هه‌رێمه‌دا بینه‌ری نه‌بوین، وانه نوێیه‌كانی گۆران زۆرن پێوستیان بهتیۆریزهكردنی باش و وردتر هه‌یه له‌م هه‌وڵه سهرتاییهی ئێمه هیوادارم ده‌رگایه‌كمان كردبێته‌وه بۆباسكردن و گه‌نگه‌شه‌كردنی كایهیی نوێی سیاسه‌ت وئیداردان له‌م هه‌رێمه‌دا له‌پاش هاتنهكایهیی گۆڕان وه‌ك چه‌مك و وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی…!