
(بۆ بووم به گۆڕان)م خوێنده‌وه!!!
پاش سڵاو‌و…
بابه‌ته‌كه‌تم خوێنده‌وه كه بۆ بووی به گۆڕان!! ئه‌مه‌وێ به‌ر له هه‌ر شت ئه‌وه بڵێم كه بۆ من زۆر مفاجه‌ئه بوو بوون به گۆڕانت! دیاره هه‌ڵبژاردنی بیر و باوه‌ڕی سیاسی و ئاینی و هتد.. كارێكی شخصیه و ئازادانه‌یه, به‌ڵام ئه‌م ئاڵوگۆڕه سیاسیه ناچاوهڕوانكراوهی تۆ بۆ من و ئه‌وانه‌ی كه وه‌ك من له نزیكه‌وه تۆ ئه‌ناسن و مێژووه‌كه‌ت ئه‌زانن چیه و تۆ كێی هه‌روا به ئاسان قبوڵ نه‌ده‌كرا, من نه‌متوانی لێی بێده‌نگ بم و ده‌سته وه‌ستان بوه‌ستم له‌م كاره‌تدا هه‌ر ئه‌بوو شتێك بلێم و بنووسم.
ئه‌وه‌ی تۆ له سه‌ر گۆڕان نووسیوته و شیكردنه‌وه‌ت بۆ كردووه و له كۆتایشدا هۆكاری بوون به گۆڕانت ئه‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆ په‌یوه‌ست بوونت پێوه‌ی, زۆر دووره له بزووتنه‌وه‌ی گوڕان و پێكهاته‌كه‌ی و دروست بوونه‌كه‌ی و هۆی درووست بوونه‌كه‌شی.! گۆڕان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره كه نزیكه‌ی 20 ساڵه له كوردستان ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته, گۆڕان نه‌ك دژی پارتی و یه‌كێتی و سیاسه‌ته‌كانیان نیه به‌ڵكو هۆكارێكی ئیجكار گه‌وره بوو له درێژ كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌وان به تایبه‌ت له‌م ئاڵوگۆرانه‌ی دوای شۆرَشه سه‌ركه‌وتووه‌كانی مصر و تونس و وه‌زعی ناهه‌مواری ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن, بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆكارێكی زۆر سه‌ره‌كی بوو بۆ له باربردنی ناڕه‌زایه‌تی و له خشته بردنی ڕق و قینه‌ی په‌نگخواردووی خه‌ڵكی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌م ده‌سه‌ڵاته, گۆڕان هه‌ر كوڕی ئه‌و دایك و باوكه‌یه كه پارتی و یه‌كێتی درووست كرد هه‌ر بۆیه گۆڕان ره‌خنه‌ی نیه و كلهیی و گازنده‌ی هه‌یه له جۆری مماره‌سه‌كردن و دهسهلاتكردنی پارتی و یه‌كێتی, گۆڕان مۆدێلێكی چالاكی سیاسی سه‌رده‌میانه تری هێنایه كایه‌وه بۆ سه‌ركوت و سنوردار كردنی ئازادی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی كوردستان كه بۆ بۆرژوازی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی و ناسیۆنالیستی كوردی زۆر قانع كه‌ر نه‌بوو, وه پێی ئاشنا نه‌بوون, به هۆی ئه‌وه‌ی كه مێژوویه‌ك پارتی و یه‌كیتی هینایه گۆڕێ زۆری جیاواز تر بوو له‌و سه‌رده‌م و كاته‌ی كه گۆڕانی تیا درووست بوو, پارتی و یه‌كێتی له به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات هێشتا پاشكۆی ئه‌و بیركردنه‌وه افراتیه بوون كه له شاخه‌وه بۆیان جێمابوو كه له هه‌ناوی یه‌ك په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی ئابووری دواكه‌وتوانه و بێ ئاكایانه له ئاڵوگۆڕه‌كانی شار له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵیانگرتبوو كه ده‌سه‌ڵاتی تاك لایه‌نه و قبوڵنه‌كردنی یه‌كتر و بیر و ڕای جیاواز و كه شه‌ڕی ناوخۆ به‌رهه‌می ئه‌و بیركردنه‌وانه بوو كه هه‌ر خۆم و به‌س, هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانی گۆڕان له‌وێوه سه‌ریان هه‌ڵدا و ده‌ستی پێكرد كه ژیرانه دركیان به ناڕهزایهتێكانی خه‌ڵك كرد و هه‌ستیان به‌و توڕه‌بوونه كرد كه ڕۆژ به ڕۆژ گه‌وره ده‌بوو وه په‌نگی ده‌خوارده‌وه, له ناوخۆی یه‌كیتیه‌وه ده‌ستیان كرد به هه‌وڵه‌كانیان دوای ململانێیه‌كی درێژ بێ ئومید بوون له‌وه‌ی ناتوانن تاڵه‌بانی و سه‌رانی یه‌كێتی قه‌ناعه‌ت به‌و وه‌زعه بهێنن و ئاگاداریان بكه‌ن كه چی ئه‌گوزه‌رێت و پارتیش له‌وان خراپ تر, به ناچاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان درووست كرد و به جارێك پارتی و یه‌كێتی تووشی شۆك كرد و به ئاگای هێنانه‌وه و خه‌ڵكی كوردستانیشی چه‌واشه كرد.
به‌م جۆره بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌ره‌ی دژی خه‌ڵكدایه كه به چاكسازی له نێو سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ئه‌یه‌وێ به چه‌كوشكاری و بۆیاغ كردن ئه‌و هه‌یكه‌له ئیداریه‌ی چووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه به ڕه‌ونه‌قی بهێنێته‌وه و خۆشناوی بكات, كه لێنین چاكسازی به شیعارێكی فریوكارانه‌ی بۆرژوازی ئه‌زانێ دژی كرێكاران, كه‌واته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان فریوده‌ری كرێكاران و خه‌ڵكی كوردستانه, تۆش ئێستا به‌شێكی له‌و به‌ره‌یه زۆر به داخه‌وه!!!!.
بۆیه ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ ئه‌نووسم چونكه وه‌ختێك من چاوم كرده‌و و هه‌ستم به خۆم كرد تۆم له ماڵی خۆمان بینیوه و هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه ته‌مه‌نم بوو 12-13 ساڵ ئینجا زانیم كه تۆ مامی ڕاستی من نیت هه‌تا ئیستاش به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی تۆ ئه‌كه‌م كه هه‌ر ماممی, ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه چی چاوه‌ڕوانیه‌كی سیاسی گه‌وره‌م له تۆ هه‌بوو, ئه‌و كاتانه‌م بیر دێته‌وه كه یاریت له‌گه‌ڵ مه‌رگ ئه‌كرد, ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌حزابی كوردی و حكومه‌تی به‌عسیشه‌وه ڕاوئهنرایت و چه‌قۆیان له ملت ئه‌سوی, ئه‌و ڕۆژكارانهی نێو زیندانی ابو غریب كه له زمانی باوكم و مامم و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لهكهلت بوون بیستوومن و گێراویانه‌ته‌وه كه چی گیانبازیهك و جهسارهتیكت نواندووه, ئه‌و كاتانه‌ی درووست بوونی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراقم بیر دیته‌وه كه یه‌كێك بووی له ده‌سته‌ی دامه‌زرینه‌رانی به چی گوڕ و شه‌وقێكه‌وه ئه‌مبینیت, ئه‌و ووتاره‌ی به ناوی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق و ئاسۆیه‌كی گه‌ش و ڕوون دێته‌وه بیرم, هه‌موو ئه‌م میژووه‌ی تۆ كه له سه‌ر حیسابی برسێتی و ترس و ڕاوه‌دونان و گیانبازی كردنی خۆت و خێزانه‌كه‌ت و هاوڕێكانت له پێناو ئازادی كۆمه‌ڵگا و یه‌كسانی ژن و پیاو و مافه‌كانی مناڵان و كرێكاران و دنیایه‌كی باشتردا هه‌وڵت بۆ ده‌دا كه له ماوه‌ی 54 ساڵی ته‌مه‌نتدا كرده قوربانی بۆی به‌م بوون به گۆڕانه‌ت هه‌موویت برده ژێر پرسیاره‌وه, زۆر به داخه‌وه.
نه‌سره‌و عوسمان