به‌كێشه كردنی گێڕانه‌وه له ڕۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕال) دا…3
(3)
:
نوسینی: رێبازمحمد جزا
خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕال) ، كه نوسینی (م. صڵاح جلال)ه و به‌رهه‌می سالی (2011)یه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چاپ و بڵاوی كردۆته‌وه.
له سه‌ره‌تاوه كه رۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ) مان به‌كێشه كرد ، بۆ ئه‌وه بوو گرنگی و نرخی نوسینی نوسه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌دیار بخه‌ین له هه‌نووكه‌دا و له‌م به‌شه‌دا كه ته‌واوكه‌ری هه‌مان به‌شه‌كانی پیشووه (گێڕانه‌وه) به كێشه ده‌كه‌ین ، به جۆرێك كه بتوانین سه‌ربه‌خۆیی ده‌قه‌كه بپارێزین وه‌كو (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت :
(خوێندنه‌وه له‌هه‌مبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌ق وه‌فاداره).
و ئه‌ده‌بیاتیش به‌گشتی فره جۆر و شێوازه هه‌روه‌كو (ڕۆلان بارت) ده‌ڵێت :
ئه‌ده‌بیات شتێك نیه جگه له شێواز و شیوازی ئه‌ده‌بیاتیش بریتیه له ئامانجی ئه‌ده‌بیات (1) .
ئه‌م ڕۆمانه‌ش (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ) كه (كاك صلاح جلال) نوسیویه‌تی وه‌كو شێوازێكی نوسینی ئه‌ده‌بی خودی ئامانجه‌كه‌یه‌و لێره‌دا به كێشه‌ی ده‌كه‌ین .
(مارسل پروست) ده‌ڵێت :
(ژینی ڕاسته‌قینه ژیانێكه له ئه‌نجامدا دوباره ده‌یدۆزینه‌وه ، دیار و ئاشكرایه ته‌نیا فۆڕمی ژیان كه له‌ڕاستیدا به ئاكام ئه‌گات ئه‌ده‌بیاته) (2) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ ڕۆمان ویستویه‌تی زۆرترین ڕاده ، به‌هره ، له ئه‌فسون و ئه‌و ڕاكێشانه بونیادیه وه‌رگرێت كه گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی هه‌یه‌تی (3) ،
جیهانی ڕۆمان > جیهانی مۆدێڕن ، وه‌كو سیستمێكی به‌های عورفی و بڕیار گه‌لێك وه‌سف ده‌كرێت كه هه‌موویان سه‌خت و به‌شت بوونه (4)
كه‌واته ڕابردووی (گێڕانه‌وه)به‌قه‌ده‌ر ڕابردووی كاته ، ته‌نانه‌ت گێڕانه‌وه‌ی نوسراویش مێژوویه‌كی زۆر درێژی هه‌یه . به‌لام ڕۆمان شێوازێكی تایبه‌ته له (گێڕانه‌وه) ، كه هه‌مان داهێنانی چیرۆكی درێژ و په‌خشان ئامێزه به پشت به‌ستن به ڕیالیزم و به‌رهه‌می ئه‌زموون و خه‌یاڵه نوێیه‌كانی تاكه كه‌س (5).
ئه‌وانه‌ی هاوڕان له‌گه‌ڵ مێژووگه‌رایی واده‌ڕوانن له مێژووی ڕۆمان كه په‌یوه‌ستن و په‌یوه‌ندیان ئه‌ندامیه . وه ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له‌ڕۆماندا ، بۆ نمونه بالزاك هه‌یه‌تی، به‌لام ڕۆمانی تازه وه‌له‌گه‌ڵیدا ڕه‌خنه‌ی نوێ ، ئه‌و كارنامه‌یه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه مێژووی بێت(6) .ده‌رچون له به‌رگی مێژوو ، یاخی بوون له زه‌مه‌ن ، له كاتێكدا كه‌له‌سلوكی زیاد ناكات له نوسینی مێژوودا ، به‌لام به شێوه‌یه‌كی تر (7).
ڕۆمان له‌م چاخه‌ماندا ، ئه‌و په‌خشان هونه‌ریه‌یه به‌مانا به‌رزه‌كه‌ی ، كه زمانی ڕۆمانی په‌خشانی یه (8).
و ڕۆمان جیهانیكی تووند و ئاڵۆزه ، كۆتایی ئاوێته كردنه ، چونه ناو شێوازه ، كه ڕه‌گه‌زی گێڕانه‌وه‌ی په‌خشانی یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵی داستانه (9).
ڕۆڵان بارت (R. barthes) ، له هه‌ندێك له نوسینه‌كا‌نی دا ده‌رباره‌ی ڕۆمان ده‌ڵێت :
(شایانی گونجاندنه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا) (10) ،
ڕۆمان سه‌ركه‌شه، شۆڕشێكی سه‌ركه‌شانه‌یه به‌سه‌ر لاسایی كردنه‌وه‌ی ڕۆمانی ناسراودا، یاخود ڕێساكانی ڕۆمانی لاسایگه‌ری (11) .
میشال زیرافا (M. zeraffa) وای ڕوانیوه كه ڕۆمان سه‌ره‌تا له ئاستی یه‌كه‌مدا ده‌ربڕینه له ڕه‌گه‌زی گێڕانه‌وه‌ی په‌خشانی، له ئاستی دووه‌مدا حیكایه‌تیكی خه‌یاڵی یه (12) ،
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك له‌ڕه‌گه‌زه گرنگه‌كانی ڕۆمان (گێڕانه‌وه‌یه) و ئه‌ویش له ڕێگه‌ی (خه‌یاڵ و ته‌كنیكه‌وه) وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت له كارێكی نوێ و شایسته‌دا ، تێ ده‌گه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی به كێشه ته‌ماشای بكه‌ین هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به خێڕا و ڕاگوزه‌ر به‌سه‌ریدا تێ په‌ڕین.
ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه ئه‌وه‌یه كه له ڕوانگه‌ی (ئه‌فڵاتون)ه‌وه ڕه‌گه‌زێكی تێكه‌ڵ و له ڕوانگه‌ی (ئه‌رستۆ)شه‌وه ڕه‌گه‌زێكی دابراو و ته‌واوه(13). ده‌توانین به‌وه‌ی كه‌ئه‌فلاتون (له كۆماردا) بۆی جێهێشتووین ، ئه‌و جیاكاریه بكه‌ین له نێوان (گێڕه‌وه‌ی پوخت و لاساییگه‌ردا) یان له نێوان خه‌یاڵگه‌و وێنه گرتندا (14).
به گووته‌ی (ژان پۆڵ سارته‌ر) له كتێبی بابه‌تی خه‌یاڵیدا جیهانی خه‌یاڵی ئێمه ، جیهانیكی ناڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ر وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵی هه‌بوونی به‌سراوه‌ته‌وه به خه‌یاڵكه‌ره‌وه‌كه‌وه (15)
گێڕانه‌وه گه‌لێك مانای هه‌یه وه‌كو (سعید یقگین) له وتارێكیدا له ژێڕ ناوی (نڤریات السرد و موچعها)دا باس له‌وه ده‌كات زاراوه‌كان له هه‌ر پسپۆڕیه‌كدابن ، جۆرێكن له به‌ده‌ست هێنانی ده‌لاله‌تی تایبه‌ت به‌و پسپۆریه خۆی كه‌سایه‌تیه‌كه دیاری ده‌كات، وه به بیروڕای فۆرمالیه‌كانی ڕووی ئه‌م تیۆریه ، بانگه‌شه‌ی له‌دایك بونی زانستێكی نوێی ده‌كرد به مانای(ئه‌ده‌بیه‌تی ئه‌ده‌ب) كه له‌كاره‌كانی(فلادیمیربرۆب)دا ده‌رباره‌ی گه‌یشتنه (السردیات – گێڕانه‌وه‌كان) وه‌كو (تۆدۆرۆف) خستیه ڕوو ، به‌كارهێنانی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له ئه‌وروپا به‌گشتی و فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تی، به‌فره سیمات و جیاوازیانه‌وه به‌كارهات وه‌كو هه‌مان شێوه‌ی سه‌ده‌ی (19) كه زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی وه‌كو (كۆمه‌ڵناس و زینده‌وه‌رناس و ده‌رونناس و…) له زانسته گشتیه‌كان جیابونه‌وه تاكو له چاخه دواكه‌وتوه‌كاندا دوباره بوه‌وه .
په‌یوه‌ندی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی به مه‌وداكانیه‌وه له ڕه‌وانبێژی و زانسته‌كانی تره‌وه به تایبه‌تی (شیعر و دراما) كاریگه‌ری به‌هێزی ئه‌زموونی (هونه‌ری شیعر)ی ئه‌رستۆی پیوه دیاره.
گێڕانه‌وه پاشكۆ و شوێنكه‌وته‌ی شتێكی دیاری كرا‌و نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆمان له دواییه‌كانی سه‌ده‌ی (18) و پاشتر ڕاو بۆچونه جۆراوجۆره‌كان كه بڵاو بونه‌وه وه هه‌ریه‌كه له زاراوه‌كانی گێڕانه‌وه له شێوه‌ی به‌كارهێنانی مانادا جیاوازی فره‌یان هه‌یه‌و گونجاویشه توێژه‌ره‌كه هه‌ر یه‌كه‌میان یان هه‌موویان به‌كاربێنێت وه داهێنان په‌یوه‌سته به مه‌عریفه‌ی گێڕانه‌وه‌وه و مامه‌ڵه‌كردنی به جوانترین و وردترینه‌وه بۆ وێنا كردن (16).
(جیراد پرێس) له كتێبی زاراوه‌ی گێڕانه‌وه‌دا به‌م شێوه‌یه پیناسه‌ی ده‌كات (گوتنێكه یان هه‌واڵێك) وه‌ك به‌رهه‌مێنه‌ری كرده‌یه‌ك یان ئامانجێك كار‌و بونیاد و كرده‌ی بونیادی بۆ یه‌كێك یان زیاتر له ڕووداوێك یان ئه‌ندێشه‌یه‌ك (چیرۆك) ، له‌لایه‌ن یه‌كێك یان زیاتره‌وه (17).
یان گێڕانه‌وه به تێكچرژانی ده‌نگه هه‌مه‌جۆره‌كان و زیاتر له ه‌ۆشیاریه‌ك و بیروڕایه‌ك سه‌باره‌ت به جیهان ده‌ناسرێته‌وه (18). هه‌ربۆیه كێشه‌كانی ناو ڕۆمانی(ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ) دابه‌شكه‌مه سه‌ر چه‌ند ئاستێك و له‌گرنگترینی ئه‌و كێشانه له‌ڕووی (گێڕانه‌وه‌وه) ؛
1/كێشه‌ی گێڕانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ڕه‌هه‌ندی مێژوویی :
مێژوو كه‌ره‌سه‌یه‌كی گرنگ و پڕ بایه‌خی ئه‌م ڕۆمانه‌یه و زۆربه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی تریش لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ، به‌جۆرێك بێ تێگه‌یشتن له‌م (ڕه‌هه‌نده) ڕه‌هه‌نده‌كانی تریش ئاڵۆز ده‌بن و درككردنیان زه‌حمه‌تێكی زۆری ده‌وێت ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م ڕۆمانه هه‌ندێك جیاكاری گرنگی تیایه كه به‌ته‌واوی دایده‌برێت له (مێژوو) ، من لێره‌دا ته‌نها ڕه‌هه‌ندی مێژوویی ده‌خوێنمه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش ڕاو بۆچونی (تێۆری) چه‌ند بیریارێكم له‌وباره‌یه‌وه وه‌كو نمونه وه‌رگرتووه له‌وانه :
* بۆچونی (فرانس بیكۆن) ده‌رباره‌ی مێژوو گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه چونكه به‌ڕای ئه‌م بیڕیاره( مێژوو ) له دوو به‌ش پێكدێت :
ێ/ مێژووی سروشتی و ئه‌ویش پێكدێت له :
-وه‌سفكردنی دیارده ئاسمانی و زه‌مینیه‌كان .
– وه‌سفكردنی باره ده‌گمه‌نه‌كان ، كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هیزه شاراوانه‌ی دوای باره به‌رچاوه‌كان ئاشكرا بكات.
– وه‌سفكردنی پیشه‌سازیه‌كان ، چونكه ئه‌وانه ئامرازه‌كانی مرۆڤن بۆ گۆڕینی سیماكانی سروشت.
ب/مێژووی شارستانیه‌تی ، پوخته‌ی مێژووی شارستانیه‌تی كه‌بیكۆن بانگه‌شه‌ی بریتیه له تۆماركردنی كار و كاردانه‌وه‌ی نێوان مرۆڤ و سروشت ، كه بیكۆن بۆ سێ جۆر دابه‌شی ده‌كات ئه‌ویش :
-مێژووی ئاینی
-مێژووی داهێنه‌ری(به‌رهه‌مداری)
-مێژووی ژیان و چالاكی كه‌سه‌كان (19).
به پێی بۆچونه‌كانی بیكۆن رۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ) ڕه‌هه‌ندی مێژوویه‌كه‌ی ڕه‌هه‌ندی (مێژووی شارستانیه‌تی)یه‌و به‌م پێیه‌ش ئه‌ركی كرۆكی مێژوو بریتیه له‌یادخستنه‌وه‌و تۆماركردنی ڕابردوو به شێوه‌یه‌ك كه وێنه‌ی ڕوداوه‌كان به‌ڕاستی و واقعی وه‌ربگیرێت (20) ،
تائێڕه وه‌كو مێژوو یان وه‌رگرتنی مێژوو وه‌كو كه‌ره‌سته هیچ گومانیكی تیانیه و پێم وابیت ئه‌م ڕۆمانه له‌وڕووه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و باشی به‌ده‌ستهێناوه به‌وه‌ی كه زۆر له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی بۆ نوسینی ئه‌م ڕۆمانه به‌كارهێناوه به‌لام له‌وێدا گرفته‌كه (ڕۆمان) بێت و ڕۆڵی تۆماركردن و نوسینه‌وه‌ی مێژوو ببینێت یاخود بیه‌وێ ڕۆڵێكی واببینێت! ئه‌مه ئه‌و باسه‌یه كه‌من زۆر لام گرنگه بیخه‌مه ڕوو به‌وه‌ی كه ئه‌م ڕۆمانه (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ) دێت و (مێژوو) ده‌كاته كه‌ره‌سته واته هه‌نگاوی یه‌كه‌م خامی خۆی له‌و كه‌ره‌سته‌یه وه‌رده‌گرێت و به‌كێشه‌ی ده‌كات له‌ڕێی (هونه‌ری نووسینه‌وه) ، واته ئه‌م ڕۆمانه نه‌بۆته تۆمارێكی مێژوویی یان (ڕۆمانیكی مێژوویی) و به‌هۆی فه‌نتازیاوه كه ده‌ستی باڵای گرتووه به‌سه‌ر مێژوودا له‌یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه و وێنه زه‌خره‌فیه‌كان و خه‌یاڵ شوێنی بێژه مێژوویی یه‌كان ده‌گرنه‌وه .
به‌لام به‌ڕای(دیكارت) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه مێژوو نووس ده‌یگێڕێته‌وه به‌و شێوه‌یه ڕوی نه‌داوه كه لێی دوواوه چونكه مێژوونووس وه‌ك گه‌شتیارێك وایه دوور له‌وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌ژی و نامۆیه به‌سه‌رده‌مه‌كه‌ی (21).
وه لێره‌دا مێژوو به‌و پێیه‌ی وێنه‌یه‌كی چنراوی (الخیال)یه (22).
كه‌واته خودی مێژووش به‌یه‌كێك له‌ماناكان ده‌كه‌وێته ژێڕ گومانه‌وه و له‌و خانه‌یه‌دا داده‌نرێت و (ڕۆمان)نووسیش جارێكی تر كاری له‌سه‌ر ده‌كات و دایده‌ڕێژێته‌وه و ڕوداوه‌كان پۆلێنده‌كات و(خه‌یاڵ و ته‌كنیكی هونه‌ری نوسین)ی خۆی به‌كاردێنیت به ئایدیاكانی خۆی بارگاویان داكات به‌تایبه‌تی له ڕۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕڵ) ، كه من نوسه‌ر هاوشێوه‌ی بێڕی (دیكارت) ده‌بینم له مه‌سه‌له‌ی گومان و دوودڵیه‌كانی بۆ مێژوو كه پیویسته ته‌ئویلی زیاتری بۆ بكرێت ، له‌وه‌دا جارێكی تر مێژوو ده‌خاته‌وه به‌ر نه‌شته‌ری ئایدیا‌و خه‌یال و گێڕانه‌وه‌كانیه‌وه وه‌كو چۆن زۆر له ڕه‌خنه‌گره‌كانی (شكسپیر) ئه‌وه‌یان ده‌رخست ، كه ڕووداوی زۆر له شانۆ نامه‌كانی به كێشه‌كردنی گێڕانه‌وه له (……)
ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت شتێك ده‌رباره‌ی سروشت بزانێت ئه‌واده‌بێت هه‌ڵوێستێكی ئه‌زموونی بگرینه به‌ر كه تێیدا (ئه‌زموون)و (تێبینیكردن)به‌كاربهێنێت،(..)وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ)دا ده‌یبینین وده‌یخوێنینه‌وه كه‌ئه‌زموون به‌جۆرێكه‌هه‌رده‌ڵێی له‌ناوجه‌رگه‌ی ڕووداوه‌كاندا ده‌ژین.(23)به‌م شێوه‌یه مێژوو به‌پله‌یه‌كی باڵا گۆڕپانی به‌دیهێنانی مرۆڤه .ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌بێگومان(كردار)ده‌توانێت یارمه‌تیمان بدات له باشكردنی زانینه‌كانماندا.(24)
(بیكۆن)ده‌یگووت:”یاده‌وه‌ری به‌سه‌ر مێژوودا زاڵده‌بێت”(25)بێگومان وته‌یه‌كی به‌نرخه ،گه‌رته‌ئویلی بكه‌ین له‌رۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ)دا ،له‌وه‌ی دا كه‌ڕه‌هه‌ندی مێژوویی ویاده‌وه‌ریی خۆیمان له‌بۆته‌ی رۆمانێكی هونه‌ری داپیشان بدات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌نووكه بخاته به‌ر چاو كه خوێندتوه بۆرووداوه‌كانی مێژو وبكات وبه‌گیروگرفت یان بكات و هه‌روه‌كو له‌یه‌كێك له‌دیلۆگه‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵداده‌ڵێت:
-مان یان نه‌مان ئه‌وه په‌یمانی هه‌موومانه‌و هه‌رگیزنابێت بیر له‌ڕووخان بكه‌ینه‌وه (26).
-ئێوه ئه‌وانه‌ن كه‌له‌رۆحی میلله‌تدا هه‌ن …ئێوه به‌هێزترن له فسفۆڕو كیمیایی …(27 )
ئه‌مانه‌و چه‌ندان نمونه‌ی ترله‌رۆمانه‌كه‌دان كه‌گێرانه‌وه‌ی مێژوو له‌رۆماندا كێشه‌یه‌و پێویستیشه وه‌كو كێشه بخوێندرێته‌وه وحسای بۆبكرێت و نووسه‌ر ده‌یه‌وێت پێمان بڵێ (مێژوو)كێشه‌یه‌و به(گێڕانه‌وه)ی ئه‌وكێشه‌یه ئه‌ركی خوێنه‌ر ده‌ست پێده‌كات كه ده‌بێت بیخوێنێته‌وه.
2/كێشه‌ی گێڕانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی (وێنه‌و خه‌یاڵ):
لێره‌داله‌ئاسته ده‌دوێین كه‌نووسه‌ری رۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ)،”كاك صلاح جلال”به‌كێشه‌ی كردوون ،په‌یامی نووسه‌ر لێره‌دا تێپه‌ڕاندنی مێژوو و نزیكبوونه‌وه‌یه له وێنه‌ی زه‌خره‌فی و فه‌نتازیاو شێوه‌كاریه‌وه .گه‌شه‌وپێگه‌یشتنی درێژخایه‌نی ئازادی مرۆڤ ،به‌دۆزینه‌وه‌ی یاساكانی جیهانی ده‌ره‌وه تواناكانی كاریگه‌ریی ئه‌ویاسایانه ،بۆگه‌یشتن به‌ئامانجه مرۆڤایه‌تیه‌كان په‌یوه‌سته (28)چونكه “ڕووكه‌ش”ی ژیان ،ده‌بێته گۆڕانكاری له‌ناوه‌وه‌ی (ده‌روون)ی مرۆڤه‌كان .كاتێك مرۆڤ ئه‌گاته‌ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌توانن به‌هاوكاری هاوشێوه‌كانیان ،چه‌ند كارێك له‌جیهانی ده‌ره‌وه ئه‌نجام بده‌ن ،ده‌بێته هۆی شێوه‌یه‌كی تر له‌نزیكبوونه‌وه‌و خۆناساندنیان (29)كاتێك شكسپیر ده‌نووسێت :”ئه‌وكاته‌ی ده‌روونم ،هه‌روه‌ك (چكاوك ) له‌كاتی هه‌ڵاتنی تیشكی خۆر‌و ڕووناكبوونه‌وه‌ی گه‌ردوون له‌قوڵایی خاكی تاریك ،له‌به‌ر ده‌روازه‌ی به‌هه‌شت ئه‌وه‌ستێت وئاواز ده‌خوێنێت “،مه‌به‌ستی ئه‌وه‌نیه ،كه قۆناغه‌كانی ژیانی (چكاوك)فێربێت .به‌ڵكو ئه‌یه‌وێت به‌هۆی یاده‌وه رییه‌كان و ئه‌و هه‌ستانه‌ی كه وشه‌كان ده‌جوڵێنێت ،حاڵتێكی تایبه‌تی له‌ژیانی ده‌روونی ،له خوێنه‌ردا دروست بكات (30).
ئه‌گه‌ر به‌وردی ڕۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ) بخوێنینه‌وه چه‌ندان ڕسته‌وپه‌ره‌گرافی تێدایه كه‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن نوسه‌ر به‌ته‌كنیكی گێڕانه‌وه چۆن ده‌سه‌ڵاتی(وێنه‌و خه‌یاڵ) ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌رمێژوو كه‌تواردا هه‌ر وه‌كو له یه‌كێك له وێنه هونه ریه‌كاندا ده‌ڵێت:
“په‌لكه زێڕینه‌ی بیره‌وه‌ریی له‌نیگایه‌وه ده‌كشاو ته‌لیسمه‌ته‌می تاریك وه‌ك ئاوێنه له‌فه‌زای ئاسۆییا سه‌ده‌هاوێنه‌ی له‌ڕوانینیدا ئاوێته‌كرد…(31)یان له نمونه‌یه‌كی تردا ده‌لێت :”له‌فۆتۆی سروشته‌وه مۆمیای زه‌مه‌نی ئاوێته‌ی ده‌بوو..به‌ودیمه‌نانه‌وه شێی ڕابردووی له‌سه‌ر گرمۆڵه ده‌بۆوه …ڕوانینی ببوه زه‌خره‌فه‌و له‌هه‌ر پزیسكێكه‌وه كاره‌ساتێكی ده‌دیه‌وه ..سه‌دان وێنه تێكه‌ڵاوده‌بوون .وه‌ك ئاوێنه‌ی ترسناك ده‌یخسته‌وه ناوبێشكه‌ی بوونه‌وه..(32).
لێره‌وه ده‌گه‌مه ئه‌و بڕوایه‌ی كه(خه‌یاڵ ووێنه )دوانه‌یه‌كی تێكهه‌ڵكێشن و لێك جیانه كراوه‌ن له‌گه‌ڵ (كێشه)دا ئاوێزانن وبه‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌رپه‌ره‌گرافێكی ئه‌م ڕۆمانه ڕوون ده‌بێته‌وه (گێڕانه‌وه ) له‌ڕێی (خه‌یاڵ ووێنه ) وه چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌نده گه‌نجینه یه‌كی به به‌هایه .
3/به‌كێشه‌كردنی ئاسته‌كانی (زه‌مه‌ن وشوێن)/
له‌م ڕه‌هه‌نده‌ی(كێشه‌ی گێرانه‌وه )دا ،گه‌مه‌یه‌كی زۆر خێرا‌و هونه‌ریانه ده‌بیندرێت كه له‌ڕووی ڕیتم وتیمپۆی نووسینه‌وه ،شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ه،گێرانه‌وه له‌سه‌رئه‌م ئاسته‌ی دا هێنده ته‌لیسماویه هه‌ست به‌گۆڕینی(زه‌مه‌ن و شوێن)ناكرێت له (شاخ ،وڵاتانی رۆژئاوا‌و شوێنه‌كانی تر..)،هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش بوو نه‌م توانی “دوانه‌ی زه‌مه‌ن وشوێن “له یه‌كتری جیابكه‌مه‌وه به‌وه‌ی كه‌زۆر ده‌رگیر وتێكه‌ڵن .
له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌دا هه‌ست ده‌كه‌یت جادووت لێكراوه ،له‌پڕشت رووده‌ده‌ن له‌شوێنێك بۆشوێنێكی تر‌و له‌زه‌مه‌نێك بۆزه‌مه‌نێكی تر ڕووداو گه‌لێك ڕووده‌ده‌ن و زنجیره‌كان پێش ده‌خه‌ن ،ئه‌م رۆمانه شوێن گۆڕكێ و زه‌مه‌نی زۆری تێدایه كه‌ئاسان نیه هه‌موویان ده‌ست نیشان بكه‌م. به‌ڵام ده‌توانم ئاماژه به‌هه‌ندێكیان بكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی واده‌رده‌كه‌وێت دووانه‌ی(زه‌مه‌ن وشوێن)زاده‌ی ئیقا ع وبیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵ ووێناندنه‌كانی سروشتی كوردخۆیه‌تی ،بۆیه‌ناویشم ناون به‌كێشه‌چونكه له‌ڕاستیدا تاوه‌كو ئه‌مرۆ كه‌ش (كێشه‌ی شوێن وزه‌مه‌ن )له‌زاكیره‌ی هه‌رتاكێكدا به‌شێوازی جۆراوجۆر ماون و په‌یوه‌ندی ته‌نگاته‌نگیان هه‌یه‌و مه‌حاڵه به‌بێ هیچ هۆیه‌ك وله‌خۆوه دروست بووبن،به‌ڵكو كێشه‌ی ڕیشه‌یی و ووجودی ئێمه ن له‌م نیشتمانه‌داو له زه‌مه‌نه جیاوازه‌كانداو له‌لای نووسه‌ریش به‌یه‌كێك له‌جۆره‌كان ئاماده‌یی هه‌یه‌و له‌تابلۆیه‌كی هونه‌ری دا خۆی نمایش كردووه..چونكه له (هونه‌رداجوڵه‌یه‌كی ناجوڵه‌یه)(33)وجوانترین ڕه‌گه‌زله‌وكارانه‌داهه‌میشه زیندوویه‌تیانه وپه‌یوه‌سته به هونه‌ری شێوه‌كاریه‌وه (34)”لوسینق”ده‌ڵێًت:”رۆمان هونه‌ری زه‌مه‌نه ،نمونه‌یه‌كه وه‌كو مۆسیقا “(35″وه‌هه‌روه‌وها د.عبدالملك مرتاچ ده‌ڵێت:”زه‌مه‌ن،شه‌به‌حێكی وه‌همی ترسێنه‌ره ..(36)
له‌رۆمانی ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ دا ،زه‌مه‌ن زۆر خێرا ده‌ڕوات ناتوانین لێی غافڵ بین ،ڕووداو له‌دوای ڕووداو دێت و (شوێن وزه‌مه‌ن )ده‌گۆڕێت …كه‌به‌زمانی د.عبدالملك مرتاچ (تۆڕی گێڕانه‌وه )دروستده‌كات له‌هه‌مان كاتدا ئاراسته‌كانی (زه‌مه‌ن وشوێن )یش دیاریده‌كات .
هه‌ربۆیه ئه‌م رۆمانه توانیویه‌تی له‌م ئاسته‌شدا كێشه‌ی قوڵ‌و فه‌لسه‌فی نمایش بكات وخۆی به كێشه بكات وبایه‌خ وگرنگی خۆیمان بۆده‌ربخات ……
4/به‌كێشه‌كردنی (كاره‌كته‌ر)/
له‌م ئاسته‌دا ئه‌وه‌ی لای من كه‌زۆر شایانی سه‌رنج و لێوورد بوونه‌وه‌بوو ،ئه‌وه‌بوو كه‌له‌م رۆمانه‌دا (ئاوێنه‌ی بووركانی ژه‌نه‌ڕاڵ)دا،كه‌سایه‌تی زۆر‌و زه‌به‌ندوجۆراوجۆروفره‌بووكه‌هیچ كام له‌م كاره‌كته‌رانه له‌یه‌كتر نه‌ده‌چوون و خاوه‌نی ده‌نگی جیاوازی خۆیان بوون كه‌ئه‌مه‌ش به‌لای منه‌وه یه‌كێك بووله‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ربوونی (كێشه)ی گێرانه‌وه له‌لای كاره‌كته‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و رۆمان نووسانه‌ی كه‌كه‌سایه‌تیه‌كانی به‌یه كزمان قسه ده‌كه‌ن خۆئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌كه‌شی شاعیر بێت ئه‌واهه‌مووكاره‌كته‌ره‌كان (وه‌كو شاعیر) قسه‌ده‌كه‌ن ….
به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌و به‌پێویستی نازانم هیچی له‌باره‌وه بلێم ئه‌وه‌یه كه كه‌سایه‌تیه‌كان خۆیان له یه‌كتری جیاده‌كه‌نه‌وه وه‌كو:
*كاره‌كته‌ری ژه‌نه‌راڵ/
(…)-ده‌بێت پێشمه‌رگه فێری سه‌ركه‌وتن بێت …زۆزك له‌ئه‌ستۆتاندایه ده‌بێت بیگرته‌وه ..(37)
*كاره‌كته‌ری رۆژنامه‌نووس/
_چۆن ئه‌وسه‌ركه‌وتنه‌تان له‌كێوه ڕه‌ش به‌ده‌ست هێنا ؟
-بارزانی له شه تڕه‌نجدا له جیهان ده باته‌وه ؟(38)
*كاره‌كته‌ری پێشمه‌رگه/
-پێشمه‌رگه‌یه‌ك /
_سه‌رۆك قومبه‌له‌یه‌كم فڕێدایه ناوجێبه‌كه‌یان وسیانم لێكوشتن و بون به قه‌ره‌بروت.
_سه‌دان پێشمه‌رگه/
_سه‌رۆك ڕێگه‌مانبده ده‌چین لوتكه‌كه ده‌گرینه‌وه (39)
*كاره‌كته‌ری ژنێكی لادێی /
-سه‌رۆك كوڕكه‌م گیراوه من به شیری خۆم په‌روه‌رده‌م كردووه و شاری نه‌دیوه ..(40).
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه بڕێكی زۆر كه‌من له‌وچه‌نده‌ها دیالۆگانه‌ی كه‌كه‌سایه‌تیه زۆر وناودارو سیاسی و پێشمه‌رگه‌و رۆژنامه‌نووس و ژن و…..رۆڵیان له گێڕانه‌وه‌و به‌كێشه‌كردنی ئه‌م رۆمانه‌داهه‌یه وهه‌رخۆشیان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئایا له سه‌ر ئاستی كاره‌كته‌ر رۆمانی(ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ)كه‌نووسه‌ره‌كه‌ی “كاك صلاح جلال”ه خاوه‌نی كێشه‌ی گێڕانه‌وه‌یه یان نا؟!!!
لیستی سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان
1)پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق – كتێبی دووهه‌م –نووسینی (بابه‌ك ئه‌حمه‌دی) ،وه‌رگێڕانی (مه‌سعوود بابایی)،له‌بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵنه‌وه‌ی فیكریی وئه‌ده‌بی نما زنجیره (56)چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2005 ل124
2)هه‌مان سه‌رچاوه –كتێبی یه‌كه‌م ل23
3)رۆمان چییه؟نووسینی (كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر)،وه‌رگێرانی (جه‌واد مسته‌فا)،پێداچوونه‌وه‌ی (هه‌ژارڕه‌حیمی )،ده‌زگای توێژینه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی –زنجیره‌ی كتێب (226)چاپی یه‌كه‌م 2008ل75
4)نڤیسیار “1”،كۆمه‌ڵێًك بابه‌تی تیۆری –رۆمان وجیهانی مۆدێرن –نووسینی ئاندرۆفین بێرگ،ده‌زگای چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس –زنجیره‌ی رۆشنبیریی چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2004ل123
5)رۆمان چییه ؟هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووتر73
6)فی النڤریه الروایه-بحپ فی تقنیات السرد-تالیف د.عبدالملك مرتاچ –عالم المعریفه 240كانون الاول 1998ص16
7) هه‌مان سه‌رچاوه‌ص27
8) هه‌مان سه‌رچاوه‌ص27
9) هه‌مان سه‌رچاوه‌ص27
10) هه‌مان سه‌رچاوه‌ص37
11) هه‌مان سه‌رچاوه‌ص66
12) هه‌مان سه‌رچاوه‌ص15
13) النص الروائی (تقنیات ومناهج)تالیف بیرنار فالیگ،ترجمه د.رشید بنحدو منشورات
Nathan Paris 1992
14) هه‌مان سه‌رچاوه‌ص38
15)پێكهاته‌و راڤه‌ی ده‌ق –كتێبی یه‌كه‌م -هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووترل33
16)ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ووتاره‌كه‌ی سعید یقگین-،(فی المصگلح السردی العربی )كه له ئه‌نته‌رنێت دا بڵاو بۆته‌وه .
17)گۆڤاری ئاینده ژماره 47 ی ساڵی 2003(گێڕانه‌وه‌و ئاماژه نادیاره‌كانی به رله ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند)نووسینی ئاوا ت محه‌مه‌د ،ل47″له په‌راوێزه‌وه”
18) هه‌مان سه‌رچاوه‌ل26
19)ڤیكۆو فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو(لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاریی –ڕه‌خنه‌ییه نووسینی (كامه‌ران محه‌مه‌د)سلێمانی 2006ل54
20) هه‌مان سه‌رچاوه‌ل55
21)هه‌مان سه‌رچاوه‌ل70
22) هه‌مان سه‌رچاوه‌ل70
23) هه‌مان سه‌رچاوه‌ل97
24) هه‌مان سه‌رچاوه‌ل97
25) هه‌مان سه‌رچاوه‌ل119
26)رۆمانی ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ نووسینی صلاح جلال ،سلێمانی چاپی یه‌كه‌م 2011ل15
27) هه‌مان سه‌رچاوه‌ل17
28)ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه له‌میوزیكدا نوسینی سیدنی فنكلیشتاین وه‌رگێڕانی ستاركریم پیاچوونه‌وه‌ی ع.ج.سه‌گرمه ،ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م –چاپی یه‌كه‌م –سلێمانی 2005ل11-12
29) هه‌مان سه‌رچاوه‌ل12
30) هه‌مان سه‌رچاوه‌ل10
31)رۆمانی ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووترل49
32) هه‌مان سه‌رچاوه‌ل159
33)وێنه‌كێشان چییه؟-كۆمه‌ڵه وتار-نووسینی ستارقادر ،له‌بڵاوكراوه‌كانی بزاڤی رۆشنبیریی سلێمانی زنجیره‌ی ژماره”16″چاپی یه‌كه‌م 2006ل131
34) هه‌مان سه‌رچاوه‌ل131-132
35)فی نڤریه الروایه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووتر ص199
36) هه‌مان سه‌رچاوه‌ص199
37) رۆمانی ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووترل17
38) رۆمانی ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووترل18-19
39) رۆمانی ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووترل21
40) رۆمانی ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشووترل101
به‌دو ژماره‌ی رۆژنامه‌ی خه‌بات ژماره(3849 )له12/ئابی 2011 و ژماره(3855 )له19/8/2011 بڵاوبۆته‌وه