بازگر له نێوان گوتار و گوماندا
ئه‌گه‌ر شیعر گه‌ڕان بێت به دوای تێكشكاندنی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له واقعدا هه‌یه و سه‌رله نوێ دروست كردنه‌وه‌ی به ستایلێكی نوێ له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كی ستاتیكیدا ئه‌وا بازگر هه‌وڵێكه بۆ دروست كردنی وێنه‌یه‌ك كه ده‌توانێ له ڕوی وێناندنه‌وه فره ده‌لالاتی له وێنه‌ی جۆار و جۆر به‌رهه‌م بهێنی خوێنه‌ر بباته شوێنێك كه له ڕوی ماناوه هه‌ست بكات كه ماناكان لێره جیاوازن و وێنه‌كان تابلۆیه‌كن كه بازگر به دیواری نه‌ستدا هه‌ڵی واسیوه ده‌توانی به‌م ڕامانه چێژێكی تایبه‌ت وه‌ربگرێ , بازگر ده‌یه‌وێ ووشه بكاته سه‌وزاییه‌ك كه ماناكانی ژیانی تیا بخوێنیته‌وه و هارمۆنیه‌ك ببینێ كه بۆ هه‌ر دالیك فره‌مه‌دلولی بۆ هارمۆنیه‌ك دروست بكات كه له‌ڕێ‌ی بیستنه‌وه هه‌ست به مۆسیقایه‌ك بكه‌ی كه جوانی به‌شێك بێت له ده‌ربڕین , بازگر له شیعره‌كانیدا كار له‌سه‌ر زمان به شێوه‌یه‌كی ساده ده‌كات كه بتوانرێ سمولۆژیایه‌ك به‌رهه‌م بهێنێ كه ساده‌یی زۆر مانا بدات به ناوه‌ڕۆك و به ئاسانی زمان ڕۆڵی خۆی ببینێ هه‌ر بۆیه من كاتێك ده‌قێكی بازگر ده‌خوێنمه‌وه وا هه‌ست ده‌كه‌م بازگر خۆی نمایش ده‌كات به‌و شێوه‌یه‌ی كه له دنیا بینی ئه‌ودا هه‌یه واتا ئه‌و بازگره‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ده‌بینم زۆر جیاوازه له‌و بازگره كه له ده‌شته‌كانی ده‌قدا ده‌یبینم ئه‌و توانیویه‌تی پێمان بڵێ من دوو كه‌سم كه به‌هه‌ر دیوێكدا ده‌بمه بازگرێك كه بڕ بێت له مرۆڤ دۆستی لێره له شیعره‌كانیدا و له‌وێ له وتاره‌كانیدا به‌ڵام من ده‌مه‌وێ له دنیای شیعردا به دوای هه‌قیقه‌تی مرۆڤێكدا بگه‌ڕێم كه پڕه له ده‌رگا بۆ چونه ناو باخچه‌كانه‌وه كه پڕه له په‌نجه‌ره بۆ سه‌یركردنی دنیا خۆ ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆك بریتی بێت له به‌رهه‌م هینانی گوتارێكی پڕ مانا ئه‌وا بازگر له هه‌وڵێكی به‌رده‌وامدایه بۆ به‌رهه‌م هێنانی گوتارێك تایبه‌ت به خۆی تا بتوانێت منی خوێنه‌ر ئاشنا بكات به جۆرێك له گوتار كه بتوانم زمانم فراوانتر بێت و له دیو ئه‌م وێناندن و مانا فراوانه‌ی ئه‌م گوتاره‌وه دنیایه‌ك بۆ خۆم دروست بكه‌م به‌رده‌وام هه‌ست به ئاسوده‌ی بكه‌م له ناو ده‌ق و ووشه‌ی بازگردا ببمه خولقێنه‌ری دنیایه‌كی تر له‌و دیو دنیاكه‌ی بازگره‌وه كه پێ ی به‌خشیوم ئالێره‌وه ده‌توانم بڵێم شیعره‌كانی بازگر توانیویه‌تی تا ئاستێكی باش دور بكه‌وێته‌وه له‌و جۆره نوسینانه‌ی كه باون و وه‌هه‌وڵ بدات بۆ به‌رهه‌م هێنانی ڕێچكه‌یه‌ك كه
دنیا به‌و شێوه ته‌فسیر بكات كه خۆی ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته شوێن و كاتێك كه جیاواز له‌و شوێن و كاتانه‌ی كه ئه‌م ته‌رزه شیعره‌یه باوه‌ی هه‌یه شتێكی ترمان پێ ببه‌خشێ ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ده‌قه‌كانی بۆ دنیا بینیه‌كی نوێ.. بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی بازگر ێویسته دێڕ به دێڕ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ مه‌به‌ستی من له‌م نوسینه‌دا ئه‌وه بوو كه به گشتی قسه له‌سه‌ر ده‌قه شیعریه‌كانی بكه‌م وه‌ك پێشه‌كیه‌كی كورت كه ده‌توانم بڵێم بازگر هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی دنیایه‌ك كه ره‌نگ كرا بێت به جوانیه‌كان و به‌رهه‌م هێنانی جۆره زمانێك كه خۆی بدوێ و بنیات نانی گوتارێك تایبه‌ت به‌خۆی كه به‌گشتی بتوانێت هه‌وڵێكی به‌رده‌وام بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دنیایه‌ی كه بڕبێت له جوانی و مۆسیقا و ڕه‌نگ وه بتوانێت به‌رده‌وام بمانخاته ناو چوارچێوه‌كانی (گومانه‌وه) تا جۆره پرسیارێك دروست بكه‌ین له نێوان جوانیه‌كاندا… ئه‌م (گومانه )ه‌ی بازگر پڕ ده‌بێت له پرسیار كه ده‌كرێ خوێنه‌ر بۆ وه‌ڵامی پرسیاری گومانه‌كان دنیایه‌كی تر به‌رهه‌م بهێنێ .
سه‌نگه‌ر قانع مارف