تا مانگ روخساری نه‌بردووی بۆنی رۆحتم پێ ببه‌خشه
روناكی له‌ناو ده‌به‌م،
بۆ هه‌میشه
ده‌رگاكان به‌كراوه‌ی جێده‌هێڵم
نیشتمانێك دروست ده‌كه‌م
پڕ له تۆ.
*****
هه‌موو كچێك ده‌به‌م بۆ دۆزه‌خ
ئه‌م ژیانه توڕ هه‌ڵده‌ده‌م،
به‌هه‌شت له‌به‌رده‌رگای تۆ
دروست ده‌كه‌م.
*****
بێده‌نگی هه‌راسان ده‌كه‌م و
به بێده‌نگی داده‌نیشیم،
تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ست ده‌كه‌یت
ئه‌وه منم .. هاتووم.
*****
دێمه ناو دارستانه چڕه‌كه‌ی دڵت و
یه‌ك به یه‌كی گه‌ڵاكان ده‌ژمێرم
پێچه‌وانه‌ی زه‌مه‌نی نائومێدی ده‌دۆزمه‌وه
ناوی ده‌نێم:
عه‌شق
*****
گوڵێكم هێناوه لای گوڵفرۆشه‌كه‌ی شار
ئه‌وه تۆ له‌كوێی؟!
ته‌نها من نا
گوڵه‌كه‌ش چاوه‌ڕێت ده‌كات.
*****
جگه‌ره‌یه‌ك داده‌گیرسێنم و
روخسه‌ت له په‌رستنت وه‌رده‌گرم
نه‌وه‌ك بێ‌ئاگا بم له بێزاربوونی تۆ.
*****
چۆله‌كه‌ی سه‌ر ئه‌م روحه
هه‌ڵده‌فڕێنم،
پڕی ده‌كه‌م له بۆنی به‌یانیان،
******
شار به بۆنی تۆ.. ده‌ناسمه‌وه
شه‌قامه‌كان به پیاسه‌ی ده‌م ئێواران ئه‌پێچمه‌وه
ناونیشانه‌كان چیتر ناخوێنمه‌وه
خۆم خامۆش ده‌كه‌م له‌به‌رده‌م گوڵ
دووربوون له تۆ هه‌موو شتێكم بیر ده‌باته‌وه،
به‌ڵام “تـــۆ” نا.
*****
رێگایه‌كم نیه بۆ گه‌ڕانه‌وه
ئێستا من پیسترم له‌وه‌ی ده‌یزانی،
تۆ مه‌مبه‌خشه
تاهه‌میشه له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره دابنیشم
چاوه‌ڕێی گه‌رانه‌وه‌ت بكه‌م.
*****
به‌یانیه‌ك داوای لێبوردنت بۆ ده‌نێرم،
چیتر نامه‌ت بۆ نانێرم
خه‌ونت پێوه نابینم
ژیانت به‌خۆمه‌وه سه‌رقاڵ ناكه‌م
داوات لێ ناكه‌م كراسی پیرۆزه‌یی له‌به‌ربكه‌ی
چیتر داوای سه‌یركردنی زولفت ناكه‌م
چه‌تره‌كه‌ت هه‌ڵبگره‌وه
ئیتر پیاسه‌ی به‌رباران ناكه‌ین،
ئه‌و به‌یانیه مژده‌ی مردنم وه‌رگرتووه.
*****
به‌فر ده‌بارێ
ئاگرێكم پێیه،
ده‌سته‌كانت له كوێن!!
*****
خودا نیشتیمانی لێ سه‌ندم،
به‌هره‌یه‌كی پێدام
به‌هره‌م له‌خوداوه هه‌یه‌و هه‌ست ده‌كه‌م
ده‌توانم له دووره‌وه بۆنت بكه‌م.
*****
سه‌فه‌ر ده‌كه‌م
كه‌س نیه پێم بڵێ
كه‌ی ده‌گه‌ڕێیته‌وه؟!
ئاگات له خۆت بێت؟!
وا هه‌ست بكه كه‌سێك چاوه‌ڕێت ده‌كات.
*****
من ئیره‌یی به مانگ ده‌به‌م
ئیتر چۆن ئیره‌یی به تۆ نه‌به‌م !!
*****
من هه‌موو كات ده‌گریم
هه‌میشه لێت ده‌پاڕێمه‌وه
تۆ ئه‌وكاته ده‌گریت
ده‌سته‌كانت به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆ ئاسمان و
له خوا ده‌پارێیته‌وه،
خودایه چیم هه‌یه بیده به‌و
تا ده‌سته‌كانی ماندوو نه‌بێت
ئه‌وه‌نده لێت بپارێته‌وه
فرمێسك روخساری نه‌شێوێنی
فریشته‌كانیش نه‌گریێنێ.
*****
پرسیار شێتی كردم،
هه‌ندێك وشه‌م فێر بكه
نه‌بونیم لای تۆ، كوێری كردووم
ئاوێنه‌یه‌كم پێ ببه‌خشه،
*****
دوێنێ هاتمه‌وه
تارمایی دڵه ماندووه‌كه‌ت
شاری داپۆشیبوو
زۆر گریام
شه‌قامێك له‌خه‌وی كردم،
ئه‌رێ “چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ی”؟!
*****
بمبوره،
له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌تدا داده‌نیشم‌و
پێكه‌وه تاڵه سپیه‌كانی قژم ده‌ژمێرین
*****
له حه‌وا ده‌پرسم:
ئه‌و چۆن رێی كه‌وته ژیان؟
ئه‌و به‌هه‌شتی به كام ره‌نگ ده‌وێت؟
ئه‌و چی ئه‌كات له هه‌موو شوێنێك؟
له‌كوێ ده‌زانێت كه بێده‌نگه؟
كام شه‌قام منی دێنێته به‌رچاو؟
كام ره‌نگی ئێواران خه‌مناكی بیر ده‌باته‌وه؟
ناسینی ژیان چه‌نده بێئومێدی كردوه؟
*****
نشتیمانی من ئه‌وێیه كه دڵم تیدا جێهێشت،
نه‌ك ئێره
*****
ئه‌زه‌لی ئه‌م عه‌شقه
ده‌مێكه منی كردووه به كۆیله،
كه ته‌نها چاوه‌ڕێی به‌هار ده‌كه‌م
تا چه‌پكێك نێرگزت بۆ بێنم.
له‌پایز، باخێك دێنمه ماڵه‌وه
له‌به‌رده‌م وێنه‌كه‌تدا هه‌ڵی ئه‌وه‌رێنم.
*****
ئیشی من شكاندنی باڵی ئه‌ستێره‌كانه
تا خه‌ون بینینیان بیر به‌رمه‌وه،
ئیشی من بێزاركردنی ژیانه
تا ئه‌م جه‌سته‌یه‌شم لێ وه‌رده‌گرێته‌وه،
*****
ره‌نگه له‌وێ نه‌بم
گوێم له ده‌نگی پێیه‌كانت نه‌بێ
ئه‌وكات نابینابم
خۆڵی به‌رده‌رگاتان بم
فارگۆنه‌كه‌ی ژیان چاوه‌ڕێم نه‌كات،
مردن زۆر په‌له‌م لێ بكات
ئه‌وكاته‌ی ده‌بیت به‌گوڵێك
له‌نێو باخی باخه‌وانیكی خۆشبه‌خت،
ئای ده‌بێت ئه‌و باخه‌وانه!
چه‌نده تامه‌زرۆی وه‌ستانی ژیان بكات؟!
*****
“بیرت ده‌كه‌م”
له‌م وشه‌یه گه‌وره‌ترم شك نه‌برد بۆت بنێرم.
*****
9/1 ئه‌و رۆژه بوو
بووم به پادشا
دوای ماوه‌یه‌ك بوومه‌وه به گه‌دا.
*****
سه‌رسامم به روخسه‌تی خۆر له مانگ،
ده‌زانم كه خۆر هه‌ڵات
شه‌و مانگ ده‌گه‌ڕێته‌وه،
بێزارم له روخسه‌تی تۆ
چونكه جێهێشتنی تۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نیه.
*****
زه‌وی چه‌نده گه‌وره‌یه، ده‌جوڵێته‌وه
ده تۆش ره‌نگی ژیان بنوێنه
جارێك ئاوڕ بده‌ره‌وه
جه‌سته‌یه‌كی ماندوو
مردوویه‌ك
له گۆڕ هه‌ڵاتوویه‌ك
به‌ره‌نگی كفنه‌وه
له ته‌زیووی ئه‌م عه‌شقه
له‌به‌رپێتدا ره‌ق بۆته‌وه.
******
ده‌نگێكم گوێ لێیه
وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه تۆیت.
******
29/7/2011
كه‌ركوك