شێعرێك بۆ ته‌نیایی خه‌ڵكی دونیا
ن: مینا اسدی
و: پیمان
ب
وه‌ك بۆمب
وه‌ك برنج
وه‌ك باڕوت
خه‌ون و خولیای ده‌ریای له‌سه‌ردا بوو ماسی
خه‌ون و خوایلیای ده‌ریام له‌سه‌ردا بوو
شانیدایه به‌ر كابووسی زۆنگاو
شانم دابه به‌ر كابووسی زۆنگاو
به له‌ته نانێك ڕازی بوو
منیش ڕازی
تۆ بووی كه خۆت بۆ ڕانه‌گیرا.
له‌خه‌ودا بووم
كابووس بوون خه‌ونه‌كانم
له‌خه‌ودا وه‌به‌ر قامچیت دام
تۆ ده‌ستت پێكرد
به بۆمب و
برنج و
بارووت
برسی بووم من
برسی بووم
پێ په‌تی
سه‌رگه‌ردان
به كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕام
ده‌گه‌ڕام
ڕووخابووم من
ڕووخاو
له وێرانی مناڵه‌كانم
له وێرانی ژنه‌كانم.
پیاوه‌كانمت له‌پێشتردا بردبوو
گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك له ئارادا نه‌بوو
نا ته‌نانه‌ت
كراسێكیش بۆ بۆن پێوه كردن
بۆچی ئاشتیم نه‌ده‌ویست
ده‌مویست
شه‌ڕ ئه‌نگێز نه‌بووم
ئاشتی خواز بووم و
گۆشه‌یه‌ك له خاكی دنیا
-بچووك-
بۆئه‌وه‌ی تیا ئۆقره بگرم و
ڕواڵه‌ته‌كانی تیادا بێنمه‌وه به‌ر زه‌ین
تاریك و تێكه‌ڵ بوون وێنه‌كان
-وێنه‌كان له‌پێشدا سووتابوون
سوتاندبووتن-
به كابووسه‌كان ڕازی بووم
به كه‌مێك
به‌كه‌م
به تۆزێك
به قه‌تره
ته‌نیا تا ببم
نه‌تهێشت.
…
له‌خه‌ودا بووم و
دێته‌وه بیرم
ئه‌و ده‌شته كاكی به كاكیه خامۆشه
دێته‌وه بیرم
ده‌سته‌كانی
چاوه‌كانی
ڕوانینه‌كانی
مناڵی و
تازه لاوێتییه‌كه‌یشی
ده‌رس و ده‌ور و كتێبه‌كانی
كارنامه‌كه‌ی
ورد و خاش بوون
له‌سه‌ر مینه چێندراوه‌كانی تۆ بوو.
تۆ مینت چاند
تا من دروێنه بكه‌ی
كردیشت
بێ ده‌ست و پێ
بریندار و دڵ شكاو بووم،
به‌ڵام
نه‌موت.
نه وتم
“ئه‌رێ” و
نه وتم
“نا”
هیچم نه‌وت
شادمان نه‌بووم به‌ڵام
ساده و ساویلكه بووم
ڕازی بووم به بوون
به هه‌ناسه‌دانێك
سینه‌م پڕده‌كرد
له بۆگه‌ن و باروت
چه‌كمه‌كان
چه‌كمه‌كان
چه‌كمه‌كان
قاقای سه‌ربازان و
باخه‌وێرانه‌كان.
ڕازی بووم
به بوون
تۆ ڕه‌زایه‌تت نه‌دا
ده‌نگم ده‌رنه‌هات
گه‌رووم به‌خۆی وت:
“بێده‌نگ… وست”
داخرا.
ده‌سته‌كانم به‌خۆیان وت:
“بیده‌نگ… وست”
بێ جووڵه مانه‌وه.
پێیه‌كانم به‌خۆیان وت:
“بێده‌نگ… وست”
ڕاوه‌ستان.
به‌ڵام تۆ
نه‌مایته‌وه
ڕانه‌وێستای
وه‌شاندت
وه‌شاندت
وه‌شاندت
ته‌قه‌ت له ته‌نیایم كرد
ته‌قه‌ت له بێده‌نگیم كرد
من
نه شه‌ڕم ده‌ویست و
نه نركه‌ی تۆپ و تانگه‌كانی تۆ
ده‌مویست
له زه‌ویه بچووكه‌كه‌مدا
گه‌شه‌ی نه‌مامه‌كانم
ببینم
تۆ نه‌تهێشت.
…
پیاوێك كه ڕاده‌برد
ده‌یتوانی
ئه‌رێ ده‌یتوانی
هه‌مان ڕێبواری ڕزگار كه‌ر بێت
هه‌ڵقوڵینی سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕوون بوو پێكه‌نینه‌كانی
-نه‌ك نه‌جات ده‌ری هه‌موو زه‌وی
ڕزگاركه‌ری ته‌نیایی من-
مه‌مكه‌كانم كوشت به‌ڵام
تا نه‌یانه‌وێ
مه‌مكه‌كانی كوشت
تا نه‌یانه‌وێ
لێوه‌كانم كوشت
تا نه‌بینن
وه‌س وه‌سه‌ی ئه‌وچاو و لێوانه
خه‌واندمن
به لای لایه‌ی ترس
خه‌واندمن
ده‌مویست
ده‌یویست
ده‌یتوانی
خه‌ونێك چێ بكات
له كابووسه‌كانم
تا حزووری مه‌رگ ئاسان بكاته‌وه
تا ئیتر ده‌مم
له‌به‌ر ترس و خۆف
…
نه‌متوانی
نه‌یتوانی.
…
له مه‌یدانا نه‌بوو
ڕۆنیشتبوو
به‌جامێك شه‌راب به‌ده‌سته‌وه و
دارێكی باریكه‌ڵه
له‌تیرڕه‌سی ڕوانینیدا
له‌مه‌یدانا نه‌بوو
نه جاسوس
نه قاره‌كان
به بۆمب و
برنج و
بارووته‌وه
داڕژایته سه‌ری
به باوه‌شی كورسیه‌كی گوێ شه‌قام
ڕازی بوو
ده‌ست له‌ژێر سه‌ردا
چاو له ئاسمان
ئه‌ستێره ئه‌ژمێرێ
له چاوه‌ڕوانی موعجیزه‌ی خه‌و دا
نه‌تهێشت
به‌كه‌م ڕازی بوو به‌ڵام
تۆ
نه‌تهێشت
بێده‌نگ بوو
له كۆڵاندا
له شه‌قامدا
له مه‌یداندا
ده‌نگی ده‌رنه‌ده‌هات
بێده‌نگ بوو
زمانی بوو
به‌ڵام زار داخراو
بێ شمشێر و تیغ
له كالانیشدا
تۆ له زمانی به‌ستراویش ترسای
ده‌رۆیشت
بێ ورته
بێ سریوه و ده‌نگ
ڕام و له‌سه‌ر خۆ
بێ خه‌ون و رۆئیا
له په‌یكه‌ره‌ی تۆ بێ ڕۆح و گیانتر
به‌ڵام تۆ نه‌تهێشت
نه‌تهێشت
تۆ نه‌تهێشت
لێت دا
لێت دا
لێت دا
…
ده‌ترسا
له چراكان
كه ئیتر دانه‌گیرسابوون
له‌و سێبه‌رانه‌ی كه هه‌ڵده‌هاتن
له دیواره‌كان
كه داده‌ڕمان
ده‌ترسا
ته‌نانه‌ت
له شانه‌كانی من
كه میوانداری گریانه‌كه‌ی بوو.
ئاشتیم ده‌ویست من
خوازیار بووم نه‌مرم
ده‌مویست تا بژیم
له‌م دنیایه‌دا
له‌م دنیایه‌ی وا تۆ كردوته
به گۆڕستانێ بێ نوور و خامۆش
ده‌مویست هه‌ناسه هه‌ڵكێشم و
به‌رده‌وام بم
ده‌یویست هه‌ناسه بدات و
به‌رده‌وام بێت
ده‌مویست له‌سه‌ر زه‌وی بم و
بڕوانم
تامه‌زرۆی مانه‌وه بووم من
ته‌نانه‌ت
له زۆنگاو و
بیابانیشدا
به‌ڵام تۆ نه‌تهێشت.
…
خولیای ده‌ریای له‌سه‌ردا بوو ماسی
خولیای ده‌ریام له‌سه‌ردا بوو
نه‌به‌زی له كابووسی زۆنگاو
نه‌به‌زیم له كابووسی زۆنگاو
ئه‌وه تۆ بووی
تاقه‌تت نه‌هێنا
چنگ ئاوشی كه‌سانی تر بوویت و
منت فیدا كرد
به‌كه‌م ڕازی بووم
به‌كه‌م ڕازی بوو
تۆ هه‌ر ڕازی نه‌بووی.
كه‌سێكم نه‌كوشتبوو
كه‌سێكم نه‌كوشتبوو
ته‌نانه‌ت هاوسایه‌كم
به وته‌ی ناشرین
ئازار نه‌دابوو.
مناڵه‌كانم
به چاوی بێ سۆماوه
له داڵانه تاریكه‌كاندا
فه‌رشی ژێر پێی تۆیان چنی
ژنه‌كانم
له چارداخه كورته باڵاكاندا
كراسی هه‌وریشمینی جێژنه ڕه‌سمیه‌كانی
تۆیان دوری
پیاوه‌كانم
بۆ بێ عه‌داڵه‌تیه‌كانت
تاقی نوسره‌تیان لێدا و
كچه‌كانم
چه‌كمه خوێناویه‌كانی تۆیان
له پاكی كانیه‌كاندا
شۆرد.
به ڕووتدا نه‌وێستامه‌وه
له ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ردا ون بوم
تا نه‌مبینی
تۆ گه‌ڕای
گه‌ڕای
گه‌ڕای و
دۆزیته‌وه و
دامته به‌ر زلله
بلۆقه‌كانی بن پێم
مۆری قامچیه‌كانی تۆ بوون
له ترسی پیلانه‌كانت
شێعره‌كانم
له ئه‌وین و
به‌رابه‌ری و
ئازادی داته‌كاند.
خه‌وتبووم
خه‌وتبووم
كه به بۆمب و
برنج و
بارووت
خه‌وت زڕاندم
بانگت كردمه مه‌یدان
قسه‌ی من شه‌ڕ نه‌بوو
نه شه‌ڕ و
نه ئه‌ڕته‌ش
تۆ قورقوشمی تواوه‌ت كرده زارمه‌وه و
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌مت
له شاره‌كان و
دێیه‌كان
به‌ره‌و بیابانه به‌ڕه‌هووته‌كان
تاراند.
من…
من تۆم له‌و په‌نجێره‌ی ڕوو به جیهانه‌وه دیت
كه ده‌هاتی و
وێرانت ده‌كرد و
من و
مناڵه‌كنم و
وڵاته‌كه‌مت
به ده‌نگی به‌رز نێو ده‌هێنا
له خه‌ودا بووم
كش و بێده‌نگ
تۆ ڕاستت كردمه‌وه
بێزارت كردم
كه‌یلی بانگ و هاوارت كردم
ئێستا
من به گه‌روم قسه ده‌كه‌م
تا هاوار بكات
ئێستا
من به ده‌سته‌كانم قسه ده‌كه‌م
تا مسته‌كانی بوه‌شێنێته بێشه‌رمی تۆ
ئێستا
من
به پێ كانم قسه ده‌كه‌م
تا ڕێ پێوان بكات
به چاوه‌كانم قسه ده‌كه‌م
تا بڕوانن
به گوێچكه قسه ده‌كه‌م
تا ببیستن
ئێستا
من
سه‌رله‌نوێ له قۆزاغه و قه‌وزه‌ی ترس ڕزگار بووم.
ئێستا
من
به مه‌مكانم ئه‌دوێنم
تا كه‌یلی ته‌مه‌ننا بن
به‌لێوه‌كانم ئه‌دوێم
تا له ئاره‌زووی ماچدا بسووتێن
به دڵ ئه‌دوێم
تا لێوڕێژی هیوا بێت
ئێستا من
له‌گه‌ڵ گشت خۆما ئه‌دوێم
تا بێ شه‌رمی و ڕووداریت چاره‌سه‌ر بكات
تا چاره‌سه‌ری كه‌م
ئێستا من
به‌پێوه‌م
به‌پێوه‌م
به‌پێوه‌م
ئه‌وه تۆیه
به بۆمب و
برنج و
بارووته‌وه و
ئه‌وه منم
به به‌رد و
ده‌ست و
ئیراده‌وه.
سه‌رچاوه: ده‌فته‌ری شێعری “دریا پشت تردیدهای توست”
ئۆكتۆبری 2001 گوتێنبێرگ