
كورته‌یه‌ك له‌مێژووی مه‌ی و به‌كارهێنانی له‌شیعردا
له‌ده‌ستپێكی ئه‌م باسه ، ،پێویسته ئه‌وه بڵێین مه‌به‌ستمان له (مه‌ی) به‌كارهێنانی یه‌تی وه‌ك چه‌مكێكی ئه‌ده‌بی به‌شێوه‌ی جیاواز له شیعر‌و لای شاعیر ، لێره‌دا كه‌مێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆمێژووی سه‌رهه‌ڵدان ودروست كردنی مه‌ی ، هه‌تا حه‌رامكردنی له‌لایه‌ن ئاینی ئیسلامه‌وه ، سه‌ره‌تا به‌پێناسه كردنێكی ئه‌ده‌ب وناساندنی ده‌ست پێده‌كه‌ین و ، ده‌ڵێین”ئه‌ده‌ب بریتی یه له كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكی نووسراو كه به به‌رزترین وجوانترین بیروخهیاڵا له باڵاترین وچاكترین وێنه‌دا ده‌رببڕێت”وه‌ك شیعر‌و چیرۆك وڕۆمان و…هتد هه‌مووی ئه‌ده‌ب پێكده‌هێنێت ، به هه‌ریه‌كێكیان ده‌وترێت ژانری ئه‌ده‌بی و، هه‌مووشیان به‌رهه‌می فهنتازیاو خه‌یاڵن ، له‌م نێوه‌نده‌دا شیعر ژانرێكی سه‌ره‌كی ئه‌ده‌به ، له‌ودیوو مانا ودهلالهته كانییه‌وه په‌یامی بۆخوێنه‌ر پێیه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ، بهفانتازیای خه‌یاڵ ده‌نوسرێت كه له‌نێو په‌یامی شیعره‌كانیدا ده‌كرێت حاڵه‌تی خۆش وناخۆش ببینرێت و ، گه‌لێك ده‌سته‌واژه و ووته ئاماژه پێئه‌دات به‌شێوه‌ی جیاواز و به‌مه‌به‌ستی جیاواز كه “مه‌ی” یه‌كێكه له‌و حاڵه‌ت و ده‌سته‌واژانه ، دواتر گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین ده‌بینین”سه‌ره‌تا لای زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه و میلله‌تان ته‌نها شیعر هه‌بووه”به‌مه‌ش جۆره‌ها ده‌ربڕینیان ده‌ربڕیوه له‌شیعره‌كانیاندا . به‌گوێره‌ی شه‌رع “مه‌ی” بریتی یه له هه‌رشتێك هۆش و ئاره‌زووی مرۆڤ دابپۆشێت ، واته به‌گوێره‌ی میزاج و كات وشوێن و نه‌ریت بۆماوه‌یه‌كی كه‌م . هه‌رله‌و مانایهشهوه ووشه‌ی “خمار” به‌كارهێنراوه ، به‌گوێره‌ی داب ونهریتیش (عرف) به‌و مه‌یه ئه‌ڵێن كه له گوشینی ترێ دروست ده‌كرێت ، به‌مه‌رجێك پاڵفتهكرابێت و كرابێته كوپهو كونبڕكرابێت بۆ ماوه‌یه‌ك له‌به‌رخۆر دانرابێت و ، پاشان خرابێته به‌ر سێبه‌رێك كه‌هه‌وا نایگرێته‌وه ، بێجگه له‌م جۆره هه‌موو جۆره‌كانی تری شه‌راب به گوێره‌ی جۆری ئهومیوهیهیی شه‌رابه‌كه‌ی لێ‌دروست ده‌كرێت ده‌گۆڕێت و ، تام وڕه‌نگ گیان جیاوازه مه‌ی هه‌یه تاڵه و مه‌ی هه‌یه تاڵی كه‌مه ، یاخود ته‌نها تامێكی خۆشی هه‌یه ، وه شاعیر كاتێك مه‌ی به‌كارده‌هێنێت بۆی هه‌یه خۆی مه‌ی خۆربێت ، زۆرجاریش ههیهخۆی مه‌ی خۆرنییه ، لهههردووباری ئه‌وه‌ی شاعیرمهی خۆربێت یاخودمهی خۆرنهبێت له‌شیعردا به‌كاریان هێناوه ، ئه‌ویش به‌دوو مه‌رحه‌له تێده‌په‌ڕێت ، سه‌رخۆش بوون مه‌ست بوون كه‌پله‌ی باڵایه‌تی ، ناوی كحول له وه وه هاتووه ، كیمیاگهرهكان له‌سه‌رده‌می ئیسلامیه‌كاندا مادده‌یه‌كی وه‌ك مه‌ییان دڵۆپاندووه ، ناوی(غول) یان لێناوه غولیش له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه به‌مانای فریودانی فام وهۆش دێت ، ئه‌م مادده‌یه و ناوهعهرهبی یهكهیشی پێكه‌وه گوێزرانه‌وه بۆ ئه‌ورووپا ، دواتر له‌داڕشتنی (الكحول) دا گه‌ڕایه‌وه بۆشوێنی خۆی ، له‌سه‌رده‌می نه‌فامییه‌وه پێش ئیسلام باده(النبیژ)بۆ دوومه‌به‌ست به‌كارهێنراوه ، خۆپێمهست كردن وشیرینكردنی ئاو ، له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب ئاوی خواردنه‌وه‌یان به‌هۆی بیره‌وه به ده‌ست هێناوه ، ئاوی بیره‌كانیش لینج وناخۆش بووه ، هه‌وڵیان ئه‌دا به‌هۆی خورما یان مێووژ یان هه‌رشتێكی تر له‌و بابه‌ته تامی ئاوه‌كه ، وا لێبكه‌ن به‌كه‌ڵكی خواردنهوهبێت ، خه‌ڵكی مه‌ككه ئاوی زمزمیان به‌و شێوه پاكده‌كرده‌وه ، دهگێڕنهوهعهباسی كوڕی عه‌بدولموته‌لیب له‌وه‌رزی حه‌جكردندا له باخه‌كانی تائیفدا گوڵی ده‌هێناو ده‌یخسته ناو بیری زه‌مزه‌مه‌وه بۆ خۆشكردنی تام وبۆنه‌كه‌ی ، له‌ئه‌نجامی ئه‌مه مه‌ی ێكی بێشوماردروست ده‌كرا ودواتر خه‌ڵكه‌كه ده‌یخوارده‌وه و سه‌رخۆشی ده‌كردن ده‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وته‌وه ، باشترین خواردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده ، له‌لای خه‌ڵكانی پێش ئیسلام (الجاهلین) مه‌ی بووه ، شیعری مه‌ی و باده نۆشین له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا (الجاهلیه) سه‌ری هه‌ڵدا ، كه “ئه‌عشا” و “مونهخهلی بهشكری” و “ته‌ره‌فه‌ی كوڕی ئه‌لعه‌بد”سه‌ر باشقهبوون له‌وبواره‌داو ، ئه‌ڵێن گۆڕه‌كه‌ی”ئه‌عشا”پاش مردنی بووه‌ته جێنزرگه‌ی ئه‌و لاوانه‌ی ده‌چوونه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی بۆ خواردنه‌وه و ، چه‌ند په‌رداخێك شه‌رابیشیان ئهڕشتهسهرگۆڕهكهی.
گه‌شه‌ی شارستانیه‌ت ناكۆكیه‌كانی خۆی سه‌پاندووه به سه‌ر عه‌قڵیه‌تی دیندا و ، جۆره‌ها مه‌یخانه‌ی له شار‌و شارۆچكه‌و ، گونده ئیسلامیه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و ، پیشه‌سازی مه‌ی وباده (الخمروالنبیژ) به‌شێوه‌یه‌ك گه‌شه‌و په‌ره‌ی سه‌ندووه كه سه‌رده‌می نه‌فامی (الجاهلیه) به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه ، موسڵمانه‌كان باده (النبیژ) یان له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانی خواردن ده‌خوارده‌وه ، شیعری عه‌ره‌بی مه‌ی وباده(الخمریات)به‌شێوه‌یه‌ك گه‌شه‌ی كردبوو كه هاوشێوه‌ی له‌ڕوی هونه‌ری یه‌وه به‌دی ناكرێت ، له‌ناو میلله‌تانی تردا كه‌س نهبووهشان بدات له‌شانی “مه‌ی” له زۆركۆنهوه هه‌بووه ، حهرامكردینیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆهاتنی ئاینی ئیسلام دوایی ماوه‌یه‌ك به‌هاتنی ئیسلام مه‌ی هه‌ر خوراوه‌ته‌وه و دواترحهرامكراوه . به‌كارهێنانی بێ‌شومار بووه و ، هۆی حهرامكردنیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ، به سه‌ر خۆشی نوێژكردن و ، خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان ، دواتریش كاتێك هه‌مووان سه‌رخۆش ده‌بوون له‌ئه‌نجامی قسه‌كردندا پێك ههڵئهپژان و ده‌بووه ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی نێوان هۆزوتیرهكان.
ئه‌بی عه‌بدولڕه‌حمان گێڕایه‌وه:- عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی عه‌وف ده‌عوه‌تی هه‌ندێك له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)كرد ، خواردیان و خواردیانه‌وه ، دوای ئه‌وه به‌سه‌رخۆشی چوون بۆنوێژی خه‌وتنان ، عه‌بدولڕه‌حمان خۆی پێش نوێژی بۆكردن ئاوا ده‌ستی پێكرد “قل یاایهاالكافرون….” بۆیه خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند”یاایهاالژین امنوالاتقربواالصلاه انتم سكاری حتی تعلمواماتقولون”واته:- ئه‌ی گه‌لی خاوه‌ن باوه‌ڕ به‌سه‌رخۆشی له‌نوێژ نزیك مه‌بنه‌وه هه‌تا تێبگه‌ن ده‌ڵێن چی “پاشان چه‌ند ئایه‌تی دیكه له‌سه‌ر قومارومهی دابه‌زی ، هه‌روه‌ها “مه‌ی” به‌كارهێنراوه له‌بواری پزیشكیدا یاساكانی ده‌رمانسازی ئیسلامی پڕیه‌تی له‌نواندنی جۆره‌ها ده‌رمان ، كه‌زۆربه‌یان له‌مه‌ی (الخمر) وه‌رگیراوه ، پزیشكه موسڵمانه‌كان زۆرجار باسی سوده‌كانی خواردنه‌وه مامناوهندییهكانیان كردووه ، به‌ڵام له هه‌مان كاتیشداباسی زیانه‌كانی زیادهڕهوییانكردووه له خواردنه‌وه ، پاشان باسیان له‌كات وجێگاو ، وه‌رزو ، مه‌ناخی گونجاوكردووه بۆ جۆره‌كانی مه‌ی و باده (الخمروالنبیژ). دواتر ئه‌م هونه‌ره دزه‌ی كردبووه ناو ئه‌ده‌بی سۆفیگه‌رییه‌وه و ، كارگه‌رییه‌كه‌ی بووه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتنی شیعری مه‌ی و باده‌نۆشی سۆفیانه ، وههاباس له‌مه‌ی و باده بكرێت كه خواردنه‌وه‌یه‌كی پیرۆزه ، هه‌ڵبه‌ت ڕای په‌سه‌ند له‌وه‌دایه كهداهێنان له‌وبواره‌دا له‌توانای سۆفییه‌كاندا نه‌بووه ئه گهرخۆیان ڕاسته‌وخۆ به‌وكاره ههڵنهسابن.
له‌ئه‌نجامی ئه‌م باسه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت “مه‌ی” زۆر له كۆنه‌وه هه‌بووه ، بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك به‌كاردێت لای شاعیر ، یه‌كه‌م:- به‌مه‌به‌ستی مه‌ستبوون لهبهرامبهرخۆشیهكدا كه شاعیر له‌به‌رگه‌وره‌یی وجوانی شتێك مه‌ستی ده‌هێنێته‌وه وه‌ك”مه‌حوی”ده‌ڵێت(لهبهرحوكمی نیگایا قاتههوشیار/ههتاچاوی بكابڕ، مهستهههرمهست)زۆرێك له‌شاعیران كۆن ونوێ به‌و مه‌به‌سته به‌كاریان هێناوه ، دووه‌م:- له‌باری ناخۆشی واته:-تاڵی مه‌ی یان له‌به‌رامبه‌ر شتێك‌دا به‌كار یان هێناوه ناخۆش و خه‌فه‌ت هێن بێت ، چاره‌ی خه‌م وخه‌فه‌تیان پێكردووه ، وه‌ك هێمنی شاعیر ده‌ڵێت (ئه‌م شه‌رابه تاڵه ده‌رمانی خه‌مه/پێی حه‌رام بێت ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌ردی كه‌مه) سێیه‌م:- مه‌ی خواردنه‌وه و گوناهی مهیخواردهوهكهی پێخۆشتره تا وه‌ك هه‌ندێك خه‌ڵكی بازاڕی كاری خراپه‌بكات ، له‌به‌رامبه‌ر باری ئاگایی وهه‌ست كردن به‌چه‌وتی دونیا واته له‌جیاتی خراپه‌ی دونیا مه‌ست بونیان پێباشتره وه‌ك حه‌مدی شاعیرده‌ڵێت(بۆیه مه‌ستیم له هۆشیاری گه‌لێ پێخۆشتره/ئه‌م خهراباتهكههۆشیاری له‌مه‌ست بێَهۆشتره/سه‌یره هه‌ركه‌س ڕووده‌كاته ئه‌م خه‌راباتی ووجود/كاسه‌كه‌ی هه‌رچه‌ند پڕتربێ ئه‌وه‌نده بۆشتره)له هه‌رسێ باره‌كه‌دا شاعیره كلاسیكی یه‌كان و شاعیرانی دوای كلاسیكیش مه‌ی یان به‌كارهێناوه.
سه‌رچاوه‌كان
*ده‌روازه‌یه‌ك بۆڕهخنهی ئه‌ده‌بی كوردی/نوسین وئاماده‌كردنی د.هیمدادحوسێن/چاپی یه‌كه‌م2007/ده‌زگای توێژینهوهوبڵاوكردنهوهی موكریانی
*له‌فه‌رهه‌نگی كه‌له‌پوره‌وه/هادی ئه‌لعه‌له‌وی/وه‌رگێڕانی ته‌یب عارف ئه‌بوبه‌كر/چاپی یه‌كه‌م 2009/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانهیوهرگێڕان
*به‌راوردێك له‌نێوان قورئان وزانستدا/نوسینی:-تههاوههاب/چاپی یه‌كه‌م 2009چاپخانه‌ی ئاوێنه
hemineabdulla@yahoo.com
هێمن عوسمان عه‌بدوڵڵا