Skip to Content

Sunday, May 5th, 2024
جادووگەر و هاوشێوەکەى پیرەمێرد …       ڕێبین ئەحمەد خدر

جادووگەر و هاوشێوەکەى پیرەمێرد … ڕێبین ئەحمەد خدر

Closed
by October 7, 2011 ئەدەب

( چیرۆکى چێَڵەکان )                                          

پیاوێَک زۆر لە پیرەمێَردى شاعیر دەچێَ
لە کۆتایى کۆڵانەکە خەوتووە

چێَڵەکان لەپشتەوەى پیکابەکە
بانگى دەکەن

دایکى سەوزەفرۆشەکە
سەتڵێَکى شینى هەڵگرتووە- وڵات دەماڵێ

سەیران هەر بە من پێَدەکەنێَ
چونکە نازانم ساپ ساپانێَ بکەم

لە حەوشەى پشتەوەى ماڵى
هاوشێَوەکەى پیرەمێَرد
کوڕِروکچێَک ژوانیان هەیە

سووخمە کەوتۆتە سەر بەردێَک
بەردەکە دوو مارمێَلکەى لەسەرە

کوڕِەکە تووند مەمکەکان دەکوشێَ
شتێَکى لەدواوە شاردۆتەوە

پەڵەهەورەکان لە کۆڵانەکە باوێَشک دەدەن
باوکى سەیران لە دیار تەلەفزیۆن
دانیشتووە و دەگرى

دایکى سەوزەفرۆشەکە وڵاتى ماڵیوە و
پیپسى دەخواتەوە

پیکابەکە دوورکەوتۆتەوە
چێَڵەکان ئیتر بێَدەنگن

سووخمە هێَشتا لەسەر بەردەکەیە
چەقۆیەکى خوێَناویش لەتەنیشتى داننراوە

دوو مارمێَلکە لەسەر جەستەیەکى
سپى سەما دەکەن

من دەمەوێَی هەموو ئەمانە بڵێَم
هەموو ئەمانە
بەڵام
سەیران هەر بە من
پێَدەکەنێَ
هەر بە من
چونکە نازانم ساپ ساپانێَ بکەم

( فیلمێَکى نوێَ )

جادووگەرەکە لەنێَو تابووتە سەهۆڵییەکە هاتەدەرەوە
پێَکەنى
پێَکەنى و منى کرد بە سمۆرە

سێَ سالڕ لەسەر درەختەکان گۆرانییم دەوت
لەژێَر گەڵاکاندا دەخەوتم
گوێَزم دەخوارد و خەونم دەبینى
تەنانەت جارێَک لەگەلڕ دۆستەکانمدا
ڕۆیشتین بۆ شار
لەنزیک بینیایەکى گەورەدا
خەڵکێَکى زۆرمان بینى –  تابلۆى سینەماکەش
نیشانى دەدا کە فیلمێَکى نوێَیە
من و هاوڕِرێَکانم لەژێَر درەختێَکەوە سەیرى
خەڵکەکەمان دەکرد
هەموویان رەنگ زەردبوون – دەگریان

جادووگەرەکە دەستى لە دروستکردنى
شێَرەبەفرینەکە هەڵگرت و
منى کرد بە ئۆتۆمبێَل

ئۆتۆمبێَلێَکى شینى مۆدێَل نوێَ
پیرەپیاوێَک منى کڕِى
لە فریشتەکانیش بەختەوەرتربوو
من سێَ ساڵ لەنێَوان شار و شارۆچکەیەکدا
هاتوچۆم دەکرد
جارجار چەند پیاوێَکى پیر بۆ سەیران و
ژنێَکى جوان و منداڵێَکى نەخۆش لەناومدا دادەنیشتن
پیرەپیاو وەک منداڵى خۆى خۆشیدەویستم
زیاتریش

جادووگەرەکە سەرکەوتە سەر درەختێَکى بەرزەوەو
منى کرد بە مرۆڤ

سێَ ساڵى ڕِێَک لە شەڕِەکاندا خەڵکم دەکوشت
دەسگیرانەکەم لە ماڵەوە وەک هەموو داستانێَک
چاوەڕِرێَم بوو
لەهەموو لایەکەوە بانگیان دەدا: تەقە بکەن، تەقە بکەن
لە تەنیشتمەوە دەیان لاشەو
لە دوورى دوریشەوە بۆنى خوێَن
گوللەتۆپەکان خۆیان و منداڵە وردەکانیان
بەدەم فڕِینەوە پێَدەکەنین
سێَ ساڵى رێَک لە شەڕِدا

دواجار لە شەڕِێَکدا ڕِامکرد

رامکرد و گوللەتۆپەکانم جێَهێَشتن
”دەبێَی بگەڕِرێَمەوە ماڵەوە“
لە ڕِێَگادا هەناسەسوار و تێَنوو
رۆژێَک رۆیشت و ئاو نەبوو
”دەبێَ بگەمەوە دەسگیرانەکەم“

کۆتاکەى لە بێَشەڵانێَکدا
کانییەک فریام کەوت
بەختەوەر بووم، بەختەوەر
نەمدەزانى گوللەیەک لەناو دڵمدایە
نەمدەزانى پێَکراوم

من مردووم جادووگەرەکە
بە جادووەکانى خۆت زیندوومکەوە
بەڵام تکادەکەم
تکا دەکەم
گەر زیندووت کردمەوە
بمکە بەهەموو شتێَک
تەنها مرۆڤ نەبێَی

من مردووم جادووگەرەکە

+ ساپ ساپانێ – ساپ ساپانە : یارییەکە منداڵان دەیکەن ، تایبەت کچان.خشتەیەک لەسەر زەوى دەکێشرێت، یاریکەرەکان لەسەر قاچێک لەناو خانەکاندا یاریدەکەن و بازدەدەن.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.