گلوبالیزم، میدیا و هه‌وییه‌تی کوردیی له راڤه‌کردنێکی جڤاکناسییدا
پێشه‌کی هه‌ندرێن بۆ کتێبی:
“هه‌وییه‌تی کورد، میدیا، تاراوگه، فیدرالیزم …”
چه‌ند نووسینێکی ئاکادیمی کۆمه‌ڵناسی
سیاوه‌ش گۆده‌رزی
به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی سلێمانی
2011
به‌شێک له‌و بابه‌تانه‌ی که له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له میدیای کوردییدا له ئارادان، بابه‌تگه‌لی وه‌ک به جیهانیبوون، فیدرالیزم، ماسمیدیا و تاراوگه‌یه. لێ ره‌نگه زێده‌گۆیی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بێژین، که تا ئێستاش نه‌ک ته‌نیا خوێنه‌ری کوردیی هۆشیارییه‌کی فره‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تگه‌له نییه، به‌ڵکوو زۆرینه‌ی ئه‌و نووسه‌ر و سیاسه‌توانانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌و بابهتگهلهش ده‌نووسن و ده‌په‌یڤن ماریفهیهکی قووڵیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تگه‌له نییه. به‌شێک له کێشه‌ی ئه‌و ساده تێگه‌یشتنه له‌و چه‌مکگه‌له، کورتکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تگه‌ل و چه‌مکه هزرییانهن له ئاستی به رۆژنامه‌وانیی و زاره‌کییدا. به هه‌ڕمێنبوونی دیارده‌ی رۆژنامه‌وانی له ژیانی رۆشنبیریی کوردییدا هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ ئه‌و ئاسته رووکه‌شه له بیرکردنه‌وه‌ی کوردییدا. له ئاکامی ئه‌مه‌شدا زمانی کوردیی بیرناکه‌ته‌وه، به‌ڵکوو قسه ده‌کات. قسه‌کردنیش ره‌وایه‌تی به هه‌موو که‌س ده‌دا، بێ به‌ڵگه و سه‌لماندن، بێ تیۆریی و میتۆد، بێ سه‌رچاوه و لۆگیک خۆیان به پسپۆڕ بزانن. له کاتێکدا گه‌ره‌که بزانین هه‌ر یه‌کێک له‌و چهمگهلهی که گوتمان له بواری میدیای کوردییدا به هه‌ڕمێنن، په‌یوه‌ندییان به ناوکۆییهکی مێژوویی، هزریی، کو‌لتووریی، سیاسی و … تاد هه‌یه. ده‌مه‌وێ بێژم، زمانی کوردیی به بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاکادیمیی، به بێ بیرکردنه‌وه‌ی لۆگیکیی، به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوکۆییه مێژوویه‌کان، به بێ تیۆریی، میتۆد، به بێ به‌ڵگه هێنانه‌وه و سه‌لماندن ناتوانێت به‌شدارییه‌کی کوردییانه، گواستنه‌وه‌یه‌کی ئاگایانه و خه‌مڵاندنێکی کوردییانه له‌و بابه‌تگه‌ل و چه‌مکگه‌له بکات و به‌رجه‌سته‌یان بکاته‌وه.
لێره‌وه کورتکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تگه‌ل و چه‌مکگه‌له له ئاستی رۆژنامه‌وانیی و زاره‌کییدا به‌رده‌وامبوونه له‌و رۆشنبیرییه مێگه‌لیی و ئاراسته بێ ئامانجه‌ی زمانی کوردیی، چاره‌نووسی نه‌ته‌وایه‌تی کورد.
به‌مجۆره گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی نووسه‌ری کورد به گشتی ئه‌وه‌یه، له بری راسته‌وخۆ گوازتنه‌وه و شرۆڤه کردن و خه‌ملاندنی ناوکۆیی (کۆنتێکست)ی ئه‌و مۆده تیۆریی، ئایدیۆلۆژیی و دیارده هزرییه رۆژئاواییانه، گواستنه‌وه‌ی کاڵئاگایی وته یان ده‌قێکی دهسکهنهکراوی ئه‌و مۆده تیۆریی، ئایدیۆلۆژیی و دیارده هزرییانه‌یه به رێگای زمانی عه‌ره‌بیی و فارسییه‌وه.
له‌و دیده‌وه ئه‌م کتێبه‌ی سیاوه‌ش گۆده‌رزی “چه‌ند نووسینێکی ئاکادیمی کۆمه‌ڵناسی له‌سه‌ر هه‌وییه‌تی کورد، ،ماسمیدیا، تاراوگه، فیددرالیزم و …”دا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که له روانگه‌یه‌کی جڤاکناسییهوه به‌شێک له‌و تێگه‌یشتنه ئاست رۆژنامه‌وانیی و زاره‌کییه له ئاڵۆزیی و کاریگه‌رییه‌کانی چه‌مکگه‌لی وه‌ک: فیدرالیزم، گلوبالیزم، ماسمیدیا و تاراوگه له‌سه‌ر چێ‌کردنی هه‌وییه‌تی کورد رۆشنبکاته‌وه. بۆیه ئه‌م کتێبه هه‌وڵێکی ئاکادیمی، تیۆریی، میتۆدیکییه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چهمکگهلهی که له‌م رۆژگاره‌دا رۆڵێکی گرنگ له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسیی و رۆشنبیریی کوردییدا ده‌گێڕن. لێره‌وه ئه‌م کتێبه سوودێکی فره‌ی بۆ خوێنه‌ری کوردیی هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت ناکرێ به هه‌ڕمێنبوونی ئه‌و چه‌مکگه‌له له کۆی ئه‌و گۆڕانکارییه جوودایانهی جیهاندا ده‌ربهاوێژین. له‌وێدا نه‌مانی “داستانه مه‌زنه‌کان”، که له‌و دۆخه‌دا سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی گروهه جڤاکییه‌کان، جێگه‌ی شۆڕشه گه‌وره‌کان ده‌گرنه‌وه، راستیگهلێک و سێنتهرگهلێک، جێگه‌ی تاکه راستیی و تاکه سێنته‌رێک ده‌گرنه‌وه. به‌مجۆره ئه‌و روانگه نوێیه که به پۆستمۆدێرنیزم له سه‌رده‌می به جیهانیبووندا ناودێر ده‌کرێت، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک به گشتیی و به تایبه‌تیش دوای روخاندنی رژێمی به‌عس له لایه‌ن ئه‌مێریکاوه که نه‌ک ته‌نیا له به‌شی باشووری کوردستاندا زار و خامه‌ی نووسه‌ر و سیاسه‌توانی کوردیی ته‌نییه‌وه، به‌ڵکوو خامه و زاری به‌شه‌کانی تری کوردستانیشیان ته‌نیوه‌ته‌وه، ده‌سته‌واژه‌ی فیدرالیزم، گلوبالیزم، ماسمیدیا و تاراوگه‌یه له چێ‌کردنی ئایدینتێتی کورددا، که سه‌رچاوه‌که‌یان له ئایدیۆلۆژیی جیهانگریی- به جیهانیبوون (گلوبالیزم-گلوبالیزه‌یشن) و دوای نوێگریی-پۆستمۆدێرنیزم- مۆدێرنیتێهوه هه‌ڵده‌قووڵێن، بوون به وێردی سه‌ر زمانی کوردان. هه‌ر بۆیه دوای رازیبوونی کوردستانی باشوور به سیسته‌می فیدرالیزم و ئه‌گه‌ری هێرشکردنی ئهدمینسترهشیۆنی بۆش بۆ سه‌ر رژێمی ئیسلامی ئێران مۆده‌ی فیدرالیزم بوو به دروشمی زۆرێک له حیزبه کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتیش.
گوتمان به هۆی به رۆژنامه‌وانیی بوون و به زاره‌کیی بوونی رۆشنبیریی کوردیی و سه‌قه‌تی میدیای ئه‌و حیزبانه و نائاماده‌یی نووسینی ئه‌کادیمی کوردییه‌وه نه‌ک ته‌نیا زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کورد له ورده‌کارییه‌کانی چه‌مکی فیدرالیزمدا که‌م زانیاریی بوون، به‌ڵکو زۆرینه‌ی به‌رپرسه باڵاده‌سته‌کانی ئه‌و حیزبانه له باشوور و له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ئاگاییه‌کی قووڵیان له ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌و چه‌مکه‌دا نییه. ئه‌وکات و ره‌نگه ئێستاش سیاسییه‌کانی کورد و زۆرینه‌ی نووسه‌رانیش، بۆ نموونه، مۆدیلی فیدرالیزم له به‌شێک له وڵاتانی رۆژئاوادا، که زیاتر له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و مافی هاووڵاتییبوون سازکراون، له‌گه‌ڵ مافی نه‌ته‌وایه‌تی تێکه‌ڵاوده‌که‌ن.
به‌مجۆره سیاوه‌ش گۆده‌رزی له “چه‌ند نووسینێکی ئاکادیمی کۆمه‌ڵناسی له‌سه‌ر هه‌وییه‌تی کورد، ،ماسمیدیا، تاراوگه، فیددرالیزم و …”دا هه‌وڵده‌دا له روانگه‌یه‌کی سۆسیۆلۆگییه‌وه پاشخانی چه‌مکگه‌لی فیدرالیزم، میدیا و تاراوگه راڤه بکا و به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی میتۆدیکی مانا و کاریگه‌رییه جیاوازه‌کانی ئه‌و چه‌مکگه‌له له‌سه‌ر چێ‌کردنی هه‌وییه‌تی کوردییدا نیشانبدات.
ئه‌م کتێبه، وه‌ک سیاوه‌ش گۆده‌رزی له ده‌ستپێکدا روونیده‌کاته‌وه، بریتییه له سێ به‌ش، به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م به‌شێکن له دوو لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاکادیمی له ئاستی ماسته‌ر و به کالیۆرۆس که له نێوان 2000 و 2004دا له به‌شی سۆسیۆلۆگی له زانستگای ئۆپسالا له سوێددا پیشکه‌شکراون. له به‌شی یه‌که‌مدا سیاوه‌ش له روانگه‌ی جڤاکناسییهوه چه‌مکی به‌جیهانیبوون راڤهدهکا. له‌وێدا نووسه‌ر هه‌وڵده‌دا ئاڵۆزیی و تهڤلهههڤی ئه‌و چه‌مکه شیبکاته‌وه، که وه‌ک گوتمان، له زمانی کوردییدا له ئاستێکی رووکه‌ش یان نیوه‌چڵدا فامده‌کرێت. به‌مجۆره نووسه‌ر له‌و به‌شه‌ی کتێبه‌که‌یدا روونیده‌کاته‌وه که به جیهانیبوون ته‌نیا بریتی نییه له ئابووریی، میدیا، تێکنۆلۆگی و … تاد، به‌ڵکوو به جیهانیبوون دیارده‌یه‌کی جڤاکناسییه، ئاکامێکی فره‌ی بونیاتی جیهانیی و روانگه‌یه‌کی نوێیه بۆ تێگه‌یشتن له گۆڕانه هه‌مه لایه‌نه‌کانی جیهان و ژیان.
خوێنه‌ر به ده‌م خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی سیاوه‌ش گۆدهرزییهوه تێده‌گات که ئه‌و چه‌مکگه‌له له زمانی کوردییدا له ئاستێکی ساده‌دا کورتکراونه‌ته‌وه، بۆیه گوتاری حیزب و نووسه‌ری کورد له هاودژیی (په‌رادۆکس)ێکی دژوار‌دا ده‌تلێنه‌وه؛ گوتارێکه له نێوان هاووڵاتیبوون له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا و مافی نه‌ته‌وایه‌تییدا سه‌رگه‌ردان و ئاڵۆزکاوه. لێره‌وه ئاوێزانبوونی حیزبی کوردیی به سیسته‌می فیدرالیزم، یه‌کێکه له گرفته‌کانی گوتاری ئه‌و حیزبه دهمڕاستانهی کورد. ئه‌و کێشه‌یه‌ش ئاکامێکه له‌و ناوکۆییه هاودژ و ئاڵۆزه‌ی رۆشنبیریی کوردیی، که هه‌میشه به رێگای زمان و په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌کانه‌وه وابه‌سته‌ی ئه‌و دیارده رۆشنبیرییانه‌یه که له رۆژئاوادا به‌رهه‌مدێن. ئه‌و نه‌ریته رۆشنبیریی و سیاسییه‌ی کوردیش ره‌هه‌ندگه‌لێکی سۆسیۆ-کو‌لتووریی کوردیی هه‌یه. بۆیه نه‌بوونی ئامانجێکی هاوبه‌ش له هه‌مبه‌ر بزاڤه رۆشنبیریی و سیاسییه‌کانی کوردیی به‌رهه‌مێکه له‌و په‌یوه‌ندییه جڤاکییه ئاڵۆزانه‌ی گروهه‌کانی ناو جڤاکی کورد. له ئاکامی ئه‌مه‌شدا بزاڤه جڤاکیی و رۆشنبیرییه‌کانی کوردیی دابڕاو له ئه‌زموونه رابردووهکانییهوه له ئاستێکی رووکه‌ش و لێکترازاودا رێیانکردووه. دواجاریش ئاکامی ئه‌و تێگه‌یشتنانه خولانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وته رۆشنبیریی و سیاسییانه‌ی کورده له هه‌مان بازنه داخراوه‌کاندا.
به‌شی دووه‌می ئه‌و کتێبه راڤه‌کردنی شوێنپێی میدیای کوردییه له‌سه‌ر چێ‌کردنی “هه‌وییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کوردیی”دا. بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌و به‌شه بریتییه له تێگه‌یشتنی کورد له چه‌مکی “به‌جیهانیبوون”دا. نووسه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه نیوه‌چڵه له لای زۆرینه‌ی کورد شیده‌کاته‌وه، که ئه‌و چه‌مکه له مانه‌یه‌کی ده‌ڤه‌ریی یان به واتای نووسه‌ر “پارتیکولاریسم” کوردتدهکاتهوه. هه‌رچه‌نده به دهڤهرییبوون به‌شێکه له به‌جیهانیبوون، لێ هاوکاتیش ده‌بێ له میدیای کوردییدا چه‌مکی به جیهانیبوون (گلۆبالیزاسیۆن) و “به ناوچه‌ییبوون” له “یه‌ک پرۆسێس و کاتدا” فامبکرێت. به‌مجۆره کورد له‌و تێگه‌یشتنه‌وه ده‌کارێ، چه‌مکی بهجیهایبوون پرۆسێسی هه‌وییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کوردی لێکبداته‌وه.
که‌واته به گشتی ئه‌وه‌ی سیاوه‌ش گۆده‌رزی له‌م کتێبه‌یدا ده‌خوازێت جه‌ختی له‌سه‌ر بکاته‌وه، پێویستی تێگه‌یشتنێکی فره مانایی کوردییه له چه‌مکی به‌جیهانیبووندا، چونکه تا ئێستاش کورد له تاک ماناییدا ئه‌و چه‌مکه‌ی بینییوه؛ واتا له به ده‌ڤه‌ریی بوون، ته‌نینه‌وه‌ی بازاڕی ئابووریی و …
ئه‌م کتێبه به پشت به‌ستن به روانگه جیاوازه‌کانی جڤاکناسانی وه‌ک ئه‌نتۆنی گیدێنس، ئولریش بێک و چه‌ندین نووسه‌ری تر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کا، که چه‌مکی “به‌جیهانیبوون و جیهانگریی” به گشتیی وه‌ک بهردهوامییهکن له وه‌رچه‌رخانه هزرییه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی رۆژئاوا، له‌وانه‌ش پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی و شۆڕشه زانستیی و کولتوورییه‌کان و … تاد، یان ته‌واوکه‌ری پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی فامبکرێت. هه‌ڵبه‌ته له کن هزهڤانانی رۆژئاوایی‌دا له بواری هزرییدا دوو پێناسه‌ی جیاواز له پۆستمۆدێڕنیته که هاوکاته له‌گه‌ڵ به جیهانیبووندا، وه‌ک به‌رده‌وامییه‌ک له پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی، له ئاراده‌یه، به‌شێک له‌و هزرڤانانه پۆستمۆدێڕنیته وه‌ک ئاکامێک له ئاوابوونی پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی ده‌بینن. به‌شێکی تر له‌و هزرڤانانه پۆستمۆدێڕنیته به به‌رده‌وامییه‌ک له مۆدێڕنیته ده‌بینن. یه‌کێک له‌و جڤاکناسانه ئه‌نتۆنی گیدێنسه که وه‌ک سیاوه‌ش له کتێبه‌که‌یدا شیکردۆته‌وه، که له بری پۆستمۆدێڕنیتهوه چه‌مکی “مۆدێڕنیته‌ی دره‌نگ” و “مۆدێڕنیته‌ی رادیکاڵ” به‌کارده‌هێنێت.
به‌ڵێ، ده‌کرێ بێژین، به جیهانیبوون به‌رده‌وامییه‌که له پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی و به تایبه‌تیش سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی. کاتی خۆی مارکس، وه‌ک به‌رده‌وامییه‌ک له تێزه سه‌رنجکێشه‌که‌ی، پرۆسه لۆژیکییه‌که‌ی ئامانجی “روحی جیهانیی”ه‌وه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردبۆوه که سه‌رمایه‌داری هه‌ر ته‌نیا له ئاستی رۆژئاوادا ناوه‌ستێ، به‌ڵکو به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆی په‌لده‌هاوێژێ. ئه‌و تێزه‌ی مارکس‌یش به‌رده‌وامییه‌که لههو تێزه‌ی هێگل، که گوتبووی، خود “سۆبژه” ئامانجی چوونه ده‌ره‌وه‌یه له خودی خۆیدا، بۆ ئه‌وه‌ی له “روحی جیهانیی”دا ئاماده بێت.
که‌واته لایه‌نی باشی ئه‌و به‌شه‌ی کتێبه‌که‌ی سیاوه‌ش ئه‌وه‌یه که ته‌نیا باس له پۆستنوێگریی له سه‌رده‌می به‌جیهانیبووندا ناکات، به‌ڵکوو زاینارییهکی سوودبه‌خشیش له‌مه‌ڕ گوتاری مۆدێڕنیته‌ش به خوێنه‌ری کوردیی ده‌به‌خشێت. ئه‌مه‌ش واده‌کات که خوێنه‌ر بتوانێت ناکۆییه مێژووییه‌کانی ئه‌و تیۆریی و ئایدیۆلۆگیی جیاوازانه بناسێت که کۆی ئه‌و جڤاک و ده‌وڵه‌ته نوێباوانهی ئه‌مڕۆ وێنه‌گه‌لێکی کرده‌یی ئه‌وانن.
ئه‌و تێگه‌یشتنه رۆژنامه‌وانیی، رووکه‌ش و بێ ناوکۆییه له به‌جیهانیبووندا، که ئه‌مڕۆ له کن به‌شێک له نووسه‌ر و سیاسییه‌کانی کورددا له ئارادایه، گوایه “له سه‌رده‌می به جیهانبووندا وتاری ناسیۆنالیزم” لاواز بووه، هۆکردی خۆی هه‌یه: له دوای روخانی سه‌دام و هاتنه کایه‌وه‌ی مۆده‌ی فیدرالی له کوردستان و په‌یدابوونی توێژێکی بازرگانیی سیاسیی و دواجاریش په‌نگدانه‌وه‌ی لافاوی ئاوماڵک، پیساییه‌کانی بازاڕی به جیهانیبوون، به تایبه‌تیش کاڵا ساختهکانیی به شمه‌ک و چه‌مکه له قووتووکراوهکانییهوه، کۆمه‌ڵی ده‌رهاوێشته‌ی خراپی لێکه‌وته‌وه، لهوهنهش: قووتبوونه‌وه‌ی توێژێکی سیاسیی- بازرگانی له رێگای حیزبه حوکمڕانه‌کانی کوردییه‌وه بوو، ئه‌مانه‌ش به رۆڵی خۆیان و نووسه‌رانی ده‌وروبه‌ریانه‌وه، چهمکگهلێکیان به شێوه‌یه‌کی له‌رزۆک و تاڵهکابازانه، نه‌ک وه‌ک خۆیان، به هه‌ڕمێن کردووه. دیاره باسکردنی ئه‌و مۆده لهزرۆکانه دوور و درێژن، لێ یه‌کێک له‌و ئاگایی، چه‌مکه لێنگاوقووچانه، جاڕدانی دروشمی نه‌مانی هزری ناسیۆنالیزمه له ژێر په‌رده‌ی به جیهانیبووندا.
دیاره تیۆریی و راڤه‌ی جوودا له‌سه‌ر جیهانگیریی( گلوبالیزم) و به جیهانیبوون (گلوبالیزیهشن) هه‌ن، وه‌ک وتمان، کۆی ئه‌و روانگانهش په‌یوه‌ندی به پاشخان و ناکۆیی رۆژئاواوه هه‌یه. له دووتۆوی ئه‌مه‌شدا، کۆمه‌ڵێک راڤه و تیۆریی له‌مه‌ڕ پرسیی لاواز بوون و نه‌بوونی ناسیۆنالیزم هه‌ن. یه‌کێک له راڤه زانستییانه‌ی که له به جیهایبوون له ئارادایه ره‌خنه‌گرتنه له کۆی ئه‌و تێزه‌ی که گوایه به جیهانیبوونی ئابووریی وتاری ناسیۆنالیزمی له‌ناوبردووه. وتاری ناسیۆنالیزم وه‌ک چۆن هه‌ندێ بایه‌خی لاواز بووه، به‌ڵام هاوکاتیش، هه‌روه‌ک سیاوه‌ش له کتێبه‌که‌یدا به وردی شرۆڤه‌ی ده‌کات، هه‌ندێک بایه‌خیشی تا ئێستاش زۆر به‌هێزه و بگره له هه‌ندێ رهههندهشهوه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا به‌هێزتر بووه.
به‌شێک له‌وانه‌ی که ره‌خنه له بهجیهابیبوون ده‌گرن، پێیان وایه به جیهانیبوون ته‌نیا ئه‌فسانه‌یه‌که.
هاوکاتیش زۆرێک له لایه‌نه‌گرانی به جیهاینبوون پێیان وایه له زۆر روانگه‌دا به جیهانیبوون دیارده‌یه‌کی ئابوورییه. ئه‌و روانگه‌یه‌ش په‌یوه‌ندیی به لیبراله نوێیه‌کان و سیاسه‌تی بازاڕه‌وه هه‌یه که ده‌مێکه جیهان ئاراسته ده‌کا. بواری بازرگانیی و توێژه بازرگان پێڕه بازرگانه‌کانی دیکه توانیوویانه وێنه‌ی جیهانێک بسازێنن که له‌وێدا به‌جیهانیبوونی ئابووریی وه‌ک هێزێک نمایشکدهکرێ که دونیا و کۆمه‌ڵگه‌کان ده‌بێ وابه‌سته‌ی بن و قه‌بووڵی بکه‌ن. لێره‌وه ئه‌و دیده ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه که به جیهانیبوون جۆره ئه‌فسانه‌یه‌کی سازکراو بێت، تاکوو ئابووری نێوده‌وڵه‌تی به لیبرالیی بکا و سیاسه‌تیی نه‌ته‌وایه‌تییش لاواز بکا.
وه‌ک جۆره به‌رده‌وامییه‌ک له راڤه‌کانی سیاوه‌ش گۆده‌رزی له روانگه‌ی ئۆلڕیش باخ ه‌وه بۆ به جیهانیبوون، حه‌ز ده‌که‌م تیشکێک بخه‌مه سه‌ر کتێبێکی ئه‌و. باخ له کتێبه‌که‌ی، ” به‌جیهانیبوون چی ده‌گه‌یه‌نێ؟”دا جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌مڕۆ به جیهانیبوون هه‌ر ته‌نێ له بواری ئابوورییدا له ئارادا نییه، به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کی سیاسیی و کولتوورییشه. باخ پێی وایه، ئه‌مڕۆ بزاڤی سه‌رمایه‌داریی کۆمه‌ڵگای جیهانی ئاراسته ده‌کا و ئه‌و بزاڤه‌ش هه‌میشه شوێنه‌واری نه‌هامه‌تی له دوای خۆیدا به‌جێده‌هێڵێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه که له‌و سیسته‌مه باڵاده‌سته ئابووریه‌دا ئه‌و گرووپ و بزاڤانه‌ی که مه‌سه‌له‌ی دادپه‌روه‌ریی و دیمۆکراتییان له کن گرنگه ده‌سته‌وه‌ستاو روبنیشن و ملکه‌چی ئه‌و سیسته‌مه بن. چونکه خودی به‌جیهانیبوون هه‌ڵگری فره ره‌هه‌ندییه و بواری ئه‌وه‌ی تێدایه، له‌وێدا مرۆ به شێوه‌یه‌کی تووند دژی ئه‌و کێشه و ئاسته‌نگانه ببێته‌وه که‌و سیسته‌مه دروستی ده‌کا.
بۆیه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گومانه له لاوازبوونی گوتاری نه‌ته‌وایه‌تیی له سه‌رده‌می به جیهانیبووندا که به مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تی ئابوورییه‌وه گرێده‌درێ، مانای ئاوابوونی گوتاری نه‌ته‌وایه‌تیی نییه، به تایبه‌تیی گوتارێکی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک کورد.
ئه‌و دیده ئابوورییه پێی وایه که فراژان و بزۆکی کۆمپانیا ئابوورییه‌کان توانیوویانه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیی بخه‌نه ژێر کۆنترۆلی خۆیانه‌وه. ئه‌مه‌ش وه‌ک پرۆسه‌یه‌ک ده‌گاته ئاستێک که دواجار ئاوکتۆریتێتی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیی له گۆڕ ده‌نێ. به‌ڵام لێره‌دا گرنگه بزانین که سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دیده‌ی سه‌ره‌وه، په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵگای خۆشگوزه‌ران (رهفاهیه) و ئه‌و چاکسازییه ئابووریی –سیاسییانه‌ی وڵاتانی رۆژئاواوه هه‌یه که دوای شه‌ڕی جیهانیی دووه‌مه‌وه به‌رهه‌مهاتن. له‌وێدا ژێرخانی باج، خه‌رجی گشتیی و خه‌رجییه‌کانی دیکه له‌سه‌ر کۆمپانیاکاندا که‌مکرانه‌وه. له ئاکامی ئه‌مه‌شدا لێکهه‌ڵاواردنی کۆمه‌ڵایه‌تیی قووڵتر ده‌بێته‌وه و هاوکاتیش ره‌وایه‌تی حکومه‌ت به‌ره‌و لاوازی ده‌چێ. وێڕای ئه‌مه‌ش، دڵسۆزی خه‌ڵک به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و سستی ده‌چی.
به‌ڵام لاوازبوونی گوتاری نه‌ته‌وایه‌تیی سه‌رباری هۆکردی به جیهانیبوونی ئابووریی، چه‌ندان فه‌کته‌ری تریشی هه‌یه. لێره‌دا ناتوانین به وردی هه‌موویان باسبکه‌ین، لێ له‌وانه: 1. رێکه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، رۆڵی ئۆرگانگه‌لێکی وه‌ک G7, EU, UN, WTO و بانکه جیهانییه‌کان.
2. گۆڕانی وێنه‌ی په‌یوه‌ندییه جیۆگرافیی و کولتوورییه‌کان.
3. گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌سه‌له‌ی “مافی نێونه‌ته‌وه‌یی” که خاوه‌ن بڕیار و قانوونی خۆیه‌تیی و هه‌وڵده‌درێ رۆڵی فره‌ی ببینێ له چاره‌سه‌رکردنی کێشه جیهانییه‌کاندا.
4. بوونی ململانێ و ئاستهنگهلێک که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی نهتهوایهتیین. یه‌کێک له‌و کێشانه‌ش مه‌سه‌له‌ی ته‌نگژه‌ی ژینگه‌یه که گه‌وره‌ترین کێشه‌ی به جیهانیبوونه.
لێ له بهنبهر ئه‌و به‌ڵگانه سه‌باره‌ت به لاوازبوونی گوتاریی نه‌ته‌وایه‌تییدا، چه‌ندان به‌ڵگه هه‌یه که جه‌خت له‌سه‌ر به هێزبوونی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تیی ده‌که‌نه‌وه. له‌وانه:
1. خۆ به ره‌وا زانینی به‌شێک له ده‌وڵه‌ته‌کان که به که‌یفی خۆیان هێزی سه‌ربازی به دژی ده‌وڵه‌تانی دیکه به‌کار بهێنن. بۆ نموونه ئه‌مێریکا، به ته‌نیا یان به رێگای هێزی سه‌ربازیی ناتۆ یانیش هاوپه‌یمانه‌کانی خۆیه‌وه، مافی به خۆی داوه له بواری ئابووریی و هێزه‌وه به که‌یفی خۆی ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بکا که به دژی خۆی ده‌زانێ یان په‌لاماری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بدا که به تێرۆریست ناودیریان ده‌کا.
2. مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ته رۆژئاواییه‌کان به‌رانبه‌ر په‌نابه‌ران. ئه‌مڕۆ زۆر له وڵاته رۆژئاواییه‌کان به سه‌خترین شێوه پیش له خه‌ڵکی وڵاتانی جیهانیی ئیسلامیی و ئه‌فریقیی و ئاسیایی، له‌وانه‌ش هاووڵاتیانی کورد ده‌گرن که به هۆی گرفتی ئابووریی و شه‌ڕه‌وه سه‌ریان بۆ ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵگرتووه. ئه‌مه‌ش خۆی دژی ئه‌و به‌ڵگانه‌یه که گوایه سنوور له نێوان وڵاتان نه‌ماوه یان سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کاڵبۆته‌وه. ده‌بینی ته‌نیا بواری ئابووری ئه‌و سنووره‌ی نه‌هێشتۆته‌وه.
3. ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی لاوازبوونی گوتاری ناسیۆنالیزمدا، په‌یوه‌ندی نێوان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی و سیاسه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیی به‌ره‌و هه‌ڵکشان ده‌چی. بۆ نموونه گوڕ و جۆشی نه‌ته‌وایه‌تیی له باکووری کوردستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی له نێوان نه‌ته‌وه‌کانی یۆگسلاڤیای کۆن. له‌وانه‌ش، راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی کۆسۆڤۆ له مانگی 2 ی 2008، که له رووی دانیشتوانه‌وه بچووکترین نه‌ته‌وه‌ن، مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین، باسکه‌کان له ئیسپانیا، کێشه‌ی دارفۆ و … تاد. وێڕای ئه‌مانه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی راسیزم و بزاڤی دژه سه‌ر ره‌شه‌کان له رۆژئاوادا.
4. رێککه‌وتنی سیاسیی و ئابووریی و سه‌ربازیی له نێوان ده‌وڵه زلهێزه‌کانی ئه‌وروپادا. ئه‌و زلهێزانه هه‌ر کاتێک بیانه‌وێ هێزه‌کانی خۆیان ده‌به‌ن بۆ وڵاتان. خودی یه‌کێتی ئه‌وروپا جۆرێکه له هاوپه‌یمانیی له نێوان نه‌ته‌وه گه‌وره‌کانی رۆژئاوا. له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ چه‌ند ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیی خاوه‌ن زلهێز له ئاستیی سیاسیی و ئابوورییه‌وه به‌سه‌ر جیهاندا باڵاده‌ستن، له‌وانه: ئه‌مێریکا، چین، ژاپۆن، روسیا، ئینگلستان، فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا. ئه‌مڕۆش ئه‌مێریکا و ئینگلستان به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ته‌واوی سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی و به تایبه‌تیش جیهانی رۆژهه‌ڵاتیان کۆنترۆلکردووه.
له کورتکردنهوهیهکدا به جیهانیبوون له‌وه‌دا چڕ ده‌بێته‌وه: کۆمپانیا بازرگانییه زه‌به‌لاحه‌کان سه‌رقاڵن به هه‌ڵووشینی کۆمپانیا گچهکان. جڤاکێکی وه‌ک کوردستانیش سه‌رمه‌ستن به مشه‌خۆر بوونی کاڵا و کولتووری ئه‌و کۆمپانیا زه‌به‌لاحانه.
بابه‌تی سێیه‌می ئه‌م کتێبه خوێندنه‌وه‌ی “کورد، تاراوگه و تۆڕ”ه. سیاوه‌ش له‌و به‌شه‌دا باس له دیاسپۆڕای کورد ده‌کا. به‌رای نووسه‌ر هه‌رچه‌نده له سه‌رده‌می به جیهانیبووندا سنووره‌کان کاڵبوونه‌ته‌وه، که‌چی کوردانی تاراوگه زیاتر له کوردانی نیشتمان خه‌ون به “ده‌وڵه‌تێکی خه‌یاڵی” کوردییه‌وه ده‌بینن، که ئه‌مه‌ش به‌شێکه له دۆخی بوونی مرۆی تاراوگه‌نیشین که هه‌میشه سۆراغی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له ده‌ستچووه یان له دایک نه‌بووه ده‌کات.
لێره‌وه رۆڵی میدیا ده‌بێته خاکێک بۆ کۆکردنه‌وه و دامه‌زراندنی ئه‌و “ده‌وڵه‌ته خه‌یاڵی”یه‌ی که کوردی تاراوگه‌نشین سۆراغی ده‌کات. جێگه‌ی سه‌رنجه، وه‌ک نووسه‌ر بۆمان روونده‌کاته‌وه، هه‌ر یه‌ک له شێوه‌کانی میدیا به رۆڵی خۆیانه‌وه په‌یوه‌ندییه په‌رت و بڵاوه جڤاکییه‌کان له وڵاتێکی”بێشوێن”؛ میدیادا کۆده‌که‌نه‌وه. له‌وێدا کۆی تاک و گروهه جیاوازه‌کانی کورد به رێگای ئه‌و په‌یوه‌ندیی و سیمبوولانهی که ماسمیدیا بۆیان سازده‌کات و خۆشیان رۆڵێکی کارا ده‌گێڕن له شیکردنه‌وه‌ی په‌ره‌دان و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیی و سیمبوولانهوه، هه‌وییه‌ی ئه‌و خاک و وڵاته له ده‌ستچووه یان داگیرکراوه‌ی خۆیان چێبکه‌ن.
به‌مجۆره نووسه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی میدیا له سێ جۆردا کۆده‌کاته‌وه: “په‌یوه‌ندی چاو له چاو یه‌کتر بڕین”، په‌یوه‌ندی میدیایی” و “په‌یوه‌ندی کڤازی”، که ئه‌مه‌یان به مانای په‌یوه‌ندی به رێگای کتێب، رۆژنامه، رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه. لێ ته‌یبه‌تمه‌ندی ته‌له‌ڤزیۆن ئه‌وه‌یه که ده‌توانێت هه‌موو رۆڵه‌کانی تری میدیا له خۆیکدا کۆبکاته‌وه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش، به واتای نووسه‌ر، “په‌یوه‌ندی چا له چاوی ئهکبڕین”ه. له‌وه‌ش زیاتر، ته‌له‌ڤزیۆن ده‌توانێت لایه‌نه “شاراوه”کانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه نیشانبدات. چونکه ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه که ده‌توانێت ئه‌و تشته‌ی که له شوێنکاتی جیاوازدا بۆ زۆربه‌مان شاراوه‌یه، نیشانمان بدات.
دیاره میدیا هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک سیمبووله و بینه‌ر و خوێنه‌ر و گوێگریش ده‌توانێت به‌شدار بێت له شیکردنه‌وه‌ی جیاواز و به مانانکردنی ئه‌و سیمبوولانهدا. له‌و روانگه‌یه‌وه نووسه‌ر به پشت به‌ستن به راڤه‌کانی تۆمسۆنهوه باس له په‌یوه‌ندی ئه‌و سیمبوولانهی میدیا ده‌کا که واتایه‌کی بههاداریان هه‌یه له چێ‌کردنی هه‌وییه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا.
نووسه‌ر به شێوه‌یه‌کی میتۆدیکی، ئاماره‌وه ئاکامگریییهک له کارگه‌ریی ماسمیدیای کوردیی له تاراوگه‌دا ده‌کات که چۆن رۆڵێکیان له‌سه‌ر خه‌مڵاندنی هه‌ویه‌تی کوردییه‌وه گیڕاوه.
چواره‌م بابه‌تی ئه‌م کتێبه، خوێندنه‌وه‌یه‌کی جڤاکناسیانهیه له چه‌مکی ئێتنیسته‌ی کورد. نووسه‌ر له‌وێدا باس له‌وه‌ده‌کا که کورد وه‌ک ئێتنیسته هه‌میشه هه‌بووه و ده‌مێنێته‌وه، لێ به نه‌ته‌وه‌بوون پرۆسه‌یه‌که چێده‌کرێت. چونکه ئێتنیسیته پرۆسه‌یه‌کی جڤاکییه، بۆیه هه‌میشه له گۆڕین و نوێبوونه‌وه‌دایه.
دوا بابه‌تی ئه‌م کتێبه، “فیدرالیزم و گرفته‌کانی له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئێتنیکدا” که به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموونه مێژووییه‌کانه‌وه ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی سیسته‌می فیدرالیزم رۆشنده‌کاته‌وه. لێره‌دا کێشه‌ی فیدرالیزم ئه‌وه‌یه که ناتوانێت دۆزی ئێتنیکی کورد چاره‌سه‌ر بکات، چونکه کێشه‌ی کورد هه‌ر ته‌نیا کێشه‌ی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی و مافی کو‌لتووریی نییه، به‌ڵکوو له بنه‌ڕه‌تدا کێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ریی ئایدێنتێتی نه‌ته‌وایه‌تییه. لێره‌وه سیاوه‌ش به نمایش‌کردنی ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته فرهنهتهوایهتییانهی که سیسته‌می فیدرالیان هه‌یه، هۆکاره‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌و سیسته‌مه تاو و توێ ده‌کات. له ئاکامدا نووسه‌ر پێمان ده‌ڵێ، که ئه‌و سیسته‌مه فیدرالیزمه ناتوانێت کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردا بنه‌بڕ بکات.
له کۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بێژم، ئه‌م کتێبه نه‌ک هه‌ر ته‌نیا سه‌باره‌ت به‌و چه‌مکگه‌له گرنگانه‌ی که راڤه‌ی کردوون کۆمه‌کییه‌کی بایه‌خدار به خوێنه‌ری گشتی کوردیی ده‌به‌خشێت، به‌ڵکوو هاوکاتیش، وه‌ک یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کان له به‌شی سۆسیۆلۆگیی له زانستگاکانی کوردستاندا بخوێنرێته‌وه.
هه‌ندرێن
2009.9
ستۆکهۆلم