
له سێبه‌ری بێده‌نگیدا … هاورێ ئه‌حمه‌د
ئه‌و كه هاته‌وه چاوه‌كانی سوور بووبو هێنده گریابوو، هاته‌وه بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی جه‌نگێكی دی، له یه‌كێك له كافێیه‌كانی شاردا یه‌كمان بینی، ئه‌و ویستی سڵاَو بكات به‌ڵام بێده‌گبوو، من ویستم وه‌ڵامی سڵاو بده‌مه‌وه به‌ڵام بێده‌گ بووم، بێده‌نگ، ئه‌و بێده‌نگ، منیش هه‌ر بێده‌نگ….، ویستم پێی بڵێم، بۆ ئه‌ته‌وێت فریشته‌یه‌ك شه‌هید بكه‌یت كه به‌شێك له ته‌مه‌نی خۆی له دروستكردنی تۆدا به فیرۆداوه، بۆ ئه‌هێلێت به‌ده‌م خوێندنی سوره‌تی ته‌وبه‌وه هه‌مان شمشێری سه‌رده‌می جه‌هاله‌ت به ملی منی هه‌زاران جار ماچكردووتدا بهێنیته‌وه، ئه‌م ئایه‌تی دینی عیشقه شایانی زۆر له‌وه زیاتره به هه‌مان خه‌نجه‌ری كۆن دووباره بیكه‌یته‌وه به قوربانی‌و وه‌كو سۆفییه‌كی مودمین به حه‌شیشه جارناجارێك به خوێنی قوربانییه‌كان خۆت پاكبكه‌یته‌وه، بۆ به هه‌مان خاچ هه‌مان مه‌سیح له هه‌مان شوێندا و دوای عه‌یامێك به هه‌مان رقه‌وه له خاچ ئه‌ده‌یته‌وه‌و قومێك هه‌ستیش له مه‌رجانه‌ی رۆحی خۆت ناكه‌یته شه‌راب بۆ دوادیدار، بۆ ئه‌ته‌وێ به‌رسیله‌كانی ته‌مه‌نی لاوێتم هه‌ر به‌لاوی بكه‌یته شه‌راب‌و رێگه ناده‌یت ببێته ترێ‌و له‌گه‌ڵ گێلاسێكدا سه‌فه‌ر بكات، ویتسم پێی بڵێم، هاورێم بۆ ئه‌مكه‌یت به مردوو شۆرێكی هه‌ژاری خاوه‌نی دوو گیرفانی كون كه هه‌رچی سۆز هه‌یه پێم ببه‌خشیت له‌كونی گیرفانه‌كانمه‌وه به‌رده‌بێته‌وه‌و ناگاته ماڵێ‌و ورده‌منداڵی گه‌ره‌كیش بۆم ناهێننه‌وه، ویستم پێی بڵێم بۆ ئه‌ته‌وێت هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به ئازاره‌وه بمرم هه‌زاران جار له جه‌لاد‌و كۆنه مه‌عشوقه‌كانی خۆت ده‌پارێیته‌وه كه به‌رقه‌وه بمكوژن‌و دواجار پارانه‌وه‌كانیشت له جه‌لاد بۆ كردم به‌پریاسكه‌ی وشه‌و رسته‌و له دوتوێی شعرێكدا نۆشتدام، بۆ ئه‌ته‌وێ دیسانه‌وه رۆح به‌به‌ری ئه‌م تاریكییه‌دا بكه‌یته‌وه‌و بیكوژیته‌وه؟ ماچ بۆ ئه‌م بیابانه بهێنیته‌وه‌و له‌سێداره‌ی بده‌یته‌وه؟ هاورێم بۆ ئه‌ته‌وێ دیسانه‌وه به‌گریانمدا خه‌به‌رم ببێته‌وه‌و پێبكه‌نم، به پێكه‌نینه‌كانمدا له‌خه‌و رابم‌و بگریم؟ هاورێم بۆ ئه‌ته‌وێ هه‌ر به داری جه‌ڵدی ئه‌م عه‌تفه عه‌زابی گومراكان بچێژم‌و هه‌رخۆت ته‌ڵقین‌و یاسینی ئه‌م عیشقی ئه‌زه‌لیه بخوێنیت؟ بۆ ئاره‌زووته ئیمان تا دوا سنووری رق به‌ریت‌و هه‌ر به ته‌وری رقیش سه‌ری قڵیش بكه‌یت، هاورێم بۆ ئه‌ته‌وێ بۆ؟ هاورێم بۆ پێت خۆشه به‌ماسكی فریشته‌وه له‌م جه‌نگه‌ڵه جه‌نجاڵه‌دا ژیانم تا بینه‌قاقای مردن به‌ریت، بۆ پێت خۆشه هاورێم بۆ؟
من زوو په‌شیمان بوومه‌وه‌و هیچم نه‌گووت.
ئه‌و هه‌ناسه‌یه‌كی درێژ وه‌كو ملوانكه‌كه‌ی ملی خۆی درێژ هه‌ڵمژی‌و درێژه‌ی به بێده‌نگیه‌كه‌دا.
من هه‌ر بێده‌نگ.
ئه‌و ویستی ماڵئاوایی بكات، به‌ڵام بیده‌نگبوو و هیچی نه‌گووت‌و رۆشت.
من ویستم به‌خێرهاتنی بكه‌م، به‌ڵام بێده‌نگ بووم‌و هیچم نه‌گووت‌و دانیشتم.