
دیمانەی گۆڤاری شەپۆڵ لەگەڵ عەبدوڵا مەحمود
عەبدوڵا مەحمود:
• شتی شاراوەی پشتی پەردەمان نییە. لەبەر خاتری کەس و بۆ بەرژەوەندی هیچ کەس ولایەنێک داوای یاسیمان بەرز نەکردۆتەوە.
• دەمانەوێ خەڵکی کوردستان بتوانن بێگویدانە پلەو پایەی ئابوری و سیاسی و حزبیان لەبەرامبەر یاسادا یەکسان بن.
شەپۆل: حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی لهمهڕ رووداوهكانی 14 تهمووزی 200 سكالای یاسایی لهسهر شهش كهس له سهركردهكانی پێشووی یهكێتی تۆمار كردووه كه ئێستا چواریان سهركردهی گۆڕانن. ئایا ئهو رووداوه تهنیا له ئهستۆی ئهو شهش بهرپرسهیه؟. ئهی بۆچی سكرتێری یهكێتی لهم داوایهدا ناوی نییه؟.
عەبدوڵا مەحمود: ئەگەر بەوردی سەیری داوا یاساییەکەی بکرێت ئەوە ڕۆشنە کە داوا یاسایەکە تەنها لەسەر ئەو شەش کەسە نییە کە ناویان هاتووە، بەڵکە لەسەر سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی ساڵی٢٠٠٠، بەڵام بۆیە ناوی ئەو شەش کەسە بە دیاریکراوی هاتووە، چونکە ئەمانە ئەوکاتە هەر یەکەیان بەرپرسی پۆستی باڵای جێبەجێکاری حزبی و حکومی! بوون، هەروەها هەموو ئەم ناوانە لەنزیکەوە دەورو بەشداری بەرچاویان بوو… لە دانیشتنەکانی حزب و یەکێتیدا ئامادەبوون، لەدەست بەسەرکردنی هاوڕێیانی وەفدی حزب بەشدار بوون، وە لە کاتی روداوەکەدا لە ماڵی نەوشیروان مستەفا کە وەفدی حزب بۆ چارەسەری کێشەکەلەوێ بوون، ئامادە بوون. تا ئەوجێگایەی باسی سکرتێری یەکیتی دەکرێت بێگومان ئەویش سەرکردایەتی یەکێتییە و ئەویش دەگرێتەوە، بەڵام کاتی ڕوداوەکە کە بێگومان مەحاڵە سکرتێری گشتی ئاگادار نەبووبێت، ئەم لە کوردستان نەبوو بەڵکە نەوشیراون مستەفای جێگری لە کوردستان بوو، کە دیارە بەرپرسی یەکەم دەبێت لەباری حقوقی و سەلاحیەتەکانەوە لەغیابی تاڵەبانیدا.
شەپۆل: دهوترێت نهوشیروان مستهفا پلاندانهر و جێبهجێكاری پرۆسهی كوشتنی كۆمۆنیستهكان بووه، پێتوانییه لهم كاتهدا كه نهوشیروان مستهفا له بهرهی دژی یهكێتییه، دهسهلات داواكه له داوایهكی یاساییهوه دهكاته داوایهكی سیاسی؟.
عەبدوڵا مەحمود: بێگومان لە دۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا هەموو دۆسیەیەک لەلایەن حزب و لایەنەسیاسیەکانەوە، کەڵکی لێوەردەگێریت بۆ ململانی حزبی یان تۆڵە! لەیەکتری سەندنەوە. بەڵام بە مەحال دەزانرێت دۆخێک بێت ئەمە کۆتایی پێبێت، خۆ ناشکریت هەر مەسەلەو داوایەکی دەرەوەی ئەم حزبانە بەخاتری ململانێێ نیوانیان بخەوێنرێت یان پەردەپۆش بکرێت چونکە هەر لایەنە بەهرەبەرداری سیاسی خۆی لێدەکات. ئیمە مل بە گەمەیەکی ئاوا نادەین و لەبەر خاتری کەس و بۆ بەرژەوەندی هیچ کەسیک داوای یاسیمان بەرز نەکردۆتەوە، وە ئێمە هیچ بەرژەوەنییەکمان لەوەدا نییە کە لەبەرخاتری لایەنیک دۆسیەیەک بکەینەوە یان دابخەین، ئیمە داوایەکی یاسایمان بەرزکردۆتەوە، چاوەروانیین کە وەک هەموو بانگەشەی ئەوە دەکەن یاسا سەروەر بێت، یاسا بێلایەنانەو ئازادانە سەروەری خۆی نمایش بکات و حزب و لایەنە سیاسیەکانیش ئەگەر جدین لەسەر بانگەشەکەیان بۆ ڕیزگرتن لەیاسا با مل کەچی یاسا بن، کە خۆیان دایاناوەو سەر بەدەسەلاتی خۆیانە. ئێمە بۆیە لە ئێستادا ئەم دۆسیەمان کردەوە چونکە: ١/ ئیستا حزب مۆڵەتی یاسایی هەیە، کە پێشتر و بەزۆری چەک بەدوای تاوانی ١٤/٧/٢٠٠٠ وە هەڵسوڕانی یاسایمان لێ یاساغ کرابوو ٢/ ئیستا پەروەندەی ڕیزگرتن لە یاسا و سەروەری یاسا و باسی ڕادەستکردنی تۆمەتباران بۆ بەردەم دادگا…فایلێکی گەرم و مەیدانێكی ململانێی نیوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسۆنە، بەتایبەتیش ئۆپۆزیسیۆن. ٣/ دۆخێکی شۆڕشگێرانە کە ناوچەکەی گرتۆتەوە کەشی بەدادگا کێشانی بن عەلی و حوسنی مبارەکەکان و سەرەتۆمەتبارانی تر… سەرنجی ناوچەکەو کۆمەڵگای بۆ پرۆسیسی دادگاو یاسا… چرکردۆتەوە. ٤/ بە ئیلهام وەرگرتن لە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی و شۆرشگێڕانەی ناوچەکە، بزوتنەوەو تورەیی خەڵکی کوردستان لەناوەڕاستی شوباتی ٢٠١١ بەدواوە نمایشێکی سەرەتایی خۆی کردو ئێستا خەڵکی کوردستان بە چاوی کراوەترەوە دەڕوانە هەموو ململانێیەکی سیاسی و یاسایی وهەموو دۆسییەو فایلێکی ڕۆژ…تاد.
شەپۆل: پرۆسهی لێكۆڵینهوه لهلایهن دادگاوه له رووداوهكانی چواردهی تهمووزی 2000 دهستی پێكردووه، دهمانهوێت بزانین پرۆسهی لێكۆڵینهوهی دادگا لهسهر ئهو كهیسه به كوێ گهیشتووه؟.
عەبدوڵامەحمود: خۆتان ئاگادارن کە داوا یاسایەکەی ئێمە تازەیە و جاری زۆر لەسەرەتادایە، ئەوەی کە کراوە داوایەکی یاساییە لەلایەن پاریزەرانی حزبەوە، پێشکەشکراوە و لەگەڵ هەر بەرەو پێشچوونێک ئێمە کۆمەڵگا و میدیای لێ ئاگادار دەکەینەوە، تائێستا شتێکی تازە لەبەردەست نییە، ئەوە نەبێت کە لەبەرامبەر بە داواکەی ئێمەدا وتەبێژیی بزوتنەوەی گۆڕان، خۆی کردۆتە وتەبێژی سەرکردایەتی یەکێتی ساڵی ٢٠٠٠ و لەیەکەمین لێدوان و کاردانەوەیی سەرەتاییدا، سواوترین و قێزوەنترین دەستەواژەی تۆمەتبارکردنی وەکو “هاندراون” بەدەستەوە گرت.
شەپۆل: پێتانوایه كه دادگا و یاسا دهتوانن تاوانبارانی ئهو كارهساته دهستگیر بكهن و ئیجرائاتی یاساییان لهگهڵ بكهن؟. ئایا ئێوه وهك حزبی كۆمۆنیست دهتانهوێت یاسا چیتان بۆ بكات لهم كهیسهدا؟.
عەبدوڵا مەحمود: حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن هەموو ڕۆژیک بانگەشەی گێڕانەوەی سەروەری یاسا دەکەن و تەنانەت بۆتە کارتێکی ململانێی نیوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن، وە تەنانەت زۆر جار ئەمە وەکو مەرجی دانیشتنی ٥ قۆڵی لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە پێداگری لەسەر دەکرێت، هیوادارین بتوانن بەکردەوە بە کۆمەڵگای نیشان بدەن و تۆمەتباران ڕاپێچی دادگا بکرین و سزای یاسای بسەپێنن بەسەر ئەوانەی یاسا تاوانەکانیان بەسەردا ساغ دەکاتەوە، وە تاوانباران سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.
ئیمە دەمانەوێت یاسا بەدواداچونێکی وردو بێلایەنانەی ئەم دۆسیەیە بکات و تاوانبارانی سەرەکی و جیبەجێکاران و ئەو لایەنە ناوخۆیی و دەرەکیانەی لەپشتی روداوی هێرشی چەکدارانە بۆسەر حزب بوون، ئاشکرا بکات و تاوانبارانی سزا بدات و بە کۆمەڵگاو رای گشتی ڕابگەیەنێت.
شەپۆل: باس لهوه دهكرێت حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی بهشێوهیهكی نهێنی لهگهڵ یهكێتی گهیشتۆته رێككهوتن و ورووژاندنی ئهم پرسهش تهنیا داوێكی یاساییه بۆ تێوهگلاندنی سهركردهكانی ئێستای گۆڕان، ئێوه لهم رووهوه راتان چییه؟.
عەبدوڵا مەحمود: ئەمە درۆیەک و هاوکات تۆمەتێكی بێبناغەیە. با ئەو ڕاستییە دوپات بکەمەوە ئیمە هیچ دانیشتنێکی شاراوە و نهێنی لەگەڵ هیچ حزب ولایەنێکی سیاسی ناکەین، ئەوە بۆ حزبی ئێمە بووە بە پرانسیبێکی جێکەوتوو، کە هەر دانیشتن یان دیداریک لەگەل هەر حزب و لایەنێک بکەین، هەم دانیشتنەکەو هەم باس و مەسائیلەکانی بە کۆمەڵگا ڕادەگەیەنین و شتی شاراوەی پشت پەردەمان نییە.
شەپۆل: ئهگهر ئهنجامی لێكۆڵینهوه و پرۆسهی بهدواداچوونی یاسایی كهیسهكه له بهرژهوهندیی ئێوه نهبوو، چ رێگهیهكی تر دهگرنه بهر؟. ئهگهر یاسا نهیتوانی سزای تاوانباران بدات چ ههڵوێستێكتان دهبێ؟
عەبدوڵا مەحمود: جاری زووە لەوبارەیەوە هیچ لێدوان یان بڕیاریک بدەین، ئێمە پێش دادگا ناکەوین…بەڵام بێگومان دەست لەم داوایەمان هەڵناگرین. هیوادارین دادگا بەئەرکی خۆی هەڵسێت و متمانەی کۆمەڵگا و شەقام سەبارەت بە ئازاد بوون و بێلایەن بوونی بەدەست بهێنیت، ئەم دۆسیەیە تاقیکردنەوەیەکی باش دەبێت.
شەپۆل: پێتانوایه دهستكهوته سیاسییهكانی ورووژاندنی ئهو كهیسه بۆ كێیه؟. پێتوانییه دهستكهوتهكانی بۆیهكێتی دهبێت نهك حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی؟.
عەبدوڵا مەحمود: ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین بەیەکلاییبونەوەی یاسایانە و ئازادانەو عادلانەو بێلایەنانەی ئەم کەیسە، خەڵکی کوردستان بتوانن بێگویدانە پلەو پایەی ئابوری و سیاسی و حزبیان لەبەرامبەر یاسادا یەکسان بن، وە ئەمە ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتایی نابەرابەری مامەڵەی یاسایی بۆ هەموو تاکەکانی… ئەوە خواستی ئێمەیە ئەگەر بەم شێوەیە بە کۆتا بێت بەر لە حزبی ئێمە، یان یەکیتی و گۆڕان..تاد. خەلکی کوردستان دەستکەوتێکی گەورەیان بەدەست هێناوە… دورو نزیکی هەر حزبیکیش لەخواستەکانی خەلک ریزگرتنیەتی لەیەکێک لە بنەما یاساییە مۆدیرنەکان و کۆتایی هێنانە بەنابەرابەری یاسایی.
• تێبینی: ئەم دیمانەیە لەلایەن ستیڤان شەمزینانیەوە سازکراوەو لە ژمارە ٢ ی گۆڤاری “شەپۆل” دا، بڵاوکراوەتەوە.