بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، داهاتوی شۆڕش له‌یه‌من به‌ره‌و کوێ ده‌بات!
کوژرانی قه‌زافی پاڵنه‌رێکی تربوو تا بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌یه‌مه‌ن ته‌وژمێکی تر به‌خۆیه‌وه بگرێ. ئه‌مه له‌حاڵیکدایه که‌عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح به‌ته‌وای توانیه‌وه له‌هه‌وڵدایه کورسی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بپارێزێت. هه‌رچه‌نده نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان داوای لێکردووه تازووه که‌نار بگرێ وده‌ست له‌پۆستی سه‌رۆک کوماری ئه‌م وڵاته هه‌ڵگرێ وکۆتایی به‌کاری توندوتیژی بهێنێ. به‌تیبه‌تی که‌تادێت توندوتیژی وکوشتن له‌وڵاتی یه‌مه‌ن ڕوله‌په‌ره‌سه‌ندن هه‌ڵده‌کشێ. هه‌واڵه‌کان تائێستا ئه‌وه‌یان ڕایانگه‌یاندووه که‌له ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه تائێستا 1480 که‌س کوژراوه و ژماره‌یه‌کی زیاتر له‌مه‌ش برینداربوون.
بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش:
له‌په‌یوه‌ند به‌م هه‌لومه‌رجه تازه‌یه‌وه، ڕۆژی 21 مانگی ئۆکتۆبه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، بڕیارێکی په‌سه‌ند کرد وداوای له‌هه‌موو لایه‌نه ده‌رگیره‌کان کرد که‌ده‌ست له‌توندوتیژی هه‌ڵگرن وڕیگا چاره‌ی ئاشتیخوازانه بگرنه‌به‌ر. ئه‌م بڕیاره که‌به‌پێشنیاری ئه‌مریکا وئه‌ڵمانیا خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه وڕوسیا وچینیش پاش ده‌ستکاری کردنێک ڕایان له‌سه‌رداوه، به‌ئاڕاسته‌ی مه‌حکوم کردنی توندوتیژیه‌کان وڕعایه‌ت کردنی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه ئاماده‌کراوه، هه‌روها بڕیارنامه‌که داوای کردووه له عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، که‌پێشنیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی کۆمکاری ولاتانی که‌نداو ئیمزابکا و له‌ده‌سه‌ڵات وازبهێنێ وته‌وای ئیختیاراته‌کان به‌جێگره‌که‌ی “عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور” بسپێڕێ، تائه‌ویش حکومه‌تی ئێئتیلافی نیشتمانی به‌به‌شداری ئۆپۆزسیۆن پێک بهێنێ وده‌ستوری وڵات ئاماده‌بکا وبارودۆخ بۆ هه‌ڵبژاردن بسازێنێ. ئه‌م پێشنیاره هاوکات به‌عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح وهاوکارانی، حه‌سانه‌ی قه‌زایی ده‌به‌خشێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نادیار ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که‌هه‌م پێشنیاره‌که‌ی وڵاتانی خه‌لیج و هه‌م بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هیچ زه‌مانه‌تێک نادات به‌عه‌لی ساڵح وده‌ست وپێوه‌نده‌کانی که‌له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کان وکوشت وبڕه‌کانی ڕۆژانی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌کان، ڕوبه‌ڕووی یاسا نکرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆکارێکی سه‌ره‌کیه بۆ نه‌چونه پێشه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دانوسانه‌کان وئیمزا لێدانی پێشنیاره‌کی وڵاتانی خه‌لیج. ئه‌گه‌رچی برێاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای له‌لا‌یه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن کردووه ده‌ست نه‌به‌ن بۆکاری زه‌بروزه‌نگانه به‌ڵام ڕۆژانه چه‌ندین هاوڵاتی بگوڵه‌ی هه‌ردوولا ده‌کوژرێت.
سه‌نعای خوێناوی:
شۆڕش له‌یه‌مه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه که‌خۆپێساندان وناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان شه‌قامکان دادگرن و”ئاشتیانه” پڕۆسه‌که‌ی ده‌چیته‌پێشه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که”شۆڕشگێران” بڕوای “شۆڕشی ئآستی وناتوندوتیژی” په‌خشده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌واله‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو گوزارشت له‌ده‌رگیری خوێناوی له‌نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی یه‌مه‌ن ولایه‌نه چه‌کداره‌کانی ئۆپۆزسیۆن، که‌له‌سوپای یه‌مه‌ن جیابونه‌ته‌وه و خۆیان له‌به‌ره‌ی شۆڕشگێڕاندا پێناسه‌ده‌که‌ن ڕوویداوه. به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌واڵنێران پێکدانه‌کانی شه‌وی شه‌مه‌ی ڕابردووی شاری سه‌نعای پایته‌ختیان به”شاری تارمای و خوێن” ناوبردووه. گوله‌باران وتوپهاوێژی وته‌قینه‌وه‌کانی گه‌ره‌کی حه‌سبه ستونی دوکه‌ڵ وسوتانی ماڵوحاڵی خه‌ڵکی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵکشاوه. هاوڵنێره فه‌ره‌نساییه‌کان ئاماژه‌یان بۆئه‌وه کردووه که‌ته‌قینه‌وه‌و ئاگرو دوکه‌ڵ له ماڵ وگه‌ره‌کاکانی هه‌ردوو لایه‌نی شه‌رکه‌ره‌وه بیستراو وبینراوه وئیسعاف په‌یتاپه‌یتا به‌ڕیوه‌بوه بۆگوێزانه‌وه‌ی بریندار‌و کوژراوه‌کان. ده‌رگیریه‌کانیش به‌ئاشکرا له‌نێوان سوپا وهیزه چه‌کداره‌کانی وابه‌سته‌به سادق ئه‌حمه‌ر وتیره لایه‌نگره‌کانیدا بووه. وه‌له‌مه‌یدانی ئه‌لته‌غیر له‌شاری سه‌نعا، به‌هه‌مان شێوه ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌کداری له‌نێوان سوپا وچه‌کداره‌کانی ژێر فه‌رمانده‌یی موحسن ئه‌حمه‌ر ڕویداوه و‌نزیکه‌ی 10 که‌س کوژراو برینداری لێکه‌وتۆته‌وه. ئه‌وه‌شی له‌م شه‌ڕو پێکدادانانه‌دا ده‌رکه‌وتوه ئه‌وه‌یه که ڕاسته‌وخۆ عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، بڕیاری هێرشبردنه سه‌ر نه‌یارانی چه‌کداری داوه. گوایه تۆمارێکی ده‌نگی ته‌له‌فۆنی عه‌ڵی ساڵح ده‌ستکه‌وتووه که‌ئه‌م ده‌ستوردانه ئاشکراده‌کات. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه ئامژه‌بۆئه‌وه ده‌که‌ن که‌شۆڕش له‌یه‌مه‌ن له‌سه‌رو توندوتیژیه‌وه نییه‌و باسی ئاشتی وئاشتی کردنی شۆڕش ته‌نها قسه‌یه‌که له‌زار دێته‌ده‌ره‌وه، وه‌یان ته‌نها ئاره‌زوو ئومێدێکی ڕوته . به‌تایبه‌تی که‌هه‌م له‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتو هه‌م له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه چه‌ک وتوندوتیژی قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌هێزه‌ده‌رگێره‌کاندا داگیرکردووه.
هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ت و ئۆپۆزسیۆن:
وه‌ڵامی هه‌ردوو لا‌یانی حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن به‌بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ته‌واوی لێک جودایه وجێگای گومانه، که‌هه‌ردولا بیانه‌وێت په‌یوه‌ستبن پێوه‌ی وڕێگاچاره‌یه‌کی سیاسی بۆقه‌یرانی یه‌مه‌ن بگرنه‌به‌ر. له‌سه‌ری حکومه‌تی یه‌مه‌نه‌وه کورته‌ی هه‌ڵویست ئه‌وه‌یه:
حکومه‌تی یه‌مه‌ن له‌جه‌رگه‌ی ڕوداوه‌کانی چه‌ندڕۆژی ڕابردووی شاری سه‌نعادا، به‌قسه پێشوازی له‌بریاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد وئاماده‌یی ده‌ربڕی، به‌وه‌ی که‌مامه‌ڵه‌یه‌کی گونجاوی له‌گه‌لدا ده‌کات. چونکه بڕیاره‌که چاره‌سه‌رێکی سیاسی بۆقه‌یرانی یه‌من خستۆته‌ڕوو. به‌ڵام هه‌م هه‌ڵوێسته هاوکات بوو له‌گه‌ڵ کوشتاره‌کانی ڕۆژانی دوای ده‌رچونی بڕیاره‌که، که‌به‌کرده‌وه به‌مانای پابه‌ندنه‌بوونه پێی.
هه‌ڵوێستی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانیش به‌رامبه‌ر به‌بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌و باوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت که بریارنامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ئاست چاوه‌روانی شۆڕش وخه‌ڵکی یه‌مه‌ندا نییه ووه‌ڵام به‌قه‌یرانه‌که ناداته‌وه، هه‌ربۆیه داواده‌که‌ن که‌عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ده‌ستبه‌جێ وبێمه‌رج ده‌ست له‌کورسی ده‌سه‌ڵات به‌ربداو بچێته که‌ناره‌وه. وه‌لید عومه‌ری ئه‌ندامی ئیئتیلافی لاوانی شۆڕش ڕای وایه‌که بریاره‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ژماره‌یه‌ک له‌ده‌وڵه‌تان پێشنیارکراوه، نه‌ک بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی ڕاپه‌ریوی یه‌مه‌ن. به‌مجۆره پێناچێت ڕیگای دیبلۆماسی‌و نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و پێشنیارانه‌ی بۆکه‌ناره‌گیر‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێستا خراوه‌ته ڕوو، ده‌رگای ئاسۆیه‌ک بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌لات بخاته‌سه‌رپشت وشۆڕشی یه‌مه‌ن به‌شێوه‌یه‌کی ناتوندوتیژی وه‌ک ئه‌وه‌ی شۆڕشگێڕان بانگه‌شه‌ی بۆده‌که‌ن، له‌ئامانجه‌کانی خۆی نزیک ببێته‌وه. که‌وایه داهاتووی شۆڕش له‌یه‌مه‌ن ڕووی له‌کوێیه؟
شۆڕش له‌یه‌مه‌ن”
کۆمه‌ڵه فاکتۆرێکی کاریگه‌ر له‌که‌نار تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه، شۆڕشی ئیستای یه‌مه‌نی له‌به‌رده‌م ڕه‌وتێکی ئاڵۆزی چونه‌پێشه‌وه وچه‌ند سیناریۆی ئیحتمالیدا داناوه. کاراکته‌ر وسروشتی ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رکوتگه‌ر ودڕنده‌ی وه‌ک ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح که‌سوپاو عه‌شیره‌تی چه‌کدارو زیندان‌و چه‌ندین ده‌زگای موخابه‌راتی به‌شه پێکهێنه‌ره‌کانیه‌تی، هاوکات سروشتی هێزه جیابوه‌وه‌کانی ئۆپۆزسیۆن وچه‌کداربون وپشت به‌ستنی ئه‌مانیش به‌تیره‌وهۆزه چه‌کداره‌کان و هه‌بونی گروپوتاقمی ئیسلامی چه‌کدار، له‌ڕیزه‌کانی ئۆپۆزسیۆندا، جیگای ئیستراتیژی یه‌مه‌ن وهاوسیه‌تی له‌گه‌ڵ سعودیه، له‌سه‌رده‌مێکدا که‌ناتۆ ئاماده‌یه بۆ ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی ودوباره‌کردنه‌وه‌ی سیناریۆی لیبی.. ئه‌مانه له‌پاڵ نائامده‌یی چینی کرێکار ونه‌بوونی رێزێکی ڕادێکاڵ وحزبی که‌بتوانی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ژێر په‌رچه‌مێکی خه‌باتکاراندا کۆبکاته‌وه وله‌هه‌ر توندپیچێکی سیاسی‌دا به‌رژه‌وه‌نیه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی بۆ نان وئازادی وده‌سه‌ڵتدارێتی جه‌ماوه‌ری ئاراسته بکات.. به‌پێویست ئه‌گه‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتن وشکست و به‌لاڕیدابردنی ڕه‌وتی شۆڕ‌شیان له‌وڵاتی یه‌مه‌ندا کرۆته ئه‌نجامێکی واقعی. خه‌ڵکی ناڕازی یه‌مه‌ن سه‌ره‌ڕای هه‌رجۆره قوربانیدانێک وڕاوه‌ستانه‌وه به‌ڕووی ده‌سه‌لاته سه‌کوتگه‌ریه‌که‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحدا، به‌ڵام هێشتا به‌توندی ئامانج وئومێده‌کانی خه‌باتیان له‌ژێر کاریگه‌ری ئاسۆ وئیستراتیژی چه‌ند ڕه‌وت وهێزێکی کۆنه‌په‌رستی قه‌ومیو ئیسلامیدایه که‌خۆیان پێشتر به‌شێک بوون له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستا. چاره‌نوسی شۆڕش له‌یه‌مه‌ن هه‌رئێستدا له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی سیناریۆی شه‌ری ناوخۆ وڕاکێشانی ده‌ستی ناتۆ وده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌تانی دراوسێیدایه، بۆڕژوازی ئۆپۆزسیۆن وده‌سته‌وتاقمی ئیسلامی چه‌کدار هه‌رگیز به‌رژه‌وه‌ندیان له‌ڕادیکاڵ بونه‌وه‌ی شؤڕش و نزیکبونه‌وه له‌ئازادی ویه‌کسانیو کۆمه‌ڵگایه‌کی سکولاردا نییه، بۆیه کوده‌تا به‌سه‌ر شۆڕش وڕاکێشانی هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێرانه به‌ره‌و جه‌نگ، ته‌نها مه‌ترسی سه‌ر ڕێگای خه‌باتی جه‌ماوه‌ریه. له‌ڕوانگه‌ی خواست و ئاره‌زوه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی یه‌مه‌نه‌وه، کۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستا به‌پله‌ی یه‌که‌م به‌ستراوه به‌دورخستنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیه‌وه. کرێکاران وچه‌پی کۆمه‌ڵگا وسکولاریسته‌کان بۆئه‌وه‌ی هه‌م سیناریۆی لیبیا وئه‌نجامێک که‌له‌شۆڕشه‌کانی تونس ومیسردا که‌وته‌وه نه‌بێته نه‌سیبی کۆمه‌ڵگا ده‌ىی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری له‌ژێر ئاڵایه‌کدا کۆبکه‌نه‌وه که‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو به‌شه‌کانی بۆرژوازی وسیاسه‌ته‌کانی، چ له‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و چله‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆدا بوه‌ستێته‌وه وبه‌م ئاڵایه‌وه ڕابه‌ری شۆڕش به‌ره‌و خواستی ڕوخانی یه‌کجاری ڕژێم ڕێنمایی بکات..
نوری به‌شیر
Noori Bashi
Email: nooribashir1@yahoo.com
Mob: 0044 7960 669 896