
كورده عه‌له‌وییه‌كان _ كه‌مایه‌تی له‌نێو كه‌مایه‌تیدا_
كورده عه‌له‌وییه‌كان
_ كه‌مایه‌تی له‌نێو كه‌مایه‌تیدا_
له‌خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیادا, زێده‌تر له‌سێ ملیۆن عه‌له‌وی هه‌ن و له‌نێویشیاندا سێ یه‌ك و بگره زیاتریشی كوردن و ئه‌وه‌ی ده‌شمێنێته‌وه له‌تورك پێك دێن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی عه‌له‌وییه‌كان ئه‌وپه‌ڕی”شیعه-ئیسلام” له‌خۆدا به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن و زیاتریش له‌و شوێنانه‌دا ده‌ژین كهناوچه كورد نشین و تورك نشینه‌كانی نێو توركیای به‌شێوه‌یه‌كی دیار تێدا ئاوێزان ده‌بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه كه‌ژماره‌ی عه‌له‌وییه كورده‌كان له‌نێو سه‌رجه‌م ژماره‌ی عه‌له‌وییه‌كاندا ده‌بێته‌وه بهكهمایهتی.
توركه‌كان زۆربه‌ی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی عه‌له‌وییه‌كانیان داگیركردووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش كورد نوێنه‌رایه‌تی كهمایهتییهكی ئیتنیكی ده‌كات.
له‌نێو كورده‌كانیشدا عه‌له‌وییه كورده‌كان هه‌ر كه‌مایه‌تین, چونكه رێژه‌ی زۆری ئه‌و كوردانه‌ی كه‌له‌نێو توركیادا ده‌ژین,
” سوونی-ئیسلام”ن. %85
له‌ساڵی 1989و له‌نێوان مانگی مایس و حوزه‌یراندا, هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌نایان بۆ به‌ریتانیا بردبوو, به‌مه‌به‌ستی په‌ناهه‌نده‌یی گشتیان كوردی عه‌له‌ویی بوون.
باشه ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌و ده‌م له‌لایه‌ن ” بیرۆی كۆچكردن”ه‌وه مه‌زه‌نده ده‌كرا, هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌داوای مافی په‌ناهه‌نده‌ییان كردووه له‌به‌ر هۆكاری سیاسی نا, به‌ڵكو “په‌ناهه‌نده‌ی ئیكۆنۆمیكی” بن و”كهلهخودی خۆیدا ئه‌م زاراوه‌یه جێی گومانه” و له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵهاتبێتن. به‌ڵام باشه ئه‌ی بۆ ده‌بێت له‌نێوان ئه‌مانه‌دا توركێكی تێدا نه‌بێت؟!
( له‌كاتێكدا توركه‌كان نه‌ك هه‌ر له‌سه‌رجه‌م توركیادا, به‌ڵكو له‌ناوچه عه‌له‌ویی نشینهكانیشدا زۆرینه‌ن).
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌و ناوچانه‌شدا, كورده سونییه‌كانیش هه‌ن و ده‌گوزه‌رێن, ئه‌ی بۆ ئه‌وانیش هه‌ڵنه‌هاتوون و داوای په‌ناهه‌نده‌یی ناكه‌ن، دیاره وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه گه‌لێك تێكه‌ڵا و پێكه‌ڵن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا حاڵی بوون له‌وه‌ی كه‌بۆ كورده عه‌له‌وییه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵات ناچارن ده‌ست به‌رداری ماڵا و حاڵی خۆیان بن, تاڕاده‌یه‌كی زۆر روون و ئاشكرایه.
باوه‌ڕی عه‌له‌وییه‌كان
له‌باره‌ی ته‌نگ هه‌ڵچنین به‌عه‌له‌وییه‌كان و دژایه‌تی كردنیان زۆر هۆكاری مێژوویی و ئایینی سیاسی هه‌ن. عه‌له‌وی زۆر جار و به‌واتایه‌كی گشتی وه‌ك ده‌لاله‌ت له‌شیعه‌و پانتاییه‌كی به‌رفراوانی باوه‌ڕی ده‌روێشانه ده‌خرێته‌ڕوو.
به‌ڵام زیاتر وه‌ك تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌بیرۆكه‌ی شیعییه‌ت و مازده‌یزمی فارسی و مه‌سیحییه‌ت, له‌سه‌ره‌تای چه‌رخی شانزه‌یه‌م و پێش سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان, له‌خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵداو له‌نێو خێڵه توركمه‌ن و كورده‌كاندا جێی خۆی كرده‌وه.. كه بیروباوه‌ڕه‌كانی نێوه‌ڕاستی ئاسیاش له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌م عه‌له‌وییانه‌ی كه “قزڵا باش”یشیان پێده‌گوترا(به‌هۆی ئه‌و سه‌روپێچه سوورانه‌ی كهلهسهریان ده‌به‌ست), له‌ته‌ك ئیمپراتۆریه‌تی “فارسی-شیعه” دژ بهعوسمانییهكان جه‌نگاون, به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1514دا عوسمانییه‌كان توانیان هێزه ئێرانییه‌كان لهئهنادۆڵا وه‌ده‌ربنێن, به‌تۆبزی زێد و خاكی نیشته‌جێبوونی عه‌له‌وییه‌كان خراوه‌ته پاڵا خاكی عوسمانییه‌كان و بهمهزهندهش له‌جه‌نگه‌كاندا 40,000 عه‌له‌ویی له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه كوژراون.
له‌و مێژووه به‌دواوه‌ش, عه‌له‌وییه‌كان, له‌به‌ر جودایی بیر‌و باوه‌ڕیان له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا عوسمانییه‌كانه‌وه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه. تا ئێستاش سونییهكان ده‌ستووری شه‌وانی ئایینی عه‌له‌وییه‌كان”به‌مۆم كوژانه‌وه” تۆمه‌تبار و ناودێر ده‌كه‌ن.
ئه‌م جۆره تۆمه‌تانه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌یه كهلهئۆروپادا, دراونه‌ته پاڵا جووله‌كه‌كان و به‌ڵام جگه له تۆمه‌تباركردن و باوه‌ڕێكی پڕ و پووچ و چه‌واشه‌كه‌ر هیچی تر نییه.
ئه‌وه‌ی پێشتریش كهعهلهوییهكانی به”قزڵا باش” ده‌دایه قه‌ڵه‌م و ده‌یناساندن, له‌ئێستادا له‌لایه‌ن عهلهوییهكانهوه به‌تانه‌و ته‌شه‌ر ده‌زانرێت و سه‌یر ده‌كرێت.
جا عه‌له‌وییه‌كان چه‌ند باوه‌ڕیان به” عه‌لی”بێت و پێیان وابێت له‌نێو ئیسلامدا جێیان بۆته‌وه, به‌ڵام سونییهكان سیسته‌می باوه‌ڕی عه‌له‌وییه‌كانیان پێ قبووڵا ناكرێت, عه‌له‌وییه‌كان پێنج مه‌رجه‌كه‌ی ئیسلامیان پشت گوێ خستووه: شه‌هاده‌ت و نوێژی پێنج فه‌رزه‌و زه‌كات و رۆژوو و چوونه حه‌ج.
به‌پێی باوه‌ڕی سونییه‌كانیش خراپترین خاڵی سنووربه‌زاندنی عه‌له‌وییه‌كان, له‌ده‌ست نوێژنه‌گرتنی پێش دوعاكردنیاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت, هه‌ر بۆیه لای ئه‌وان عه‌له‌وییه‌كان ره‌گه‌زی پیسكردن و گه‌نده‌ڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌ن.
به‌لای عهلهوییهكانیشهوه ئه‌وه‌ی گرنگه ناوه‌خنی رۆح و ئه‌و شتانه‌یه كهبهئهقڵدا دێن, نه‌ك نمایش و خۆپیشاندان. به‌و پێیه‌ش كهلهگونده عه‌له‌وییه‌كاندا مزگه‌فت نییه, به‌سانایی ده‌ناسرێن و جیاده‌كرێنه‌وه(ئه‌مه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌دا مزگه‌فتیان دروست نه‌كربێت؟) سه‌رباری ئه‌وه‌ی كهئافرهتانی عه‌له‌ویی به‌بێ په‌چه‌و چارشێو ده‌چنه‌ده‌ر و ده‌گه‌ڕێن.
عه‌له‌وییه‌كان گرنگی به‌دار و دره‌خت-یش ده‌ده‌ن, به‌تایبه‌تیش دار و دره‌ختی نزیك گۆڕی پیاوچاكان, هه‌ر بۆیه مرۆڤه‌كان به‌مه‌به‌ستی هاتنه‌دی نیازه‌كانیان, پارچه په‌ڕۆی ههمهجۆر له‌و جۆره دارانه ده‌ئاڵێنن.
گوزه‌رانی عه‌له‌وییه‌كان
وه‌كو زۆر مه‌زهه‌بی دیكه‌ش, عه‌له‌وییه‌كانیش له‌پێناو ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ژێر گوشاره‌وه, خۆیان په‌نا ده‌ده‌ن. ئه‌وان و باوه‌ڕدارانی مه‌زهه‌به شیعییه‌كانی تریش, له‌دنیای نادۆستانه‌ی سونییه‌كاندا, ته‌نها رێگه‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌یان له‌خۆ ده‌رنه‌خستن و دهرنهكهوتنیاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به خۆده‌رنه‌خستن و وهدهرنهكهوتنی عه‌له‌وییه توركه‌كان, كههاوزمانی توركه سونییهكانن, زۆر گرفت و ئاسته‌م نییه. به‌ڵام كورده عه‌له‌وییه‌كان به‌هۆی شێوه‌زاریانه‌وه به‌ئاسانی ئاشكرا ده‌بن, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ناوچه‌یه‌كی عه‌له‌وی نشینیشدا نه‌بن, عه‌له‌وی بوونیان دیار و ئاشكرایه. هه‌ر زۆرێك له‌كورده عه‌له‌وییه‌كان شێوه‌زاری سه‌ره‌كی ئاخافتنی كورد, كرمانجی نازانن( له‌گه‌ڵا هه‌ندێك له‌توركه عه‌له‌وییه‌كان) به‌شێوه‌زاری زازایی ده‌دوێن و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گه‌ر ده‌گمه‌نیش بێت, هه‌ندێك له‌نێرینه عه‌له‌وییه‌كان خه‌ته‌نه ناكرێن و له‌كاتی بوون بهسهربازیاندا به‌ئاسانی ده‌ناسرێنه‌وه.
لهتوركیاشدا به‌گشتی عه‌له‌وییه‌كان و به‌تایبه‌تیش كورده عه‌له‌وییه‌كان, به‌چه‌پ ناسراوون و ره‌نگه هۆكاره‌كه‌شی وه‌ك په‌رچه‌كردارێك بێت بۆ خۆ بهجودابینینی سونییهكان, هه‌ر بۆیه هێشتاكه‌ش عه‌له‌وییه‌كان, شیعر و به‌سه‌رهاتی ژیانی شاعیری یاخی و سۆفی”پیر سوڵتان ئهبداڵا” كه‌له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه له‌چه‌رخی شانزه‌یه‌مدا له‌سێداره‌درا, به‌رده‌وام زیندووده‌كه‌نه‌وه.
شایانی باسیشه له‌نێوان تێڕوانینی عه‌داله‌ت خوازانه‌ی خودی عه‌له‌وییه‌كان و ئه‌و كێشمانكێشه هاوچه‌رخه‌ی له‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه عه‌له‌وییه‌كاندا پیاده‌كرێت, پێوه‌ندیی ده‌بینرێته‌وه. له‌گونده عه‌له‌وییه‌كاندا له‌ڕووی “سوسیۆ- ئیكۆنۆمیك”ه‌وه, شێوازێكی دیموكراتخوازانهمان ده‌كه‌وێته به‌رچاو( به‌تایبه‌ت ئه‌وان ئاغای گه‌وره‌ی تایبه‌ت به‌زه‌وییان نییه و به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش كار ده‌كه‌ن), به‌هۆی ئه‌مانه‌و له‌ڕووی سیاسیشه‌وه به‌مه‌به‌ستی خۆ جیاكردنه‌وه, عه‌له‌وییه‌كان به‌ره‌و چه‌پخوازی ده‌چن.
كۆمه‌ڵێك له‌توركه عه‌له‌وییه‌كانیش هه‌ن كه ددان به‌شوناسنامه‌ی كوردیدا ده‌نێن و هه‌ندێكیشیان به‌ر له‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاوێزانی كولتووری كوردی بوون.
لهسهردهمانێكیشدا هه‌ندێك له‌كورده سونییه كۆچه‌رییه‌كان تێكه‌ڵا بهتوركمهنه عه‌له‌وییه‌كان بوون و ئیدی كورده‌كان سیستمی باوه‌ڕی ئایینی عه‌له‌وییه‌كانیان وه‌رگرتووه‌و توركمهنهكانیش كولتووری كوردیان له‌خۆ گرتووه‌و ته‌نانه‌ت زۆرێك لهتوركهكانی تریش تازهمهنێكی نزیكیش, دژ بهپۆلێنكردن و ره‌فزكردنی جوداخوازانه, وه‌ك سیمبۆل شوناسنه‌مه‌ی كوردیان قبووڵكردوووه.
كورده عه‌له‌وییه‌كان زیاتر گوندنشینن و له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌رسیم( ده‌سه‌ڵات ناوی كردۆته تونجه‌لی), یان نزیك مه‌راش و ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كه‌ن نیشته‌جێن. له‌گه‌ڵا زیادبوونی ژماره‌شیاندا هه‌ندێكیان به‌ره‌و ئه‌و شارانه‌ی كهسوونی نشینن, كۆچیان كردووه‌و له‌وێشدا هه‌ر ناچاربوون له‌نێو ناوچه‌كانی خۆیاندا( كۆڵیت و گچكهخانوو)دا ژیان به‌رنه‌سه‌ر و به‌و پێیه‌ش نه‌یانتوانیوه له‌سنوورێكی دیاریكراو زیاتر, ئه‌ولاتر بچن.
گوشاری سیاسی
له‌ساڵه‌كانی هه‌فتاكاندا هه‌ندێك لهعهلهوییهكان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ تێكه‌ڵا به‌سیاسه‌ت بوون و ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش له‌كۆتایی ساڵی 1970-دا كه‌وتنه به‌ر هێرشی راستڕه‌وه‌كان. له‌ساڵی 1967-یشدا به‌هۆی گه‌مه‌یه‌كی فووتبۆڵا كه‌له‌شاری”قه‌یسه‌ری” سازكرا, 40 كه‌سی عه‌له‌وی كه‌له”سیواس”ه‌وه هاتبوون, په‌لاماردران و كوژران.
ده‌رئه‌نجامی ته‌نگژه‌ی راستڕه‌و و چه‌پڕه‌وه‌كانیش, له‌ساڵی 1978دا, به‌ڕابه‌رایه‌تی و ئۆرگانیزه‌ی “گورگه بۆره
فاشییه‌كان” قه‌تڵوعامی سه‌دان عه‌له‌وی كرا.
به‌ڵام له‌ساڵی 1980-دا پێكدادان و ململانێی چه‌پڕه‌و و راستڕه‌وه‌كان, خرایه قاڵبی مه‌زهه‌بییه‌وه‌و ( ناوی گورگه بۆره‌كان نه‌ده‌برا).
هه‌ندێك لهدیندارهكانیش, خۆیان به‌دوور نه‌گرت له‌وه‌ی كهعهلهوییهكان به‌كه‌مێك لهئاژهڵا به‌نرختر بده‌نه قه‌ڵه‌م و ئاماژه‌ش به‌وه بده‌ن كهكوشتنیان رێگه‌پێدراو و جائیزه.
جا ئه‌م كه‌سه دینداره ئوسووڵیانه, له‌ساڵی 1989دا‌و له‌ناوچه‌ی مه‌راش-دا ده‌نگێكی باشیان به‌ده‌ست هێناو له‌نێوان ههڵبژێردراوهكانیشدا, “ئوێككهش كه‌نگه‌ر”یش هه‌بوو كه‌وه‌ك راستڕهوێك لهقهتڵا و عامهكانی ساڵی 1978-دا پێشڕه‌و و پێشه‌نگ بوو.
هه‌ر بۆیه به‌قه‌ولی( راوكردنیان جائیزه, راو)یان لێهات و به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش زۆر شپرزه‌و په‌شێو بوون.
جا به‌هۆی باڵاده‌ستبوونی كه‌سانی به‌بنه‌ما ئیسلامی ئوسووڵی و(هاوكات ئه‌زێت دانی عه‌له‌وییه‌كان) و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌كانی ئاداری ساڵی 1989ش, بوونه هۆی هه‌ڵهاتنی كورده عه‌له‌وییه‌كان, به‌تایبه‌تیش له‌مابه‌ینی مانگی مایس و حوزهیرانداو به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و پڕ.
به‌پێی هه‌ندێك واته واتی بێ سه‌رچاوه‌ش, گوایه هه‌ندێك كه‌سی هه‌لپه‌رست و بێ ئینساف, به‌مه‌به‌ست و به‌ڵێنی كار دۆزینه‌وه بۆ كورده عه‌له‌وییه‌كان, ئه‌م كه‌ش و هه‌وای شلۆقی و پانیكهیان خوڵقاندوووه.
هه‌رچه‌ند ئه‌وه دێت به‌ئه‌قڵدا كه‌ده‌بێت حكومه‌ت دژ به‌ئیسلامه ئوسووڵییهكان بوه‌ستێته‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌وڵه‌ت “لایك و سكولار”هو ئه‌وانیش دژ بهئهتاتوركچییهكانن. به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا به‌و پێیه‌ی ئایینی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت “سوونی-ئیسلام”ه, كه‌واته هه‌ر خودی خۆی دوژمنانی شیعه‌و عه‌له‌وییه‌كان گۆش و له‌خۆده‌گرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاش كه‌سێكی دینداره‌و به‌ته‌واویش په‌یوه‌ست بوونی به‌ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندییه‌وه, تێدا وه‌ده‌ر ده‌كه‌وێت, ئه‌م نه‌قشبه‌ندیانه‌ش به‌توندی په‌یوه‌ستن بهئوسووڵیهكانهوه.
له‌مه‌ش زیاتر به‌و پێیه‌ی ده‌نگده‌رانی “پارتی نیشتمانی دایك” به‌ره‌و كه‌می ده‌چن, زیاتر پێویستیان به‌هاریكاری و كۆمه‌كی پارته ئوسووڵییه دیندارهكانه. هاوپه‌یمانانی توركیاش له‌ناتۆ, ده‌رحه‌ق به‌و مه‌سه‌لانه, مه‌به‌ستیان نییه گوشار بخه‌نه سه‌ر توركیا‌و دووچاری ته‌نگژه‌ی زیاتری بكه‌ن, ته‌نها شتێكیش كهههڵوێستهی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن, مافی مرۆڤه لهتوركیاداو به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به‌كوردان.
بڵاوترین شێوازی گوشار خستنه سه‌ر كوردان، له‌گرتنی بێ هۆو ئه‌شكه‌نجه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت و له‌چاو كورده سوونییهكانیشدا زیاتر كورده عه‌له‌وییه‌كان رووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره گوشارانه ده‌بنه‌وه‌و له‌ئیفاده‌ی پهناههندهیشیاندا ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه‌زۆرێك له‌كه‌س و كار و خزمانیان به‌هۆی بیروبۆچوونی سیاسییانه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه.
لهههفتاكاندا زیاتر سوپا به‌چاوێكی سیمپاتیكانه ده‌یڕوانییه راستڕه‌وه‌كان و له‌مڕۆشدا له‌ئاست ئه‌وه‌ی سوونییه‌كان ده‌رحه‌ق به‌كورده عه‌له‌وییه‌كانی ده‌كه‌ن، چاو ده‌نوقێنێ یان هه‌ر به‌فیعلی به‌شداری ده‌كات.
جا ئه‌م گوشاره نه‌ته‌نها گوشاری توركه بۆ سه‌ر كورد‌و نه‌ته‌نها گوشاری سوونییهكانه بۆ سه‌ر عه‌له‌وییه‌كان، به‌ڵكو زیاتر گوشارێكی پێكهاتووه له‌هه‌ردوو رهگهزهكهو له‌هه‌ر دوو باره‌كه‌شدا كورده عه‌له‌وییه‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێر گوشاره‌وه.
ئاستی ژیانی رۆژانه‌و گوشارخستنه سه‌ر زمان و كولتوور و ده‌ستدرێژی و ده‌ستگیركردنه بێ هۆكاره “كه‌یف ئامێزه‌كان”و ئه‌شكه‌نجه‌دان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیش، له‌چاو گونده سوونی نشیهنهكاندا، ره‌وشی گونده كورد نشینه عه‌له‌وییه‌كان گه‌لێك خراپتره!؟.
هه‌ر بۆ نموونه گوندنشینه‌كان، كاتێك داوای قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی و قیرتاوكردنی رێگاكانیان ده‌كه‌ن، له‌وه‌ڵامدا پێیان ده‌ڵێن: كهجارێ پێشتر ده‌بێت مزگه‌فتیان بۆ دروست بكه‌ن. زۆرێك لهپهناههندهكانیش به‌پێی ئیفاده‌كانیان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئه‌و ده‌مه‌ی لای كاربه‌ده‌ستان سكاڵای تاڵانكردنی دوكانه‌كانیان كردووه، سه‌رباری ئه‌وه خۆیان تێهه‌ڵدانیان خواردووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه‌بۆ قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌وان نێردراون، رۆڵی میسیۆنه‌ری ئیسلامیان بینیوه‌و منداڵی عه‌له‌وییه‌كانیان به‌ره‌و ئیسلام راكێشاوه.
دیاره له‌مانگی ره‌مه‌زانیشدا، گه‌ر عه‌له‌وییه‌كان له‌ماڵی خۆشیاندا نه‌وێرن نان بخۆن، یان جگه‌ره بكێشن، حهقیانهو زۆر هۆكاریش هه‌ن بۆ ئه‌مه.
هه‌ر بۆیه كورده عه‌له‌وییه‌كان, زیاتر پێیان باشه داخراو و بێده‌نگ بن، ته‌نانه‌ت گه‌ر رووبكه‌نه شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك ئیستانبوڵا-یش، هه‌ست ناكه‌ن به‌گه‌رمی كه‌س لێیان نزیك بێته‌وه، بۆیه ناچارن به‌دیققه‌ت بن لهههڵسوكهوتیانداو هه‌روه‌ك جوله‌كه‌كانی روسیا-ش، هه‌میشه عه‌له‌وییه‌كان-یش به‌چاوی سووك سه‌یركراون و گوشاریان خراوه‌ته سه‌ر و له‌ساڵی 1989-یشدا ئه‌مه گه‌یشته چڵه‌پۆپه‌ی.
وێڕای گوشاری خه‌ڵكه سوونییهكهش بۆ سه‌ریان، له‌لایه‌ن ژاندرمه‌و هێزه‌كانی حكومه‌تیشه‌وه، ناو به‌ناو به‌به‌هانه‌و ناوی گه‌ڕان به‌شوێن “ئه‌ندامانی رێكخراوه یاساغهكانهوه”، ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ریان.
به‌پێی ئیفاده‌ی یه‌كێك له‌په‌ناهه‌نده‌كان:
( یه‌كه‌م جار له‌سه‌عات دوو یان سێی شه‌ودا”پۆلیسه‌كان” ده‌ستیان كرد، به‌هاوار هاوار و دواجار ده‌ركه‌كه‌یان شكاند و هاتنه ژوور، له”یوسف”یان پرسی..هه‌ڕه‌شه‌یان له‌من و خێزانه‌كه‌م كرد و گوتیان “یوسف” له‌كوێیه, هاواریان كرد به‌سه‌رمداو گوتیان،”كوردی كۆمۆنیست”،گوتیان, ئه‌گه‌ر قسه نه‌كه‌م، ژن و منداڵه‌كانم ده‌به‌ن و ده‌ستدرێژی سێكسیش ده‌كه‌نه سه‌ر ژنه‌كه‌م، هه‌موو ئه‌مانه‌شیان له‌به‌رده‌می منداڵه‌كانمدا گوت” به‌پێی رێكخراوی ئه‌مینیستی ئینته‌رناشنال-یش ئه‌م جۆره ده‌ستدرێژیانه هه‌یه”.
به‌پێی ئیفاده‌ی یه‌كێكی دیكه‌ش لهئیفادهدهرهكان، په‌لاماره‌كانی به‌رده‌وامی تێرۆرخوازانهی پۆلیس گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی، كه‌منداڵان هه‌ر ده‌مێك پۆلیس له‌ماڵه‌وه‌دا ببینن، یه‌كسه‌ر ده‌ستیان ده‌خه‌نه سه‌ر ته‌پڵی سه‌ریان.
رۆڵی ده‌وڵه‌ت
ئه‌و كورده عه‌له‌وییانه‌ی نیشته‌جێی نێوان ناوچه كوردی و توركییه‌كانن، پلانی نوێی دره‌خت چاندن و ئاوه‌دانكردنه‌وه، ناوچه‌كانیان ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌م به‌زۆر راگواستنه‌شیان چ له‌ڕووی سیاسی و چ له‌ڕووی ئابورییه‌وه خزمه‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات. به‌شێكی زۆری خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌پێناو ئامانجه بازرگانییه‌كاندا دره‌خت چاندن، یان له‌چوارچێوه‌ی پلانی ناوچه‌ییانه‌ی ئاوهدانكرنهوهدا، به‌ناوچه‌ی كشتكاری ده‌ستنیشانكراون. ته‌نانه‌ت ملیۆنه‌ها مرۆڤ له‌و ناوچانه‌ی كه”پ.ك.ك”ی تێدا ئهكتیڤهو به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نفوسی كورد له‌و شوێنانه‌دا، ناچار ده‌كرێن كهكۆچ بكه‌ن. تونجه‌لی”ده‌رسیم”یش كه”پ.ك.ك”ی تێدا چالاكه، یه‌كێكه له‌و شوێنه سه‌ره‌كییانه‌ی كه‌بۆته ئامانجی شاڵاو و په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌ت.
له‌ساڵی 1938-ه‌وه كورده عه‌له‌وییه‌كان دژ به‌حكومه‌ت جه‌نگێكی توند‌و تۆڵیان ده‌ست پێكردووه‌و یه‌كێك له‌به‌رپرسه ئه‌وروپییه‌كان به‌ناوی “مارتین ڤان برونسین”، سه‌باره‌ت به دۆزی كوردستان ده‌نووسێت:
( تونجه‌لی-ده‌رسیم- هه‌موو كاتێك گرنگترین خاڵی كێشمانكێشی سیاسی بووه‌و به‌گه‌وره‌ترین زیندانی توركیاش دراوه‌ته قه‌ڵه‌م. حكومه‌تی تورك-یش گه‌ره‌كیه‌تی بڕبڕه‌ی پشتی كورده نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌تایبه‌تیش بڕبڕه‌ی پشتی “پ.ك.ك” بشكێنێت، هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌ت له‌ڕێی “ئاسیمیلهكردن” و گوشاری پۆلیس و راگوێزانه‌وه هه‌وڵی زاڵبوونی داوه‌و زۆر خێزان و بگره هه‌ندێك له‌و گوندانه‌ش كهلهژێر كاریگه‌ری “پ.ك.ك”دا بوون، ناچاركراون كهخاك و زێدیان جێبهێڵن).
حكومه‌ت هه‌رچه‌ند نكووڵی له‌م جۆره راگواستنانه‌ش بكات، به‌ڵام به‌ڵگه هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی، وه‌ك نمونه‌ی:
به‌ڵگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دارستان كهنووسیویهتی” گوندنشینه‌كان به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هۆكاری گواستنه‌وه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راگواستنهكهیان بۆ شوێنێكی تره په‌نایان بۆ ئه‌وان بردووه”.
هه‌رچه‌ند له‌ناوچه‌ی تونجه‌لی و له‌نێوان 414 گوندی تۆماركرادا, ته‌نها 134 گوندیان دارستانیان هه‌یه‌و دیاریكراوه، به‌ڵام به‌پێی یاسای دره‌خت چاندن ده‌بێت 355 گوند له‌ناوچه‌كانی خۆیان رابگوێزرێن بۆ شوێنانی تر.
سه‌باره‌ت به‌ڕۆژهه‌ڵاتیش كه ئه‌رزنجان-یشی تێدا ده‌گیرسێته‌وه، ته‌نها 29 گوند به‌خاوه‌ن دارستان، یان ناوچه‌ی دره‌خت چاندن ده‌ستنیشانكراون، به‌ڵام فه‌رمانی راگواستنی 250 گوندی دیكه‌ش دراون.
به‌پێی ئیفاده‌ی هه‌ندێك له‌كورده عه‌له‌وییه‌كان-یش، گوایه له‌لایه‌ن كورده سوونییهكانهوهو به‌زۆری چه‌ك زه‌وییه‌كانیان داگیركراوه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و كوردانه‌ش سه‌ر به‌حكومه‌ت و گوندپارێزن.
سه‌باره‌ت به‌قه‌ره‌بووی ئه‌وانه‌ش كهعهردیان له‌ده‌ست چووه، ته‌نها تایبه‌ته‌و ده‌درێته ئه‌وانه‌ی كهدهوڵهت به‌هاووڵاتی دڵسۆزیان ده‌داته قه‌ڵه‌م. هه‌ر بۆ نموونه: له‌ناوچه‌ی مه‌راش ته‌نها ئه‌وانه‌ی كهپێوهندییان به‌میلیتان و كورده سهرهبهخۆ خوازهكانهوه نه‌بووه، سه‌رباری زانینی نووسین و خوێندنه‌وه‌ی زمانی توركی، عه‌ردی ئاڵته‌رناتیڤیان پێدراوه‌و به‌حوكمی ئه‌م جۆره ده‌ستوور و رێنمایانه‌ش زۆرێك له‌كوردان بێبه‌ش بوون له‌وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووی مافه‌كانیان.
له‌میانی ئه‌و هه‌موو گوشاره سیاسی و ئایینی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه‌كراوه‌ته سه‌ر كورده عه‌له‌وییه‌كان، راست و دروست نییه گه‌ر پهناههندهكانیان، وه‌ك په‌ناهه‌نده‌ی ئابووری بناسرێنرێن، لهكاتێكشدا ئه‌گه‌ر قوربانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی عهردهكانیشیان بووبێتن، چونكه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ توركیا رووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره ریسك و ئه‌شكه‌نجه‌و ته‌نانه‌ت كوشتنیش ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر پێشتریش رووبه‌ڕووی
گوشاری وا نه‌بووبێتنه‌وه، ناكرێت دڵنیا بین له‌وه‌ی كهرووبهڕووی نابنه‌وه, ته‌نها په‌نابردنیان بۆ داواكاری پهناههندیی, به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌نه‌یارانی حكومه‌ت بدرێنه قه‌ڵه‌م.
ئه‌گه‌ر ناچاری گه‌ڕانه‌وه‌ش بكرێن، مه‌گه‌ر به‌دزییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه, تا به‌خاوه‌ن چانس بدرێنه قه‌ڵه‌م..
یه‌كێك له‌و پهناههندانهی كهگهڕاوهتهوه, ئاوا باس له‌وه ده‌كات كهلهفڕۆكهخانهی ئیستانبوول به‌سه‌ریدا هاتووه:
( پۆلیسێك هاته پشتمه‌وه‌و پڕی دایه قۆڵه‌كانم و بردمیه ژوورێكی نهۆمی دووه‌م و هه‌ر كه‌گه‌یشتینه نێو ژووره‌كه, پاش ئه‌وه‌ی پاڵی پێوه‌نام به‌ربووه ده‌مووچاوم.. بهخائینی نیشتیمان تاوانباری كردم و گوتی: بۆ كوێ ده‌چیت بچۆ, ئه‌وه‌ی بۆی ده‌گه‌ڕێیته‌وه هه‌ر ئێره‌یه..ئه‌ی كوردی پیس.. دواتریش زیندانی كردم).
ئاشكراشه تا سوپای ده‌وڵه‌تی توركی، دژ به‌ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییه‌كان و هێرشكارییهكانی سوونییه‌كان، نه‌وه‌ستێته‌وه‌و رێگه‌چاره‌ی بۆ نه‌دۆزێته‌وه، ئه‌و زه‌حمه‌تی و ناڕه‌حتییه‌ی كه‌كورده عه‌له‌وییه‌كان له‌ناوچه‌كانی خۆیاندا رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه, ناڕه‌وێته‌وه!؟
نووسینی؛ داڤید مێكداڵ
گۆڕینی له‌توركییه‌وه؛ یوسف عیزه‌دین
سه‌رچاوه: ALEViLiK VE KURTLER( inceleme-Arastrma-Belgeler)/postfach131831,42045wuppertal-1997