ده‌وڵه‌تی کوردی…. نامۆ سامان
مرۆڤ ده‌توانێت به فرێدانی قنگی سیغاره‌یه‌ک بۆ ته‌نه‌که‌ی خۆڵ
خزمه‌ت به نیشتیمانه‌که‌ی بکات، نه‌ک نیشتیمان بکات به ته‌نه‌که‌ی خۆڵ!
له دوایی شێخی نه‌مره‌وه تاکو ئه‌مرۆکه هیچ له سه‌رکرده‌کانی کو‌رد به فه‌رمی داوایی ده‌وڵه‌تی کوردیان نه‌کردووه وه‌نایشیکه‌ن. وته به‌نرخه‌که‌ی شیخی نه‌مر که بۆ هه‌شتاودووساڵ ده‌چێت که به‌فه‌رمی و به‌نامه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی نارد له نامه‌که‌دا ده‌ڵێت: {ده‌مه‌و‌ێت له عاره‌بی عێراقی و تورکی موسڵمان جوداببمه‌وه}
وا بۆ هه‌شتاو دووساڵ ده‌چێت کو‌رد به خۆیی و سه‌رکرده‌کانیانه‌و نه‌یاتوانییوه داوای ده‌وڵه‌تی کوردی که‌ن، وه‌بیریشیان لێنه‌کردۆته‌وه، خه‌باتی ئه‌وان له دوایی شێخه‌وه هه‌ر مافی کو‌رد بووه نه‌ک هه‌قی کو‌رد. ئاخر ماف‌و هه‌ق جیاوازیان زۆره بۆ نموونه عه‌ره‌بێک ده‌توانێت له ئسرایل هه‌موو مافێکی خۆی هه‌بێت هه‌ر له قسه‌کردنه‌وه به زوبانی دایک و رۆژنامه‌و قوتابخانه‌کان تادوایی به‌ڵام هه‌قی نییه ده‌ستبخاته کاروباری ده‌وڵه‌ته‌وه یان بستێک خاک له سه‌رخۆی تاپۆبکات.
ده‌نگدان به ده‌ستووی عێراق نه‌ک هه‌ڵه‌بوو به‌ڵکو، خۆکوژیه‌ک بوو کو‌رد به‌ده‌ستی خۆی چاڵێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵکه‌ندو خۆخسته گۆرستانی عه‌ره‌بی عێراقه‌وه.
ریفراندووم فێڵک بوو له کو‌رد کرا له ژێرده‌ستی کۆمه‌ڵێک سیاسه‌تمه‌داری فێلبازو کۆمه‌ڵێک رۆشنبیری درۆزن و بێ مانا به مانایه‌کی تر ریفرادۆم خیانه‌تێک بوو کرا له تاکی کو‌رد.
ریفرادۆم ئه‌وفێڵه‌بوو که به‌ناوی ده‌نگدانه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی به‌س به نافه‌رمی ، تائه‌و خه‌ڵکه به بیانووی ده‌نگدان به کوردستان له ماڵه‌کانی خۆیان ده‌ریانپه‌راندو له ماڵ ده‌ریان هێنان بۆ ده‌نگدان به‌ره‌وو سندوقه‌کانی ده‌ستوری عێراقی چونکه خه‌ڵک ئاماده نه‌بوو ده‌نگ بده‌ن به ده‌ستوری عێراقی له ماڵه‌کانی خۆیاندا نه‌هاتنه‌ده‌ره‌وه ئه‌مانه هاتن به ناوی ریفراندۆمه ئه‌و خه‌ڵکه‌یان له ماڵ هێنایه ده‌رو به ره‌وو سندوقه‌کانی ده‌ستووی عێراقیان بردن.
به واته‌یه‌کی تر خه‌ڵکی کو‌رد به فه‌رمی ده‌نگیاندا بۆ عێراق و به نافه‌رمی ده‌نگیاندا به کوردستان.
ئێستاکه‌یشی بخه‌ره‌سه‌ر له په‌ره‌لمانی کوردستان نه سه‌رکرده‌کان نه خه‌ڵکه‌که‌ی داوایی ده‌وڵه‌تی کوردیان نه‌کرددو وه‌نایشیکه‌ن بگره وایان له‌و خه‌ڵکه کردووه که کوردستانیان له بیرچێته‌وه. دایمه له خۆشیاکانی تورک و عه‌ره‌ب‌و فارس‌دا بن چونکه مه‌ست بوو به تورکوو ئه‌سته‌مبول تاران‌و دیمشق له‌نێوه‌ند شه‌رابی هه‌وه‌سدا هاڵیانکێشاون پاره‌یش هیچ نرخێکی بۆ به‌ها گه‌ورو پیرۆزه‌کان نه‌هێشتۆته‌وه.
نازانم چه‌ندا ساڵه کو‌رد په‌رله‌مانی هه‌یه که‌چی تاکۆ ئێستاکه رۆژێک یان ته‌نها کاتژمێرێکان بۆ ئه‌وه ته‌رخان نه‌کردووه که باس له سنوری کوردستان و ده‌وڵه‌تی کوردی بکه‌نه‌وه به ئۆپزیسۆنه‌که‌یشه‌یه‌وه نه باسیان کردووه نه ده‌یشیانده‌وێت باسی که‌ن به پێچه‌وانه‌که‌یه‌وه ئه‌مانه دایمه له سکرینی ته‌له‌ڤیزۆن و رۆژنامه‌کانیاندا باس باسی ده‌وڵه‌تی کوردییه که کو‌رد هه‌قی خۆیه‌تی ببێته ده‌وڵه‌ت ئه‌مه هه‌روه‌کو ریفرامدۆم وایه، به مانایه‌کی تر کو‌رد بۆ نییه به فه‌رمی له په‌له‌مانی کوردستان‌و عێراقدا باسی ده‌وڵه‌ت بکا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به‌ڵام له لاکۆڵان‌و رۆژنامه‌کاندا به نافه‌رمی باسی ده‌کات. ئه‌مه خۆ گێلکردنه یان تاوانه‌کردنه؟ یان ترسنۆکییه؟
من پێموایه کو‌رد له پاشه‌رۆژێکی ترسناکدا ده‌ژی‌و له ماوه‌یه‌کی نزیکشدا ده‌بێت بگه‌رێته‌وه سه‌ر خاڵی سفر!
خاڵی سفر خاڵی سه‌ره‌تا ده‌بێت یان خاڵی کۆتایی؟ ئه‌وه به‌ستراوه به عه‌قڵی رۆژانه‌ی تاکی کورده‌وه. یان سیاسه‌ت بریتیه له عه‌قڵی به‌رێووبردنی ژیان یان ده‌بێته هونه‌ر‌ی به‌رێوبردنی ژیان کامیانه؟ ئه‌وه تاکی کو‌رد ئه‌وکاته بریاری خۆیی ده‌دات دیسان‌و سه‌دان جاری تر خۆبخاته باوه‌شی ئه‌م سیاسه‌تمه‌ده‌رانه‌ی کورده‌وه،
یان سفر خاڵی خاڵیکردنه‌وه‌ی عه‌قڵیتی تاکی کو‌رد ده‌بێت؟
به بۆچونی من ئه‌گه‌ر کو‌رد له‌و باشوره‌دا داوای ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌کات ئه‌وا چاره‌نوسی زۆر نادیارده‌بێت بگره له ئه‌نفال خراپتری به‌سه‌ردێت به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی زۆر هونه‌ریانه.
تێنه‌گه‌یشتن له ئه‌نفال کو‌رد به‌ره‌و هه‌ڵدێرده‌بات به پێچه‌وانه‌که‌یه‌وه هه‌رکاتێک کو‌رد له مانای ئه‌نفال گه‌یشت ئه‌وا ده‌توانم بڵیم تروسکایه‌ک هه‌یه بۆ ده‌ربازبوون، رێگایه‌ک هه‌یه بۆ گه‌یشتن به به‌ها پیرۆزه‌کان که خاکه.
تۆپبارانی قه‌ندیل‌و ناوچه‌کانی زه‌نگێکی ترسناکه ئه‌درێت به گوێ تاکی کوردا ئه‌گه‌ر تاکی کو‌رد له خه‌ڵوه‌تی نه‌زانیندا رانه‌چڵه‌کێ ئه‌وا تۆپه‌کانی دوژمن ده‌گاته به‌ر ماڵی هه‌ریه‌که‌مان . تۆپباران به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له‌و ناوچانه‌دا خۆی له خۆیدا پلانێکی گه‌وره له ئارادایه که له کو‌رد ده‌کرێت به به‌رچاوانی ئه‌م دنیایه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر کو‌رد وریا بێت‌و یه‌ک بێت مه‌حاڵه پلانه‌که‌یان سه‌رکه‌وێت مه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کان له ژێره‌وه هه‌روه‌کو سه‌دانجاری تر گلۆپی سه‌وزیان بۆ دوژمنان ده‌نه‌گیرساندبێت.
من پێموایه کۆنترۆڵی قه‌ندیل و ناوچه‌کانی له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه گورزێکی گه‌وره‌یه نه‌ک خه‌ون‌و پرۆژه‌کانی ده‌وڵته‌ی کوردی ده‌خاته ژێر پۆستاڵی دوژمنانه‌وه و بگره ئاسۆ کوردیش نادیارده‌کات.
پرۆژه‌کانی سه‌دام له دوایی جه‌نگی ئێران / عیراقدا برتیبوو له دروستکردنی ئۆردوگا بۆ هه‌موو تاکێکی کو‌رد به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی عێراق واته به سنوره‌کانی ئه‌رده‌ن و سعودیه‌و تادوایی. به‌ڵام پلانی دروستکردنی دوژمنانی سه‌رده‌م بریتی ده‌بێت له دورستکردنی ئۆردوگای گه‌وره، گه‌روه له شێوه‌ی شاردا‌و له ژێر سه‌ر‌په‌رشتی خۆیاندا به بیانوی تۆپبارانی ناوچه‌کان و له جێ ئه‌واندا دامه‌زراندی بنکه‌کانی سه‌ربازی‌و سیخوری کۆنترۆڵی بنه‌ماکانی تاکی کو‌رد و دورخستنه‌وه‌یان بۆ ئۆردوگاکان‌و له ناوچه‌کانی خۆیاندا که خۆیان بۆیان ده‌ستنیشانده‌که‌ن. به‌واته‌یه‌کی تر سه‌رده‌می سه‌دام ته‌عویز هه‌بوو، واته پاره‌دان به‌و خه‌ڵکه‌ی که گۆنده‌کانی خۆیان چۆڵده‌که‌ن رووده‌که‌ن شار ئه‌مه هه‌ر هه‌مان پلانی سه‌دامه به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی درندانه‌تر.
کو‌رد وریابه ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ون نییه به‌ڵکۆ راستیه‌که ئاو ڵێل ناکات، دوژمنانیش ئه‌و راستیه چاک ده‌زانن بۆیه ئه‌گه‌ر فریای خۆمان نه‌که‌وین ده‌بێت ئێمه له نێوه‌ند ئه‌م دوژمنانه‌دا بتوێنیه‌وه ره‌گه‌زی خۆمان ونکه‌ین ئه‌و‌ساکه‌یش هه‌ر ده‌بێت سه‌رگه‌ردان بین. هه‌ر میلله‌تێک خه‌می ده‌وڵه‌تی نه‌بێت بۆ نه‌مان باشه! هه‌ر میلله‌تێک تاکی ئازادی نه‌بێت خاوه‌نی بستێ خاکی ئازادیش نابێت. تێنه‌گه‌یشتن له مانای دوژمن خۆکۆژییه به دیوه‌که‌ی تری‌دا.
ئه‌وانه‌ی له خێمه‌دا ده‌ژین ماوه‌که‌ی له رۆژێکه‌وه بۆ سێ مانگه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ئۆردوگادا ده‌ژین ده‌شی له شه‌ش مانگه‌وه بۆ شه‌ست ساڵ بێت. دوایی چۆڵکردنی قه‌ندیل‌و ناوچه‌کانیش ئۆردوگایش ئاماده ده‌بێت. قه‌ندیلیش ده‌بێته بنکه‌یه‌کی سه‌ربازانی دوژمن.
کوشتنی کات له ماده‌ی 140 دا نیشانه‌ی خۆکوژییه له ئۆردوگایه‌کی زلدا که دوژمنان واخه‌ریکه پلانی بنه‌ره‌تی بۆ دانه‌نێن، هه‌موو شتێک به‌سراوه به ماڵه‌که‌ته‌وه که ماڵت بوو هه‌بوو میوانیش ده‌بێت به‌ڵام که ماڵت نه‌بوو خۆت دایمه میوانیت، به گریمان کو‌رد دایمه میوانه نه‌ک خاوه‌ن ماڵ.
ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ستراوه به که‌سایه‌تی سه‌رکرده‌یه‌که‌وه که بنه‌ماکانی سه‌رکرده‌ی تیابێت ، ئایا ئێمه ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌مان هه‌یه که له‌مانای پیرۆزه‌کانی خاک بگات؟ شیخی نه‌مر به بۆچونی من ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌بوو که له‌گه‌ڵ خاک‌دا ئاوێته ببوو ، مێژوویش هه‌ڵه‌یه‌کی کرد له‌و جوگرافیایه‌دا که شێخی دروستکرد بروانکام جارێکی تر میژوو هه‌ڵه‌یه‌کی تر بکات!
2011-11-20