
شانازی له نێوان بیتهۆڤن و هیتله‌ردا
ئه‌ڵه‌مانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا شانازی به ناودارانی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن. بێگومان مافی خۆیانه.
نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵه‌مان له زێڕنگه‌رێكی پڕ ئه‌زموون ده‌چێت كه نرخی زێڕی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له لایه.
ئه‌ڵه‌مانه‌كان له نێو داهێنه‌رانی خۆیاندا، یه‌كێك له‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت شانازی پێوه ده‌كه‌ن، بلیمه‌تی بواری موزیك، بیتهۆڤنه. ئه‌وان مافی خۆیانه شانازی به بیتهۆڤن-ه‌وه بكه‌ن. بیتهۆڤن هه‌زاران جار شایسته‌ی شانازیی پێوه كردنه.
ئه‌و بلیمه‌تێك بووه له بواری موزیكدا، كه له ته‌مه‌نی حه‌فت ساڵییه‌وه به پیانۆژه‌نینی خۆی هه‌موو ده‌روروبه‌ری سه‌رسام كردووه.
ئه‌و مۆزیكڤانه بلیمه‌ته، ناوی ته‌واوی لودڤیگ فان بیتهۆڤن-ه له رۆژی 17.12.1770دا له شاری بۆن-رۆژئاوای ئه‌ڵه‌مانیا له دایك بووه.
ئه‌و ماڵه‌ی بیتهۆڤنی لێ له دایك بووه، له ساڵی 1889 به‌دواوه كراوه به مۆزه‌خانه.
ئه‌و ده‌مه‌ی بیتهۆڤن هه‌ڵده‌چوو، هیچ قوتابخانه‌یه‌كی موزیك له ئه‌ڵه‌مانیا نه‌بووه. ئه‌ویش ئامانجی ئه‌وه بوو له‌و بواره‌دا بخوێنێت، له‌و سۆنگه‌یه‌دا رووی كردۆته ڤییه‌نا و له‌وێ ده‌ستی به خوێندنی موزیك كردووه.
بیتهۆڤن له ڤییه‌نا له لای مۆتزارت (1756-1791) و ئا‌نتۆنیۆ سالێری (1750-1825) موزیكی خوێندووه.
ئیتر بیتهۆڤن نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری بۆن و تا مردن له شاری ڤییه‌نا مایه‌وه. له‌و شاره ره‌نگینه‌ی هونه‌ر و موزیك، ئه‌و ده‌روونه پڕ نۆته و ئاوازه، له ڤییه‌نا ساڵی 1827 كۆچی دوایی كرد.
بیتهۆڤن سه‌ركرده‌ی ئاوازی دڵكێش بوو، سه‌ركرده‌یه‌ك بوو فه‌رمانی به نۆته‌ی ره‌نگین و به ژه‌نیاری به‌هره‌مه‌ند ده‌دا.
ئه‌و مرۆڤه ئه‌ڵه‌مانه رابه‌ری ئاوازی جوان و دڵبه‌ر بوو. ئه‌و سه‌دان ساڵه ده‌روون و گوێیه‌كان پڕ ده‌كات له نه‌وای دڵ‌بزوێن.
له رۆژژمێری ئه‌ڵه‌مانیادا، به‌رانبه‌ر به سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌نگینی موزیك، هیتله‌ریش هه‌یه.
ئادۆلف هیتله‌ر (1889-1945) پێشه‌نگی نازییه‌كان، ئه‌ویش سه‌ركرده‌یه‌ك بوو فه‌رمانی مردن و كوشتنی مرۆڤ و جوانییه‌كانی ده‌دا. ئه‌و پیاوێك بوو ترسناك و مه‌رگبه‌خش.
هیتله‌ر له ساڵی 1921دا بوو به سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی ناسیۆنال سۆسیالیستی ئه‌ڵه‌مان “نازی”.
هیتله‌ر ساڵی 1933 بوو به راوێژكاری رایش و 1938 یش بوو به سه‌ركرده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌ڵه‌مانیا.
هیتله‌ر نه‌ك مایه‌ی شانازیی نییه بۆ ئه‌ڵه‌مانگه‌ل، به‌ڵكو مایه‌ی نه‌فره‌ت و به‌رده‌وام رامانی قوڵه بۆ مرۆڤی ئه‌ڵه‌مان.
رامان سه‌باره‌ت به‌و قۆناغه ترسناكه‌ی ئه‌و پیاوه ئه‌ڵه‌مانیا و ئه‌وروپا و هه‌موو جیهانی پێدا برد.
ئه‌ڵه‌مانگه‌ل به‌رده‌وام له رامان و بیركردنه‌وه دان بۆ رێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ی سه‌رده‌می هیتله‌ر.
هیتله‌ر له نه‌مساوه هاتبووه ئه‌ڵه‌مانیا و له مێژووی شه‌ڕ و خوێنڕشتندا به‌سه‌ر ئه‌ڵه‌مانیادا ساغ بووه‌وه.
بیتهۆڤن-یش له‌پای چوونیدا بۆ ڤییه‌نا و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی، زۆر كه‌س له‌سه‌ر نه‌مساییه‌كانی حیساب ده‌كه‌ن.
ئه‌ڵه‌مانه‌كان، به تایبه‌تیش خه‌ڵكی شاری بۆن، شاره‌كه‌ی بیتهۆڤن، به‌رده‌وام له باسی بیتهۆڤن و شانازییكردن به‌و بلیمه‌ته، به نیو شۆخی و نیو راستییه‌وه ده‌ڵێن:
چ به‌دشانسییه‌كه، بیتهۆڤن له لای زۆر كه‌س به خه‌ڵكی نه‌مسا ناسراوه و هیتله‌ری (نه‌مسایی)یش به ئه‌ڵه‌مان ناسراوه.
سیروان ره‌حیم