ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له(ئایتی) كوردی
به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌لانی پێشكه‌وتووی دنیاوه زیاتر له‌نیو سه‌ده‌یه كورد هێزو توانا فیكری و جه‌سته‌ییه‌كانی بۆ ئازادی و رزگاری له‌چه‌وساندنه‌وه‌و ژێرده‌ستی به‌كارهێناوه، له‌كاتێكدا به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌و به‌تایبه‌ت دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م گه‌لانی پێشكه‌وتووی جیهان ئه‌و هێزو توانا فیكری و جه‌سته‌ییه‌یان بۆ بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ولات و گه‌شه‌پێدانی ته‌كنۆلۆژیا خستبووه كار.
به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لات
سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان دوای ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ی كه ناوچه‌كه‌و كوردستانی گرته‌وه كورد پێی نایه قۆناغێكی نوێوه، كه ئه‌ویش قۆناغی ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لات و حوكمڕانی بوو، دواتر‌و سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی دوو هه‌زار وه‌رچه‌رخانێكی نوێتر له‌مێژووی كورد له‌باشووری كوردستان روویدا ئه‌ویش رووخانی رژێمی دیكتاتۆری به‌غدا بوو كه دواتر جێگیربوونی زیاتری ده‌سه‌لاتی په‌رله‌مانی و حوكمی بۆ كورد ده‌سته‌به‌ر كرد، به‌لام به‌ته‌نها ئه‌و رووداو و گۆڕانكارییانه له‌بواری سیاسی و ئابووریدا به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كوردیش بگه‌ینه ئاستی گه‌لانی پێشكه‌وتووی دنیا. ئه‌مڕۆ كورد له‌كاروانی زانست و ته‌كنۆلۆژیا چه‌ند هه‌نگاوێك جێماوه بۆ گه‌یشتن به‌و كاروانه‌ش هه‌وڵ و كۆششی جدی و خه‌ڵكی شاره‌زاو به‌توانای ده‌وێ له‌و مه‌یدانه‌دا زانستی(ته‌كنۆلۆژیا Information technology ئایتی) رۆڵی گرنگ و تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی هه‌ر ولاتێكدا، هه‌ر بۆیه ناكرێ گرنگی ئه‌و بواره له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی كوردییه‌وه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێ.
ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌رو وشه‌ی كوردی
كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ره‌تای سالانی دووهه‌زار سه‌رده‌می گه‌شه‌سه‌ندنی زانستی ته‌كنۆلۆژیا(ئایتی) بوو له‌دنیادا، ئایا ئێمه‌ی كورد ئه‌وكات و ئێستا له‌چ ئاستێكی ئه‌و زانسته‌داین؟ به‌ڵێ ئه‌وكاته نووسین و خوێندنه‌وه به‌كوردی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت زۆر ئه‌سته‌م بوو، به‌لام به‌هه‌وڵ و كۆشش و شه‌ونخونی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دڵسۆز وه‌ك سه‌ربازێكی ون ئه‌و ئه‌ركه مه‌زنه‌یان خسته سه‌رشانی خۆیان و پاش هه‌وڵ و ماندوبوونێكی چه‌ند ساڵه خۆشبه‌ختانه ئه‌و گرووپه توانیان تائه‌ندازه‌یه‌كی باش كێشه‌ی نووسین و خوێندنه‌وه به‌كوردی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رو نێت چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه دڵسۆز‌و به‌توانایه كه كوردئای‌تی گرووپwww.kurditgroup.org یان له‌ساڵی 2001 پێكهێنا، له‌وكاته‌وه به‌به‌رده‌وامی كاریان كردووه له‌سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا تادواجار توانیان زمانی كوردی تائه‌ندازه‌یه‌كی باش به‌دنیای ئایتی بناسێنن.
ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی هه‌وڵ و ماندوبوونی ئه‌و گرووپه‌دا له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م گۆی زه‌ویه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابگیرسێنی ده‌توانی به‌كوردی بنووسی و بخوێنیته‌وه، ئیتر گرنگ نییه زمانی كۆمپیوته‌ره‌كه چینی، ژاپۆنی، ئیگلیزی، یان هه‌ر زمانێكی دیكه بێت له‌كاتێكدا پێشتر ده‌بوایه بۆ خوێندنه‌وه‌ی تێكستێك به‌كوردی هه‌مان ئه‌و فۆنتانه‌ت له‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا هه‌بوایه كه تێكسته‌كه‌ی پێ نووسرابوو، كه ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر گران بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شاره‌زاییان له‌بواری كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێتدا نه‌بوو، هه‌روه‌ك ئه‌م گرووپه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌و كاری گرنگی تریان له‌بواری ئایتیدا ئه‌نجامداوه كه لێره‌دا باسیان لێوه ناكه‌م.
كوردئای‌تی گرووپ
هه‌ڵبه‌ت ناكرێ كاری كه‌س و گرووپ و لایه‌نه‌كانی تری بواری ئایتی به‌كه‌م وه‌ربگرین كه له‌بواری جیاجیادا جێده‌ستیان دیاره، به‌لام من بۆیه لێره‌دا به‌تایبه‌ت باس له(كوردئای‌تی گرووپ) ده‌كه‌م، چونكه خۆم یه‌كێكم له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و گرووپه‌و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌وڵ و ماندوبوونی یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی ئه‌م گرووپه‌م هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2001وه تائه‌مڕۆ. له‌ناویاندا ناكرێ رۆڵی گرنگی به‌ڕێز (به‌رده‌قانی) فه‌رامۆش بكه‌م، ئه‌و مرۆڤه دڵسۆز‌و به‌توانایه‌ی بواری ئایتی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی سایته‌كه‌و دروستكردنی فۆنته‌كان رۆڵێكی بالای هه‌بووه بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه به‌زمانی كوردی، شایانی باسه ئه‌م به‌ڕێزه ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بووه ناوی راسته‌قینه‌ی خۆشی ئاشكرا بكات بۆیه هه‌تا ئێستاش زۆربه‌ی خه‌ڵكی كورد له‌بواری ئایتیدا به(به‌رده‌قانی) ده‌یناسن. ئه‌وه‌ی كه زۆر جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه تائێستا ده‌سه‌لاتی كوردی، نه‌حكومه‌ت نه‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نه‌حزبه‌كانی كوردستان ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌رپرسه به‌ڕێزانه‌ی كه رۆژانه له‌فه‌یسبوك و سایته‌كاندا به‌زمانی كوردی ده‌نووسن و ده‌خوێننه‌وه رۆژێك به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتووه بپرسن ئاخۆ ئه‌م نووسین و خوێندنه‌وه‌ی كوردییه چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك هاتۆته ناودنیای ئایتی و كۆمپیوته‌ره‌وه؟ بۆ یه‌كجاریش له‌خۆیان نه‌پرسیوه ئاخۆ ده‌بێ چ كه‌س و لایه‌نێك له‌پشت ئه‌م كاره گرنگه‌وه بێت؟ تۆ بڵێی ئه‌وان وای تێگه‌شتبن كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به‌شێك بێ له‌كۆمه‌كه خێرخوازییه‌كانی ولاته یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك ئاردی بایعییه‌كه؟ یان تۆبڵێی وایان زانیبـێ كه بێڵ گه‌یتی مایكرۆسۆفت پورزای كورده‌و ئه‌ویش له‌به‌ر خاتری نه‌ته‌وه‌كه‌ی زمانی كوردی بۆ سیستمی ویندۆز زیاد كردبێ؟ یان سیستمه‌كانی تری وه‌ك لینۆكس و ئه‌پڵ و ئه‌ندرۆیدو…هتد، كه ئه‌مڕۆ كێشه‌ی زمانی كوردی‌یان نییه به‌قودره‌تی قادر پشتیوانی زمانی كوردیان كردبێ؟
ئه‌ركی بنیاتنانی ولات
هیوادارم ده‌سه‌لاتی كوردی و كاربه‌ده‌ستان ئاوا بیریان نه‌كردبێته‌وه، به‌ڵكو سه‌رقاڵ بونیان به‌سیاسه‌تی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌و ئابووری كوردستانه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێنه‌دابن كه ئه‌م گرووپه‌ی بواری ئایتی به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه، یان هه‌ر هیچ نه‌بێ سوپاس نامه‌یه‌ك بنێرن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاوا خزمه‌تێكیان به‌زمانی كوردی كردووه، كه‌واته ئه‌ركی بنیاتنانی ولات كه‌وتۆته سه‌رشانی هه‌موومان، به‌ته‌نها ئاوڕدانه‌وه له‌سیاسه‌ت به‌س نییه بۆ پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی ولات، به‌ڵكو ئه‌نجامدانی كارێكی ئاوا نه‌ك هه‌ر خزمه‌تكردنه به‌دۆزی كورد، به‌ڵكو شانازییه‌كی گه‌وره‌شه بۆ هه‌مووان، بۆیه ده‌سته‌كان فیكر‌و هێزو تواناكانی هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و ولاتێكی ئاوه‌دان بنیات بنێین. ئایا ئێستا كاتی نه‌هاتووه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حزبه كوردستانیه‌كان هه‌وڵ و ماندوبوونی كه‌سانی دڵسۆز‌و به‌توانای بواره جیاجیاكانی زانستی ته‌كنۆلۆژیا له‌به‌ر چاو بگرن و خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێ؟ به‌تایبه‌ت(كوردئای‌تی گروپ) كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌و به‌رچاویان پێشكه‌ش به‌زمانی كوردی كردووه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی زیاتریشیان له‌هه‌گبه‌دایه له‌م بواره‌دا بۆ ئاینده.