
گۆڕانکاری شۆڕشگێرانه له تێرمی دادپه‌روه‌ری و شه‌ره‌فدا
سه‌رت هه‌ڵبڕه خوشکه‌که‌م! تۆ شهرفمهندترییت له‌وه‌ی که خوێنی ڕشتیت…(دروشمێکی شۆڕشگێران).
په‌ڕۆشی هیلاری کلینتۆن بۆ ژنانی میسر وه‌ك په‌رۆشی پیاوان وایه بۆ پاراستنی شه‌ره‌فی ژنان له ژێرناوی فس فس پاڵه‌وانێتی نێریتییدا…نهول سه‌عداوی
وێنه‌ی ژنی ڕوت له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا هه‌ستی ژنانه و ناسکی هیلاری کلینتۆنی بریندارکرد، به‌ڵام هه‌ستی به کوشتنوبڕینی ژنان و منداڵان و پیاوان به ده‌ستی ئامێره سه‌ربازیه‌کانی ئیسرائیل و ئامریکا و ناتۆ بریدنار نابێت.
شۆڕشی میسر هه‌ڵه‌نگوت، کێشه‌ی هاته ڕێ، له‌وانه بوو له باربچێت و تێکشکێت به ده‌ستی هێزه‌کانی سوپا، ئه‌گه‌ر خۆڕاگری جه‌نگاوه‌ره‌کانی ژنان نه‌بوایه، دایکانی شه‌هیدان نه‌بوایه، منداڵان و باوکه‌کانیان و هاوڕێ کچ و کوڕه‌کانیان نه‌بوایه له شۆرشدا.
ژماره‌ی ژنانی جه‌نگاوه‌ری خۆراگر هه‌زاران بوون و به به‌رده‌وامی و به په‌رۆشه‌وه ده‌بوون به ملوێنان له کاته پێویسته‌کاندا، له هه‌موو کوچه‌و کۆڵان و گۆڕه‌پان و گه‌ره‌ک و شه‌قام و شارێکه‌وه هه‌ڵده‌قوڵان، قوربانیان ده‌دا بۆ ئازادی گه‌لی میسر و شکۆمه‌ندی گه‌لی میسر به خوێن و فرمێسک و ماندوبوون و شه‌ونخونی و نوستن له‌سه‌ر قیر له گه‌رما و سه‌رمادا، ئه‌گه‌ر خۆراگری ئه‌مانه نه‌بوایه هه‌تا مردنیش، ئه‌شکه‌نجدان له زینداندا و لێدان و دادڕان و شیتاڵ شیتاڵی جلوبه‌رگیان هه‌تا ئاستی ته‌واو روتبوونهوهیان، ئه‌وه به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیدا و ئیخوانه‌کان و سهلهفهیاکان و ئه‌و تاقم و ده‌ستانه‌ی که له کاتی به‌هێزی شۆرشدا خۆیان هه‌ڵده‌واسی پیادا و له کاتی لاوازیشیدا لێیدوردهکهوتنهوه شۆرش تێکده‌شکێنرا و سه‌رده‌که‌وتن به‌سه‌ریدا.
ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه ڕه‌نگاوڕه‌نگانه قسه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی میسریان ده‌وته‌وه به‌رامبه‌ر به شۆڕشی میسر، ده‌یانوت شۆرشگێران ده‌وڵه‌ت تێکده‌ده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بێگانه، یاسا سیاسی و ئه‌خلاقیه‌کان جیاوازیان ده‌کرد، به ساخته‌و خیانه‌تی سه‌رده‌م و کۆیلهییبوونی درێژخایه‌ن له ژێر سایه‌ی حوکمی کۆلۆنیالیزم و سته‌مکاریدا، وه لێدانی شۆڕشگێڕان له زیندانه‌کاندا، لێدانی ژنان له ماڵاکاندا، سوکایه‌تیکردن به کارکه‌ر و هه‌ژاران، سزادانی منداڵانی قوربانی، له کاتێکدا که پێنج ملوێن منداڵی کچ و کوڕ له سه‌ر شه‌قامه‌کان بوون، قوربانیانی یاسایه‌کی سته‌مکاری دوو ڕوو بوون، باوک وازی له کچه‌که‌ی یان کوڕه‌که‌ی ده‌هێنا، ژنه‌که‌ی ده‌خسته سه‌رشه‌قام بۆ له‌شفرۆشی، یاسا پشتیوانی له‌م حاڵه‌ته ده‌کرد، دادپه‌روه‌ری له ده‌وڵه‌ت و خێزاندا نه‌بوو، پیاوانی یاسا په‌یوه‌ست بوون به‌وه‌ی که ناوده‌برا به دادپه‌روه‌ری”یاسا”وه و په‌یوه‌ست نه‌بوون به دادپه‌روه‌ری ئه‌خلاقه‌وه، چوونکه یاساکان له‌سه‌ر بنه‌مای زوڵم دارێژرابوون، به پێی سیسته‌می چینایه‌تی باوکێتی ده‌سه‌ڵاتدار، به بێ ئه‌وه‌ی مه‌حکه‌مه‌ی موباره‌ک بکرێت له به‌رده‌م دادگایه‌کی سه‌ربازیدا، به‌و سیفه‌تی پیاوێکی سه‌ربازی بوو، بۆیه له‌به‌رده‌م دادگایه‌کی ئاسایی مه‌ده‌نیدا مه‌حکه‌مه ده‌کرا، به‌ڵام کچ و کوڕه لاوه نیشتیمانییه‌کان، ئه‌وانه‌ی سه‌ری میسریان به‌رزکرده‌وه، له دادگایه‌کی سه‌ربازیدا دادگایی ده‌کران و له زیندانیش‌دا ئه‌شکه‌نجه ده‌دران و ئابرویان ده‌شکاندن. ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی دادگایی نه‌ده‌کرا له‌سه‌ر کوشتن و لێدان و گرونی پێستی لاوه شۆڕشگێڕه‌کان، به‌و بیانوه‌ی که یاسا جێبه‌جێناکرێت به‌سه‌ر سه‌ربازییه‌کاندا وه‌ک جێبه‌جێده‌کرێت به‌سه‌ر سڤیله‌کاندا، ئه‌مه‌ش بیانویه‌کی لاواز بوو، ئه‌ی بۆچی له‌به‌رده‌م دادگایه‌کی سه‌ربازیدا دادگایی ناکرێن؟
بۆ پیاوانی ده‌سه‌ڵات هه‌بوو دادوه‌رێکی زاڵم بێ‌تاوان بکه‌ن له ژێر ناوی یاسادا، وه بۆشیان هه‌بوو سزای قوربانیه‌کی زوڵملێکراو بده‌ن هه‌ر به ناوی یاساوه، بۆشیان هه‌بوو به ویستی خۆیان دادگایی سه‌ربازی بگۆڕن بۆ دادگایی مه‌ده‌نی. پێویست بوو به پێی حوکمی شه‌رعیه‌تی شۆڕش دوای شۆرش به یاساگه‌لێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی نوێ و ده‌ستورێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی نوێ یاساکان حوکم بکات، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هێزی دینی و سیاسی باودا به‌رمابه‌ر به ویستی شۆڕش ده‌وه‌ستانه‌وه بۆ گۆڕینی ده‌ستور. چۆن ده‌کرێت په‌رله‌مانێکی نوێ به ده‌ستورێکی کۆن هه‌ڵبژێردرێت؟ چۆن ده‌کرێت سه‌رۆکی کۆماری نوێ به ده‌ستورێکی که‌ون هه‌ڵبژێردرێت و به‌رزبکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاژه‌ی ئه‌وانه بکات که له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتن؟
سیسته‌مه کهونهکه(له‌گه‌ل کۆلۆنیالی ده‌ره‌کیدا) تا هه‌نووکه حوکم ده‌که‌ن، په‌له ده‌که‌ن له هه‌ڵبژارندنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی کۆمار‌دا، له ترسی گۆڕانکارییه شۆڕشگێڕییه ڕاسته‌قینه‌کان، شۆڕش نوچیداوه و له‌وانه‌شه دوایی پێبێت، چوونکه نه‌یتوانیوه شه‌رعیه‌تی شۆڕش له سه‌ره‌تاوه بسه‌پێنێت، وازی هێناوه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی و هێزی سه‌له‌فی و ئیخوان که به هێزی چه‌ک و دین حوکم ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شۆڕشی میسر به پاڵپشتی ملوێنه‌ها سه‌رکه‌وت، به‌ڵکو له‌م دواییانه‌دا گه‌شه‌یکرد بۆ شرۆشێکی ڕۆشنبیریی و ئه‌خلاقی به هۆی ئازایه‌تی ژنان و هاوه‌ڵه پیاوه شۆڕشگێڕه‌کانیان، ژنی شۆرشگێڕی خۆڕاگر ده‌توانێت شۆرش به‌رپابکات له یاساکانی چه‌مکه ساخته‌کاندا و چه‌مکه‌کانی شه‌ره‌فی نزم و لاوازدا، قه‌واره و مانا و به‌های ژنانی میسری ته‌نیا له جه‌سته‌دا کورتکرابوه‌وه، که به دینداریی و ڕوتبوونه‌وه له بازاڕه ئازاده‌کاندا یان به لێدان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرا، ژنانی شۆڕشگێر وانه‌یه‌کی ئه‌خلاقیان دا به هه‌مووان، که توانی دیدگای به که‌مزانین بۆ ژنان بگۆڕێت. ژنان عه‌قڵێک بوون له ناو جه‌سته‌دا که به‌رامبه‌ر به فیشه‌ک و کوشتن و مردن ده‌وه‌ستانه‌وه. شه‌ره‌ف لای ژنان شۆڕش بوو دژی سیسته‌مێکی گه‌نده‌ڵ و یاسا گه‌نده‌ڵه‌کان بوو. ژنانی شۆرشگێڕ شه‌رمه‌زاریه‌کانی سیسته‌می حوکمیان که‌شفکرد و خستیانه ڕوو.
وێنه‌ی ژنی ڕوت له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا هه‌ستی ژنانه و ناسکی هیلاری کلینتۆنی بریندارکرد، به‌ڵام هه‌ستی به کوشتوبڕینی ژنان و منداڵان و پیاوان به ده‌ستی ئامێره سه‌ربازیه‌کانی ئیسرائیل و ئامریکا و ناتۆ بریدنار نابێت.
هیلاری کلینتۆن له په‌رۆشیدا بۆ کۆلۆنیالیکردن له ژێر ناوی پاراستنی ژنانی میسردا، وه‌ک داگیرکردنی سوپای به‌ریتانی له ساڵی 1882 دا وایه له ژێر ناوی پاراستنی میسردا، وه‌ک هه‌ندێک له په‌رۆشی پیاوان وایه بۆ پاراستنی ژنان له ژێر ناوی”فس فس پاڵه‌وانێتی نێرێتیدا”، چه‌ند بوون ئه‌و هه‌زاره‌ها سه‌ر و چاوانه‌ی که به گوله‌ی گه‌رم پێکران له سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌کاندا؟ به چاوی خۆم مۆخی مۆرڤی میسریم بینی به‌سه‌ر قیری شه‌قامی قه‌سر عهیندا پژا بوو، وه لاشه‌ی پیاو و ژنان و منداڵانی کوژراوم بینی به کۆمه‌ڵ ههڵدڕابوون و وه‌ک پارچه گوشتی به‌ستووی له قوتونراو، کچ و کوڕه لاوه‌کان هاواریان ده‌کرد: ” سه‌رت به‌رزکه‌ره‌وه خوشکه‌که‌م.. تۆ شهرهفمهندتری له‌وه‌ی خوێنی ڕشتیت”، ئه‌م هوتاف و دروشم و بانگه‌وازه چه‌مکی شه‌ره‌ف ده‌گۆڕێت و مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی پێده‌به‌خشێته‌وه.
شه‌ره‌فی ژن له بوونی په‌رده‌و کچێنێتییهوه نییه. شه‌رف ئه‌وه‌تا له سه‌ری ژنان خۆیاندا، له عه‌قڵیاندا، هیچ کۆیله‌یه‌ک و ژنێک به بێ خوێن ئازادی نه‌سه‌ندوه. یه‌کێک له نووسه‌ره گه‌وره‌کان وتویه‌تی شۆڕشی یه‌نایری نه‌مر وێنه‌ی خۆی به‌وه شێواند که هه‌ندێک له لاوان کۆمه‌ڵه‌ی زانستیان سوتاند، ئه‌و نووسه‌ره گه‌وره‌یه به‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌دا ده‌گری به‌ڵام به‌سه‌ر خوێنی هه‌زاران له لاوانی کچ وکوڕی میسردا ناگری، واته به‌سه‌ر سامانه ڕاسته‌قینه و گه‌وره‌که‌ی میسردا که لاوانه ناگری. یه‌کێک له مامۆستایانی زانکۆ نووسیوێتی: خۆپیشانده‌رانی سه‌ر شه‌قامه‌کان وڵاتیان وێرانکرد، خه‌ڵکێک هه‌بوون سۆزدار بوون له‌گه‌ڵ ڕۆژگاری موباره‌کدا، ئه‌مه ئه‌و پلانڕێژییه بوو که دژه شۆڕش دایهێنابوو.. به‌ڵام شۆڕش به‌رده‌وامه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=289118
الحوار المتمدن – العدد: 3589 – 2011 / 12 / 27 – 10:03