خودا له‌سه‌ری مرۆڤدا
کتێبی (خودا له‌سه‌ری مرۆڤدا) دواهه‌مین به‌رهه‌م و ئاماده‌کاری کاک توانا ئه‌مینه. یه‌کێکه له کتێبه دانسقه‌کان و وه‌ک چاوگ و وه‌ک شێواز بێ وێنه‌یه، چونکه له‌وه‌وپێش که‌س ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌و شێوه‌یه نه‌وروژاندووه.
منیش یه‌کێکم له‌نوسه‌رانی ئه‌م کتێبه. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌شداری ئه‌م پرۆژه‌یان کردووه بریتین له سیانزه (١٣) توێژه‌رو مامۆستا‌و لێکۆڵیارو شاره‌زاو نوسه‌ر له‌ئاسته جیاوازه‌کاندا. به‌پێی ڕیزبه‌ندی که له‌کتێبه‌که‌دا بابه‌تی بڵاوکراوه‌ته‌وه یه‌ک له‌دوای یه‌ک ئه‌م ناوانه هاتوون.
١- فؤاد عه‌بدولڕه‌حمان ٢٦ لاپه‌ره
٢- مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ٢٩ لاپه‌ره
٣ – ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب ٢٥ لاپه‌ره
٤- ئارام جه‌لال ١٠ لاپه‌ره
٥- مه‌نسور ته‌یفوری ١٦ لاپه‌ره
٦- ئاوات محمد ١٤ لاپه‌ره
٧ – د. سه‌ردار عه‌زیز ١٤ لاپه‌ره
٨- ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین ١٤ لاپه‌ره
٩- هاوبیر کامه‌ران ٧٠ لاپه‌ره
١٠- به‌کر عه‌لی ١٣ لاپه‌ره
١١- حسێن حسێنی ٢٣ لاپه‌ره
١٢- هێمن قه‌ره‌داخی ٢٥ لاپه‌ره
١٣- سڤێن – ئییهریک سڤێنسۆن ٧ لاپه‌ره
کۆی کتێبه‌که زیاتر له ٢٧٠ لاپه‌ره‌یه‌و سه‌لیقه‌یی و ماندووبون و بیرتیژی کاک توانای به‌ئاشکرا پێوه دیاره.
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پێشوو که‌وتۆته کتێبخانه‌ی ئهندێشهوهو ده‌ست کراوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی، هێشتا به‌ده‌ستم نه‌گه‌یشتوه تا بیخوێنمه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕاکێشا‌و وایکرد ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه بڵاوبکه‌مه‌وه ئه‌و چه‌ند دێڕه بوو که له پشتی به‌رگه‌که‌یه‌وه نوسراوه.
کاک توانا له‌سه‌ر به‌رگی دووهه‌میدا نوسیوێتی:
لە کۆتاییدا ئەم کتێبە ناتوانێ ئیمانی کەس بە بوونی (خودا) دامەزرێنێ یان ڕەتی بکاتەوە، ئەمە کتێبی دوودڵییە و کۆمەکی دڵنیایی بە کەس ناکات. ھەرکەسێک پێی وا بێت؛ دەتوانێت لەناو ئەم کاغەزانەی بەردەستی دا (خودا) بدۆزێتەوە یان ونی بکات، باشتر وایە زەحمەتی خوێندنەوەی ئەم کتێبە نەخاتە بەر خۆی!
له ڕوانگه‌ی منه‌وه ئه‌م په‌ره‌گرافه له‌گه‌ڵ به‌شه‌که‌ی مندا ناگونجێت. وه‌ک باسمکرد هێشتا کتێبه‌که‌م نهخوێندووهتهوهو نازانم به‌ڕێزه‌کانی دی چیان نوسیوه به‌ڵام خۆ ده‌زانم خۆم چیم نوسیوه‌و مه‌به‌ست و ئامانجم له نوسینه‌که‌م چی بووه، هه‌روه‌ها خۆشم خۆم ده‌ناسم و به‌شێکی باشی خوێنه‌رانیش ده‌مناسن که‌چۆن و به چ ئاقارێکدا نوسینه‌کانم هه‌نگاو ده‌گرن.
له‌و نوسینه‌مدا گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا‌و به‌وردی به‌شێوه‌یه‌کی توێژه‌رانه باسم له‌سه‌رهه‌ڵدانی خودا کردووه، خودا چی بووه‌و چۆن سه‌ریهه‌ڵداوه، چۆن مرۆڤه‌کان بیریان له قوربانی و په‌رستن و به‌خشش و پاڕانه‌وه کردووه‌ته‌وه، چۆن توانیویانه بڕواننه میتافیزیک، چۆن په‌یوه‌ندی خۆیان به ئاسمانه‌وه گرێداوه، به‌هه‌شت و دۆزه‌خ چییه، ڕۆح چیه‌و چۆن ماناکانی ڕۆح بوونه چه‌مکی ژیان لای مرۆڤایه‌تی، مردن چیه‌و مانا ڕوکه‌شه دینیه‌که‌ی مردن له‌لای قوربانیه‌کان چۆنه، زیندووبوونه‌وه، ڕۆحگۆڕکێ (له‌دایکبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ، تناسخ الارواح)، یاساکانی دین و یاساکانی ژیانی پیاوانی دینی، یه‌کێتی بوون (وحدة الوجود)و زۆر‌و زۆری تر که‌لێره‌دا به‌پێویستی نازانم بیاننوسم.
بابه‌ته‌که‌ی من، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌که‌ی کاک تواناوه، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ٦٠% له‌سه‌دا شه‌ستی پرسیاره‌کانی سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی خودایه. که‌ده‌ڵێم له‌سه‌دا شه‌ست مه‌به‌ستمه بڵێم که هه‌وڵه‌که‌ی من ته‌نها له ڕووی فکرییهوهیهو ئه‌وی دیکه‌یم داناوه بۆ ده‌رئه‌نجامه زانستییه‌کان، ده‌نا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لێکۆڵه‌ره‌وان و توێژه‌ره‌وانی دێرین و ئێستای جیهان له‌و بازنه‌یه‌دا بابه‌تیان نوسیوه که من لێی دواوم. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که‌سه‌رچاوه‌ی به‌هێزم بۆ بابه‌ته‌که‌م هه‌یه. به‌هه‌ر ڕوویه‌کدا لێی بڕوانین په‌ره‌گرافه‌که‌ی کاک توانا توێژینه‌وه‌که‌ی من ناگرێته‌وه.
ئیتر نازانم ئه‌و حوکمه له‌چییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات که خوێنه‌ر ناتوانێت که‌مێک وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی خۆی چنگکه‌وێت.!! جا ئه‌گه‌ر وایه ئێمه چیمان کرد‌و به‌ته‌مای چی بووین و ئه‌م کتێبه بۆ چاپ بوو.؟؟! کاک توانا له‌مه‌دا ناهه‌قی کرد که ڕوانگه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی به‌سه‌ر بابه‌تێکمدا داسه‌پان که‌ده‌بوو خودی خوێنه‌ر ئه‌مه‌ی بکردایه نه‌ک ئه‌و. ڕه‌نگیشه (ڕه‌نگه) ئه‌م بۆچوونه‌ی من هه‌موو به‌شداربوانی دیکه‌ش بگرێته‌وه به‌تایبه‌ت بابه‌ته‌که‌ی کاک ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب که ده‌زانم چۆن و به چ شێوازێک و به چ گوتارێک بابه‌ته‌که‌ی داڕشتووه چونکه یه‌کتری ده‌ناسین و گوتاره‌کانمان له نێوان دین و مه‌عریفه‌دا دابه‌ش بووه، ئه‌وه ده‌بێت خۆیان ڕونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌ن نه‌ک من.
پێم سه‌یره ئه‌و کتێبه دانسقه‌یه‌ی کاک توانا به‌ده‌سته‌کانی خۆی و به‌و په‌ره‌گرافه‌ی که‌نوسیوێتی کتێبه‌که‌ی بکوژێت و داواده‌کات که‌س کتێبه‌که‌ی نه‌کڕێت، له‌کاتێکدا به‌و شێوه‌یه نییه‌و دڵنیام که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خوێنه‌ری ڕاسته‌قینه ده‌توانن زانیاری هێجگار وردیان له‌مه‌ڕ پرسیاره‌کانی ئه‌و دیو سروشت چنگ بکه‌وێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بۆچوونی هاوڕێیان سه‌ردانی ئه‌م دوو لینکه بکه
www.xwdakan.com
https://www.facebook.com/pages/Mariwan-Halabjayi/271392282926453?sk