له ساڵیادی مەرگەسات و تاوانی كیمیایی وه‌شانی شاری هەڵەبجە …
له ساڵیادی مەرگەسات و تاوانی كیمیایی وه‌شانی شاری هەڵەبجە و
سه‌رده‌شت و گشت ناوچەکانی تری کوردستانە زامدارەکەمدا.*
به‌ڕێزان و ماته‌مگێڕان//
پێشه‌كی به‌خێرهاتنێكی گه‌رمتان لێده‌كه‌م و ئاماده‌بوونتان پێزانینه و هاوخه‌مییه له‌ته‌ك ڕۆحی پاك و بێگەردی گشت
شه‌هیدان و زامداران و لێقه‌وماوانی شار و گوند و دۆڵ و چیا و ناوچەی خاکە پیرۆزە زامدارەکەم “کوردستان”.
پێشەکی ئه‌ز گله‌ییه‌كم له هه‌ندی له‌و به‌ڕێزانه‌یه كه له باسه‌كانیاندا وشەی “کارەسات” بەکاردەهێنن و ده‌ڵێن “كاره‌سانی هەڵەبجە و سه‌رده‌شت و سوێسینان وئه‌نفال و قاڕنێ و ….. هتد”، كه له خۆیدا واده‌زانم ئه‌مه زوڵمێکی گەورە و هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قه دەربارەی گشت ئەو مەرگەساتانە و شەهیدان و زامداران و لێقەوماوان و کاولکارییەکان و….. هتد دەکرێت. هیوادارم به سینگ و دڵێكی فراوانه‌وه لێمی پەرژان “قبووڵ” بفه‌رموون کە هەرگیز نابێت بوترێت کارەسات، بەڵکو لە بری ئەو وشەیە ده‌بێت بوترێت “تاوان”.
“كاره‌سات ” ئه‌و ڕووداوانه‌ن كه له‌وانه‌یه مرۆڤ ڕۆڵێكی تێدا نه‌بێت و له لایه‌ن هێزێكی به توانای ده‌ره‌كییه‌وه ئه‌نجام درابێت كه مرۆڤ خۆی بۆ خۆی ده‌سته‌وسانه لە ئاستیدا، وه‌ك بوومه‌له‌رزه و لافاو و هه‌ره‌سی شاخ و به‌فر….هتد. یان دەرچوونی شەمەنەفەرێك لەسەر هێڵەئاسنینەکەی خۆی …… هتد، كه ببێته فه‌وت و زیانێكی زۆری بێئه‌نداز.
به‌ڵام ئه‌و ڕەفتارە قێزەونانهی كه مرۆڤ پێی هه‌ڵساوه و بۆته هۆی مەرگەسات و کاولکاری و كوشتن و بڕین و بێ سه‌رووشوێن كردنی چه‌ندین و چه‌ندین مرۆڤی بێ تاوان وه‌ك ڕه‌شه‌كوژی و ئه‌نفال و كیمیایی وه‌شان و تیرۆر…و…و….. هتد كه هه‌ر هه‌موویان وه‌ك فشار خستنه سه‌ر به‌رامبه‌ره ئیتر سیاسی بێت یاخود سه‌ربازی بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو كه ئه‌وه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستێت گه‌ره‌كیه‌تی، پێی ده‌وترێت “تاوان “.
بۆیه ده‌ڵێم ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی كهدوژمنانمان بهڕێیانکردوە له ئاستی میلله‌ته‌كه‌ماندا، هێند وشه و زاراوه‌یه‌كی ترسناكن، كه مرۆڤ ده‌بێت و ده‌بێت هه‌ر له ئاست و باسکردن و گوتنی ڕاستیه گه‌وره‌كاندا به‌كاریانبهێنن.
به‌ڕێزان// ئه‌ز نامه‌وێت وه‌ك لێدانه‌وه‌ی شریت و باسێك كه به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه و زۆرمان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین، باس له چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كان و چه‌ند گیان له ده‌ست چوه و چی و چی… به‌ڵكه ده‌مه‌وێت دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه پڕ له ئازار و مه‌ینه‌تیه وه‌ك په‌خشانه تراجیدییایهك باس له‌و تاوانه و گشت تاوانهكانیتر كه ده‌رحه‌ق به خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو كه دوژمنانمان پێی هەڵساون یان هه‌ڵده‌ستن بكه‌م.
ئه‌م باسه‌م ده‌مه‌ته‌قێ و گفتووگۆیه‌كه له نێوان كه‌سێكی ڕزگاربوو له ده‌ستی تاوانه نا ههمووارهكان و كوردێكی تری خه‌مساردی بێ په‌روا……..
***************************
له‌ناو ئه‌م هه‌موو كاولكاری و وێرانكاریهو و تاوانانه‌دا…. له ناو ئه‌م هه‌موو بێده‌نگی و گوێ كهڕییهی گێتیدا….
ئه‌ی هاو هۆزه‌كه‌م… هاو خوێنه‌كه‌م… پشت و په‌ناكه‌م… توخوا چیتر لێم مه‌پرسه… له حاڵم مه‌پرسه…
كێ ماوه و كوێ نه‌ماوه………. کێ چی لێهاتوە نەهاتوە………..؟
ئاخۆ خوێندنگا چكۆله‌كه و منداڵه چاوگەشەكانی چیان به‌سه‌رهاتوه؟
ئا توخوا حاجی مامۆستا و کتێبە بەرگ سەوزە پیرۆزەکانی و لالە سمایلی مجەور و دەستە بەرماڵە خوریچنەکانی دەستی……… فه‌قێ محەممەد و دڵە تەڕەکەی و گچکە ئاوێنە و کلوکلتورەکەی گیرفانی کەوا شۆڕەکەی و
پارچۆلکە شیعر و…… و …….. چیان لێهات.
كانیاوه ڕون و پاك و حەوزە پڕ ماسیەکانی به‌رده‌م حوجره‌كه‌یان هەر لەجێی خۆیانن؟
سه‌كۆی به‌رماڵه گه‌وران هه‌ر وەك جاران جمه‌ی دێت؟ ……. میمكه گوڵیزار و تهشیلهكهی ماون؟
باجی ئایشێ هەر خەریکی گڕی سەرتەنووری پشتماڵانە……..
ئاپۆرەی چاوەڕوانی مناڵان بۆ وەرگرتنی گەرمەنان …….
پێم بڵێ مام هۆمه‌ری نیكتهخوان و ڕه‌شه شاخەی شوان لە کوێن و چی‌یان به‌سه‌رهاتووه چی؟
ئەی توخوا حەمە شێت و بەیتوبالۆرەکانی و شۆخی منداڵانی دەوری؟
كوڕگه‌ل و کیژگەل چیان لێ به‌سه‌ر هاتوه؟…؟….؟….؟
سا تووبی خوا لێم مه‌پرسه …بۆ خۆ تۆش هه‌ر وه‌ك من سینه سووتاو دڵ زامدار نیت … په‌ژمورده و …
ئاواره نیت …. به دوای هۆزه ڕووتوڕەجال و سهرگهردانەكهتدا وێڵ نیت.؟
به دوای هه‌واڵ و سۆراخی زاڕۆڵه و ژن و كه‌سوكاره پێ خاوس و بێ دهرهتانهكاندا، شێت و شبر و وێڵ نیت…
ئای….. ئێمه ئیمڕۆ له هه‌موو كه‌س وێرانهماڵترین… بێكه‌س و دهربهدهرترین…
زامارترین… برینه‌كانمان ئاسایی نین و له هی كه‌سانیتر ناچێت…
بیناییم لێڵه و دیده‌م تاكولۆ دەکات و وێنەی لێده‌شێوێت خه‌ریكه تارمایی دادێت….
كێ‌و و ده‌شت و سارا بۆته خانه‌مان و ئاسمان بالیف و زه‌وی ڕاخه‌ر و به‌رد سه‌رینه…..
نا… نا…ئه‌وه‌شمان پێ ڕه‌وانابینن و له‌وێش ستەمکاران و بەدکاران و ده‌ستی ڕه‌شی تاوان هه‌ر به دوامانه‌وه‌ن …….
غه‌ریب و بێكه‌س له‌م بن بەرد بۆ ئەو گابەرد…. لەم دێ بۆ ئه‌و دێ له‌و شار بۆ ئه‌و شار …
غوربه‌تی ئێستامان شاره‌كه‌ی خۆمانه….عه‌وداڵی كه‌سێكم …ته‌نیا كه‌سێك كه به خوێ چێشت بمانگاتێ…
یان خێر خوایی به هانامه‌وه بێت… هه‌واڵێكم پێ بدات گه‌رچی ناخۆشیش بێت…
شاره‌كان… گونده‌كان… بن بەرد و دەوەنەکان ….شه‌لالی خوێن كراون…
كاره‌سات دوای كاره‌سات… تاوان دوای تاوان….
ئیمڕۆ خاكه‌كه‌م خوێناوی‌ترین خاكی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌یه…
ئاسمانیش به‌رگی سووری پۆشیوه و به خوێنی هاوهۆزانم بێزوو ده‌كات…….
ئه‌ی هاو هۆزه بێ ئاگا له ڕووداوه‌كان … هه‌واڵ و پرسیاری چیم لێده‌كه‌یت….
خه‌مه‌كان به‌رۆك و دووكه‌ڵی شار و گوند و خاکە سووتێنراوهكهم…
بۆنی گازه بۆنخۆشه كوشهندهكان گه‌روومی گرتوه….
چیت بۆ باسكه‌م … چی؟
ده‌نگی زوڵاڵ و خۆشنوودی مامۆستای مه‌كته‌ب “دارا دوو داری دۆۆزیهوه….. به‌رخۆله‌كه‌ی داده وازی ده‌كا….
دۆی داده ڕژاوه “….. سروودەکانی بەیانیان ئیتر نابیسترین و نابیسرین له‌و خاپوورستانهدا…
ده‌ركی حوجره واڵایه و ک‌ش ومات و بێده‌نگ…. کتێبە پیرۆزەکان !!! نازانم بڵێم چی دەربارەیان…..
کلچێوك و کلتوردانەکەی فەقێ محەممەد و پەڕە شیعرە نازدارەکانی کە هەرزەکانی پێ خەنی دەکرد بوونەتە قەقنەس و سووتاو و پەرشوبڵاو و بێ خاوەنە…….. ئاپۆرەی منداڵانی دەوری حەمە شێت گشتیان لە خەوێکی قووڵی وادان کە تا ڕۆژی نەفخی سوور هەڵسانەوەیان نیە……..
حەوزەکە سپی دەچێتەوە لە ماسییە سەراو کەوتووەکان…..
كانیه پاك و بێگه‌رده‌كه‌ی ناو حه‌وشەی مزگه‌وت، كه هه‌ر جاموولكهیهكی وه‌ك ئاوی کەوسەر و ئیكسیری ژیان بوو…
ئێستە پڕاوپڕ داپۆشه له جه‌سته‌ی بێ تاوانی مه‌لاو فه‌قێكان و ئیمانداران….
بەڵێ ئەو ئیماندارانەی شان به‌شان له‌یه‌ك سه‌فی نوێژدا ده‌وه‌ستان لە پشتی مامۆستا و ڕووەو ماڵی خودا نه‌با شه‌یتانی گومڕا به نێوانیاندا هات و چۆبكات و دڵیان لای خوای میهره‌بانی خۆیان لێ زەوتبكات……
كتێبە پیرۆزە بەرگ سەوزەکان وشه‌ی پیرۆز به‌سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت و ماندوویاندا په‌رش و بڵاوه، بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی وشه‌ی پیرۆز له باره‌گا مه‌زنه‌كه‌یدا بله‌رزێت و بێته ده‌نگ…
به‌ڵێ به‌ر ماڵه گه‌وران هه‌ر وه‌ك جاران جمه‌ی دێت… بێ ده‌نگیه‌كی ترسناك باڵا پۆشیانه ورته‌ی كه‌س نایه…….
جه‌سته‌ی سارده‌وه‌بوو حەوشە و سه‌ر سه‌كۆكانی داپۆشیوه……
میمكه گوڵیزار و یا خاوه‌ر دادە مەنیج به خۆیان و تهشێله و كڵافه خوریه ڕێسراوهكهی ناو كۆشیان…
وه‌ك پیشه‌ی جارانیان پاڵیان داوه‌ته‌وه به دیواری ماڵه‌كه‌یاندا و جەستەیەکی ساردوسڕ و بێده‌نگ…..
چاوی نهترووكاویان وا له گشت جه‌سته‌ی ئەوانیترە…. وه‌ك ئه‌وه‌ی پێیان بڵێن !!
بۆ هێند بە پەلەن…. سهبرگرن دوو ڕۆژی تر وه‌رنه‌وه بۆ لفكه و کڵاوە گرێچنەکان و تەختە شاڵەکانتان………
بابۆڵە نانی دەستی منداڵان و تیکەی قەتیسی ناو زاریان…… لەتەك هەڵمژینی بۆنی خۆشبڵاوی سێ‌و و هەرمێ و میوە جیاجیاکان…… وا بە دەوری باجی ئایشێدا
لە خەوێکی قووڵی بێ هەستانەوەدان…. چاویان ڕوو لە ئاسمانە و یەزدانەکەی!!!!!!
چیت بۆ باس كه‌م پێم بڵی توخوا چی ……..وه‌ی بێ ئاگا له دەردومهینهتی گه‌له‌كه‌ت؟
لێم ده‌پرسێت له كێ و كێ ؟؟
قسه خۆش و به توێكڵ و به‌یت و بالۆرهكانی مام هۆمه‌ر!!! هه‌مووی چوون…. لەتەك خۆیدا بردنی ….
چوون و ئیتر ناگه‌ڕێنه‌وه…. كه‌سیش نییه جێی پڕكاته‌وه….
هه‌واڵی ڕه‌شه شاخی و بلوێره‌كه‌ی!!!… ئای ڕەشە دڵ ساف و کەڵەمێرەکە!!!!!
مێگه‌ل و ده‌وڵه‌ت به‌ده‌وریا هه‌ر هه‌موو ڕۆچووی خه‌وێكی قووڵی درێژخایه‌نن…
ئەوە بزانە…. بلوێر و مێگه‌ل هەرگیز بی وه‌فا نین…زۆر خاوه‌ن هه‌ستن… وه‌ك مرۆڤی زاڵمانی بێ ویژدان نین…..
وا گشتیان خول و مۆڵیان داوه به ده‌وریدا…. کارژۆلەکان سەریان لەسەر ڕانیەتی…
ئه‌وه‌تا فریشته‌كانی ئاسمانیش به هانامانه‌وه نه‌هاتن و نایه‌ن؟
ئه‌ی هاوهۆزی بێ په‌روا…
هه‌ر له‌م ده‌ورووبه‌ره‌دا چه‌ندین كۆرپه‌له به وێڵداشه‌وه…. دایك به منداڵه‌وه…
كوڕ و كاڵ و گه‌نج و پیرمان به‌ده‌ستی خۆمان بی كفن و به به‌رگی خوێنینیانهوه له چاڵ و ژێر گڵ نا…
ئاخر بۆ ناپرسیت چ چاڵ و چ خاکە گڵێك؟…
به‌ڵێ چاڵ و گڵێك كه ته‌نیا و ته‌نیا مه‌گه‌ر هه‌ر بۆ شاردنه‌وه بوو بێت و به‌س….
كراسی سپی ئه‌وه‌ڵ شه‌وی بووكێنیان بووه تارای سووری گواستنه‌وه….
بەڵێ گواستنەوە بۆ به‌رده‌م بارەگای یه‌زدانی مه‌زن له بۆ شكایه‌ت…..
چیترت بۆ باس كه‌م… دؤزهخێكهو بۆمان داخراوه… چه‌ندینی ترێش و هیتریش هه‌روا له چال و گڵ ده‌نێین….
خۆ ده‌ڵێن له ته‌ورات و ئینجیل و قورئان و پەرتووکە مەزنەکاندا…
باس له‌وه كراوه كه یه‌زدانی مه‌زن، هه‌ر له‌به‌ر زوڵم و زۆر و گومڕایی….
پاشایه‌ك چه‌ندین شار و گوند و زەوی خاپوور كردوه به‌سه‌ر زاڵمانیدا…
ئه‌ی كه‌ی ئه‌م باره‌گای یه‌زدانیه بۆ ئه‌م هه‌موو سته‌م و تاوانه‌ی زهمانە کە لە ئێمە دەکرێت دێته له‌رزه؟
خۆ ده‌ڵێن بێ تاوان شه‌هیده… ئای شه‌هید چ ناوێكی گه‌وره و گرانی… تۆ له كوێی…
تێناگه‌م هه‌ر یه‌كه به جۆرێك باست لیوه ده‌كه‌ن… هەریەك بە شێوەیەك نانی زاڕۆڵەکانت دەخۆن…
به‌ڵی ئیتر هه‌واڵی چیم لێ ده‌پرسیت …. چی!!
هاوهۆزه دوور له دید و بیستنی زامه‌كانمان… نازانم بڵێم چی!!
ئاخ و داخ و وه‌ی وه‌ی و ڕۆڕۆ و هاوار و گریه وه‌ك كارك و کەما له‌به‌رده‌مماندا هه‌ڵده‌تۆقی…
بۆ هه‌ر لایه‌ك ده‌چووین له‌به‌رده‌م لووت و چاوانماندا بوون….
له‌هه‌ر خانه كاولهیهكدا و له‌سه‌ر هه‌ر كۆچە شێواوێكدا باوكه ڕۆ و ڕۆڵه ڕۆ و دایكه ڕۆ بوو …
كاكی هاوهۆزی بێ ئاگا له خه‌مه‌كانی گه‌له‌كه‌ت…
ناحه‌قت ناگرم… تۆش حه‌قته… وا ساده سه‌یركه‌یت…..
فێریان نه‌كردووین كه چۆن به خه‌م و ئازاری یه‌كتره‌وه بین ….
ته‌نیا و ته‌نیا هه‌ر ئاغاكانمان و خودی خۆمان ناسیوە…
ئای كه دڵ و سینەمان ڕه‌قه له ئاست یه‌كتر… گابەردین و چاومان قایمه…
پڕ به زار هاوارمان ده‌كرد و ده‌مانگووت……
ئێمه له پێناو ئه‌و ئاره‌زوانه‌ی كه نه‌مردوون…. ئه‌و سینانه‌ی كه ههڵنهقرچاون….
ئه‌و جه‌رگانه‌ی نه‌سووتاون….. له پێناو ئه‌و تازه نه‌و بووكانه‌ی شه‌وقی چاوه‌ڕوانی پرچی سپی پێ هۆنینه‌وه…
به‌رگی بووكێنی و زاوایه‌تی كفنی شه‌وی حوجلهیان بوو… ده‌مان وت و ده‌مان وت….
هاوهۆزه بێ ئاگا له خه‌م و سه‌رگه‌ردانی كه‌سوكار… له وڵاته‌كه‌ی من… له وێرانه‌كه‌ی من …..
ئه‌وه‌ی ماوه پێتی بڵێم ئه‌وه‌یه كه… گشت خۆشییه‌كان باریان كردوه…
بەڵام عه‌شقی شه‌هاده‌ت له دڵ و سینه‌ی هه‌موواندا تابلۆی گرتوه…
تۆڵه له تاوانكار و سته‌مكاران و داگیركه‌ران، بۆته ویردی سه‌ر زمانی هه‌مووان…
رێبازی نیشتمانپه‌روه‌ری و یه‌ك ڕیزی و یه‌كتر قبووڵكردن بۆته باسی ڕۆژانه‌ی هه‌مووان….
ئه‌مه هیوایه‌كه و چه‌كه‌ره ده‌كا…….
ئیتر لێم مه‌پرسه… دڵم وا شه‌ق ده‌بات ئه‌ی خه‌مساردی گوێ كه‌ڕی چاو نووقاو له ئاستی نه‌هامه‌تی هۆزه‌كه‌ت…
به‌سه به‌س….دڵم هێند شكست و غه‌مباره… بڕوام نیه كه‌س له وێنه‌ی ئێمه هه‌بێت…
ده‌با ئیترقامبێژهكان، داستان و لاوك و به‌یت و حهیرانهكانمان به زیندوویی باسیان لێوه‌بكه‌ن…
له گشت باس و دانیشتن‌دا یه‌ك بۆ یه‌كی بگێڕنه‌وه، پشت به پشت وهیگێڕنهوه…
با بزانن كه كه‌س هه‌یه وه‌ك ئێمه ئاوا خوێن هەرزان و ماڵ كاول و خانه وێران و په‌ڕاگه‌نده……
با گشت لاوان و جوانان ئاگاداربكرێنه‌وه…. كه ڕۆژگار به ده‌ستی زاڵمان چ مه‌رگه‌ساتێكی گێڕاوه به‌سه‌ر باو و باپێرانیاندا به به‌رچاوی به‌ڵێ بەرچاوی دوونیای مرۆڤدۆستانەوه…..
ئازیزه‌كه ….. پشت و په‌ناكه‌م … گوێم لێبگره!!!!
ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم بڕۆ بۆ هه‌مووانی بگێڕه‌وه و ده‌با ئه‌وانیش بۆ نه‌وه‌كانی تری بگێڕینه‌وه….
پڕ به‌زار بچریكێنن و بڵێێن هۆ گەلی برایینە گوێ ڕادێرن !!!
داپیره‌ی سك سووتاو و جه‌رگ بڕاو وه‌ی پیره‌مێرده‌كه‌ی خاوه‌ن چه‌ندین كه‌سی سهرتێداچوو… گوێتان لێبێت…
ئه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی خاوه‌ن ویژدانی مرۆڤدۆستی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه….. گوێتان لێبێت !!!
ئایا ئه‌مه‌ی به‌سه‌ر ئێمەدا هاتووه و له ئێمه كراوه و ده‌كرێت…..
له كاتی ئێوه‌دا یان له كاتی باو و باپیرانتاندا توخوا ڕووی داوه؟
ده‌سا توبیخوا….. هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه بۆ منداڵه‌كانتان بگێڕنه‌وه، پێیان بڵێن….
با ئه‌وانیش بۆ منداڵه‌كانی خۆیانی بگێڕنه‌وه و ئه‌وانیش بۆ منداڵه‌كانی نه‌وه‌ی دواتر…
كه ئاوا له خاكێك و نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه كراوه كه پێی ده‌ڵێن “كورد و كوردستان”.
هاو هۆزه‌كه‌م… توو پاك و بگهردی پیرانی پاک ڕەوشت و پێشه‌وایانی ڕێگه‌ی ڕاست خوازان…
پێم بڵێ بۆ بێده‌نگ بوویت بۆ…. بۆ مەتەقت لێ نایەت بۆ؟
دیاره باسه‌كانم كاری تێكردوویت…
ده توبی خوا ئه‌و دیواری بێده‌نگیه بڕوخێنه و ده‌ست بده ده‌ستم و گوێم بۆ ڕادێره ……..
هه‌رگیز مه‌ڵێ گشت ڕێگه‌كان به‌ستراون و پڕ مه‌ترسییه و ئه‌مه دوا ڕێگه‌یه پێدا ده‌ڕۆم.
گه‌رچی ئاسمان ئێسته ڕه‌ش و تاریكه و هه‌وری چڵكن به‌ری ساماڵی شینی گرتوه…
ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌مووان به‌ته‌ما و هیوایین بێشك هه‌ر دێت و دێت…
بیروبۆچوونهكانمان… هه‌نگاوه‌كانمان … ده‌نگه‌كانمان ده‌نگده‌ده‌نه‌وه…
به ده‌نگی زوڵاڵی ئێمه دوژمن ده‌تۆقێت… ئێمه هه‌ین و وەك چیاکانمان ڵێرهین و هه‌ر ده‌مێنین…
ئێمه گۆرانی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كسانی و خۆشه‌ویستی ده‌چڕین…
باش ده‌زانم و لام ڕوونە کە هه‌ستت بزواوه و غیرهتوڵات تێدا هاتۆته جۆش…
دەبا ئیترهه‌موو ئه‌وانه‌ی چوون له ڕێی شه‌ره‌فمه‌ندیدا بكه‌ینه سومبول و چرای
ڕێگه‌ی تێكۆشان و ژیان و یه‌كتر پەرژانكردن…… هاوهۆزه به وه‌فاكه‌م…
ئه‌ز گیانم یه‌كپارچه پڕ له هیوایه… له ناو ئه‌و ئاسمانه‌ی كه هه‌وری ڕه‌شی چڵكن سایه‌قه‌ی داپۆشیبێت …
خۆری پڕ هیوا و ئومێد ده‌بینم… ته‌م و موژ و هه‌وری چڵكن ده‌ڕه‌وێنێته‌وه…
ئاسۆی سوورگهڕاڵ به خوێنی شه‌هیدانمان ڕۆشنه و هاوارمان لێده‌كه‌ن….
باوه‌ڕ نه‌كردن به دووژمنانمان… یه‌كگرتن و یه‌ك ده‌ستی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كتر پەرژانكردن…
ئەوا ده‌بینم شه‌هێن و باز و هه‌ڵۆ به‌رزه‌فڕه‌كان شاپه‌ڕی توانا و هێز لێده‌ده‌ن…
به‌ره‌و چیا سه‌ركه‌ش و بڵندهكانمان له شه‌قه‌ی باڵ ده‌ده‌ن…
قاسپه‌ی كه‌وه خۆشخوانه‌كان له‌م كه‌ل بۆ ئه‌و كه‌ل، له‌م دۆڵ بۆ ئه‌و دۆڵ له‌سه‌ر ئه‌و گاشه به‌ردانه به ده‌نگیان خهبهردارمان ده‌كه‌ن و موژده‌ی ڕۆژێكی نوێمان پێده‌ده‌ن….
ده‌ڵێن ئیتر به‌سیه خه‌و، به‌سه‌رچوو شه‌و، ماڵاوایی له تاریكی كه‌ن….
به‌خێرهاتنی ڕۆژێكی نوێی…. به‌ڵێ نوێ… ڕۆژێكی پڕ له هیوا و سه‌ركه‌وتن كه‌ن.
ئه‌ی نه‌ت بیستوه كه وتراوه، هه‌موو شه‌وێك ڕۆژێكی ڕووناكی به‌دوادا دێت..
ئه‌ی هاوهۆزه دڵسۆز به خاكه‌كه‌م…
پێویسته هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م زهڕتای گزنگدا ڕاپه‌ڕێن و ده‌ست دهیته ده‌ستم….
سوێندم به هاوڕێیانی ئاواره…. به ماڵ و حاڵی خاپوور و سووتێنراو….
به خوێنی ئاڵ و گه‌شی شه‌هیدانی بێ گۆڕ و كفن….. سوێند به خاكی پارچه پارچه كراوم…
به میلله‌تی هه‌ر به‌ش له لایه‌ك…. سوێند به پێشه‌وایانی خۆبه‌خت و گیان فیداكار…. سوێند به دۆڵ و چیا و گا به‌رد و بن ئه‌شكه‌وتان، كه تێیاندا نییه خوێنی تاكێكی ئه‌م میلله‌ته‌ی تێدا نهڕژابێت و نه پژابێت…
سوێند بەو گوڵاڵە سوورانەی کە لە نزرگەی شەهیدانەوە….
بەو نێرگزە چاومەستانەی کە لە هیوای بە ئاکام نەگەیشتووی کۆرپە و لاوانەوە دەژێیتەوە…….
ده‌بی هه‌ر به‌و هیوایەوه ئه‌م هۆزه سه‌رگه‌ردانه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر لانه شێرانه سه‌ر بڵنده‌كه‌ی خۆی “كوردستان”…
به‌ڵێ ئه‌و كوردستانه‌ی چه‌ند كیمیای وه‌شان و ئه‌نفال و ڕاگوێزان و كاوڵكاری و تاوانی تێدا ئه‌نجام درابێت و بدرێت، هێنده‌یتر ڕه‌گ و ڕێشه‌ی به قووڵایی و ئه‌ستوورایی زوقمستانی تاوانه‌كاندا ڕۆ ده‌چێت.
هه‌رده‌م ده‌نگی زوڵالی ئه‌و پێشه‌وایانه و سیمبولانه‌ی گیانیان به‌خشی له پێناو خاك و گه‌لدا دێته گوێم و پێمان ده‌ڵێن….. هه‌رگیز باوه‌ر به دووژمنه‌كانتان مه‌كه‌ن و یه‌كگرتووبن و پێویسته له به‌رده‌م تۆفانه‌كاندا خۆڕاگر بن و یه‌ك هه‌ڵوێست وه‌ك سه‌دێكی پۆڵایین بنوێنن.
* چەند دێڕێکم له‌م په‌خشانه تراژیدیایه خوێنده‌وه له‌و کۆڕە ماتەمینیەدا کەلە شارێکی نزیك بە “زیوریخ” بەڕێوەچوو کە حیزبی دیموکراتی کوردستان/حدك/ و ڕێکخراوی “چاك ” دژ بە ئەنفال و جینۆساید پێکەوە ئامادەباشیان بۆ کردبوو.
* سوودم وەرگرتووە لە کتێبی ” بۆ نەوەکانتانی بگێڕنەوە” کە باس لە تاوانی هۆلۆکوستی جووەکان دەکات بە دەستی نازییەکان لە وڵاتانی ئەوروپادا.
فه‌وزی ڕه‌مزی مه‌لا مارف
سویسرا
….. 27 / 6 / 2010