ئاڵبێر كامۆ و دڵمه‌شخووڵییه‌كانی مرۆڤی یه‌كه‌م
چاوگێرانێكی كورت به رۆمانی “مرۆڤی یه‌كه‌م” له نووسینی ئاڵبێر كامۆ
رۆمانی “پیاوی یه‌كه‌م” كه كامۆ هیچ كات ده‌رفه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی نه‌بووه و وه‌رگێردراوی فارسییه‌كه‌ی به ناوی “مرۆڤی یه‌كه‌م” له چاپ دراوه، دوا به‌رهه‌می شێوه چیرۆكی كامۆیه. سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌سنووسێكی به په‌له‌ی 144 لاپه‌ره‌ییه له دووتوێی ده‌فته‌رێكدا. پر له هێما و ئاماژه‌گه‌لێك كه ته‌نیا كامۆ خۆی ده‌یتوانی لێان تێبگات و ده‌بوو له دارشتنهوهیدا خۆی به‌سه‌ریه‌وه بوایه كه مه‌رگ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێنه‌دا.
“مرۆڤی یه‌كه‌م”یش وه‌ك بێگانه، زمانێكی چه‌ند ره‌هه‌ندی هه‌یه و به ماناگه‌لێكی وه‌ك “نهێلیسم” و “بێ ناوه‌رۆكی بوون” ئاوێته‌یه. به‌رهه‌مێك كه لێهاتوویی وێژه‌یی و روانگه‌ی خالسی فه‌لسه‌فه‌ی كامۆ به چه‌ند بهشێكیهوه دیاره. به‌سه‌رهاته‌كانی ئه‌و رۆمانه‌ش هه‌ر وه‌ك “بێگانه” و “تاعوون” له ئه‌لجه‌زایر و به تایبه‌ت له ئه‌لجه‌زیره رووده‌ده‌ن. وڵاتێك كه له لایه‌ن فه‌رانساوه داگیر كرابوو و كامۆش به‌شی زۆری ته‌مه‌نی له‌وێ ژیا.
له “مرۆڤی یه‌كه‌م”دا هه‌تاوی گه‌رم، هه‌ژاری له‌راده‌به‌ده‌ر و مرۆڤگه‌لێك به‌رچاو ده‌كه‌ون كه خوویان به ره‌نج و دژواری گرتووه. قاره‌مانی به‌سه‌رهاته‌كه”ژاك كورمێری”یه كه به‌م چه‌شنه له دایك ده‌بێت: ” به لای نه‌خۆشه‌كه‌وه شتێكی بێشكڵی خوێناویان بینی كه به جۆرێك له جێی خۆی ده‌جوڵایه‌وه”. له دایكێكی نیوه نابیست و باوكێك كه له یهتیمخانهدا گه‌وره بووه و زاده‌ی كوێرهدێیهكه كه كاتێ باوكی به شوێن دوكتوردا ده‌چێت، دوكتور پێی ده‌ڵێ: ئاخر ئێره‌ش بوو به شوێنی مناڵ خستنه‌وه”. شه‌وێكی پاییزی 1913 و له مڵكێكی ئه‌وقافی دا له نزیك دێیه‌كی دووره‌ده‌ست و چكۆله و دوور له ئه‌لجه‌زیره … .
1913 ساڵێكه كه كامۆ خۆی تێیدا له دایك بووه. چل ساڵێك تێپه‌ر ده‌بێت و رۆژێك هه‌ر ئه‌و مناڵه كه هیچ دیمه‌نێكی باوكی له زه‌یندا نییه و له پاش یهكساڵهیی” ئاگرێكی جیهانی قووتی داوه و له‌و بێجگه له بیره‌وه‌رییه‌كی خه‌یاڵاوی چیتر نه‌ماوه، وه‌ك باڵه‌كانی په‌پوله‌یه‌ك كه له گر گرتنی دارستاندا ده‌سوتێت”. له سه‌ر تكای دایكی له پاش ساڵها كاتێك كه ده‌یهه‌وێ بۆ سه‌ردانی بچێت بۆ ئه‌لجه‌زایر_ به سه‌ردانی گۆرستانێك له فه‌رانسه كه ده‌مێك بوو له‌وێ ده‌ژیا، سۆراخی ” پلاكی شوێنی ناشتنی مردووه‌كانی شه‌ری 1914 ده‌گرێت. به سهردوسڕی ده‌روانێته به‌ردی سه‌ر گۆری باوكی و ده‌یهه‌وێ تێپه‌ر بێت كه ده‌بینێ باوكی له‌و گه‌نجتر بووه. خۆی له 29 ساڵه‌یی دا كه هه‌موو ته‌مه‌نی باوكی بووه، ده‌بینێته‌وه‌و دێته‌وه یادی كه له‌و كاتدا
گه‌لێك پر ئازا و شلك بووه و له پردا دڵی پێی ده‌سوتێ و بریار ده‌دات له سهفهرهكهیدا بۆ ئه‌لجه‌زیره، بچێته شوێن ژیانی” پیاوێك كه ژیانی پێ به‌خشیوه و به‌ره‌و شوێنێكی نه‌ناسراو له‌وبه‌ری ده‌ریا ده‌چێت و ده‌مرێت” وه بزانێ چۆن كه‌سێك بووه. مرۆڤێك كه “تهركهشی خومپاره شه‌ق ده‌خاته سه‌ری و له نێو كوشتارگا و نه‌خۆشخانه‌ی برینداره‌كان، به چاوانێكهوه كه ئیتر توانای دیتنیان نییه، به خه‌تێكی شه‌قلی په‌قلی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نوسیبوو”: بریندار بووم، شتێكی وا نییه. هاوسه‌ره‌كه‌ت. … له پاش چه‌ند رۆژ مردبوو”. ئه‌و پشت له گۆره‌كه ده‌كا و تا كۆتایی رۆمانه‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌مانباته‌وه سه‌رده‌می منداڵی و لاوێتی خۆی و ده‌مانگه‌یه‌نێته‌وه ئێستایه‌ك كه دایكی چاره‌ره‌شی، هه‌روا له‌گه‌ڵ بێبهختییهكهی دا خۆشه و پێی خۆش نییه له ئه‌لجه‌زیره دوور كه‌وێته‌وه. وه‌ك پێش‌و ئاگاداری له سه‌رباریی براكه‌ی “خاڵ‌و ژاك” ده‌كات كه دژوار ده‌بستێ و هه‌ر دووكیشیان پیر و ته‌نیا كه‌وتونه‌ته‌وه. ژاك له‌وه‌یكه به‌هره‌ی ته‌مه‌نی له دونیا زیاتر له باوكی بووه، دهپهشێوێ و بۆشاییه‌كی سامناك ده‌روونی ده‌هه‌ژێنێ. پێ به پێی خۆی ده‌مانباته قووڵایی هه‌سته ئینسانییه‌كان، به‌لام یاده‌وه‌رییه‌كان تاڵ و تاریكن و هه‌رچی زیاتر به شوێن زه‌مانی تێپه‌ر بوودا ده‌گه‌رێت، كه‌متر ده‌یدۆزێته‌وه. … تێدهفكرێتك: یادگهیهك هه‌یه كه له دڵ دایه و ده‌ڵێن له هه‌موان باوهرپێكراوتره، به‌ڵام كار و ئازار دڵیش دهپروكێنێت و له ژێر باری هیلاكی دا هه‌موو شتێك له بیر ده‌باته‌وه. ته‌نیا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌توانن كاتی له ده‌ست چوو بگێرنه‌وه. بۆ هه‌ژاره‌كان ته‌نیا هێماگه‌لێكی ناروون به‌ره‌و راره‌وی مه‌رگ له پاش خۆی به جێ دێڵێت. بۆ ئه‌وه‌یكه تاقه‌ت بێنن نابێ زۆر سۆراخی رابردوو بگرن، به‌ڵكو ده‌بێت به ژیانی رۆژانه‌ی خۆیانه‌وه بنوسێن.” دایكی و خاڵۆی هیچ بیره‌وه‌رییه‌كیان نه‌بوو، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌یانزانی زۆر له‌و ده‌چوو. سۆراخی مامۆستای سه‌ره‌تایی خۆی “بێرنار” ده‌گرێت كه باوكی له شه‌ردا دیبوو، ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانی كه‌سێكی كه‌م قسه و تودار بووه. ژاك ده‌روانێته جێگه پێیه‌كانی داگیر كاری و هه‌زارانی وه‌ك باوكی كه بۆ ماڵ و منداڵی خۆشیان نه‌ناسراون و له سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه وه‌جبه وه‌جبه هێنراونه‌ته ئه‌لجه‌زایر و شارگه‌لێكی ناپایهداریان شكڵ پێداوه، وه یه‌كه‌مینی ئه‌و مرۆڤانه ی كه ده‌بوایه وه‌ك ئه‌و بێ باوك و ده‌سبه‌تاڵ گه‌وره بوونایه له سه‌ر خشت جێ هێشتوه… به‌رهه‌می هه‌موو ئه‌وانه بووته ژیانێكی بێ ریشه و ئیمان. ئه‌و فهرانسهویانهی كه هیچ كات نیشتمان به لایانه‌وه مانایه‌كی نه‌بوو. نیشتمان بوونێگی غایب بوو كه ئهركگهلێكی به شوێنه‌وه بوو. هێندێ كات خه‌ڵك پشتیان پێ ده‌به‌ست و هێندێ كاتیش ئه‌و به خه‌ڵك.
هێندێكیشیان ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان ده‌زانی كه باوكیان له رێگای نیشتمان دا مردووه. نه‌وه‌یه‌ك كه ته‌نیا هه‌تاو، هه‌ژاری و ده‌ریایان ده‌ناسی و هه‌میشه‌ش به لایانه‌وه بێ كۆتایی بوو، له ناو هێرشی وههمگهلێكی ناروونی وه‌ك مه‌رگی نه‌ناسراودا ده‌ژیان. یا ره‌نگه شهر. سه‌رده‌مێك له ژیان كه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت نهشمری ده‌بێ ده‌ست و قاچ و… زۆر شتی تر له ده‌ست بده‌ی.
بۆ ژاك كه ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش له رێگای بورسه‌وه چووبووه دواناوه‌ندی، پشوه‌كانیش له پله‌ی یه‌كه‌مدا بێجگه له گه‌رما و بۆنی میز و قیر له شه‌قامه گه‌رمه‌كاندا مانایه‌كی تری نه‌بوو. له تاریكی ناخی دا بیری له ئیشتیایهك به ژیان ده‌كرده‌وه. ئیشتیایهك كه تا بهمرۆش بوونی خۆی مه‌دیونی ئه‌و بوو، به‌لام دیسانیش، واهیمه‌ی هه‌بوو و ده‌یویست راكات. “شوێنێك كه نه كه‌سی لێ پیر بێت، نه بمرێ. له جیاتی ئه‌وه‌یكه جوانی ماندگار بێت، ژیان هه‌میشه رامنهبوو و پر جوش بێت، ئاوا شوێنێكیش بوونی نه‌بوو. ژیان تێپه‌ر ده‌بوو، بێ ئه‌وه‌یكه بتوانێ شتێك گل ده‌یته‌وه. به چه‌شنێك كه ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی پێداچوونه‌وه و رێك‌وپێك كردنی ئه‌م رۆمانه ده‌گمه‌نه‌ی به خوددی كامۆش نه‌دا.
“ئالبێركامۆ” له ساڵی 1957 خه‌ڵاتی نۆبێلی وێژه‌یی به هۆی خوڵقاندنی بهرههمگهلێك كه تێیاندا كێشه ده‌روونییه‌كانی مرۆڤی سه‌رده‌می خستبووه به‌رچاو، وه‌رگرت. له كتێبی مرۆڤی یه‌كه‌م “یشدا كه له ماوه‌ی سێ ساڵی كۆتایی ژیانیدا نوسیویه‌تی، به هه‌مان شێوه مرۆڤگهراو عه‌وداڵی عه‌داڵه‌ته.
كامۆ له به‌رهه‌مه‌كانیدا له سه‌ر ئه‌و براوایهیه كه ده‌كرێ “هه‌ستی” له هه‌ر مانا و ئامانجێك خاڵی بزانی و درێژه به ژیانیش بده‌یت. “مرۆڤی یه‌كه‌م” ره‌نگه به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ، به‌رهه‌مێكه واقعگهرایانهو نۆستالژیك كه ئاوێته‌ی به‌شێك له ژیانی كامۆیه. ده‌ڵێی له ناخوداگای ئه‌ودا، مه‌رگ بوونێكی ده‌مده‌می هه‌یه و ده‌یویست له ناو كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌م رۆمانه‌دا، گوزه‌رێكی به رابردوودا كردبێت.
پیاوی یه‌كه‌م (مرۆڤی یه‌كه‌م)یش وه‌ك قاره‌مانی كتێًَبی “بێگانه “، سه‌ر لێشێواوێكی حه‌یرانه، له مابه‌ینی چاكه و خراپه دا وه‌ك پیاوه‌كانی سه‌ره‌تای كتێبی “تاعوون” به هه‌موو پوچییه‌وه، خۆراگری ده‌زانێت. چونكه ژیان تایبه‌تمه‌ندی و عاده‌تی هه‌ر مرۆڤێكه.
ن: عه‌لیره‌زا زیحهق
ئا: ناسر حه‌قپه‌ره‌ست