
حه‌وت زه‌مانه تۆ ڕۆیشتووی! … سه‌روه‌ر عومه‌ر
زه‌مانی یه‌كه‌م
هه‌بوو نه‌بوو، زه‌مانی زوو
دونیایه‌كی جوانمان هه‌بوو!
وه‌ك خه‌ونی باخێك ئارام‌و
وه‌ك زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوی منداڵێك،
بێڕتوشو ساده‌بوو…
به‌ڵام سه‌د حه‌یف چهندزوو، له نێو ته‌مومژی رۆژگاردا لێمان ونبوو!
نا دایه گه‌وره، نا…
من به‌م زمانه كۆڵهوارهمهوه توانای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو حیكایه‌ته تراژیدییانهم نییه
حیكایه‌تی دیقكردنی جێژوانهكان له ته‌نیاییدا
حیكایه‌تی پلیشانه‌وه‌ی سه‌وزه گیاكان له ژێر تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كاندا
حیكایه‌تی قریشكه‌ی دره‌خته‌كان له ژێر زه‌بری سووری تهورهكاندا
حیكایه‌تی قڕبوونی ره‌گه‌زی كڵاوكوڕهكان،
حیكایه‌تی سڕانه‌وه‌ی كوێرهڕێگان له بێ رێبواریدا…
من به‌م رۆحه شه‌كه‌ت‌و بریندارهمهوه توانای گه‌یاندنی كۆڵهباری ئه‌م هه‌موو پرسیارانه‌م نییه،
به مه‌نزڵگه‌ی وه‌ڵام
چونكه چیدی كه‌سێك نه‌ماوه بپرسێ، بۆچی:
ئیدی هیچ دایهگهورهیهك چیرۆك بۆ نه‌وه‌كانی ناگێڕێته‌وه؟
ئیدی هیچ منداڵێك خه‌ون به كۆتر‌و كۆلاره‌وه نابینێ؟
ئیدی جه‌سته‌ی هیچ كچێك بۆنی پونگه‌و ڕهیحانهو مێخه‌كی لێنایه؟
چیدی كه‌سێك نه‌ماوه له خۆی بپرسێ،
مه‌رگی ئه‌م هه‌موو جوانییه بۆچی، ئیدی به‌لای هیچمانهوه كاره‌سات نییه؟!
خۆزگه ئێستا لێره بوویتایه دایه گه‌وره، تاپێت بڵێم
ژیان هه‌رگیز وه‌ك كۆتایی حیكایه‌ته‌كانت خۆش نه‌بوو!
پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كانت رۆیشتن‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه
ئه‌وه‌ی مایه‌وه ته‌نها دێوو درنجو دڕنده‌كان بوو!
زه‌مانی دووه‌م
له‌م شه‌وی ئه‌نگوسته‌چاوی ته‌نیاییه‌دا،
زوڵاڵی زهردهخهنهتم لێ ون بووه كوێ بگه‌ڕێم؟
تریفه‌ی زیوینی نیگاتم لێ ون بووه له‌كوێ بیدۆزمه‌وه؟
كه‌ی دێیته‌وه، خانمی خه‌و و خۆزگه‌و خه‌مه‌كانم؟!
پڕم له گریان، هه‌روه‌ك گیتاره‌كه‌ی لۆركا
پڕم له سكاڵای جودایی، هه‌روه‌ك نه‌یه‌كه‌ی مه‌ولانا
ژیربوونهوهم ئه‌سته‌مه، بێده‌نگبوونم مه‌حاڵه!
دوانزه جاری دیكه‌ش گه‌لاوێژی چاوه‌ڕوانیم كهوتو تۆ هه‌ر نه‌هاتی
دێڕ دێڕ كتێبی سه‌رم سپی هه‌ڵگه‌ڕاو تۆ هه‌ر نه‌هاتی
تاڵا تاڵا رۆژه‌كانی ته‌مه‌نم ههڵوهرینو تۆ هه‌ر نه‌هاتی
كه‌ی دێیته‌وه خانمی خورپه‌و خهیاڵاو ئه‌سرینه‌كانم؟!
چیرۆكی بوونم ڕوو له خاڵی كۆتاییه
ده‌ستی له‌رزۆكی ژیان هێنده بێهێز بووه
توانای هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی ته‌مه‌نمی نه‌ماوه
له‌م وشكه‌ساڵیی نیگایه‌دا ، له‌م قاتوقڕی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌دا
ته‌نها به‌ئه‌ندازه‌ی نمهبارانێك، ته‌نها به ئه‌ندازه‌ی بروسكه‌یه‌ك وره‌وه ئه‌زیزم
بێ تۆ گه‌ر هه‌موو دونیاش هی من بێ، هه‌ست ئه‌كه‌م هه‌ر شتێكم كه‌مه
ده‌وه‌ره…
ده‌سته‌كانتم ئه‌وێ بۆ نه‌وازشی خه‌مه‌كانم، هه‌رئه‌وه‌نده
ده‌نگتم ئه‌وێ بۆ وتنی “خۆشم ئه‌وێی”، هه‌رئه‌وه‌نده
نیگاتم ئه‌وێ بۆگڕی فانۆسی شه‌وانی تارم، هه‌رئه‌وه‌نده
شانه‌كانتم ئه‌وێ بۆ داڵده‌دانی فرمێسكه‌كانم، هه‌رئه‌وه‌نده
ده‌وه‌ره‌وه…
دڵم بۆپیاسهی ئێوارانی كۆڵانه باریكه‌كانی دڵهڕاوكێو چاوه‌ڕوانی ته‌نگ بووه
بۆ شه‌به‌نگی نیگای تۆ له زهردهپهڕداو
بۆ دواهه‌مین دهستڕاوهشاندنی تۆ له خۆرنشیندا..
من دڵنیام گۆزه‌ی هیچ دڵێك
به‌سه‌لامه‌تی له كانیی عه‌شق ناگه‌ڕێته‌وه
من خه‌م له شكانی دڵم ناخۆم
من خه‌م له ژه‌نگ هه‌ڵهێنانی ئاوێنه له ته‌نیاییدا، ئه‌خۆم!
زه‌مانی سێهه‌م
ئه‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كۆڵانه شهرابییهكانی منداڵی‌و رێگه پێنازانم
من ونبووم، له‌م ئاپۆڕه‌ی ته‌نیاییه‌دا
من بزربووم، له‌م قه‌ڵه‌باڵغی بێكهسییهدا
من ده‌ربه‌ده‌رم، له‌م سه‌رده‌می په‌یوه‌ندییه‌دا
من وێڵم، له‌م سه‌ده‌ی لوتكه‌ی پێشكه‌وتنه‌دا
له كوێیه ئه‌و پیره‌مێرده میهره‌بانه‌ی
جارێك كه به‌منداڵی ونبووم ده‌ستی گرتم‌و
بردمییه‌وه بۆ كۆڵانه‌كه‌ی خۆمان؟
ئه‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه‌و ڕێگه پێنازانم
خێرتان ئه‌گات یه‌كێك ده‌ستم بگرێت‌و
بمباته‌وه بۆ كۆڵانه‌كه‌مان
ئه‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه
ئه‌بێ سادهبینهوه وه‌ك ئه‌وسا
چه‌ند ساده‌یه ساده‌بوون
ئه‌م ژیانه ئاڵۆزه چه‌ند ساده ئه‌كرا سادهبووایه
ئه‌م مرۆڤه ئاڵۆزانه چه‌ند ساده ئه‌یانتوانی سادهبوونایه
ئه‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه ئێره نیشتیمانی من نییه
بێزارم له‌م شه‌قامانه، بێزارم له‌م كۆشك‌و ته‌لاره به‌رزو له‌م دیواره یه‌كسانانه
بێزارم له‌و په‌نجه‌رانه‌ی له بێ نیگاییدا ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاون!
زه‌مانی چواره‌م
ئه‌گه‌ر ڕۆژێك هاتم‌و وتم من شاعیری گوڵاو كۆلاره‌و ئه‌ستێره‌كانم
زۆر به‌جدی وه‌ری مه‌گرن،
ره‌نگه وڕێنه‌ی دوای له‌رزوتایه‌كی دووری ئه‌و بێ!
ئه‌گینا باوه‌ڕ بكه‌ن من به ئه‌ندازه‌ی داڕشتنی منداڵێكی قۆناغی سه‌ره‌تایی شاعیر نیم
من ته‌نها به‌دوای پاڵه‌وانی حیكایه‌ته‌كانی دایهگهورهمدا ئه‌گه‌ڕێم
من ته‌نها ئه‌مه‌وێ دیاری ئه‌فسووناوی ئه‌وبه‌ری ده‌ریاكان بدۆزمه‌وه
من ته‌نها حه‌زئه‌كه‌م كتێبی عه‌شق به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌م دونیایه‌دا ببه‌خشمه‌وه
من ته‌نها ئه‌مه‌وێ كه‌مێك دێوانهتر له‌وه‌ی هه‌م بژیم
من ته‌نها ئه‌مه‌وێ سروودی ئه‌ستێره به منداڵانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئه‌زبه‌ر بكه‌م
من ته‌نها ئه‌مه‌وێ بۆنی مێخهكو ڕه‌یحانه‌ی وه‌فا بده‌م له سینه‌ی ژنانی ئه‌م سه‌رزه‌وینه
من ته‌نها ئه‌مه‌وێ نه‌ریتی عاشقبوونی گوڵه‌به‌ڕۆژه بۆ پیاوانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته ڕاڤه بكه‌م
نامه‌وێ شانامه بنووسمه‌وه
نامه‌وێ هه‌ر وشه‌یه‌كم چه‌ندان مانا بدات به‌ده‌سته‌وه
ئه‌مه‌وێ ساده بدوێم، ساده خۆم بنووسمه‌وه
ئه‌بێ شیعر ساده بێته‌وه،
ئه‌بێ شیعر بگه‌ڕێته‌وه سه‌رزاری ژنانی بهردهرگانشین
ئه‌بێ شیعر ببێته‌وه ویردی سه‌رزمانی پیره‌پیاوانی به‌رهه‌یوانی مزگه‌ت
ئه‌بێ شیعر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ده‌می منداڵانی قۆناغی سه‌ره‌تایی
ئه‌بێ شیعر پڕبێ له مۆسیقای ئاو
ئه‌بێ شیعر ببێته ئاوێنه‌ی به‌رهه‌تاو..
ئااااای كوڕه بچكۆلانه‌كه‌م!
چه‌ند حه‌زئه‌كه‌م به‌ساده‌یی دڵ‌و شیرینی زمانی تۆ شیعرێك بنووسم‌و ناتوانم
به‌ڵام به‌ڵێن بێ ئه‌گه‌ر رۆژێك بووم به شاعیر
ته‌واوی خهمو خهونو ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دونیایه‌ت له شیعرێكدا
ساده، ساده بۆ بنووسمه‌وه…
زه‌مانی پێنجه‌م
دۆنكیشۆتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌م، به‌ڵام له جیاتی ئاره‌زووی بوونه پاڵه‌وان
هه‌وای عاشق بوون له‌سه‌ری داوم!
منیش له‌م سه‌رده‌می ڕق‌و جهنگو خۆپهرستییهدا وه‌ك دۆن‌كیشۆت هاوار ئه‌كه‌م:
” وه‌ره ئه‌زیزم، بابڕۆین بۆسه‌ر مانگ، ڕه‌نگه له‌وێ ڕێبازێك بۆ خۆشه‌ویستی هه‌بێت!”
من دڵنیام ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌كجاریش بتوتایه “خۆشم ئه‌وێی”
ڕه‌نگه ئه‌م هه‌موو خوێنه له دونیادا نه‌ڕژایه
ڕه‌نگه جه‌نگی یهكهمو دووه‌می جیهانی ڕووینه‌دایه
ڕه‌نگه سوقراتو گالیله‌و حه‌لاج به‌و شێوه‌یه نه‌مردنایه
ڕه‌نگه تاعون‌و كۆلێراو مه‌لاریا په‌یدا نه‌بوونایه
ره‌نگه بوومه‌له‌رزه‌و لافاو و قاتوقڕی رووینه‌دایه
ڕه‌نگه ئادهمو حه‌وا له‌به‌هه‌شت دهرنهكرانایه
ئه‌م دونیایه هه‌ر به‌هه‌شت بووایه
ئه‌گه‌ر یه‌كجار، ته‌نها یه‌كجار بتوتایه “خۆشم ئه‌وێی!”
زه‌مانی شه‌شه‌م
نازانم مامۆستا بۆچی هیچكات پێی نه‌وتین؛ ئه‌گه‌ر جه‌نگ نه‌بێ
ئه‌م دونیایه جوانتر ئه‌بێ؟!
بۆچی فێری نه‌كردین به‌ردو چۆله‌كه له دێڕێكدا كۆبكه‌ینه‌وه،
بێئه‌وه‌ی له جریوه بكه‌وێ؟!
بۆچی هیچكات داوای لێنه‌كردین عه‌شق بخه‌ینه ڕسته‌وه؟!
ڕۆژێك پرسیاری لێنه‌كردین خۆشه‌ویستی چه‌ند بڕگه‌یه؟!
یاخود ئه‌م ئهكسیره جادووییه‌ی ژیان له‌چی پێكهاتووه؟!
مامۆستاكه‌مان به‌رده‌وام باسی دووری نێوان گۆشه‌كانی سێگۆشه‌و چوار گۆشه‌ی ئه‌كرد
به‌ڵام جارێك بۆی ڕوون نه‌كردینه‌وه بۆچی ماوه‌ی دووری نێوان
مرۆڤ و خۆشبه‌ختی هێنده زۆره؟!
رۆژێك پێی نه‌وتین بۆچی ده‌نگی ته‌قینی گولله‌یه‌ك له تریقه‌ی پێكه‌نینی منداڵێك به‌رزتره؟!
من نازانم بۆچی مامۆستاكه‌مان هێنده حه‌زی له وانه‌ی ” چه‌ك هه‌ڵگرن” بوو!
من نازانم كام شاعیری هه‌ست به‌ردین ئه‌م وشه رهزاگرانهی هه‌ڵدایه نێو كتێبی ناسكی منداڵیمانه‌وه؟!
پرسیارم هه‌یه مامۆستا!
بۆچی بالهخهوانهكانی ئه‌م سه‌رده‌مه ڕۆژی هه‌زاران پله‌گۆشت دهرئههێننو
ده‌ستیشیان ناسووتێ به‌جارێ؟!
بۆچی مه‌یموونه گێره‌شێوێنه‌كان به ئازادی ئه‌سووڕێنه‌وه‌و
ماڵی چۆله‌كه‌و بۆقو كهروێشكهكانیش وێرانه‌یه؟!
بۆچی رسته‌كانی خۆشبه‌ختی هێنده زوو له‌سه‌ر ته‌خته‌ڕه‌شی ژیان سڕانه‌وه؟!
بۆچی یاسای عه‌شق هه‌میشه به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنه؟!
كه‌ی زه‌نگی پشووی ئه‌م وانه‌ی ئازارانه لێئه‌درێ مامۆستا؟!
زه‌مانی حه‌وته‌م
هه‌موو شه‌وێك له خه‌یاڵی بێسنووری شیعرێكدا ئه‌تگه‌ڕێنمه‌وه نێو باوه‌شی مه‌وداكان
له ده‌فته‌ری یادگارییه‌كان دهرتئههێنمو ئهتخهمهوه نێو باڵكۆنهی ساته‌كان
له خه‌ونی ته‌ڕی ده‌مه‌وبه‌یاندا دهرتئهكهمو ئه‌تبه‌مه‌وه ژێر سێبه‌ری ئێواره‌كان
هه‌موو شه‌وێك له رووباری فرمێسكی چاوانمدا
ده‌ستت ئهگرمو ئهتپهڕێنمهوه بۆ كه‌ناری زهردهخهنهكان
هه‌موو شه‌وێك له خه‌یاڵی بێسنووری شیعرێكدا ئه‌تگه‌ڕێنمه‌وه ئه‌زیزم، جوانێ گیان!
ده‌مه‌و ئێواران چایه‌كی تاڵا به خه‌یاڵی شیرینی تۆوه ئه‌خۆمه‌وه
له دووریتا وشك بوومه‌ته‌وه، له كوێی بارانی ژینم؟
له دووریتا ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوم، له كوێی په‌لكه‌زێڕینه‌ی ئه‌ڤینم؟
تا بێیت‌و له ته‌ڕایی خۆتم هه‌ڵكێشی، له ره‌نگه‌كانی خۆتم هه‌ڵكێشی
ئه‌ی عه‌شقی من!
ئه‌ی ونتر له په‌ریی نێو ئه‌فسانه‌كان
ئه‌ی دهستپێڕانهگهیشتووتر له پاڵه‌وانی حیكایه‌ته‌كان
تۆ چه‌نده له خۆشبه‌ختیم ئه‌چی!
تۆ چه‌نده له خه‌نده‌كانی منداڵیم ئه‌چی!
كه‌ی دێیته‌وه؟
گۆزه‌ی نیگات كه‌ی له كانیی ئه‌م سه‌فه‌ره له‌ناكاوه ئه‌گه‌ڕێته‌وه؟
دڵم تینووی قومێك ته‌ماشایه ئه‌زیزم
من نازانم ئه‌بێ دوای چه‌ند سه‌ده‌ی تاریك‌و ساردی دیكه‌ی ته‌نیایی بگه‌م به تۆ؟
دوای چه‌ند وشه‌و چه‌ند رسته‌و چه‌ند لاپه‌ڕه‌ی دیكه گریان‌و ههنسكو هه‌ناسه‌ی سارد بگه‌م به تۆ؟
ئه‌گه‌ر خه‌می دووریت بۆ ده‌ریای ئارام بگێڕمه‌وه ئهیخرۆشێنێ
كه‌ی ئه‌گه‌ڕێیته‌وه؟
گالیسكه‌ی زه‌مان بێڕه‌حمانه تێئه‌په‌ڕێ
هێنده خه‌ونی ڕه‌نگاڵه‌و ئه‌فسووناویم به تۆوه دیوه
ئه‌گه‌ر ئه‌م بالیفه هه‌میشه ته‌ڕه‌ی من زمانی هه‌بووایه
ئێستا گه‌وره‌ترین شاعیری ئه‌م دونیایه بوو!..
ئای چۆن سه‌رم لێشێواوه، له‌هه‌ر جێگایه‌كه‌وه دهستپێئهكهم
ههرئهچمهوه سه‌ر كوێرهڕێگای یاده‌وه‌رییه غه‌مگینه‌كانی تۆ!
دیسان چیرۆكی ئه‌م سووتان‌و پاییزو گریان‌و گۆرانییه غه‌مبارانه گه‌یشته‌وه خاڵی كۆتایی ئه‌زیزم…
منیش هاتمه‌وه‌و هیچ كه‌س هیچی نه‌دامێ؛
نه با عه‌تری لهچكهكهتو
نه مانگ تریفه‌ی نیگاتو
نه باڵنده ئاوازی ده‌نگت!…
sarwaromer77@gmail.com