ململانێ سیاسسییەکانی عێراق و ئەرکەکانی ئێمە
ده‌ستپێك
ئه‌گه‌ر به بێ هیچ مه‌به‌ستێكی پێشوه‌ختیش بێت و، له فه‌زایه‌كی ئاڵۆزكاوی وه‌ك ئه‌مرۆی كوردستان، راییكردنی ئه‌ركه باڵاكان دوور بن له هه‌ر پلانێكی زانستی بۆ رێكخستنی ململانێ و ركابه‌ریه‌كان، ده‌بێت چاوه‌رێی ئه‌وه‌بین كه له كۆتایی هاوكێشه‌كاندا زۆرجار ده‌رئه‌نجامی نه‌خوازراومان ده‌ست بكه‌وێت، جا له قازانجی هه‌رلایه‌كدا بكه‌وێته‌وه ئه‌وه قسه‌یه‌كی تره . تێكه‌ڵكردنی ویست وسۆزی شه‌خسی به سیاسه‌ت و كێبركێی گرنگی په‌یوه‌ست به چاره‌نوسی میله‌ت و له پێناو ئامانجی ستراتیجی گه‌ل، شێمانه‌ی كاره‌ساتباری تێدا به‌دیده‌كرێت . خۆشبه‌ختانه تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت دروستبونی گرژی و ناكۆكیه‌كانی لایه‌نه‌كانی عێراق له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بووه، ئه‌گه‌ر پڕیشكی ئاگره‌كه‌ش جارناجارێك به‌ر هه‌رێمیش كه‌وتبێت، به‌ڵام ئه‌مرۆ كاروانه‌كه گه‌یشتۆته ئاستێك و رێگه‌یه‌ك به تایبه‌تی كورد پێویستیه‌كی له راده‌به‌ده‌ری به عه‌قڵیه‌تێكی ژیرانه‌یه بۆ مانۆر و، یاریچی سیاسیی زیره‌كی ده‌وێت كه به عه‌قڵیه‌تی سه‌رده‌م و دووربینیه‌وه له پێشهاته‌كه بروانێت و توانای به‌ره‌نگاربونه‌وه و به‌رگریكاریی له ئاست رزگاربونی یه‌كجاریماندا بێت له‌م گۆمه‌ی ئێستا دا و،ئه‌وه‌ی گرنگه له‌دواجاردا به قازانج بۆمان بشكێته‌وه، ئه‌گینا ئێستا پرسی كورد له دووریانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی زۆر چاره‌نوسسازدایه و ده‌بێت هه‌نگاوه‌كان زۆر به هه‌ستیاری بنرێن، كه وادیاره سه‌رئه‌نجامی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌م قۆناغه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت .
خۆشمان بێت و ترشمان بێت، ئێستا پرسه‌كه له‌نێوان مالیكی و به‌رزانی ده‌رچووه، به شێوه‌یه‌كی ره‌مه‌كی و خۆرسكیش بێت وه‌زعی گشتی عیراقیان گه‌یاندۆته ئه‌و شوێنه‌ی هاوكێشه‌كان له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا قه‌تیس بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش له لای زۆرینه‌ی سیاسه‌تمه‌داران نه‌خوازراو بوو له‌م كاته‌دا . به رای زۆربه‌ی چاودێران جارێك زووبو بۆ ئه‌م جۆره ململانێیه،ده‌بێت چاوه‌رێ بووایه‌ین، چونكه واقعی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری عێراق له هه‌ر رۆژیكدا بێت به خۆی ئه‌م رێگه‌یه‌ی فه‌رز ده‌كرد ئێمه‌ش له وه‌زعێكی باش ده‌بووین،ئه‌گینا له‌م كاته‌دا باشترین مه‌یدان بۆ په‌ره‌سه‌ندنی پرسه‌كه‌مان یاری كردنی ژیرانه بوو له‌نێوان پێكهاته‌كانی تری عێراقدا.
بۆیه هه‌ر نه‌بێت ئه‌مه‌ی ئێستا تسَیداین له‌م رۆژه‌دا ریشێكه و بووه به توشمانه‌وه، ده‌بێت سیاسه‌تمه‌دارانی كورد به وردی له‌م روانگه‌یه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كانی ئه‌مرۆی عیراقدا بكه‌ن و، ئه‌گه‌ریش ستونه گرنگ و سه‌ره‌كی و پێگه پێویسته‌كانی ئه‌و ململانێیه‌مان به پته‌وی بنیات نه‌ناوه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌گه‌ری شكستخواردنمان له‌به‌رچاو بێت كه به ره‌هایی زه‌ره‌ر له چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌باتی هه‌موو لایه‌كمان ده‌دات و، زۆر پێویسته له هه‌موو گۆشه‌نیگاكانیه‌وه بیخوێنینه‌وه . زۆر پێویسته له‌م كاته‌دا خۆ به‌دوور بگرین له كێشه نێوخۆییه‌كان و چمكی مه‌ردایه‌تیی ململانێی سیاسی ئه‌مرۆی ئه‌م میله‌ته لێ هه‌ڵكه‌ین و به هه‌موو توانایه‌كه‌وه به‌شدار بین . ئه‌م داواكاریه گشتیانه‌ش رێخۆشكه‌رن و ئاسانكاری ده‌كه‌ن بۆ ده‌رچوون له‌م تونێله‌ی له سه‌ره‌تایداین و زۆرداره‌كیش بێت، ده‌بێت پێیدا برۆین:
1 – هه‌رچه‌ند ململانێكه له سه‌ره‌تاوه به‌شێوه‌ی شه‌خسی ده‌رگای له‌سه‌ر كرایه‌وه و وا كه‌وته‌وه ،بۆیه پێویسته و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكان واده‌خوازن بیر له حزبایه‌تی و ئه‌مجادی شه‌خسی و تۆماركردنی خاڵ له‌سه‌ر حسابی ئه‌ویتر نه‌كرێته‌وه .
2 _ سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان بخوێنرێته‌وه و هه‌موو لایه‌ك، ده‌سه‌ڵات، ئۆپۆزسیۆن، میدیا، خه‌ڵكی پسپۆر و ئه‌كادیمی و سیا سه‌تمه‌داران به گشتی، راوبۆچونی خۆیان ده‌ربرن و له‌م كاته‌دا پێویسته له چاره‌سه‌ره‌كان بدوێن و هه‌مووان رابه‌ر و رێنیشانده‌ر بن .
3 _ له گفتوگۆكاندا گرنگی به دیكۆمینت و ریكۆرد بدرێت بۆ هه‌ر بیر‌و بۆچون و هه‌ڵوێست و په‌یمان و رێككه‌وتنێك، به تایبه‌تی قسه‌و گفتی ئه‌وانیتر له سه‌ر ئامانجه ستراتیجیه‌كانمان و به راشكاوی له‌مه‌ر ئامانجه‌كانمان بدوێین و له كاتی پێویست هه‌موو شتێك بۆ خه‌ڵك رابگه‌یه‌نرێت .
4 _ دوانه‌خستنی هیچ خاڵ و برگه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه له هه‌ر رێككه‌وتنێكدا .
رۆڵی لایه‌نه سیاسیه‌كان
ئه‌مرۆ وا ده‌بینرێت، ئه‌ركێكی نیشتمانی هه‌ره گرنگه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری بێ سنووری یه‌كتربن و، له‌م پرسه یه‌كجار گرنگه‌ی گه‌لی كورددا پێویسته زۆر ئامانجیتر ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت دوابخرێت و، حساباتی وردی ناوخۆیی بخرێته‌لاوه. به‌هه‌موو توانایه‌ك و به راوبۆچون و پێشنیار و پرس به‌یه‌ك كردن وبه كارامه‌یی خه‌ڵكی قاڵبوی كۆری خه‌باتی كوردایه‌تی و عه‌قڵه كوردستانیه‌كان ئه‌م قۆناغه تێپه‌رێنن. ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی لایه‌نێكیش ئه‌م بارودۆخه‌ی هێنابێته كایه‌وه به‌ڵام ئێستا كاروانه‌كه له‌سه‌ر سكه‌یه‌كی نوێیه و تازه له ناوه‌خنی ململانێیه‌كی سه‌ختدا خۆمان بینیه‌وه، بۆیه كارامه‌یی سه‌ركرده ده‌سترۆیشتووه‌كانی كوردستان و عه‌قڵه دووربین و شاره‌زاكان له‌م كاته‌دا پێویستن . ده‌بێت ده‌سه‌ڵات باش بزانێت ،ته‌نها به ئه‌و ناگه‌ینه وێستگه‌كانی داهاتوو . پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه ده‌سته یان دامه‌زراوه‌یه‌كی ستراتیجی كوردستانی بۆ پرسه ستراتیجیه‌كان و توێژینه‌وه سیاسیه‌كان بوونی نیه و هیچ نیه‌تێكیش له ئارادانیه بۆ پێكهێنانی، كه له شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندندا سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌سته‌كانی ئه‌م قۆناغه بخه‌نه به‌رده‌ستی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان،بۆیه له‌م كاته‌دا ئه‌و ئه‌ركه قورسه له‌سه‌ر سركرده‌كان خۆیانه جێبه‌جێی بكه‌ن ، له‌م به‌ینه‌شدا ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌كردن و نادروستی بۆچونه‌كان زۆر ده‌بن و، له‌م حاڵه‌ته‌شدا، گیانی ده‌سته‌جه‌معی و هاوكاری و بریاری راست به زه‌حمه‌ت له‌دایك ده‌بن .
دابه‌شكردنی ئه‌ركی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان
له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكان و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان كه شیمانه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگرێت له پێناو خۆ دوورخستنه‌وه له نسكۆ و هه‌ڵدێران و هه‌ره‌س، ، پێویسته ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان به‌سه‌رماندا زاڵ‌بن و یه‌ك به یه‌كی لایه‌نه‌كان به رۆڵی خۆی هه‌ڵسێت ، هه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان و دانه‌بران و یه‌كترنه‌برین كورد به یه‌كگرتووی ده‌هێڵێته‌وه و، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌ره‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی ناوچه‌یی نێوخۆیی‌دا به هه‌ڵه خۆی نابینێته‌وه و، ئه‌وه‌ی راستیشه كه تا بۆی بكرێت خۆی له‌خستنه هیچ به‌ره‌یه‌ك یه‌كلایی ناكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه هه‌نگاوه‌كان له‌به‌رده‌میدا فه‌راهه‌م بێت و هه‌موو ده‌رگاكان كراوه‌بن و هیچ كردارێكی له قازانج بۆ هیچ به‌ره‌یه‌ك و زه‌ره‌ر بۆ خۆی نه‌گه‌رێته‌وه، بۆیه پێویسته له‌و به‌ینه‌دا كار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی رۆڵی تایبه‌تی و گه‌وره و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی خۆی بكات و نه‌بێته یاریچی لاوه‌كی یان یه‌ده‌گ له یاریه‌كه‌دا .
ده‌بێت له‌م ململانێیه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت، كه له مللملانێیه‌كه‌ی ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا ئه‌و لایه‌ن و سه‌ركردانه‌ی له‌به‌ره‌ی دژه‌ی مالیكین، تا ئه‌مرۆش هیچ هه‌ڵوێستیكی راشكاویان له ئاست داواكاریه چاره‌نوسسازه‌كانی كورده‌وه نیه و، دوورن له هه‌ر بۆچونێك كه بتوانێت دڵه‌راوكێی خه‌ڵكی كوردستان كه‌م بكاته‌وه ، به‌ڵكو زۆرجار داواكاریه گرنگه‌كانی كوردیان فه‌رامۆش كردووه و هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی كوردستانیان په‌سه‌ند نه‌كردووه، بۆیه ته‌نها مه‌به‌ستیان له‌م نزیكبونه‌وه و هاوپه‌یمانیه زاره‌كی و مه‌به‌ستداره كاتیه‌دا لابردنی مالیكی یه نه‌ك جێبه‌جێكردنی ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌لی كورد. بێ ئیراده و ویستی هیچ كه‌سێك و له ده‌رئه‌نجامی به‌ر یه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان كه نازانرێت به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی كوردستان له كوێیاندایه،لێره‌شدا ناكۆكی حزبی و شه‌خسیه‌ئێمه‌ی گه‌یاندۆته ئێره و، سه‌رئه‌نجامی هاوكێشه‌كانیش وای خواستووه كه مالیكی بكه‌وێته به‌ره‌ی دژه‌وه، ئه‌گینا دۆستانی ئه‌مرۆمان كه وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن له‌گه‌ڵ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كورددان تا دوێنی نه‌ك هیچیان نه‌كردووه كه متمانه‌ی كورد مه‌یسه‌ر بكه‌ن به‌ڵكو له دژه سه‌رسه‌خته‌كانی كورد بوون له سه‌رجه‌م بوراه‌كاندا .
رۆڵی میدیا
میدیا، به‌سه‌رجه‌م جۆره‌كانیه، به‌حزبی و ئه‌هلیشه‌وه، ئه‌مرۆ و له‌م قۆناغه‌دا ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی كارا یارمه‌تیده‌ربێت، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌كان كه‌م بكاته‌وه و زانیاری زیارتیان بۆ په‌یدا بكات و، رێنیشانده‌ریش بێت بو باڵاده‌ستیان له ململانێكه‌دا و حه‌قیقه‌ت و ئامانج و مه‌به‌ستی ركه‌به‌ره‌كان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان روون بكاته‌وه و خاڵه شاراوه‌كان ده‌ربخات و ئاره‌زووی به‌رامه‌به‌ر بدۆزێته‌وه كه له قازانجی پرسی كورد به گشتی بشكێته‌وه ( تا ئێستا میدیا ئه‌و رۆڵه‌ی نه‌بینیوه و زۆریش به عه‌كسه‌وه له‌وانه‌یه به بێ مه‌به‌ستیش بێت تۆپی نه‌یارانی هێناوه‌ته مه‌یدانی كورده‌وه بۆ یاریكردن، به‌ڵكو هه‌ندێك جار هه‌ر میدیا بۆته هۆكاری درزخستنه نێو ماڵی كورد كه مه‌به‌ست و ئامانجی سه‌رجه‌م نه‌یاره‌كانی گه‌لی كورده له عیراق و ناوچه‌كه‌شدا) . بۆیه ده‌كرێت میدیا به گشتی تا راده‌یه‌كی باش رۆڵی په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی سیاسی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان بگێرێت ،ئه‌م ئه‌ركه‌ش له‌م كاته‌دا به پێویستیه‌كی ژیانی بۆ كورد له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. دیاره هۆكاری نزمیی ئاستی میدیای كوردستانیش له‌م بواره‌دا بۆ كه‌م ئه‌زمونی و هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیه‌كان به تایبه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌مه‌ر میدیا و مامه‌ڵه كردنیان ده‌گه‌رێته‌وه نه‌ك به‌ته‌نها خودی میدیا به تایبه‌تی .
ده‌شێت لێره‌دا به راشكاوی بڵێین، ئه‌م شه‌ڕه سیاسی و ململانێ نه‌خوازراوه كه به‌رده‌رگای گرتووین له كاتی خۆیدا نیه و ماڵی كورد به ته‌واوی تواناوه ئاماده‌باشی نه‌كردووه و پێداویستیه هه‌مه‌جۆره سه‌ره‌كیه‌كان دابین نه‌كراون، به‌ڵام مه‌ودای گه‌ڕانه‌وه له‌م یاری و شه‌ڕه‌دا نه‌ماوه و، ده‌بێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌رێوه ببرێت و، له دوای زۆرترین قازانجدا بگه‌رێین و به پاكیزه‌یی و خاوێنی لێی ده‌ربچین ، ئه‌گینا ، له هه‌موو بوراه‌كاندا له‌م بارودۆخه‌دا ده‌گه‌رێینه‌وه سه‌ر خاڵی سفر.
ئه‌وه‌ی راست بێت ،كورد پێویست بوو خۆی زیاتر قایم بكات و چاوه‌رێی هه‌لومه‌رجێكی له‌بار و هه‌لێكی گونجاو بوایه، كه ده‌یتوانی له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌یان قات زیاتر له‌م شێوه و جۆره ململانێ و گفتوگۆیه‌دا مافه‌كانی به‌ده‌ست بێنێت و قازانج بكات . بۆیه هه‌ر تێكچرژان و شڵه‌ژان و لێكهه‌ڵزنانی لایه‌نه‌كانی تری عیراق بێ به‌شداری كورد له قازانجی ئێمه‌دا ده‌بوو، ئه‌گینا به‌م عه‌قڵیه‌ته‌ی پێكهاته عیراقیه‌كان له رێگه‌ی دیموكراسی و گفتوگۆوه ده‌یان ساڵه گیرمان به‌ستووه هیچمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه و به‌ده‌ستیش ناهێنین .
ئه‌گه‌ر راوبۆچونی تایبه‌تی خۆم ده‌ربرم،وای ده‌بینم له رووی سایكۆلۆجی و سیاسی وخاڵه هابه‌شه‌كان و رووداوه مێژووییه‌كانیشه‌وه بێت ،هاوپه‌یمانی ستراتیجی كورد و شیعه زیاتر خۆی فه‌رز ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی تازه‌به‌تازه كورد و سنه‌ی ئه‌مرۆ ده‌ستیان پێكردووه. له‌و نێوه‌نده‌شدا رێگه‌ی زۆرتر هه‌بوو بۆ رێگرتن له ملهوڕی و زیاده‌ره‌ویه‌كانی مالیكی له‌م قۆناغه‌دا .
عیماد عه‌لی