گه‌نده‌ڵی نامۆییه‌کی ڕوخێنه‌ری دێرینه
(گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌لات)مان کردۆته بزمارێک، هه‌ڵه و نشوستی خۆمانی پێوه هه‌ڵده‌واسین.
گه‌نده‌ڵی چییه؟ ئه‌و پرسیاره کلیلی سه‌ره‌کی کردنه‌وه‌ی ده‌رگای چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده دزێوه‌یه که ته‌شه‌نه‌ی کردووه و خه‌ریکه هه‌مووشتێک ده‌گرێته‌وه، ناومان ناوه گه‌نده‌ڵی،(Corruption) که به‌زۆرینه داموده‌زگا و وڵاتیش ده‌گرێته‌وه پاش شۆڕشه‌کان وپاش جه‌نگ، له رژێمه تۆتالیتاره‌کان، ئه‌گه‌ر له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌یریبکه‌ین رووخانی سیسته‌می به‌هاوئاکاره و له‌رووی ده‌رونییه‌وه نامۆییه و له‌ڕووی ئیداریه‌وه نه‌زانینه!! به‌ڵێ نه‌زانین، ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌کات نه‌زانه، نازانێت چ زیانێک له‌خۆی وله که‌سوکار و میلله‌ت و وڵات ده‌دات، هه‌مووی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش ده‌کرێت وه‌کو تۆڵه‌وه‌رگرتنێک له ده‌زگا یان سیستم یان ده‌وڵه‌ت، که تاک هه‌ستی به ته‌ڤلیبوونی نامێنێت و ئاسایشی که‌سایه‌تی ده‌که‌وێته مه‌ترسی.
ده‌بێ بزانین مه‌به‌ستمان له‌گه‌نده‌ڵی چییه؟ ئه‌گه‌ر دزییه؛ ئه‌وه من دڵنیام که‌س ناتوانێت پاره‌ی حکومه‌ت بدزی، ئێستاش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو به‌ره‌ڵاییه‌ی هه‌یه که‌س ناتوانێت یه‌ک دیناری حکومه‌ت بخوات، به‌ڵام ده‌توانێت پسوله‌ی بۆ پڕکاته‌وه و له‌ڕووی چاودێری ماڵی وا بیرازێنێته‌وه که ژماره‌ی خه‌رجکراو به‌رامبه‌ر داهاته‌که بێت، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی تر که‌س ناتوانێت بیکات.
هه‌میشه له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریدام دژ به‌دۆگما، به‌ڵام له‌کوردستان که باسی گۆڕانکاری ده‌کرێ ده‌ستم له‌سه‌ر دڵمه، چونکه هه‌ر گۆڕانکارییه‌کی ده‌کرێ باره‌که له‌پێشتر خراپتر لێده‌کات، هه‌ڵبه‌ته هۆیه‌کانی خراپترلێکردن زۆرن، بگره له به‌هه‌ڕه‌مه‌کی دانی بڕیار به‌بێ لێکۆڵینه‌وه و (Method) میتۆدی زانستی و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌نگاو، ئه‌وانه‌شن ده‌بن به‌ئاکامی بڕیاردانێکی هه‌ڵه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شنیم حکومه‌ت به‌گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار بکه‌ین و خۆمان به‌پاک و بێگه‌رد بزانین، (گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌لات)مان کردۆته بزمارێک، هه‌ڵه و نشوستی خۆمانی پێوه هه‌ڵده‌واسین.
ده‌بێ گه‌نده‌ڵی وه‌کو دیارده‌یه‌ک سه‌یربکرێت، دیارده‌یه‌ک که جاری یه‌که‌م به نه‌مانی به‌ها و ئاکار میلله‌تی گرتۆته‌وه، حکومتیش به‌وه ده‌گرێته‌وه که سزای گه‌نده‌ڵکاران نادات و چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵی ده‌کات و ناتوانێت سزایه‌کی دیاریکراو له‌سه‌ر هه‌موو تاکه‌کان وه‌کهه‌ڤی به‌رپا بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسایه‌کی ئاشکرا و و کارپێکراو نییه هه‌موو تاکه‌کان وه‌کویه‌ک سزابدات به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی پایه‌و خێڵ و ناو رێژه‌ی خه‌بات بکات، ده‌بێ یاسا جاری یه‌که‌م به‌بێ هه‌ڵه دابمه‌زرێت ئینجا به‌رپاکردنییشی ته‌نیا له‌سه‌ر چینێک نه‌بێت، چونکه ده‌بێته نادادی و خه‌ڵک قه‌بووڵی ناکات. ده‌بێت ئه‌و حاڵه‌تانه یه‌که یه‌که شیبکرێنه‌وه و ده‌سته‌ڵاتی یاسایی گونجاوی بۆ بره‌خسێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی کارابێت و قسه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی به‌کردار بکه‌وێته کارکردن (که‌س له یاسا به‌رزترنییه). ئه‌و قسه‌یه کرا و که‌س خۆی لێنه‌کرده خاوه‌ن، حزب، مه‌سئول، به فیعلی خۆیان له یاسا به‌رزترداده‌نێن و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کوڕه هه‌ژارێک ده‌چه‌سپێندرێ له‌سه‌رییان ناچه‌سپێ و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بۆ کوڕه به‌رپرسێک ده‌ره‌خسێن، کوڕه هه‌ژارێک خه‌ونیشی پێوه نابینێ.
یاسا شتێکی بنه‌ڕه‌تییه و بنیاتی دامه‌زراندنی هه‌ر کۆمه‌ڵێکه، جگه له‌وه‌ی هیچ وڵاتێک به‌بێ یاسا دانامه‌زرێ. یاسا بۆ خۆهه‌ڵکێشان و خۆنیشاندان نییه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش نییه که هه‌بێ و کاری پێنه‌کرێ، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ هه‌بوونی له‌نه‌بوونی باشتره بۆیه‌ش هه‌میشه جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه که یاسای باش یاسای جوان نییه، به‌ڵکو یاسای باش ئه‌و یاسایه‌یه که بتوانی جێبه‌جێی بکه‌ی، ئه‌گه‌ر یاسایه‌ک زۆر جوان و رازاوه‌ش بێت و له‌به‌ر فاکته‌ری کات و شوێن نه‌توانی به‌رپای بکه‌ی هیچ نرخێکی نییه. جگه له‌مه‌ش که یاسا بنه‌مای کۆمه‌ڵگاکانه، یاسا ودادوه‌ری بنیاتی حوکمگێڕانه (العدل أساس الملك) هه‌ر حوکمێک دادپه‌روه‌ری لێ که‌مبێت شه‌رعیه‌تی نییه، هه‌ر حوکمێکیش شه‌رعیه‌تی نه‌بێت درێژه ناکێشێت و له‌رۆژێکی نیزیکدا گۆڕانکاری ماڵوێرانکه‌ری به‌دووادادێ.
به‌گوێره‌ی کۆنتراکتی کۆمه‌ڵایه‌تی، تاک قه‌بووڵ ده‌کات سه‌روه‌ری خۆی بداته ده‌ست کۆمه‌ڵێکی داد، بۆ ئه‌ویه بتوانێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رکه‌کانی به‌هاووڵاتیبوون مافیشی هه‌بێت، ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره: ده‌سته‌ڵات وتاک دادپه‌روه‌ری حوکمییان ده‌کات و ده‌بێته میلی ته‌رازوه‌که، هه‌رکاتێ تاک قوربانی له‌پێناو ده‌سته‌ڵات دا و ده‌سته‌ڵات نکۆڵی کرد له مافه‌کانی، ته‌رازوه‌که لار ده‌بێت و تاکه‌که ده‌خزێته‌وه وگۆشه‌گیرده‌بێت و دوواتر نامۆده‌بێت.
کۆمه‌ڵ/ ده‌سته‌ڵات له تاک نامۆ نابێت، چونکه ده‌توانێ تۆڵه‌ی لێوه‌رگرێ و ده‌توانێ حوکمی بدات و سامانی له ده‌ست وه‌رگرێ و ته‌نانه‌ت له‌سێداره‌شی بدات، به‌ڵام تاک ناتوانێ تۆڵه له کۆمه‌ڵ/ده‌سته‌ڵات وه‌رگرێت، بۆیه لێی نامۆ ده‌بێت و ده‌خزێته‌وه ناو قه‌پێلکی خۆی وه‌ک گیانه‌کی رووخا‌و و ڕه‌فتاره‌کی هه‌ڵوه‌ریو و واز له هه‌موو شتێک دێنی که په‌یوه‌ندی به هه‌ڤڕا ژیانه‌وه هه‌یه، به‌ڵکو ده‌بێته تاکێکی نه‌گه‌تیڤ له‌کۆمه‌ڵگه و به‌هه‌موو توانایه‌وه دژایه‌تی ده‌سته‌ڵات ده‌کات، بگره له تێکدانی داموده‌زگا و ناوزڕاندنی و ئه‌زیه‌تدانی هاووڵاتی هه‌تا ده‌گاته پشتگیری بزاڤه توندڕه‌وه‌کان که خۆی ئیمانی پێیان نییه به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی دژایه‌تی ده‌سته‌ڵات ده‌که‌ن له‌گه‌ڵییان ئاماده‌یه هه‌موو شتێک بکات.
که تاک رازی ده‌بی سه‌روه‌ری خۆی بداته ده‌ست ده‌سته‌ڵاتێکی داد، ئه‌وه چه‌ندین په‌سه‌ن و سیفه‌تی تاکایه‌تی وئازادی که‌سایه‌تی ده‌کاته گووری (قوربانی) ئه‌و یه‌کگرته‌نه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ، به‌ڵام کۆمه‌ڵ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌کی بۆ دابین ناکات وهه‌لی کار و خوێندن و روشتکردنی بۆ ناره‌خسێنێت، چونکه هه‌لی ره‌خساو ته‌نیا بۆ ئه‌ندامانی حزبێکه یان که‌مایه‌تییه‌کی تایبه‌تی ناوکۆمه‌ڵگا، که دامه‌زراندن له فه‌رمانگه به‌خه‌ڵاتکردنی نه‌فه‌ری خۆیان داده‌نێن وهاووڵاتی بێلایه‌ن یان فه‌رمانبه‌ری بێلایه‌ن هیچ مافێکی نییه، لێره‌وه واسته و خۆ نزیککردنه‌وه له ده‌سته‌ڵات و ماستاوچییاتی بۆ حزبه‌که ده‌بێته تاکه رێگا بۆ خۆ پێگه‌یاندن یان به‌ده‌ستهێنانی مافی که‌سایه‌تی و هاووڵاتییه‌تی، که ده‌بێ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌ومافانه بێ به‌ند و مه‌رج له‌پێناو ئه‌رێبوونی به‌هاووڵاتیبوون پێیدرابن، نه‌ک مساوه‌مه‌یان له‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌لات نزیک بی هه‌موو شتت پێ ده‌کرێ و ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات پشتی له تۆ کرد ته‌واو، که‌ڵکی ئه‌وه‌ی نامێنی له‌و وڵاته‌دا بژی. ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره‌ی ده‌سته‌ڵات مرۆڤی ئینتیهازی وهه‌ڵپه‌رست به‌رهه‌مده‌هێنێ و ئه‌و مرۆڤانه‌ش به‌کارهێنانی پایه ئیدارییه/ حیزبیه‌که بۆ خۆ پێگه‌یاندن و مسۆگه‌رکردنی پاشه‌رۆژێکی پڕ ده‌رامه‌ت به‌کاردێنن، ئه‌و کۆنسێپته‌یه وای کردووه خه‌ڵک به‌گشتی دائیره یان حزب به ده‌زگای خۆ پێگه‌یاندن بزانێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات(با له فلان دائیره داتبنێن خه‌نی ده‌بی و خزموکه‌س وبراده‌رانیشت خه‌نی ده‌که‌ی)، ئه‌وه‌ی له کوردستان ده‌یبینین له‌هیچ شوێنێکی دونیادا نییه، چونکه دائیره و داموده‌زگا بۆ خزمه‌تکردنی هاووڵاتییه نه‌ک بۆ ئیستراحه‌ت و خۆپێگه‌یاندنی فه‌رمانبه‌ره‌که‌یه، ده‌بێ ده‌سته‌ڵات ونه‌فه‌ره‌کانی وا بکه‌ن که ره‌فتاری رۆژانه‌یان ببێته عورفێکی باو وکو یاسیاییان لێبێت ( باره‌فتاره‌کانت وابن که بۆ ئه‌وه ده‌ستبده‌ن ببن به یاسایه‌ک بۆ هه‌موو خه‌ڵك) .
گه‌نده‌ڵی ته‌نیا حکومه‌ت ناگرێته‌وه، به‌ڵکو داموده‌زگای (NGO) و دامه‌زراوی تر و ته‌نانه‌ت میلله‌تیش ده‌گرێته‌وه، هه‌موو پیشه‌کان و هه‌موو بزنزه‌کان. ئه‌گه‌ر که‌لتووری گه‌نده‌ڵی بڵاوبووه و هاووڵاتی فێری ئه‌و رێگایه بوو، ده‌بێته دابونه‌ریت، وه‌کو نه‌خۆشی نیشته‌جێ ده‌بێت و بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتی زانی که ته‌نیا رێگا بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی به‌رتیله، ئه‌وه بێ گومان ده‌یکات و به‌خشیش ده‌دات، له‌وانه‌یه به‌خشیشێکی بچووک گرفتێکی زۆر گه‌وره دروستکات، فه‌رمانبه‌ره‌که‌ش فێری به‌رتیل ده‌بێت و ئیتر کاری خه‌ڵکی تر راناپه‌ڕێنی به‌بێی به‌رتیل، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی حکومه‌ت ده‌بێ یاسای توندی هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنی به‌رتیل، به‌خشیشیش ته‌نیا پاره نییه، به‌ڵکو ئالوگۆڕی به‌رژه‌وه‌ندیشه؛ ئه‌وه‌ی به‌رتیل ده‌دات و ئه‌وه‌ی به‌رتیل وه‌رده‌گرێت هه‌ردووکییان گه‌نده‌ڵن، ناکرێ کابرا به‌رتیل بداته فه‌رمابه‌رێک یان به‌ڕێوبه‌رێک و له دائیره‌که بێته ده‌رێ بڵێ حکومه‌ت گه‌نده‌ڵه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نه‌ده‌ڵی جاری یه‌که‌م له‌وه‌وه ده‌ستی پێکردووه.
گه‌نده‌ڵی جۆری هه‌یه، بریتییه له دزی و به‌هه‌دردانی سامانی گشتی و به‌کارهێنانی نابه‌جێی پایه، له دامه‌زراندنی خزم و که‌س و ناسیار، هه‌روه‌ها به‌ده‌سته‌وه‌هێنانی سوودی مادی و مه‌عنه‌وی و به‌ڕێوه‌بردنی کاره تایبه‌ته‌کان له‌سه‌ر حیسابی کاری گشتی به‌کارهێنان پایه ئیدارییه / حیزبیکه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی.
ئه‌وه‌ی سامانی گشتی بۆ که‌سوکار و خزم و ناسیاوو ده‌وروبه‌ری خۆی به‌کارده‌هێنیت گه‌نده‌ڵه، به‌ڵام خزم و که‌س و براده‌ر و ده‌وروبه‌ریشی گه‌نده‌ڵن، نه‌ک هه‌ر خۆی. ئینجا له بازاڕه‌وه پێدا وه‌ره هه‌تا ده‌گه‌یه لوتکه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات ئه‌و حاڵه‌تانه دبیندرێن، به‌ڵام بازاڕ و خه‌ڵکیش بێبه‌ش نین لێی، ئه‌و تاکسییه‌ی دینارێکی زیاد له نه‌فه‌ری نه‌شاره‌زا وه‌رده‌گرێت و ئه‌و گۆشتفرۆشه‌ی به‌دزی چه‌رم و به‌ز له‌ناو گۆشتی خه‌ڵک داده‌نێ و ئه‌و کاره‌باچییه‌ی شوێنی ئیش‌کردنی خۆی پاکناکاته‌وه و ئه‌و کرێکاره‌ی ساخته له کاری خۆی ده‌کات و ئه‌و زێره‌ڤانه‌ی مووچه‌ی بندیوار وه‌رده‌گرێ و ئه‌و حزبه‌ی له‌سه‌ره‌وه قسه به‌ده‌سته‌ڵات ده‌ڵێ و له‌ژێره‌وه نه‌فه‌ر داده‌مه‌زرێنێ و مووچه‌یان وه‌رده‌گرێ ئه‌و مه‌لایه‌ی پاره‌ی خۆی حه‌ڵال ناکات وخزمه‌تی مزگه‌وت پشتگوێده‌خات وئه‌و مه‌یفرۆشه‌ی مه‌ی ساخته ده‌هێنێ وئه‌و مامۆستایه‌ی پێنج چرکه له‌ده‌رسه‌که ده‌دزی وئه‌و دکتۆره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه پێکهاتووه و ئه‌و حزبیه‌ی له‌سه‌ر حیسابی پڕنسیپه‌کانی حزبه‌که‌ی خۆی زه‌نگین ده‌کات و ئه‌و بازرگانه‌ی کاڵای خه‌راپ ده‌هێنێ له‌پێناو قازانجی زۆرتر… ووو هتد. هه‌ر هه‌مویان گه‌نده‌ڵن، نه‌ک به‌س حکومه‌ت وحیزب، حکومه‌ت و حیزب من و تۆین ئه‌وخه‌ڵکه‌یه، که‌س له مه‌ریخه‌وه نه‌هاتووه ببێته مه‌سئول له‌کوردستان، هه‌موویان گه‌نده‌ڵن هیچ جیاوازییه‌ک نییه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێک یان به‌رپرسێک که گه‌نده‌ڵی کردۆته شتێکی شه‌رعی و به مافی خۆی ده‌یزانی قازانج بکات له‌سه‌ر حیسابی برسیبوونی ئه‌و میلله‌ته.
گه‌نده‌ڵی به شه‌و و رۆژێک چاره‌سه‌ر‌ناکرێ و هیچ حزبێک یان ده‌سته‌ڵاتێک داری موسای پێنییه (کن فیکون) وڵاته‌که بکاته شامی شه‌ریف. پلانی درێژخایه‌ن و هزری ئه‌کادیمی و مرۆڤی دلسۆزی ده‌وێ، له هه‌موی گرنگتر ویستی ده‌سته‌ڵات بۆ چاره‌کردنی ئه‌و کێشانه، ئه‌و ویسته‌ش ده‌بێ بێگه‌رد و جدی بێت، نه‌ک بۆ میدیا و خۆ هه‌ڵکێشان یان له‌ژێر فشاری ئۆپۆزیسیۆن یان هێزی ده‌ره‌کی.
پرسیارێک لێره خۆی به‌توندی ده‌ڕازێنێته‌وه: ئایا ده‌سته‌ڵات به جیددی ده‌یه‌وێ گه‌نده‌ڵی چاره بکات؟ یان له‌ژێر فشاری خه‌ڵک و حزبه‌کانی تر ته‌نگاوبووه‌و ده‌یه‌وێ باره‌که ئاسا بکاته‌وه؟ (ئه‌گه‌ر چاکسازی له‌کاتی پێویست به‌رپانه‌کرا، ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی توڕه‌بوون و ئه‌ستووربوونی کینه‌ی خه‌ڵک و بێزارییان که دوواتر ده‌بێته ته‌قینه‌وه‌یه‌کی ترسناک)
بۆ چاره‌سه‌ر‌کردنی گه‌نده‌ڵێ ده‌بێ یه‌که‌م شت یاسایه‌کی تایبه‌ت به مۆڕالی هه‌موو پیشه‌کان دابمه‌زرێت، دادوه‌ری گشتی ئه‌کتیڤبکرێت و بکرێته سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری که ره‌چاوی پۆستی که‌س نه‌کات بۆ ده‌رخستنی کێشه‌کانی گه‌نده‌ڵی ئیداری و شکایه‌تی هاووڵاتی وه‌رگرێت و مافی گشتی به‌رپا بکات ئه‌گه‌رچی دادگای په‌یوه‌ندیدار لێشییان خۆشببێت، ده‌بێ مافی گشتی ئه‌کتیڤ بکرێت: مافی گشتی، مافی که‌سایه‌تی سنوردار ده‌کات (العام یقید الخاص).
ئه‌گه‌ر دائیره‌یه‌ک مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتی بزرکرد، یان به‌رپرسێک ئێشه‌که‌ی هاوڵاتی ڕانه‌په‌ڕاند یان دکتۆرێک ده‌سترێژی کرده سه‌ر نه‌خۆش وئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێک ئوتومبێلی دائیره‌ی بۆ کاری که‌سایه‌تی به‌کارهێنا و ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌رێک حیمایه‌ی به‌درۆ نووسی و مووچه‌که‌یانی خوارد، چ سزایه‌ک هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر سه‌رتاشێک ملی سه‌رتاشراوه‌که‌ی بڕی له‌جیاتی قژی و ئه‌گه‌ر ساڵۆنێک قژی ئافره‌ته‌کی سه‌قه‌ت کرد، به ئه‌حکامی کام ماده‌ی یاسایی سزا ده‌درێ وچۆن هاوڵاتییه‌که مافی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه؟
ئه‌وانه هه‌موویان پرسیارن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌زگایه‌ی که‌ده‌یه‌وێ چاره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌وڵاته‌دا بکات، به‌تایبه‌ت ئێستا کوردستان به‌ره‌و قۆناغی سه‌روه‌ری وسه‌ربه‌خۆیی ده‌ڕوات و هیچ بیانویێک نه‌ماوه. رۆژئاڤا ودونیای ده‌ره‌وه ئێستا به‌چاوی زگپێسوتان سه‌یرمان ناکات، چاو‌ڕێی چاکسازیه له ئێمه، قۆناغی یارمه‌تی ئینسانی کۆتایی پێهات.
کۆتایی: گۆمه‌که بشڵه‌قێنه با ئاوه‌که‌ی نه‌گه‌نێ
.غیاسه‌دین نه‌قشبه‌ندی
gnaqishbandi@yahoo.com
———————————————
1-دکتۆر إمام عبد الفتاح إمام، المنهج الجدلي عند هیگڵ، ل33 . دار التنویر
11-دکتور إمام عبد الفتاح إمام، دراسات في الفلسفة السیاسیة عند هیگڵ ل60. دار التنویر