ژوانی كۆتایی … ن: هێمن ئه‌مانی
هاتووم
تا ژوانی كۆتاییم به چه‌ند ووشه،
بە چەند دلۆپه فرمێسكی چاوەکانمان
به‌ڕێ بكه‌م.
ئەمجارەیان هاتووم
بۆ کۆتا جار
لەبەر دەمتا
لە خۆشەویستی تۆ دابڕێم.
دڵم لە ژێر تۆفانی بێ تۆییدا
لەبەر گلێنەی خۆرەتاوی دیدەتدا
پەڕ پەڕ بکەم و
لێرە بڕۆم.
ڕێگه مه‌ده لێوه‌كانت
سۆزێك بكات به دیاری
بۆ توانه‌وه‌ی لێوهكانمان و
به خوڵقانی حه‌زێكی قوڵ،
بارانی ماچمان به‌سه‌ردا ببارێنێ.
وام لێمه‌كه، ناخی وون بووم
هه‌ستی له ئامێز گرتنی تۆم پێ بڵێ
گه‌رمی له‌شتم
له‌ژێر سه‌رمای ئه‌م زێده‌دا
پێ ببه‌خشێ.
ئه‌رێ، هاوڕێ
قه‌له‌ڕه‌شی سه‌ر ئه‌م داری جێ ژوانه‌مان
موژده‌ی به‌رد بارانی ئه‌وین ده‌دا
هه‌واڵی هه‌ڵكردنی زریانێک
به گزنگی ئه‌م ئێواره‌یه‌دا ده‌دا.
هه‌وڵ مه‌ده چاوه‌كانت
هه‌وارگه‌ی ئه‌وینێكی لاو
به گوێچكه‌ی ڕوانینمدا بچرپێنێ
ئاخر ژینم،
پۆلوی هه‌تاوی بێ هیوا
تیشكی به‌ره‌و سه‌هۆڵبه‌ندانی هه‌سته‌كان
به‌ڕێ ناكا
مرۆڤه باڵداره‌كان
له پێناوی هه‌ستانه‌ی گه‌شدا
باڵه‌كانیان له‌به‌ر مۆمی ئه‌وینێكا
نادۆڕێنن.
سرودی ژیان
چركه‌ساتی بڕواكانی لا نه‌ماوه
باران هێشتاش
دڵی لە دڵۆپە ڕەنجاوە
تۆزی له جێی خۆی داناوه.
قیامه‌تی ووشه…
غه‌زه‌لی كۆتایی ژین
له‌پێناوی ئه‌ودیو ژیان
ده‌ڵێته‌وه.
سه‌مای سوور لاڵه
ناتوانێ
پیتەکان وه‌ك خۆیان
بدركێنێ.
ڕاسته…
ووشه‌ی شێعری شاعیران
لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شیان جێ هێشتووه
لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شیش
له‌گه‌ڵ شه‌ماڵی شه‌لدا
به‌دوای پیتێكی سپی‌دا
ڕێگا ده‌كا.
به‌ڵێ ئازیز… هاتوم بڵێم
ئه‌تۆ لێڵی و لێڵییش تۆیه
ته‌نیا خه‌یاڵه
پێناسه‌ی ئێمه‌یه.
ن: هێمن ئه‌مانی