ستراتیژی ئه‌مریکاو ناوچه‌ی دژه فڕین له‌سوریا!
به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدعا ئینسان دۆستیه‌که‌ی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانیه‌وه، بۆ خه‌ڵکی سوریا، تادێت شه‌ڕی دووبه‌ره‌ی کۆنهپهرستو ئینسانکوژ، ئه‌و وڵاته کاولتر ده‌کاو کوشتارو ماڵ وێرانی وئاواره‌یی زیاتر به‌سه‌ر هاوڵاتیانی بێدیفاعی سوریادا، داده‌سه‌پێنێ وئهبعادهکانی فراوانتر ده‌بێته‌وه. پێبه‌پێ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی سوپای به‌ناو ئازادی سوریا وده‌رکه‌وتنی پێگه‌ی ئه‌فسه‌رانی هه‌ڵهاتوی سوپای به‌شارئه‌سه‌د وبه‌ده‌سته‌وه گرتنی شه‌ڕی ناوخۆ، ده‌ستی ڕژێمی بۆرژوازی به‌شار ئه‌سه‌دی زیاتر ئاوه‌ڵا کردوه تاهێرشی دڕندانهترو په‌لاماردانی خوێناوی وسیاسه‌تی کاولکاری، وه‌ک رژێمێکی هاری سه‌رمایه بۆ درێژه‌دان ومانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بگرێ. چوونه سه‌ری کوشتارو ئاوارهییهکانی ئێستای حه‌ڵه‌ب و دیمه‌شق و فراوانبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ بۆ نێو کۆڵانی شارهکانو په‌لاماردانه سه‌ربازیه‌کان بۆسه‌ر دیهاتو ناوچه‌کان خۆی نیشانه‌ی سیناریۆیه‌کی ڕه‌ش ودژی ئینسانیه ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی سوریا، که‌ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی وه‌ک ستراتیژیه‌ک بۆ کۆتاییهێنان به‌شۆڕشی سوریا گرتویانه‌ته‌به‌ر. به‌ڵام لایه‌نه ڕاگه‌یاندراوه‌کانی ئه‌م ستراتیژه‌ی ئه‌مریکا چیه‌و چ گۆڕانێکی تازه‌ی له‌شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا هێناوه‌ته پێشه‌وه؟
ئه‌و ستراتیژه‌ی که‌ئه‌مریکا له‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه سه‌باره‌ت به‌سوریا، ئاشکرای کردووه، به‌کورتی ئاماژه‌یه بۆ سێ میحوه‌ر:
یه‌که‌م؛ پێشکه‌ش کردنی فریاگوزاری بۆ ئاواره‌کان کهلهشوێن و جێگای خۆیان له‌سوریاوه هه‌ڵدێن و ژیانی سه‌خت له‌ووڵاتانی دراوسێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
دووه‌م؛ کۆمه‌کی مالی ولۆجستیکی، به‌سوپای ئازادی سوریا، بۆ فراوانبوونه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن و به‌رگری له‌دژی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د.
سێیه‌م؛ ئاماده‌کردنی زه‌مینه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی ئینتیقالی له‌لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان، بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌لات به‌دوای ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌جۆرێک کهههموولایهک به‌ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و هاوپه‌یمانانه‌وه ڕازیبکات..
تا به‌خاڵی یه‌که‌می ئه‌م ستراتیژه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌هۆی کوشتارێکی وه‌حشیانه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌م دواییه‌دا کهلهحهڵهب و دیمه‌شق وه‌ک دووشاری گه‌وره‌ی سوریا په‌ره‌ی سه‌ندووه، ئاوارییو هه‌ڵهاتنی هاوڵاتیانی سوریاش رێچکه‌کانی دێژترو بهریتر بۆته‌وه. هه‌ردوو ته‌ره‌فی شه‌ڕه‌که‌و کوشتاره‌کانیان، هاوکات تۆپبارانی ئه‌رزی و ئاسمانی سوپای ئه‌سه‌د وشه‌ڕی نێوکۆڵانه‌کان تادێت ڕێژه‌ی ئاواره‌یی بۆ چوار وڵاتی دراوسی ڕوو له‌زیادبوون ده‌کات، ئه‌و هاوڵاتیانه‌شی له‌شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه یان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگن، وه‌یا بێخۆراک وهیچ فریاگوزاریهک نایانگاتێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی کهگهمارۆدراون وکراونهته بارمته‌ی شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی ئه‌سه‌د وچه‌کداره‌کانی سوپای ئازاد، مه‌علوم نییه که‌ی ده‌رگای ئاواره‌ییان له‌به‌رده‌مدا ده‌کرێته‌وه. به‌ڵام به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران تائێستا 300هه‌زار په‌نابه‌ری سوری تۆمارکراوه که 75 هه‌زار له‌تورکیا، 65 هه‌زار له‌ئه‌رده‌ن، 36 هه‌زار له‌یونان و 13 هه‌زار له‌عێراق و55 هه‌زاری تریش له‌لوبنان. ته‌نانه‌ت له‌م هه‌فتانه‌ی رابردوودا ژماره‌کان روو له‌زیادبوون بووه و ته‌نیا 6 هه‌زار په‌نابه‌ر سنوری تورکیای به‌زاندوه، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی که‌ژماره‌یه‌کی زۆر لهپهنابهرانو خه‌ڵکی هه‌ڵهاتووی سوریا یان له‌ڕێگادان وه‌یان ناویان تۆمار نه‌کراوه. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرهتهکان تائێستا ڕووداوه‌کانی یه‌کساڵی ڕابردووی سوریا نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن کوژراو‌و ئاواره‌و خه‌ڵکی بێسه‌روشوین کراوی لێکه‌وتۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌مریکا چی بۆ ئه‌م یه‌ک ملیۆن ئینسانه ئاواره‌و سه‌رگه‌ردانه کردووه؟
راستیه‌کان پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی خه‌مخۆری وئینساندۆستانهی ئه‌مریکا نیشانده‌دات. به‌تایبه‌تی کهههقیقهتی زۆرێک له‌ژیان و گوزه‌ران وقسه‌وباسی په‌نابه‌ران ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که‌چه‌نده خێروبه‌ره‌که‌تی فریاگوزاریه‌کانی ئه‌مریکایان به‌رکه‌وتووه، کاتێک ژیانی ئاوارهییو ده‌ربه‌ده‌ریان له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه نیشانده‌درێ. له‌لایه‌کیتریشه‌وه ڕاگه‌یاندنه‌کانی لێپرسراوانی رێکخراوه په‌نابه‌ریه‌کان له‌لوبنان وعێراق وتورکیا به‌سه بۆئه‌وه‌ی که‌ناوه‌رۆکی پڕوپاگه‌نده فریوکاریه‌کانی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ کۆمه‌کی ئینسانی بۆئاوارهکانی سوریا ده‌رخات. ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌به‌رپرسانی کاروباری په‌نابه‌ران له‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌ڕاگه‌یاندنێکدا بۆ میدیاکان ئاماژه‌ی به‌که‌می ئاستی کۆمه‌که‌کان کردوه‌و وئه‌وه‌شی ئاشکراکرد که‌سه‌ره‌رای ئیدعاکانی ئه‌مریکا بۆ کۆمه‌ک کردن به‌ئاواره‌کانی سوریا، به‌ڵام تائێستا که‌مترین هه‌نگاوی نه‌ناوه. به‌م جۆره‌ش باسی گه‌یاندنی کۆمه‌ک بۆ ئه‌مریکا ناتوانێ لهپڕوپاگهندهی سه‌رده‌مانی شه‌ڕو خۆ خۆشه‌ویست کردن له‌ئاستی ڕای گشتی وبۆ نیشاندانی دۆستی خه‌ڵکی لێقه‌وماوی سوریا زیاتر بێت. تا بهیارمهتیهکانی سوپای ئازاد ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ک خاڵێکی‌تر له‌ستراتیژی ئه‌مریکادا، مه‌سه‌له‌ی بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی شه‌ڕ له‌دژی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د و هاوکات بۆ فراوانکردنه‌وه‌ی دامنهی ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی سوپای ئازاد، بۆ سه‌پاندنی پاشه‌کشه‌ی زیاتر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌ددا، تائاستی ڕووخانی یه‌کجاری، ئامانجێکی سه‌ره‌کی ئه‌م کۆمه‌ک کردنه‌یه. به‌تایبه‌تی به‌دوای ئه‌وه‌دا که‌ئه‌مریکا بۆی مه‌علوم بوو ناتوانێ هه‌مان سیناریۆی ده‌خاله‌تی سه‌ربازی وه‌ک ئه‌وه‌ی لهلیبیادا کردی، له‌ڕیگای هێزه‌کانی ناتۆوه له‌سوریاشدا په‌نای بۆبه‌رێ، چونکه سیاسه‌تێکی ئاوا له‌گه‌ڵ ڕکهبهرانێکی وه‌ک ڕوسیا‌و چین که نفوزێکی زۆری ئابوری‌و سهربازیو دیبلۆماسیان له‌سوریادا هه‌یه‌و وه‌ک یه‌کێک له‌ناوچه‌کانی نفوزی خۆیان سه‌یری ده‌که‌ن، له‌ئاست دونیادا ڕووبه‌ڕووی کێشه‌و هه‌رای گه‌وره ده‌کاته‌وه، که‌به‌کرده‌وه به‌مانای په‌کخستنی ده‌خاله‌تی ئه‌مریکایه له‌سوریادا. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی کهپهنابردن بۆ هێزه‌کانی ناتۆ بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌ددا به‌خه‌رجیه‌کی زیاتر وده‌رده‌سه‌ری زۆرتر ته‌واوده‌بێ. هه‌ربۆیه هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا بۆ دروستکردنی سوپای ئازاد له‌گروپه چه‌کداره‌کانی ئۆپۆزسیۆن وئه‌فسه‌رانی جیابوه‌وه له‌ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د وهه‌وڵدان بۆ چه‌کدارکردن وهاوکاری کردنی ئه‌م هێزه، به‌ڕاده‌یه‌ک که‌بتوانێ هاوکێشه‌ی هێز له‌به‌رامبه‌ر سوپای ئه‌سه‌ددا بگۆڕێ، باشترین ڕێگایه کهبهکهمترین خه‌رج وده‌رده‌سه‌ری سیاسی ده‌خاڵه‌تی ئه‌مریکا زامن ده‌کات. هه‌ربۆیه کۆمه‌ک کردن به‌سوپای ئازاد بۆته گۆشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌ستراتیژی ئه‌مریکادا. ڕیگایه‌ک که‌ئه‌مریکا له‌بازنه‌ی چاوه‌ڕوانی کردن وهێنانو بردنی بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وخودی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ردێنێ وراسته‌وخۆ توانای ده‌خاڵه‌تکردنی ڕاسته‌وخۆی زامن ده‌بێ.
له‌باره‌ی حکومه‌تی دوای ڕوخانی ئه‌سه‌ده‌وه، که‌خاڵی سێهه‌می ستراتیژی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌مریکایه، گه‌رچی زۆرتر بهفاکتۆری کۆمه‌که‌کانی ئه‌مریکاوه به‌ئاڕاسته‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی سوپای ئازاد‌و به‌ده‌ستهێنانی پێشڕه‌وی زیاتر تائاستی ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌ده‌وه به‌نده، به‌ڵام نموونه‌ی حکومه‌تێکی ئینتیقالی که‌ئه‌مریکا له‌به‌رچاویه‌تی شتێکی زیاتر نییه له‌وه‌ی که‌له میسر‌و تونس ولیبیا له‌لایه‌نه ئیسلامی‌و قه‌ومیه‌کان پێکیهێنا. حکومه‌تێک کهههموولایهنهکانی به‌ره‌ی دژی شۆڕش ڕازی بکاو له‌که‌نار سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکادا له‌دژی حه‌ریفه‌کانی له‌ئاست ناوچه‌که‌و جیهان ڕاوه‌ستێ وئیتر هیچ کارێکی نه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و داخوازی‌و ئومێدانهوه که‌خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش، ژنان ولاوان، قوربانیان بۆداو شۆڕ‌شیان بۆ به‌رپاکرد…به‌ڵام به‌دوای ئه‌م ڕاستیانه‌دا، تازه‌ترین مه‌سه‌له‌و هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا له‌بردنه پێشه‌وه‌ی ستراتیژهکهیدا چیه‌و ده‌یه‌وێت چ هه‌نگاوێک هه‌ڵگرێ؟
سه‌ردانه‌که‌ی هیلاری کلینتۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وکۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیادا، به‌ڕۆشنی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه. یانی ئەمەریکا ده‌یه‌وێت هاوشان له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویه سه‌ربازیه‌کانی سوپای ئازادا، هاوکاری زیاتری ئۆپۆزسیۆنی سوریا بکات بۆ پێکهێنانی ناوچەی دژە فڕین، له‌و شوێنانه‌دا که‌ده‌ستی هیزه‌کانی ئه‌سه‌دی پێناگات وه‌یا پاککراونه‌ته‌وه. قسه‌کانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی عەبدولباست سەیدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی سوریاش هاوجووته له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌مریکادا، به‌تایبه‌تی كاتێک تاکید له‌وه ده‌کاته‌وه، کهپێکهێنانی ناوچەی دژە فڕین” ناوچەی ئارام” لەسوریا، لەنزیک سنورەکانی ئوردن و تورکیا، لەژێر چاودێری لایەنی نێودەوڵەتیدا، له‌ژێر ناوی “پارێزگاری هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی”دا، خۆی ئه‌ڵقه‌یه‌کی ته‌واکردنی هه‌وڵه‌کانی ئه‌م ستراتیژیه‌ی ئه‌مریکایه له‌به‌رامبه‌ر دۆخی ئێستای سوریادا. به‌تایبه‌تیش کاتێک کهعهبدولباستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بهنیابهتی ژێربه‌ژێری ئه‌مریکاوه داوایه‌کی له‌م جۆره بۆ مه‌رجه‌عه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان پێشنیار ده‌کات.
بێگومان له‌حاله‌تی چونه پێشه‌وه‌ی پێشنیاری پێکهاتنی ناوچه‌کانی دژه فڕین، له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی سوپای ئازاد وڕازی کردنی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سوریا، جگه‌له‌وه‌ی زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر ڕۆڵی ڕوسیا‌و چین له‌ئاستی جیهانیدا به‌دواوه‌یه‌تی، هاوکات زه‌ربه‌یه‌کی کوشنده‌شه بۆئیران و هاوپه‌یمانانی له‌ئاست ناوچه‌که‌دا. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه یانی “ناوچه‌ی دژه فڕێن” به‌کرده‌وه زه‌مینه‌ی گوێزانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی دوای ئه‌سه‌د بۆ لایه‌نگرانی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا فه‌راهه‌م دێنێ، که‌دیاره له‌سه‌ر حسابی ده‌رکێشانی ژیانی کۆمه‌ڵگایه‌کی چه‌ند ملیۆنی وه‌ک سوریا له‌شاڕێی مه‌ده‌نیه‌ت وداسه‌پاندنی ژیانی ئۆردوگایی به‌سه‌ریاندا وسه‌ره‌نجام سپاردنی ژیان‌و چاره‌نوسیان به‌ده‌سته‌و تاقمی چه‌کداری ئیسلامی وقه‌ومی، شتێکی تری لێناکه‌وێته‌وه. ئه‌مه ئه‌و ئینسان دۆستی و پڕۆژه سیاسیه‌یه که‌ئه‌مریکاو به‌ره‌ی کۆنه‌په‌رستان و دژی شۆڕش بۆ خه‌ڵکی کریکار‌و زه‌حمه‌تکێشی سوریا چنیویانه.
12/8/2012