گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
ته‌وه‌ره‌ی نووسه‌ری كورد‌و ترس له ڕه‌خنه
پ/به‌گشتی بیركردنه‌وه‌ی كورد سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه چۆنه، واته ڕه‌خنه لای كورد چییه؟ گه‌ر سه‌رنجی بیری كورد بده‌ین، تا چه‌ند هه‌ست به دیدو ڕوانین و هاندان ده‌كرێت بۆ ڕه‌خنه‌گرتن و پرسیار كردن؟
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا/ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ته‌ماشاكردنی خۆمان بۆ كاری ره‌خنه دیاری بكه‌ین، پێویسته قسه له ده‌ق و به‌ریه‌ككه‌وتن و راڤه‌كردنه جیاوازه‌كانی بكه‌ین. ئێمه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژین، كه ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموونی پارێزه‌رانی ده‌قێكی گه‌وره، هه‌ڵبه‌ته دهقپارێزان كه له‌لایه‌ك بڕوایان به مرۆڤی كامڵ نییه، له‌لایه‌كی دیكه ناكامڵی خۆیان ده‌كه‌نه مانا و پێوه‌ری هه‌موو ژیان، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ق و بوون و ژیان ئاوێته‌ی یه‌ك بكه‌ن، دێن له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماكانی تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن و جێبه‌جێكردن، به‌رده‌وام ده‌قێك له خڵته‌ی مانا دامه‌زراوه‌كانیان بونیاد ده‌نێن!
“هیگڵ” كاتێك بوون وه‌ك پێناسه‌ی یه‌كه‌مینی ره‌هایی ده‌ناسێنێ و ئه‌و پێناسه‌یه به تێز داده‌نێ، بۆ ئه‌وه‌یه له‌به‌رانبه‌ر تێزدا دووه‌م پێناسه بۆ ره‌هایی به نه‌بوون (عه‌ده‌م) دابنێ، به‌و مانایه‌ش نه‌بوون ده‌بێتـه پارادۆكسی بوون، واته پاردۆكسی تێز، پاشان له هه‌ردووكیان ئاوێـتهیهك درووست ده‌بێت، خودی ئه‌و ئاوێته‌یه‌یه پراكتیزه ده‌كرێ. له‌نێوان (خودی تێز و پارادۆكسهكهی و ئاوێته‌بوون) شتێك هه‌یه ئه‌ویش سه‌یروره‌یه، سه‌یروره واته هه‌بوون له گۆڕاندا، واته گۆڕان له خودی خۆیدا، له‌و رووه‌وه سه‌یروره گواستنه‌وه‌یه له ره‌وشێك بۆ یه‌كێكی دیكه و ده‌كه‌وێتـه به‌رانبه‌ر چه‌مكی جێگیربوون. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم هیگڵ له‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه و راڤه‌كردن و جێبه‌جێكردنه‌وه، تێگه‌یشتنێك بۆ چه‌مكی سه‌یروره بونیاد ده‌نێ. به‌ڵام لای ئێمه تێگه‌یشتن له سه‌یروره و تێگه‌یشتن له گۆڕان، له‌ڕێگه‌ی دووركه‌وتنه‌وه له ده‌ق و پهرهدهپۆشكردنی ده‌قه‌وه‌یه، نه‌ك ئاوێته‌بوون و راڤه‌كردن. تێگه‌یشتن و دنیابینی ئێمه له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌رانی ده‌قه‌وه بونیادنراوه و ده‌كه‌وێته ژێر خڵته‌ی مانا دامه‌زراوه‌كانه‌وه، ئیتر له‌وێوه پارێزه‌ران فۆڕمێك له تێگه‌یشتن به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، كه هه‌موو وه‌ڵامه‌كانی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، فۆڕمێك له ده‌ق كه ته‌واوی ئاڕاسته‌كانی ژیان دیاری ده‌كات، كه هه‌موو فه‌زاكانی ئازادی و ده‌ریچه‌كانی پرسیار و راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز داده‌خات؟!
ده‌مه‌وێ بڵێم دهقپارێزان به‌ر له‌وه‌ی رێگا بده‌ن ئێمه بۆ خۆمان هه‌وڵی تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن و جێبه‌جێكردن بده‌ین، به‌رله‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن فه‌زایه‌كی ئازاد و گونجاو بۆ به‌یه‌كگه‌یشتن و ئاڵوگۆڕی و پرسیار و راڤه‌كردنی جیاواز بسازێنن، به‌رله‌وه‌ی ئه‌رزش بۆ بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز دابنێن……… چوار ده‌وری ده‌ق به كۆمه‌ڵێك حه‌ڵاڵ و حه‌رام و ترس و نیگه‌رانی ده‌ته‌نن. هه‌موو ئه‌و په‌رده‌پۆشكردن و تهنینه، دنیابینی و تێڕوانینێكی داخراو ده‌سازێنێ، ئه‌و دنیابینی و تێڕوانینه داخراوه بۆ نێو ته‌واوی كایه جیاوازه‌كانی ژیانمان درێژ ده‌بێته‌وه.. تێڕوانینی داخراو هه‌رگیز ئه‌رزش بۆ دیالۆگكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز دانانێ و پێیوایه ناشێ ئه‌ویدیكه هه‌رگیز بتوانێ هه‌نگاو به‌ره‌و ناسینی خۆی بهاوێژێ. به‌ڵام وه‌ك لای هیگڵ دهردهكهوبَت هه‌نگاونان و خۆناسینی مرۆڤی خۆرئاوایی و قسه‌كردنی له‌سه‌ر بوون و نه‌بوون، ده‌بێته دوو چه‌مكی به‌یه‌كه‌وه گرێدراوی نێو ده‌ق! ئیتر له‌وێوه و له‌ڕێگه‌ی راڤه‌كردنی بوون و نه‌بوونه‌وه ده‌قێكی دیكه دێته به‌رهه‌م، ده‌قێك كه له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته تهقلیدییهكانهوه هه‌ناسه ده‌دات و به‌رده‌وام خۆی له‌سه‌ر گۆڕان بونیاد ده‌نێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌سڵی دابخات، بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دیكه له‌سه‌ر ده‌قی ئه‌سڵی فه‌رامۆش بكات. ده‌قێك ده‌سازێنێ، كه بشێ قابیلی چه‌ندان به‌دواداچوون و لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بێت، ده‌قێك كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز، جیاوازییه‌كانی خۆی داده‌ڕژێته‌وه…
ده‌مه‌وێ بڵێم تێڕوانینی دهقپارێزان، مرۆڤ ته‌نها وه‌ك بوونه‌وه‌رێك ته‌ماشا ده‌كات، كه توانای ئاماده‌یی و پرسیار و بیركردنه‌وه‌ی تێدا له‌خاڵی سفردایه!! به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا تێڕوانینی دهقوازان، مرۆڤ وه‌ك بناس و ئازاد سه‌یر ده‌كات و ئه‌رزش بۆ توانا له‌بننه‌هاتووه‌كانی داده‌نێ. یه‌كه‌میان واته بهریهكنهكهوتن و بیرنه‌كردنه‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات هیچ پرسیارێكمان بۆ ده‌ق و ژیان نه‌بێ و هه‌میشه له‌ژێر هه‌ژموونی خڵته‌ی مانا دامه‌زراوه‌كاندا خۆمان مت بكه‌ین. به‌ڵام دووه‌میان بڕوای به به‌ریه‌ككه‌وتن و راڤه‌كردن و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ده‌ق هه‌یه، بۆیه ژیان و دنیابینی ئه‌و تێڕوانینه خۆی له تازه‌كردنه‌وه و بونیادنانه‌وه و گۆڕانی به‌رده‌وامدا هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
كه‌واته ئێمه هه‌ڵگری كهلتورێكین كه ده‌كه‌وێته ژێر سێبه‌ری خڵته‌ی مانا دامه‌زراوه‌كانی ده‌ق و هه‌رگیز دهقپارێزان رێگه به‌وه ناده‌ن به‌ریه‌ككه‌وتنی راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ خودی ده‌ق هه‌بێ، تاكو بتوانین تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن و جێبه‌جێكردنی خۆمان بسه‌لمێنین و ده‌رككردن په‌ره‌پێبده‌ین. لێره‌وه ده‌شێ پرسیار ئه‌وه بێ چۆن له تێگه‌یشتنی خۆمانه‌وه ده‌قێكی دیكه بونیاد ده‌نێینه‌وه؟ چۆن ته‌ماشای تازه‌گه‌ری ده‌كه‌ین؟
هه‌ڵبه‌ته له تێگه‌یشتنی رۆشنبیرییه‌كی له‌و جۆره‌ی كه قسه‌كانی خۆم له‌باره‌وه هه‌ڵچنیوه، ره‌نگه ره‌خنه‌یه‌ك درووست نه‌بێ، كه بتوانێ ده‌ق له‌ڕێگه‌ی به‌دواداچوون و راڤه‌كردنه‌وه بونیاد بنێته‌وه، ده‌ق له‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه كه‌شف بكات. وه‌ك ده‌زانین ره‌خنه خوێندنه‌وه‌ی فره ره‌هه‌ند و جیاوازه، خوێندنه‌وه‌ش به‌ریه‌ككه‌وتنی ده‌ق و وه‌رگره. خوێندنه‌وه پرۆسه‌یه‌كی مه‌عریفی ههستپێكراوو دیاره و له رستێك گریمانه‌و خهونو خه‌یاڵ پێكدێت… پرۆسه‌یه‌كی بهنێویهكداچووی مه‌عریفی ئاڵۆزه، كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانه‌وه ده‌كات… ره‌خنه خوێندنه‌وه‌یه‌كه حاڵه‌تی شیانیی به‌ره‌و حاڵه‌تی به‌خشش ده‌بات، حاڵه‌تی شاردنه‌وه‌وه به‌ره‌و حاڵه‌تی پراكتیزهبوون، حاڵه‌تی هه‌بوون به هۆی هێزه‌وه بۆ حاڵه‌تی هه‌بوون به هۆی كرده… به‌و مانایه خوێندنه‌وه كرده‌یه‌كی مه‌عریفی و زانستی بنهمائامێزه… بۆیه كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌توانێ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێن دابهێنێ و دووباره ده‌ق به‌رهه‌م بهێنێته‌وه، كه خاوه‌نی ئازادی و ئاگاییه‌كی گه‌وره‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و تێگه‌یشتن و مه‌عریفه‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و ئیستێتیكی و زمانه‌وانی بێت، به‌شێوه‌یه‌كی میتۆدی به‌رفره‌وان په‌یی به زانسته مرۆییه‌كان به‌رێت و له‌كاتی وه‌رگرتن و خوێندنه‌وه‌دا بتوانێ سوودیان لێوه‌رگرێت، و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یبردن و ئاگاییه، دیارده ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌رك بكات و بتوانێ به‌كاری به‌راوردكردن و به‌رهه‌مهێنانه‌وه هه‌ڵبسێت، به مه‌رجێك دوور بێت له په‌ڕگیری دهقپارێزی و په‌ڕگیری سیاسی و ئایدیۆلۆژی داخراو… به‌و مانایه ده‌مه‌وێ بڵێم هه‌موو ئه‌و ره‌خنه و خوێندنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خڵته‌ی مانا دامه‌زراوه‌كان درووست ده‌بێ، ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ماهیه‌تی ره‌خنه و تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌وه، ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی به‌های ره‌خنه و بنه‌ما فیكرییه‌كان و دنیابینی پرسی سه‌رده‌مه‌وه.
ده‌شێ گوته‌زای (ده‌ستی لێمهده با خراپتری نه‌كه‌یت) هه‌ڵگری به‌شێكی ئیشكالیه‌تی ره‌خنه‌ی كوردی و ترس له ره‌خنه بێت. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و گوته‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ستی ئێمه پاك نییه، نه‌گریسه! ده‌ستی ئێمه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ما مه‌عریفی و فیكرییه‌كانی ره‌خنه و ماهیه‌تی ره‌خنه‌وه. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و گوته‌یه‌وه ده‌مانه‌وێ بڵێین ئێمه ئازاد نین، له ترسان له ره‌خنه‌وه ده‌مانه‌وێ بڵێین با خراپبوونی پێشتریش نه‌كه‌وێـته ئهستۆمانهوه! نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو كۆی دهستلێدانهكانی پێشووش به‌لای ئێمه‌وه جگه له خراپكردن شتێكی دیكه نه‌بووه؟! له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بۆچوون و ته‌ماشاكردنه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه رۆشنبیریی ئێمه رۆشنبیرییه‌كه له‌لایه‌ك له‌سه‌ر بێ بڕوای وه‌ستاوه؟! له‌لایه‌كی دیكه‌ش بێ لایه‌نی هه‌ڵده‌بژێرێ؟! له كه‌لتوری ئێمه‌دا خراپبوون و خراپنه‌بوون په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به دهقپارێزاندایه، هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌ستی ئێمه فریای تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز ناكه‌وێت، بۆیه خۆمان به‌دوور ده‌گرین له ترسی ئه‌وه نه‌با خراپتری بكه‌ین!
كه‌واته ئێمه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژین، ره‌خنه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ره‌خنه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌مانه‌وه. بۆیه ئێمه له ره‌خنه ده‌ترسین چونكه تێگه‌یشتنمان بۆ ژیان و ده‌ق په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه و پهیبردنهكانمانهوه نییه. به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش ئێمه له ره‌خنه ناترسین، چونكه ره‌خنه هیچی له ژیان و بیركردنه‌وه‌ی ئێمه نه‌گۆڕیووه و ناگۆڕێ؟!
لێره‌وه ده‌بینین دیوێكی ئه‌و دوالیزمیهته په‌یوه‌ندی به دنیابینی دهقپارێزانهوه هه‌یه و دیوێكی به كه‌مته‌رخه‌می و هه‌وڵی خۆنه‌ناسین و جوله‌ی كرده‌یی خۆمانه‌وه هه‌یه؟!
وه‌ك ده‌زانین مرۆڤی سه‌رده‌م كۆمه‌ڵێك قۆناغی جیاواز و پرسیاری نوێی ئاڕاسته‌ی تێگه‌یشتن و بنه‌ما جێگیره‌كانی فیكر و مه‌عریفه و تێگه‌یشتن كردووه، له‌وێوه ناشێ تۆ له گۆشه‌یه‌كدا خۆت گیر بكه‌یت و هه‌میشه بڵێیت دنیا ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی من؟! مێژوو ههلودهرفهتی به من نه‌داوه؟! ناشێ له گۆشه‌یه‌كدا له‌شوێن خۆت پێبكوتی و له ته‌واوی دیالۆگ و به‌دواداچوونه مه‌عریفی و زانستییه‌كان خۆت به‌دوور بگریت و پێتوابێ یه‌كێكی دیكه له‌بری تۆ ئه‌و كارانه رایی ده‌كات… كه‌واته ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرسی سه‌رده‌م و دیالۆگ و گۆڕانكارییه زانستی و مه‌عریفییه‌كان بكه‌ین، پێویسته دنیابینی دهقپارێزی بجولێنین، و ئاماده‌یی خۆمان له بواره جیاوازوكانی فیكر و مه‌عریفه جیاوازه‌كاندا بسه‌لمێنین، پێویسته هه‌وڵی خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونی جیدیمان له ته‌واوی بواره جیاوازه‌كاندا هه‌بێ و به‌ریه‌ككه‌وتنی تایبه‌ت به‌خۆمان تۆمار بكه‌ین و تێگه‌یشتنی خۆمان رووبه‌ڕووی دنیا و شته‌كان بكه‌ینه‌وه… به‌كورتی ژیان هه‌رگیز ئێمه ناخاته ده‌ره‌وه‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی خۆی، به‌ڵكو ئه‌وه ئێمه‌ین خۆمان له ده‌ره‌وه‌ی پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وته مرۆییه‌كانه‌وه ده‌بینین، هه‌رگیز ژیان ناوه‌ندێك نییه و ئێمه په‌راوێز، به‌ڵكو ژیان له ناوه‌ند و په‌راوێز پێكهاتووه… كه‌واته ده‌بێ بێ سڵكردنه‌وه ده‌ست بۆ ته‌واوی بواره جیاوازه‌كان ببه‌ین و شته‌كان جێگیره‌كان له شوێنی خۆیان جوله پێبكه‌ین، مه‌رج نییه هه‌میشه ئێمه خراپتری بكه‌ین، ره‌نگه ئه‌و خراپكردنه له‌وه باشتر بێ كه هه‌ر نه‌جولێ، ده‌بێ بڕوامان به جوله و جێگیرنه‌بوون و گۆڕانی به‌رده‌وام هه‌بێت.
پ/ كه‌لتووری كورد تا چه‌ند كه‌لتوورێكی ڕه‌خنه به‌رهه‌مهێنه؟ واته ئایا له‌ناو فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری كورددا ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌گر چۆن لێیده‌ڕوانرێت؟ پێتوایه ئێمه‌ی كورد ترس له ڕه‌خنه به‌شێكبێت له فه‌رهه‌نگ و ژیانمان؟
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا/ بێگومان ده‌شێ له‌وێوه فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوری كوردی، بیركردنه‌وه و ره‌خنه بونیاد بنێ، كه بتوانێ قبوڵی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز و ئازاد بكات و تێگه‌یشتنی جیاواز بۆ دنیا و شته‌كان بخاته‌وه. هه‌موو تێگه‌یشتنێكی جیاوازیش پێویستی به توانای راڤه‌كردن و به‌دواداچوون و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه. من هه‌رگیز گومان له توانای تاكی كوردی ناكه‌م، هه‌رگیز دژی بیركردنه‌وه‌ی تاكی كوردی نیم، به‌ڵام هه‌میشه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كان و خواستی سیستم دژ ده‌كه‌ومه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌وڵه جیاوازه‌كانی تاكی كوردی نه‌بێ، هه‌رگیز ناشێ له‌میانی دامه‌زراوه‌كان و خواستی سیستم و په‌ڕگیرییه‌وه قسه له بواره جۆراوجۆره‌كانی ئازادی و پێشكه‌وتن و گۆڕان بكه‌ین.
به‌بڕوای من ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان به‌جۆرێك له جۆره‌كان له‌سه‌ر بێنرخكردنی تاك و بێنرخكردنی به‌هاكانی ئازادی و ره‌خنه‌ی جیدی كار ده‌كه‌ن و سنور بۆ بیركردنه‌وه و راڤه‌كردنی جیاواز ده‌كێشن. ده‌شێ له هه‌موو دنیا به‌شێكی زۆر له‌كاری دامه‌زراوه‌كان به‌رگریكردن بێ، له جێگیربوون و سیستم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ ئه‌و به‌رگریكردنه به‌ڵگه و بنه‌مای مه‌عریفی و لۆژیكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێ، یان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له ده‌رئه‌نجامی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵێك تێزی مه‌عریفی و هه‌وڵی جیدی و ئهرزشدانان بۆ ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز و بیروڕاكانیان، ئه‌و لۆژیك و سیستمه‌یان به‌رهه‌مهێنابێ و بیانه‌وێ له‌ڕێگه‌ی تێزه مهعریفیهكانیانهوه به‌رگری بكه‌ن. ئه‌وه به‌رگریكردنی ئێمه له جێگیربوون و هیچ نه‌گوتن، جگه له به‌رگریكردن له كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی ماددی هیچی دیكه نییه.
ئێمه هه‌میشه ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز ده‌خه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی خۆمانه‌وه، هه‌رگیز له‌ڕێگه‌ی ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز و دیالۆگ و ره‌خنه و پێشنیازه‌كان، بیر له گۆڕان و چاكسازی و به‌یه‌كه‌وه‌هه‌ڵكردن ناكه‌ینه‌وه، چونكه پێمانوایه به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ده‌ستی بێگانه، شته‌كانمان لێ خراپتر ده‌بێت. نه‌ك هه‌ر بێگانه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و تاكه جیاوازانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی خواستی سیستم و دامه‌زراوه‌كانی كوردییه‌وه، به ناپاك و دڵڕه‌ش و تێكده‌ر.. وه‌سف ده‌كرێن و هه‌ر له‌وێشه‌وه ره‌خنه‌گرتن وه‌ك په‌لاماردان و دژبوونه‌وه و تێكدان.. ته‌ماشا ده‌كرێ. لێره‌وه ئه‌و دامه‌زراو و سیستمه داخراوانه، دنیابینییه‌كی داخراو و كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ ئاگا و كوێر به‌رهه‌م ده‌هێنن، دواتر ئه‌و دیده داخراوه هه‌ر ته‌نها فه‌زای سیاسی و ئایدیۆلۆژی داگیر ناكات، به‌ڵكو جبَكهوته و درێژبوونه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌ی له بواره جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌ی ژیانیشدا ده‌بینرێ.
وه‌ك گوتمان ده‌شێ به‌شێكی قبوڵنه‌كردنی ره‌خنه له بواره جیاوازه‌كاندا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌و گوته‌زا ته‌قلیدییه‌ی (ده‌ستی لێمهده با خراپتری نه‌كه‌یت) ههبێَ، وه‌ك چۆن به‌شێكی دیكه‌ی قبوڵنه‌كردنی جیاوازی له‌مڕۆی ره‌خنه‌ی كوردی ده‌كه‌وێته ژێر هه‌مان تێڕوانین و دنیابینی دهقپارێزانهوه!! به‌و مانایه‌ش ئه‌مڕۆی كوردی هه‌مان دیدی ته‌قلیدی و تێڕوانینی دهقپارێزان پراكتیزه ده‌كاته‌وه. لێره‌وه‌یه ته‌قلیدییه‌ت و دیدی دهقپارێزانه، تێڕوانینمان بۆ دنیا و ژیان داده‌خات.
پ/ ئێستای ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ پێتوایه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان له چ ئاستێكدا بێت؟
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا/ به‌بڕوای من ناشێ له‌میانی عه‌قڵانیه‌تێكی تۆتالیتێر، عهقڵانیهتێك كه كۆی بواره‌كانی ژیان به‌داخراوی به‌ڕێوه ده‌بات، قسه له هیچ تاكه بوارێكی دیاریكراوی ژیان بكه‌ن. ئه‌و عه‌قڵانیه‌ته داخراوه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ڕێوه ده‌بات، هه‌موو وزه‌كانی خۆی له‌وه‌دا كۆده‌كاته‌وه، پێمان بڵێت: ئێمه خاوه‌نی كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كپارچه‌و یه‌كگرتووین!! هه‌ڵبه‌ته ئه‌و دروشمه، به‌كارهێنانی ئه‌و تێزه كلاسیكییه له هوشیاری درۆزنانه، یان ساخته، هه‌ر ته‌نها شاردنه‌وه‌ی جۆرێك له واقیعی وسبهلێكراو و بنه‌ڕه‌تی نییه، به‌ڵكو شاردنه‌وه‌ی چییه‌تی مرۆییه، لێدانی توانا له‌بننه‌هاتووه‌كانی مرۆڤ و بڕوابوونه به بنبه‌ستبوون. له دنیادا كۆمه‌ڵگای یه‌كپارچه بوونی مه‌حاڵه. ئه‌وه‌ی هه‌میشه كۆمه‌ڵگا به‌ڕیوه ده‌بات ململانێیه.
به‌كورتی ده‌مه‌وێ بڵێم هه‌تا ئه‌و بۆچوون و دنیابینییه چوارچێوه بۆ داڕێژراوه‌و جێگیره، بنه‌ما و بنچینه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی كوردی داگیركردبێ، هه‌تا بڕوانه‌بوون به ئازادی و جیاوازی و هه‌ڵنه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیكه و بڕوانه‌بوون به توانا له‌بننه‌هاتووه‌كانی مرۆڤ… كۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كوردی به‌ڕێوه به‌رێت، مه‌حاڵه به‌شێوه‌یه‌كی درووست بتوانین قسه له بواره‌كان بكه‌ین، جاچ ئه‌و قسه‌كردنه له په‌روه‌رده و ئافره‌ت و ئازادی بێ، یان له ره‌خنه‌یی ئه‌ده‌بی و بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی بێ. ده‌مه‌وێ بڵێم هه‌موو ئه‌و قسه‌كردنانه كورتی دێنن، كه ملكه‌چی عه‌قڵانیه‌تێكی له‌و شێوهیهوهن. قسه‌كردنی جیدی له دووتوێی عهقڵانیهتێك كه بڕوای به ئازادی و جیاوازی نییه، له زبڵداندا خۆی ده‌بینێته‌وه!
– ئه‌و هۆكارانه چین واده‌كه‌ن ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان پێشنه‌كه‌وێت؟ چیبكرێت بۆ پێشخستنی؟
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوام به جیاوازی و توانا له‌بننه‌هاتووه‌كانی مرۆڤه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوام به خوێندنه‌وه و كرانه‌وه و قبوڵكردنی ئه‌ویدیكه هه‌یه، بۆیه هه‌میشه به‌شێكی زۆر له ژیاندۆستی ناوه‌وه‌م به‌ره‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵای جۆراوجۆر هانمدهدا، هه‌میشه حه‌زێكی له بننه‌هاتووی پرسیاركردن و به‌دواداچوون و خوێندنه‌وه ده‌مخاته‌وه سه‌ر ریتمه به‌هێزه‌كانی خه‌ون و ژیان و جوانی. ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌گه‌رچی بنبه‌ستبوون و په‌ڕگیری و داخران.. ته‌واوی فه‌زاكانی ژیانی كوردی داگیر كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌شدا تاكی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه داپڵۆسێنهرهكانهوه له هه‌وڵی خۆی به‌رده‌وامه.. پێویسته تاكی كوردی كۆڵنهدا و له ململانێی به‌رده‌وامدا بێ، به‌ره‌و گۆڕان و ژیانێكی دیكه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ و پڕ له به‌خشش و جیاواز. به كورتی هه‌وڵه له‌بننه‌هاتووه‌كانی تاكه به تواناكان، جێگای ئومێده.
– ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌نێوان و ئه‌دیبان و ڕه‌خنه‌گرانماندایه نه‌بووه‌ته هۆكاریی نازانستی كاركردنی ڕه‌خنه‌گر، یان ڕاستگۆیی ڕه‌خنه‌گرو زوویربوونی ئه‌دیبان؟ (به‌گشتی مجامه‌له و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گرفتێك نیه له‌به‌رده‌م پێشخستنی ڕه‌خنه، گه‌ر نمونه‌ت لایه ته‌نیا ئاماژه‌ی پێبكه بێ ناوهێنان؟
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا/ به‌ر له‌وه‌ی قسه له‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆرانه‌ی نێوان ئه‌دیبان و ره‌خنه‌گران بكه‌ین، وه‌ك گوتم پێویسته بزانین ره‌خنه و ده‌قی ره‌خنه، به‌دواداچوون و توێژینه‌وه‌یه له‌باره‌ی مانای خواستراو و وێنه و دنیابینی… ده‌قی ره‌خنه‌یی خوێندنه‌وه و جیاوازییه‌كانی خوێندنه‌وه له‌نێو ده‌قی یه‌كه‌مدا ده‌نوێنێ. ده‌قی ره‌خنه‌یی كرده‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی ئاسۆ مه‌عریفیه‌كان و ئه‌زموون و شاره‌زاییه جیاوازه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. خوێندنه‌وه له بۆشاییه‌وه نایه‌ته دی، به‌ڵكو له هه‌ڵدانی مه‌عریفه و شاره‌زایی جۆراوجۆر و پرسی سه‌رده‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كات. ده‌قی ره‌خنه‌یی كه‌شفكردنی ئه‌و بهیهكگهیشتنهیه، كه ده‌كه‌وێته نێوان مێژوو و كه‌له‌پور و پرسیاره هه‌نووكه‌ییه‌كانه‌وه. حه‌قیقه‌تی ده‌قی ره‌خنه‌یی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به قبوڵكردنی ئه‌زموونه جیاوازییه‌كان و تێگه‌یشتن و پرسیاره مه‌عریفیه‌كانی سه‌رده‌مه‌وه هه‌یه.
كه‌واته قسه‌كردن له خوێندنه‌وه و ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه هه‌ر ته‌نها قسه‌كردن نییه، له كۆمه‌ڵێك میتۆدی ئه‌ده‌بی و ره‌خنه‌یی بواره زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان، هه‌ر ته‌نها قسه‌كردن نییه له شاره‌زاییه‌ك كه بواره‌كانی په‌روه‌رده به‌رهه‌می ده‌هێنێ، شاره‌زاییه‌ك كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بواره‌وه!! چونكه بواره‌كانی په‌روه‌رده وه‌ك (گادامێر) له كتێبی (حه‌قیقه‌ت و میتۆد)دا بۆی ده‌چێ: پرۆسه‌ی درووستكردنی خودی مرۆڤه له (وێنه)یه‌كی نموونه‌ییدا. به‌ڵام هونه‌ر به‌و وه‌سفه‌ی كه توانایه‌كی گشتی بۆ درووستكردنی (وێنه) هه‌یه، یان به‌و مانایه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌زموون ده‌كات، رۆڵێكی تایبه‌تی له تێگه‌یشتنی رۆشنبیرییدا ده‌بینێ. گادامێر له‌سه‌ر بنه‌مای رۆشنبیرییه‌ك كه به‌رهه‌می ئه‌زموونه جیاوازه‌كانی ژیانه، به‌ره‌و بیركردنه‌وه‌ی جوانی ده‌چێ. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه گادامێر، مرۆڤ له‌و دوو وێنه‌یه‌دا لێكجیا ده‌كاته‌وه: وێنه‌یه‌ك كه شاره‌زایی به شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی پێكیده‌هێنێ، وێنه‌یه‌ك كه ئه‌زموون به‌پێی بونیاده رۆشنبیرییه جیاوازه‌كان درووستی ده‌كات. له یه‌كه‌میاندا شاره‌زایی شتێكه ئێمه ده‌بینه خاوه‌نی، بۆیه به خوده‌وه به‌نده. به‌ڵام له دووه‌مدا ئه‌زموون شتێكه ئێمه به مانا پۆزهتیفهكهیهوه ملكه‌چی ده‌بین، بۆیه ته‌جاوزی خودێتی ده‌كات و به‌ره‌و رووداو، یان به‌ره‌و مانا ده‌چێ. بێگومان ئه‌وه‌ی له‌و جیاكردنه‌وه‌یه قابیلی به‌دواداچوونی زێتره خودی رۆشنبیریی و بونیاده جیاوازه‌كانی رۆشنبیرییه؟!
هه‌ڵبه‌ته جیاوازی نێوان وێنه‌یه‌ك كه كایه‌كانی په‌ره‌وه‌رده به‌پێی مرۆڤی نموونه‌یی پێكیده‌هێنێ و وێنه‌یه‌ك به‌پێی ئه‌زموونه‌كانی ژیان دێته ناوه‌وه، له جیاوازی نێوان سیستم و ته‌جاوزكردنی سیستمدایه! ده‌شێ وه‌ك جیاوازی نێوان دوو جۆر له تێگه‌یشتن ته‌ماشای بكه‌ین؟! تێگه‌یشتنێك كه به بابه‌تی تێگه‌یشتنه‌وه به‌نده و تێگه‌یشتنێك كه به خودی تێگه‌یشتنه‌وه ده‌لكێ. تێگه‌یشتنێك كه به خود و ناوه‌ندگه‌راییه‌وه په‌یوه‌سته، تێگه‌یشتنێك كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌رایی و خۆی له كۆی خوده جیاوازه‌كاندا ده‌بینێته‌وه. تێگه‌یشتنێك كه ره‌نگدانه‌وه‌ی یه‌ك پرسیاری دیاریكراوه و تێگه‌یشتنێك كه له پرسیاری به‌رده‌وامدا خۆی درووست ده‌كاته‌وه…
بێگومان بابه‌تی تێگه‌یشتن هه‌میشه جێگیره، به‌ڵام مه‌رجه‌كانی تێگه‌یشتن له گۆڕانی به‌رده‌وامدایه و ناكه‌وێته سه‌ر بابه‌تی تێگه‌یشتنه‌وه، به‌ڵكو ده‌چێته سه‌ر ئاسۆكانی راڤه‌كردنه‌وه. بابه‌تی تێگه‌یشتن جێگیربوونی خۆی له‌دووتوێی سیستمێكی دیاریكراودا به‌رجه‌سته ده‌كات، به‌ڵام تێگه‌یشتن وه‌ك قبوڵكردنی جیاوازی، ده‌كه‌وێته سه‌ر فره خوێندنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆره‌وه و له‌وێوه‌ش مه‌رجه‌كانی تێگه‌یشتن به‌ره‌و بوونێكی زێتر ده‌بێته‌وه. هه‌موو خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاواز، داهێنانی ده‌قێكی دیكه‌ی جیاوازه. ده‌قی جیاوازیش فیكره‌ی یه‌كگرتووی كۆتائامێزی نێوان ده‌ق و خوێنه‌ر، بابه‌ت و خود.. ره‌تده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن به تووندی یه‌كگرتنی نێوان ده‌ق و دانه‌ر ره‌تده‌كاته‌وه.
لێره‌وه رووخاندنی (منی ده‌قی) به گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ژمێردرێت، ده‌مه‌وێ بڵێم فیكری پۆستمۆدێرنه خودی ره‌تكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌شداریكردنی خوده جیاوازه‌كانه‌وه ده‌قێكی دیكه به‌رهه‌م بهێنین. ئه‌ده‌ب و هونه‌ر نه گه‌ڕانه به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی خود، وه‌ك لای خودگهراكان قسه‌ی لێده‌كرێت. نه فه‌نابوونه له نموونه‌ی باڵادا، وه‌ك لای میسالییه‌كان هه‌یه. به‌ڵكو ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له بڕینی حه‌قیقه‌ته‌كانه‌وه دێته‌وه، به‌رده‌وام له گه‌مه‌ی ده‌ركه‌وتن و خۆ حه‌شاردان راست ده‌بێته‌وه. ئه‌ده‌ب و هونه‌ر زێتر به‌لای ژیان و ئه‌زمووندایه، به‌ره‌و رووداو، به‌ره‌و مانا و پرسیاره جیاوازه‌كانی سه‌رده‌م ده‌چێ، نه‌ك شاره‌زاییه‌كی سیستیماتیزهكراو، كه دواجار مرۆڤی نموونه‌یی له‌سه‌ر تاكه پرسیارێك وێنه ده‌كات. ئه‌زموونی ژیان هه‌میشه خۆی له به‌رده‌وامی و ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز و دیالۆگ و پرسیاری سه‌رده‌م هه‌ڵده‌گرێته‌وه، هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه كاره ئه‌ده‌بییه‌كان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو شتێك له گوتنیان پێیه. به‌ڵام شاره‌زایی دامه‌زراوه‌یی له‌سه‌ر تاكه پرسیارێكی دیاریكراو بنجی خۆی داده‌كوتێ و به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره‌ش رووبه‌رووی ئهویدكه ده‌كاته‌وه. ده‌شێ ده‌وڵه‌مه‌ندی شاره‌زایی چوارچێوه بۆداڕێژراوی دامه‌زراوه‌كان له‌وه‌دا خۆی بنوێنێ، كه به درێژایی مێژوو یه‌ك پرسیار رووبه‌ڕووی ئه‌ویدیكه ده‌كه‌نه‌وه؟! راسته ئه‌ویدیكه به‌و پرسیاره رادێ و دووچاری گرفتی به‌دحاڵی بوون نایه‌ت، به‌ڵام خودی ئه‌و گرفتنهبوونه بۆخۆی جۆرێك له یه‌كره‌نگی و جۆرێك له بنبه‌ستبوونی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، ئه‌وه ئه‌و دۆگمابوونهیه، كه ئه‌كادیمیا و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.. به ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به ئه‌ویدیكه‌ی ده‌فرۆشێنه‌وه، وه‌ك چۆن هه‌ر ئه‌و دهوڵهمهندبوونهشه كه به‌شێكی زۆری ئه‌ده‌بی كلاسیكی شانازی پێوه ده‌كات .
به‌دیوه‌كه‌ی دیكه ئه‌مڕۆ ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه به‌و مانایه سه‌یر ناكرێت، كه ده‌ق ئاڕاسته‌كانی دیاری ده‌كات، به‌و مانایه نییه، كه له چوارچێوه‌ی ده‌قدا قه‌تیس ده‌بێت، به‌ڵكو وه‌ك ئیبداعێكی دیكه و ده‌قێكی دیكه‌ی ئیبداعی دێته ژماردن. بێگومان به‌كارهێنانی وشه‌ی (ئه‌مڕۆ) له رسته‌ی سه‌ره‌وه‌دا شاره‌زاییه‌كی دیكه‌ی سه‌رده‌م ده‌سه‌پێنێ! هه‌ڵبه‌ته مه‌عریفه‌ی مێژوویی له‌سه‌ر جۆرێك له جۆره‌كانی شاره‌زایی درووست ده‌بێ، به‌ڵام شاره‌زاییه‌كی ته‌واو جیاواز له‌و شاره‌زاییه‌ی به تاكه پرسیارێكه‌وه به‌نده، جیاواز له‌و شاره‌زاییه‌ی به یاساكانی سرووشته‌وه په‌یوه‌سته. شاره‌زایی ئه‌ده‌ب و ره‌خنه و خوێندنه‌وه به‌ره‌و رووداو و كه‌شفكردن درێژه ده‌بێـته‌وه.. شاره‌زایی ئه‌ده‌بی كۆی رووبه‌ره قه‌ده‌غه‌كراو و وسبه‌لێكراوه‌كانی رۆشنبیریی باو ده‌خاته نێو ره‌خنه و جوڵه‌ی ره‌خنه‌ییه‌وه، وه‌ك چۆن ئه‌و جوڵه‌یه‌ش وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا تیۆریزه ده‌كات.
به كورتی ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌گه‌ر ته‌ماشاكردنمان بۆ ده‌قی ره‌خنه‌یی و خوێندنه‌وه و راڤه‌كردن له داهێنانه‌وه خۆی هه‌ڵگرێته‌وه، ئه‌وه هه‌رگیز ناكه‌وینه دووتوێی ئاڕاسته‌كردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه به‌و مانایه‌ی كه تۆ ئاماژه‌ت پێداوه. له هه‌مان كاتدا ناكه‌وینه چوارچێوه‌ی دامه‌زراوێكی په‌روه‌رده‌ییه‌وه كه مرۆڤێكی نموونه‌یی به‌پێی بابه‌تی تێگه‌یشتن وێنه ده‌كات.
– پێتوایه ڕه‌خنه‌گرانی كورد له‌ناو زانكۆكاندان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ؟ به‌واتایه‌كی تر ئایا زانكۆ ڕه‌خنه‌گری به‌رهه‌مهێناوه؟ پێتوایه زانكۆ نه‌یتوانیوه ڕه‌خنه به‌مانا زانستیه‌كه‌ی دروستبكات؟
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا/ راسته له هه‌موو دنیادا زانكۆكان به‌شدارییه‌كی گه‌وره له به‌رهه‌مهێنانی میتۆده‌كانی ره‌خنه و جیگیربوونی سیستم و سیستیماتیزهكردن و جێبه‌جێكردندا وازی ده‌كه‌ن، له هه‌موو دنیادا دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بنه‌مایه‌كی نه‌خشه بۆداڕێژراو بۆ دیالۆگی مه‌عریفی و زانستی و فیكری داده‌ڕێژن و به‌دواداچوون و راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی خۆیان له بواره جیاوازه‌كان داده‌مه‌زرێنن. له هه‌موو دنیادا ئه‌وه زانكۆ و دامه‌زراوه پهروهردهییهكانن فیكر و مه‌عریفه تیۆریزه ده‌كه‌ن و میتۆده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ده‌خه‌نه به‌ر باس و بنه‌ماو بنچینه‌كانی ده‌نووسنه‌وه.. كه‌واته زانكۆكان وه‌ك بواری به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه و تیۆریزه‌كردن، وه‌ك بوارێكی زیندووی كایه جیاوازه‌كانی ئه‌ده‌ب و زانست، ده‌رده‌كه‌ون.. هه‌ر له‌وێشه‌وه ره‌خنه و تێزی ره‌خنه‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنن… لێره نامه‌وێ ئاماژه به كۆمه‌ڵێ بیریار و فیكری ره‌خنه‌یی بده‌م، كه له پانتایی زانكۆكانی دنیادا په‌ره‌یان به فیكر و دنیابینی خۆیان داوه و هه‌ر زانكۆكانیش تێزه‌كانیان په‌سه‌ند كردووه و گفتوگۆی جیدییان له‌باره‌وه كردووه و دواجاریش وه‌ك پانتاییه‌كی به‌رفره‌وانی ئاگایی و شاره‌زایی له بواره جیاوازه‌كانی ئه‌ده‌ب و زانست خۆیان به‌رجه‌سته كردووه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناشێ قسه له ئاوێته‌بوونی ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كان و كاریگه‌ری دنیابینی و عه‌قڵانیه‌تی گشتگیر و داخراو و بنبه‌ستبوو نه‌كه‌م. كه‌واته ئه‌گه‌ر به‌شێك له قسه‌كانم په‌یوه‌ندی به كایه مه‌عریفی و زانستیه‌كانی نێو زانكۆوه هه‌بێ، ئه‌وه به‌شێكی زۆری بۆ ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ڕێته‌وه. كه‌واته ئه‌و كاته ده‌شێ كایه مه‌عریفییه‌كان جێكه‌وته و كاریگه‌ری خۆیان بنوێنن، ئه‌و كاته ده‌شێ كایه مه‌عریفییه جیاوازه‌كان له كۆمه‌ڵگادا ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بێ، كه هه‌ڵگری ئاگاییه‌كی به‌رفره‌وان بین، كه خاوه‌نی دنیابینی و عه‌قڵێكی كراوه و ده‌وڵه‌مه‌ند بین، كه بتوانین ئه‌ویدیكه به هه‌موو جیاوازییه‌كانی قبوڵ بكه‌ین و ئه‌رزش بۆ گۆڕان و بیركردنه‌وه جیاوازه‌كان دابنێین…
به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌بیرمان نه‌چێ، قسه‌كردنی من له‌باره‌ی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، قسه‌كردنه له‌و دامه‌زراوانه‌ی، كه له‌ڕێگه‌ی پرسی سه‌رده‌م و دنیابینی جیاواز و مه‌عریفه‌ی فره‌ڕه‌هه‌نده‌وه.. به‌رده‌وام خۆیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه، من هه‌رگیز مه‌به‌ستم مینتالیهتێكی داخراو و گشتگیر و بنبه‌ستبوو نییه…
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه‌ت له زانكۆكانی كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌كانی خۆی دیاری بكات، ئه‌وه من به‌گشتی پێموایه قسه‌كردن له دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی كوردستان، له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتێری كوردی و دنیابینی داخراوی كوردی، ناتوانێ ئامانجه دیاریكراوه‌كه‌ی خۆی بپێكێ!! به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌شدا پێویسته كاری تاكه كه‌سی چ له نێو زانكۆكان و چ له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆكان به هه‌ند وه‌رگرین.
– ده‌تونین بڵێین ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی گرفتی ده‌قی هه‌یه؟
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا/ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی گرفتی ده‌قی نییه، چونكه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بۆخۆی ده‌قێكی ئیبداعییه. ده‌شێ بڵێین ئه‌ده‌بی كوردی گرفتی داهێنانی هه‌یه، له‌وێوه كه بڕوای به جیاوازی و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز كورتی دێنێ! ئه‌ده‌بی كوردی پێویسته به‌ر له‌وه‌ی قسه له‌خۆی بكات، دنیابینی خۆی له‌سه‌ر مه‌عریفه جیاواز و كرانه‌وه و پرسیاری سه‌رده‌م دووباره بونیاد بنێته‌وه. چونكه ناشێ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز و به‌یه‌كگه‌یشتن و ئاڵوگۆڕی و خوێندنه‌وه و راڤه‌كردنی مه‌عریفی، له ده‌ره‌وه‌ی كه‌شفكردنی نه‌گوتراو و وسبه‌لێكراوه‌كان و بڕوابوون به ده‌مه‌ته‌قێی كراوه .. ئاماده‌یی خۆمان له ئێستای ده‌ق و پرسیاره جیاوازه‌كانی سه‌رده‌م و دنیابینی و مه‌عریفه.. دابمه‌زرێنین. به‌و مانایه‌ش به‌ر له‌وه‌ی قسه له داهێنان و ده‌قی ره‌خنه بكه‌ین، پێویسته قسه له گۆڕان و كۆی ئه‌و دنیابینییه داخراوه بكه‌ین، كه كۆمه‌ڵگای كوردی په‌كخستووه. به‌ر له‌وه‌ی قسه له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بكه‌ین، پێویسته مانا و ته‌ئویله جۆراوجۆره‌كان له تێگه‌یشتن و ته‌فسیركردن و جێبه‌جێكردنێكی دیكه‌وه ده‌رك پێبكه‌ین.
سازدانی هه‌رێم عوسمان
پاشكۆی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ
29/5/2012